- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
02-02-2011 08:36 PM |
زایه‌ڵه
چاو نه‌ترساو له چرا سووره‌کان
روو له‌که‌سکایی به‌رانبه‌ر
ده‌س هه‌ڵدێنی‌و
خرنگه‌ی بازن
دێوه چاوسووره‌کان ترس‌ئاژن ئه‌کا
ده‌نگت ئه‌که‌وێته لاسه‌رووی
پزیسکه‌په‌لامارده‌ره‌کان
چرا سووره‌کان
به‌رده‌وام هه‌ر قوڵپ ئه‌ده‌ن و
کۆڵان خه‌ڵتانی گوناهه و
شه‌قام شه‌ڵاڵی کاره‌سات
خرنگه‌ی بازن
دێوه‌چرا سووره‌کان ئه‌خاته ته‌نووره
تۆ به‌ره‌و پێش و
که‌سکاییبه‌رانبه‌ر روو له تۆ!
به رۆخی گوناه و کاره‌ساتا
کۆڵان وشه‌قام جێ دێڵی
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستت بگاته
کلیلی چرایه‌کی سه‌وز و
به‌رله کۆتایی بازن
رێژنه‌ی پزیسک له چه‌قی گۆره‌پانێکدا
خه‌ڵتانیخۆتت ئه‌که‌ن و
ته‌ڕاییت تێدا ناهێڵن
*
چرا سووره‌کان هه‌ر دێون و
سه‌رله نوێ قوڵپی تر...
تۆش ئه‌بیته زایه‌ڵه‌یێکی ئه‌به‌دی
10/5/88 سه‌قز
هه‌ژان بابامیری
|
behnam5555 |
02-02-2011 08:38 PM |
که‌نیشک
برۆکانت له سه‌ر چاوت چ نه‌خشن
نیگاکانت ختۆکه‌ی حه‌ز ئه‌به‌خشن
ترووسکه‌ی شیعری ژینن چاوی نه‌رمت
ده‌بارێنن گڕو ئاورینگی شه‌رمت
سه‌دان جار جوانتره به‌ژنت له حۆری
منی شێتت هه‌زاران جار به گۆری
ڤێنووس گه‌ر تۆ ببینێ ره‌ش ئه‌پۆشێ
بلووری ئه‌شک ئه‌ڕێژێ پڕ به کۆشێ
وه‌ره گیانه! وه‌ره! بتگرمه ئامێز
وه‌ره کیژۆڵه‌که‌ی نه‌شمیلی ئارێز!
فریشته‌ی شا که‌نیشکی شاری کورسان
له پێنووسم چه‌ک و شمشێر ئه‌ترسان
که چی ئێستا که بۆ تۆ شیعر ئه‌نووسم
ده سه‌ر هه‌ڵ‌بێنه،مردم، ئه‌ی ڤێنووسم
دڵت بردم ئه‌زانم جێم ئه‌هێڵی
به داخی رۆینت جه‌رگم ئه‌کێڵی
برۆ گیانه! ئه‌من خۆم کێوی خه‌م بووم
ئه‌تۆش بوویته خه‌مێک و پێوه‌ت هه‌ڵچووم
کرماشان ساڵی 70 هه‌ژان بابامیری
|
behnam5555 |
02-02-2011 08:42 PM |
سه‌گ‌وگورگ
ته‌زووی بایه و پرووشـــــه‌ی به‌فر و باران
له هه‌ورێکی چــــــڕی وه‌ک خــۆڵه‌مێشێ
ئه‌بارێ رێـــــــــــزه ڕێــــــزه و نه‌رمه نه‌رمه
جلێکی ته‌ڕ به ســــــــه‌ر هه‌ردا ئه‌کێشێ
** **
سروودی ژووره‌که‌ی بێ‌ڕۆچنی " شـــه‌و "
چپه‌ی به‌فر و خــوڕه‌ی بارانه ئه‌مشــــــه‌و
له لـــــــــــووره‌ی دووری زریانڕا دییــــــاره
که شه‌و میوانی لای تۆفـــــــانه ئه‌مشه‌و
** **
به سه‌ر ســـــــنگی به‌فـــردا راده‌کا " با "
به باڵی " با "وه چـــــــــــۆپی‌کێشه باران
له ژووری بێ‌کولاوکه و تاری" شــــــه‌و"دا
شـــــــه‌وی تۆفانی و پڕ ترسی زســــتان
** **
گۆرانی سه‌گه‌ل
زه‌وی سڕ ، هه‌رچی لایه به‌فر و شه‌خـته
گه‌له‌ک دژواره تۆفـــــــــان دابســــــــاکێ
ئه‌لــــــــوورێنێ - گورگ‌ئاســـایی - زریان
به‌ڵام ئێمه شــــــــوکور نیمــــــــانه باکێ
** **
له کن ته‌ندووری "خــــــــاوه‌ن" هۆ له‌وێدا
له سه‌ر ئه‌و کــه‌وڵه نه‌رمه خۆشه خه‌وتن
چه‌نێ خۆشـــــــــه و دڵه‌ستێنه و بلاوێن
"عه‌زیزگیــــانه" و "به‌ڵێ‌گیــــانه" ژنه‌وتن
** **
له به‌رماوه‌ی خووانێ تێـــــــــــر ئه‌بێ زگ
ئه‌گه‌ر نه‌شـــــبوو ؛ ئه‌وا قاپێ ، سوقانێ
چه‌نێ ژین خــــــــۆش و دنیا دڵ ڕفـــێنه !
