![]() |
چاره‌نووس .. له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌ى هه‌ورو برووسکه‌دا جه‌سته‌م ته‌زیوى ترس و سه‌رمایه چۆن گومان نه‌که‌م ، هاوڕێکه‌م ئه‌مشه‌و له‌ژێر سهرینما ، تینووى گه‌رمایه *** هه‌تا چه‌قۆکه‌م یاوه‌رى سێوبىَ ته‌ڕ بووى خوێناوى دڵى هه‌نار بىَ بوونى له تهکى به‌م شه‌وه سارده له خۆڕا نیه که بهئازاربىَ *** ئه‌مشه‌و قه‌ده‌رى گهلاَى شه‌هیدم له‌ترسى چه‌قۆى (با) ى سه‌ر تهزیوودا چۆن هاوار بکا ، که ئاشنا بووبىَ به خوێن و گیانى گهلاَى وهریوودا ؟! حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی |
پینج تیلماسکه شیعر حه‌مید قهلاَدزهیى سه‌فه‌رى به‌فر .. کاتىَ به‌فر سه‌فه‌رى کرد نه‌یده‌زانى ، خاکم دڵى چه‌ند له کوڵه ! که گهیشتهجىَ .. گوێى له ده‌نگى چۆڕانهوهو .. نرکه‌و ناڵه‌ى شه‌هیدان بوو.. شه‌رم گرتى و.. په‌ساپۆرتى په‌ڕ په‌ڕ دڕى بڕیاریدا دواى توانه‌وه بڕژێته ناو ئازاره‌وه ! **** سه‌ماى ئازادى .. که چۆله‌که یه‌خسیرى دهسهلاَت دهبىَ له په‌نجه‌ره‌ى پهنجهکانا .. پتر له بالاَى ئازادى دهڕوانىَ بۆیه له که‌نارى مه‌رگ سه‌مایه‌ک بۆ به‌رائه‌ت و نیگایه‌ک بۆ ماڵئاوایى و جریوه‌یه‌ک بۆ ڕاچهنینى سۆز‌و به‌زه‌یى دهنێرىَ **** ماڵئاوایى .. ملڵئاوایى گهلاَکانى ئه‌و پایزه .. چۆڵکردنى دیوه‌خانى دره‌خته‌کانه هروژمى (با)ى سهرتهزیویش کۆى هه‌ناسه‌ى چڵهکانه بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى گهلاَ ! **** دیارى .. بێوه‌ژنێکى دراوسێمان ، له‌یادى ڤالانتاینا .. گوڵێکى سووری دا له یه‌خه‌ى بێوه پیاوێک هه‌مان پیاو .. له ئێواره‌یه‌کى سامناکا فیشه‌کێکى ئاگردارى کرده دیارى بۆ رژانى خوێنى گووڵ و، پێکانى ته‌وێڵى ژنێک ! **** په‌نجه‌ره .. چى په‌نجه‌ره‌ى به‌ختم هه‌یه .. به واژه‌ى ڕه‌ق بیانشکێنه .. بۆ ئه‌وه‌ى که‌ى ، په‌شیمانیت خسته ناو دێڕى شیعره‌وه کام په‌نجه‌ره نزیکتر بوو .. له وێوه بێیته ژووره‌وه **** ماچ .. دوو نیشتیمان له‌ناو دوو جه‌سته‌ى شهکهتا له‌و دیو سنوورى شه‌رمه‌وه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌که‌م چه‌پڵه‌ى لێوان .. بىَ په‌ساپۆرت به‌یاساى ماچ له ئۆقیانوسى له‌زه‌تدا ئازاد ده‌بن **** |
|
|
|
