behnam5555 |
01-26-2012 10:24 AM |
سووده ته‌ندروستیه‌كانى میوه‌ى كێووى
سووده ته‌ندروستیه‌كانى میوه‌ى كێووى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه تیمێكى زانایانى خۆراك ئه‌نجامیان داوه ، ئاشكراى كردووه ، میوه‌ى كێووى كه ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین "c"و له‌هه‌ر 100 گرامیش له 200 تا 300 میلیگرام ڤیتامینات پێكهاتووه ، هه‌روه‌ها له خوێی فۆسفۆر‌و پۆتاسیۆم و ئاسن پێكهاتووه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه كێووى له سه‌رچاوه‌یه‌ك پێكهاتووه كه یارمه‌تى تووشبووانى فهقهرهى خوێن ده‌دات و كاریش ده‌كات بۆ چاڵاككردنى جه‌سته ، وه یارمه‌تى كارى هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا ده‌دات .
كێووى میوه‌یه‌كه كه یه‌كه‌ى گه‌رمى كه‌م به جه‌سته ده‌به‌خشێت و تاكه میوهیشه كه ته‌نها نزیكه‌ى 20 یه‌كه‌ى گه‌رمى به له‌ش ده‌دات ، وه ئه‌مه‌ش سوودێكى زۆرى هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش .
توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌م میوه‌یه پێویستى ڕۆژانه‌ى له‌ش له ڤیتامین "c" دابین ده‌كات ، وه ئه‌مه‌ش گرنگترین سووده بۆ به‌رگرى كردن له هه‌وكردن و چاڵاككردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى و سوڕی خوێن ، وه هه‌روه‌ها خانه‌كانى ده‌ماریش چاڵاك ده‌كات .
|