دلۆڤانێکی وه‌ک " خـــــــاوه‌ن " کووانێ ؟!
** **
به‌ڵام قامچی ؛ ئه‌وه‌ش وه‌یشـــــوومه‌یێکه
به‌ڵێ،ئه‌مما ده‌ڵێی چی تۆ له گه‌ڵیـــــــا ؟
به ژان و ئێشه زۆر کســـــــــــــپه و برینی
به‌ڵام "خاوه‌ن" به‌زه‌ییه‌ک دێ به دڵیــــــــا!
** **
خه‌ڵاســـــی دێ رقی ، ده‌یخـــــــــاته لاوه
که‌پۆیێک گــــه‌ر له‌پێـــــڵاوی بســـــــــاوین
له پاشـــــــــان ده‌یژمێرێ زامه‌کــــــــانمان
هه‌ر ئه‌و تۆزه‌ش به‌ده‌ســــــکه‌وتێ ئه‌زانین
** **
ده‌گــرمێ هـــــه‌ور و دیســان به‌فر ئه‌بارێ
له میچی ژووره‌که‌ی، بێ‌ڕۆچنی"شــــــه‌و"
شه‌وی تۆفان به کۆڵی ســــاردی زسـتان
چ‌زستان؟ شاســــواری مه‌رگی خۆشڕه‌و !
** **
گۆرانی گورگان
زه‌وی ســڕ، هه‌رچی لایه به‌فر و شــه‌خته
"شــــــه‌و" و "تۆفــــــــان" دڕنده و ناله‌بارن
ده‌لــــــــوورێنێ - گه‌ماڵ‌ئاســایی - زریان؛
"زه‌وی و ئاســـــمان " له گه‌ڵماندا نه‌یارن !
** **
شـــه‌وه و باڕن ، شـــــڵێوه و " با " و بۆران
شه‌وه و پڕله ته‌زووی مه‌رگ ئه‌م هـــه‌رێمه
به‌ڵای"مه‌رگ"و برووسکه‌ی سارد‌و سه‌رما
هه‌ڕوگـــــــــــیفن له پێده‌شـــت و له ئێمه
** **
نه زنجێ ، قوژبنێ ، یاکـــوو په‌ســــــیوێ
نه ئه‌شـــکه‌وتێ ، که خۆی تێدا وه‌شارین؛
ته‌نانه‌ت کـــــــــــــــــۆڕه دارێکیش نیه دیار
که تێی‌په‌ســــتێین هه‌تا کــــــۆتایی بارین
نه یه‌ک دوژمـــن، که دوودانه هه‌میشـــــه
له سه‌ر چــــــــــز ، دایمه لێـــمان به قینن
گڕی برسێتی و چــــــــــڕنووکی ســـه‌رما
جه‌رگ ده‌بڕن ، خه‌ریــــــکی دڵ ســـمینن
** **
ئه‌مه‌ش‌سێهه‌م...نه‌یاره..... وا له پڕدا.....
په‌لامارێکی هانی و...... ده‌م هه‌راشه...
چه‌کێکی‌وڕ......خڕوپڕ........ گڕوه‌ڕ و دڕ....
نه هێزی رۆین و رێیه‌ک له پاشه...........
** **
ده‌ده‌ی: ئاڵ‌هه‌ڵ‌گه‌ڕێ،ئه‌ی به‌فری چه‌رموو!