فام و باران لە وەرزێكی ساڵی نەهات لەدوای ئەوە كە دواهەم سوار خەونی ماندووبووی ڕێبواری لە هێڵەكی چاوەكانیا هاوتەریبی ترووسكەی جوغزە ماندوەكان دەردەخست و دەیدا بە با من ڕێكەوتم هەنگاوم نا ڕێ ڕێم پێوا چاوە داپۆشراوەكانم لەتافی ماندوو بوونەكان دا وەردەدا كەس نەبوو چۆڕێ بیر وەكا كەس نەیفامان كەس نەیدەویست بیدركێنێ كامە گوڵ یەخەی خۆ دەدڕێ كام ترووسكە تیژی لەمن و ... كام نامۆیی خۆ لە دەروونتان وەردەدا لێرە هەور بە ڕندوكی چاوانتان خۆ.. خۆی تێر دەكا دادەبارێ لێرە هەور بە مووچڕكی لەشی ئێمە.. ئێمە دەتریشقێنێ باڵا دەكەن خۆ فام ناكەن ناسیاوی تاسەگرتووی نەهاتنن لەساتێكی هەزار هەزار پاش حەزێك سۆزێك مەودایێك.. هیچ نەتان ویست یەك وەبینن نەتان زانی و نەتان توانی ماچەكان لەتاڵە لەراوەكان دەربكێشن؟ بۆ ناخی شار نەتان فامان هەروا منتان لەژێر فێنكە باراناوی هاوینە هەوارەكان دوور خستەوە بێ ئەوەی كە هەست پێ بكەن ماچ و باران دەست بخشێنن بە گۆشە و ناوقەی لەچكە گوڵ سوور سوورەكان وەیبڕێنن نەتانفاماند سدیق کریم پور |
لاوکی به‌هار نهبیرێکی تروسکه‌دار گه‌شه‌ده‌کاو نهئهندێشهسهر ده‌که‌وێ و نهباوهڕێک ، له‌نوێ ده‌ڕوێ ! بۆیهبهینێکه، له‌خۆری خێرۆمهندیش ، وه‌شک که‌وتووم ! ٭٭ ئه‌و دهستهبێکهسانهی خۆم ، بۆ هه‌رلایه‌ک درێژ ده‌که‌م ! که‌س به‌چاوی کڕیارانه‌ش ، به‌ژن و باڵای، داخوازم هه‌ڵناسه‌نگێنێ ! ٭٭ ڕۆژگارێکی چهندهشوومه! بۆ قسه‌کردن ده‌گه‌ڵ خۆشم ، ده‌بێ دیلمانجێکم هه‌بێ ! ٭٭ ساڵه‌هایه؛ له‌وڵاتی نامۆیی دا ده‌خولێمه‌وه! دڵدارێکی لانه‌واز و ڕێبوارێکی بیر یاساغم ! پاش سه‌دان جار نسکۆ بردن ، ده‌ر که‌وتووه، کوێرێک بۆتهبهچاوساغم ! ٭٭ له‌ناو کێشه‌ی عه‌شقی تۆ دا ، ئهوهفێر بووم ؛ که‌مه‌رگ و مان چه‌ند ساده‌یه! هه‌ر وه‌کوو چۆن ، له‌کاتی شه‌ڕ ، هه‌موو پرسیارێکی دژوار ، جوابێکی هاسانی هه‌یه! ٭٭ چاو هه‌ڵبڕه! ئه‌و کێوانه، ته‌م و مژ داینهپۆشیون . ئهوهدووکهڵی سووتمانی ؛ مناڵی تۆ و خۆشباوه‌ڕی دڵی منه! ٭٭ زه‌وی سپی ، ئاسمان ڕه‌شی خۆڵه‌مێشی ! ترسی شاڵاوی ناوه‌ختی ، گه‌له‌گورگێکی زۆر برسی ؛ درگای ئامێزی من نه‌بێ ، گش ده‌رکه‌کان گاڵهدراون ! ٭٭ باش ده‌زانم ، پاڕانه‌وه‌م ، زه‌لیلی من نیشان ده‌دا ؛ له‌ناو خه‌ڵکێ ، کهلهماڵیان ، بێ ده‌مامک ناچنهدهرێ ! ٭٭ تۆ ڕازێکی سه‌ر به‌مۆر و ته‌لیسمێکی پڕ مه‌ترسی ! منی فاڵچی ، هه‌رچی له‌پت ده‌خوێنمه‌وه، چی تێ ناگه‌م ! ٭٭ بۆنی کۆچ دێ ! بۆنی کۆچ دێ ! بۆنی کۆچ ! باوڕ مهکهشۆخی نازدار ، هه‌رگیز هه‌رگیز ، ماڵ بێ پیاو بێ و