ئه‌مه خــــــــــــوێنی ره‌وه‌ی بێ‌خان و لانه
ئه‌مه خوێنی گه‌شی گورگــانی برسـی و
کوڕی هه‌قـــــــــــــداری پێده‌شت و ته‌لانه
** **
له ئه‌م "سه‌رما "یه‌دا ، برســــی و بریندار
به راکردن به سه‌ر به‌فــــــــــرا وه‌کوو " با "
به‌ڵام بۆ رێزی ســــه‌ربه‌ستی ، هه‌میشه
نیــــــــــــــــــــــــگاوا نین و ئازادین و ئازا !!
- وه‌رگێڕدراوی شیعری " سگها و گرگها " له کتێبی "زمستان "ی شاعیری گه‌وره‌ی فارس " مهدی اخوان ثالث
ساراڵ – هه‌ژان بابامیری ـ ساڵی حه‌فتاودووی هه‌تاوی
|
behnam5555 |
02-02-2011 08:49 PM |
شه‌نگه‌بی
گڕی شكۆفه به‌ر بووه له به‌ژنی شه‌نگی شــه‌نگه‌بی
چ مۆجزاتێكه له ســه‌ردیمی قه‌شـه‌نگی شه‌نگه‌بی
به‌چرپه چی ده‌ڵێ به‌چه‌م؟ سه‌ری‌له‌ســه‌رچه‌ماندووه
سه‌نگ چه‌ویخه‌واندووه،به‌سۆزی‌ده‌نگی، شـه‌نگه‌بی
چ هـــێدییه،چ هـــێمنه، چ نازه‌نین و شـــه‌رمنه .......
چ گرد و مرد وخرپنه ، قه‌ددی مه‌له‌نگی شــه‌نگـه‌بی
ده‌زانی ئه‌و سۆزه چیه له نێو گه‌رووی شــــــه‌ماڵدا ؟
نۆته‌یێكه كه ده‌یژه‌نێ ، به سازی چه‌نگی شه‌نگه‌بی
به بسكیدا راده‌خوشێن ، هه‌ساره بۆ مه‌له، له چه‌م
ئه‌وی‌ده‌چێ،ده‌چێ،نه‌چێ،ده پته‌په‌ره‌نگی‌شــه‌نگه‌بی
وه‌ره ســــه‌یركه خوێندنه‌وه‌ی،چ ورد له بارانێ ده‌گا !
به‌كه‌سكه‌سووریده‌ربڕی،زه‌ینی‌زره‌نگی شـه‌نگه‌بی
پرچی كه به‌رده‌داته‌وه ،جــــــــــــوانی بڵاو ده‌كاته‌وه
كاریبه‌شینه‌وه‌ی‌حه‌زه،شاژنی شه‌نگی‌شــه‌نگه‌بی
چه‌م كه ده‌بێته جام بۆی ، شـیعر ده‌پته مه‌قام بۆی
هه‌ر له‌وه‌ڕاته‌به‌ڕڕكن ، ده‌بن به ره‌نگی شـــه‌نگه‌بی
• سه‌قزحه‌سه‌ن ئه‌مینی 23/9/1385
|
behnam5555 |
02-02-2011 08:54 PM |
چـــــــاره‌نووس
ته‌رك نابێ!
تا تۆ وه‌ك جۆباری گوناە
بێی‌وبچی
زوڵاڵ وروون،
دووسێوی سووریشت پێ بێ
بۆ ئه‌شقێنی و
بۆ یاخی بوون؛
ته‌رك نابێ!
|
behnam5555 |
02-02-2011 08:57 PM |
راز
له گۆمی شەوەزەنگ ئەدەم و
به ناو دڵی مەترسیدا
گوزەرئەكەم ،
شەڵاڵی شەو
له بەردەم بارەگای كازیوەدا پێت ئەگەم
گەر له شەوسەرای چاوانتا
نەمشارییەوه
شار بەرده بارانم ئـەكا!
داڵدەم بده !
ئەی بەندەری هەنار و ئارامش!
داڵدەم بده !
ئێجگار نائارام و مانووم؛
با سەر بنێم به سینگتەوه و
تێر تێر بنووم
كه هەستمەوه ،بۆت باس ئـەكەم
له ستەمكاری تەقیانووس،
لەو رەشه بایانـەی هێنای،
له و پۆستاڵانەی بەریدانه سارای گوڵ!
{پپوله}
به داڵانی ترسا هاتووم
چی دارۆغەی ئەم چاخەیه بۆم ئەگەڕێن
دڵم پڕه لەورازانه یه
له گەڵ دڵه كوتەدا جووتن؛
پەنام بده
با لە لای تۆبیاندركێنم.
لێو ڕێژم له چەخماخەی ئاماژه و
تەتەڵەی واژه و
له هەمانكاتیشا
كەروێشكە و بەرامە و هاژه !
تەژی له راپۆرتی سەر بڕینی
چوار و چل و هەزارەها هەزار چــــــــــــــرا !
{پپوله}
من مرۆڤی سەردەمی ئەشق و
بارووت و كامپیۆتێرم،
لهیەك كاتا
شەڕم ، ئاگربەسم ، خێــــــــــــــرم !
بارستایێك له هەنیسك وشـــیعرم !
ئەو بەردەنووسه نەنووسراوەم
باس له كوشتاری حەرف ئەكەم !
{پپوله}
تەنیا لە چاوی تۆدا
ئارام ئەگرم؛
چاوتمیهرەبانترین شەوی گەردوونه
هیچ ئەهریمەنێ تیایدا زاوزێ ناكا!
نەوەی سەدەكانی چل و پەنجا
بێ سەبرانه چاوەڕوانن،
گەر ئەمراسپاردانەیان پێ نەگات
له چاوی تـۆوەی ئەزانن !
{پپوله}
شەڵاڵی شەو پێت گەیشتووم
له شەو سەرایچاوەكانتا
بمشارەوە !
|
behnam5555 |
02-02-2011 09:00 PM |
رێــــــــگا
حیله‌ی ئه‌سپێكی خورته
به ده‌م یاڵێكی به‌رزه‌وه
گه‌رای رێگا له ناو خه‌ونه‌كاندائه‌خا
له‌وپه‌ڕی رێگایه‌كدا
ده‌روازه‌یێكی نیوه‌تاكی قه‌ڵایێكی رازناك
چوارناڵه به رێگای یاڵه‌وه
پاشكۆ خه‌ون و راز و
توێشوو حه‌یره‌ت
به رێگایه‌كیتره‌وه
ده‌فێكی شه‌هیدی له‌داردراو
باسی زرمه‌زرمی گیانێكی نه‌حه‌جمیوی لایه
ناڵ،
قاوچه‌خماخی داگیرسانی بارانه و
رێگا پڕ ئه‌كا له لاله‌ی رووناک.
شه‌شده‌ری جیهان ئه‌بێته رێگا !
حیله‌ی ئه‌وئه‌سپه رێگا ئه‌ڕوێنێ
هــــــۆ رێبواره‌كه‌ی رێگایهه‌میشه !
تۆ له‌به‌ر رێگاكان هه‌ڵبژێردرای؟
یا ده‌فه‌كان
بۆ گه‌شانه‌وه‌ی لاله‌كان ؟
یا ده‌روازه
بۆ دركاندنی رازه‌كان ؟
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه
كه‌ڕڕاكه‌ی ئه‌م شاخه به‌ردینانه‌ی
- وه‌ك ده‌فێكی شه‌هید -
كردۆته خانه‌ی زایه‌ڵه‌ی
شڵپ‌وهووڕی خوێن !
:53:
رێگا ئارام-ی هه‌ڵئه‌گرێ ؛
رێگا ژیانی ناو قه‌ڵا ئه‌زڕێنێ ؛
رێگا رازه‌كانی پێش شه‌هیدبوونتئه‌ژه‌نێ ؛
رێــــــــــــــــــــــــــــ ــــگا هه‌ڵیگرتی !
:53:
رێگا ئه‌چێته‌وه سه‌ر خۆره‌تاوێ
ریشاڵ‌ریشاڵی تیشكی خۆی
به یاڵی بژی ئه‌سپێكی به‌حیله‌وه
هۆندۆته‌وه .
:53:
كه‌ڕڕاكه‌ی به‌رد
قه‌ڵای شڵپ‌وهووڕه و
حیله‌ی حیره‌ت .
:53:
رێــــــــــــــــــــــــــــ گا
به مه‌زارێ ئه‌گا ، تاك !
|
behnam5555 |
02-02-2011 09:13 PM |
سورمه
به ســـــــــــــورمه ی كامه شه وه زه نگ
رشــــــــــــتووته دوو چاوی قه شـــه نگ
واحه كــایه تی شـــــــــــــه وئه كه ن
خــه واڵوون، مه یلی خــــــــــه و ئه كه ن
له چـــــــــــــاو گه ڕێ،باتێــــــربــنوێ
پێــڵووله ئه ســـــــــــــتێره بســــــــوێ
ئه شــــــــــــا! مانگـــی روومه ت،ئه شا!
له روخســــــــــــارێكی دڵكــه شــــــــــا!