ئه‌سب بێ سوار ! ٭٭ به‌هار لێت ئهکاڵێتهوه! چهندهسهوزی ؛ کاتێ سه‌ودای زه‌رده‌خه‌نه‌ت ، به‌بازاڕی ، کهسادیم دا پیاسهدهکا ! ٭٭ چه‌پکێ گوڵم بۆ هێناوی ؛ تک تک ، بارانی لێ ده‌تکێ ! چاوت جووتێ ده‌ریای مه‌نگن ؛ له‌ناو کیشوه‌ری نامۆییم ! لێوه‌کانت ؛ بۆ عه‌ڕشی خوا ، با‌نگم ده‌که‌ن ! ٭٭ ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته! چوون به‌هاران ، من ده‌بمه‌وه؛ بهشالوورهخهمگینهلانه وازه که‌ی ، باخچه‌ی خامۆشی غه‌ریبیت ! ٭٭ ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته! چوون هه‌ر کاتێ ، دهکهومهبهر ، شه‌سته‌بارانی غه‌ریبی ؛ له‌په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌ڵاوه، لوور ده‌بمه‌وه‌و له‌گوێ ئاگردانی چاوت ، جه‌سته‌ی هیلاکم ئه‌نێژم ! ٭٭ وه‌ک چۆن مه‌رگ ، له‌نکاو دێ ، بێ په‌روا دێ و هیچ شوێن و کاتێ ناناسێ ؛ هه‌رواش نه‌فره‌ت ، ده‌ست ده‌نێته، بینه‌قاقه‌ی خۆشه‌ویستی و ده‌ی خنکێنێ ! ٭٭ ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته! چوون تاکهشوێنی دونیایه؛ که‌قه‌ت به‌هار ، له‌چوارچێوه‌ی ئاوا نابێ و ژیان کۆتایی پێ نایه! ٭٭ داستانی عه‌شقی ئه‌من و تۆ ؛ ده‌ڵێی سروودێکی نوێیه، بۆ گوێی دڵداری ئه‌م چه‌رخه! ده‌ڵێی چیڕۆکێکی نوێیه؛ « خانی » له‌نوێ دای ڕشتووه! ٭٭ زۆر جاران له‌خۆم ئه‌پرسم ؛ ئه‌م داستانه، ئه‌نجامه‌که‌ی دهگاتهکوێ ؟! ٭٭ ده‌نگ و بۆن و دڵه‌خورپه‌و بزر بوونت ؛ ده‌م خهنهوهبیری دایکم ! ئه‌ویش هه‌تاکوو له‌لام بوو ؛ دایم ترسی ، بزر بوونی ته‌نیا منی ، له‌دڵ دابوو ! زۆر ده‌ترسا ؛ ڕۆژێک ببم بهشالوور و به‌ره‌و باخچه‌ی تر هه‌ڵفڕم ! کاتێ لێی دوور ده‌که‌وتمه‌وه؛ هه‌ر چهپکهسوێسنهو هه‌ڵاڵه‌و جاتره‌و بێژانی بۆم ئه‌نارد ! تا قه‌ت به‌هار ، له‌چاوانم ئاوا نه‌بێ و هه‌رگیز هیوا نهگۆڕمهوه، ده‌گه‌ڵ خه‌یاڵ ! ٭٭ جامێ ژه‌هرت دایه‌ده‌ستم ، تا بینۆشم ! هێندهبڕوام به‌چاوه‌کانی تۆ هه‌بوو ، بێ سێ و دوو خواردمه‌وه‌و چم لێ نه‌هات ! ٭٭ چه‌پکێ گوڵی ، کوێستانه‌که‌ی خۆم بۆ چنی و دامهدهستت ، بێ متمانهبۆنت کرد و هه‌ڵت وهراندهسهر خاک و وه‌ژێر پێت نا ! وتت : ڕابردوو تاریکه! وتت: داهاتوو ، نادیاره‌و پڕ مه‌ترسی ! منیش وتم : ژیان ته‌نیا ئه‌و ساته‌یه، که‌چاو له‌چاوی تۆ ده‌بڕم ! ک. د . ئازاد |
|
|
|
اکنون ساعت 06:50 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)