چۆن جــه زرومه ددی به رپا كــــــــــــــرد
دڵی كه یلی به ده ریـا كــــــــــــــــــــــرد!
له رووگه ڕێ، با هــــــه ر مـــــــــانگ بێ
دڵڕفێنـــــــــــــــــێكی شــه شدانگ بێ!
ئه و بڵاڵووكـــــــانه ی داخــــــــــــــــێون
لێ‌ون ،هه نگـــــوین ئه پاڵێــــــــــــــــــون
شــیرینن،ســـــــــــــوورن ، به بریقــه ن
ئه ڵێی هه ربۆ دیقــه دیقــــــــــــــــــه ن!
له لێوگه ڕێ ، با هــه ر ســـــــــــوور بێ
با حه ســــــــــــــره تی دووراودووربێ!
وه ره ســــــــــــه یری چـــــاڵی چـه نه
نیشتمـــــــــــــــــــــانی زه رده خــــه نه
جــــــــێ نزرگه ی دڵــــــــــــــــــــــدارانه
وێستگــــــه ی شـــــــــــــــه ونم و بارانه
چه نه وێڵ كه، با هه ر ســــــــــــێو بێ
با هه رواگـــــــــــــــــــۆیێ له زێو بێ
وه ره ســـــــــــــه یری ئه و گـــــه ردنه
به رزه چمــــــــــــــــــــــا ئاهی منــــه !
فه وا ره یێــــــــــــــــــــكه له جــــوانی
په رجــــــــــــوو یێك بوو خــــــوا نوانی
با له گ هردنیش ده س هـــه ڵــــــــگرم
به ڵام ڕێگــــــه ناداشــــــــــــــــه رم
له وه زیاترشــــــــــــــــــتێ بێــــــژم
گه وهـــــه ری واژه هه ڵ رێـــــــــــژم
ده نازۆرم باس ئه كــــــــــــــــــــردی
به جیهـــا نم ناس ئه كــــــــــــــــــردی
با هـــــــه ر بۆت بـــــڕوانم ، بێ ده نگ
بێ ده نگ، هه تائه بم به ســـــه نگ!
هه‌ژان بابامیری
|
behnam5555 |
02-02-2011 09:16 PM |
به‌ندیخانه
باڵدارێك بووم
به‌سه‌ر ده‌ریای فێداره‌وه
سه‌وڵی باڵم لێده‌دان و
سه‌رانسه‌رم بریندار بوو ،
ئه‌نگێورا بوو
ئه‌وه‌نده‌ی چاو هه‌ته‌ر بكا
سروشت هه‌مووی له سه‌ر پاشوو ،
ده‌ریا خجڵی كوده‌تا بوو .
له پڕێكا ،
دامڕوانی و تۆم به دی كرد ،
شاگه‌شكه بوو !
هه‌روام زانی دورگه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی ،
بۆ ئارامی و فه‌رامۆشم داڵده و لانه‌ی ...
كه نیشتمه‌وه تێگه‌یشتم :
تۆ داڵده نیت ،
شیرین‌ترین به‌ندیخانه‌ی !
Abdulla Peshew
|
behnam5555 |
02-02-2011 09:19 PM |
گۆچان
توو ئه‌و چه‌تره‌ی که هاوڕێته ڕۆژی ته‌م و باران و تاو
ده‌ستت ئه‌گرێ و جێت ناهێڵێ تا ئه‌تداته ده‌ستی هه‌تاو
توو ئه‌و ڕێیه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات تا دڵی من
خۆزگه‌و ئاهم لێ ون نه‌كه‌یت بیخه‌یته ناو ده‌ریای بێ بن
وشكه داری چه‌ماوه بووم ، بۆ ده‌ستی تۆ بووم به گۆچان
تا له گه‌ڵتا ڕێگابكه‌م ، به دوورت كه‌م له داچه‌مان
دڵم ئێستا وه‌كو ماسی ، له تۆڕی تۆ نابێته‌وه
چاوم وه‌ك مۆم تا دواته‌مه‌ن ، به‌سووتان بۆت ئه‌توێته‌وه
تازه گوڵی چیم بۆ دێنی ، كه من دڵم هه‌ڵوه‌ریوه
له هه‌واری خۆشه‌ویستیت ، هیچ ئارامیم تیا نه‌دیوه
عه‌شق وه‌كو ده‌ریا وایه ، چه‌ند شه‌پۆل به‌ی له‌جێی خۆتی
له باڵنده‌ی قه‌فه‌ز ئه‌چێ ، چه‌ن هاواركه‌ی دیل و كۆتی
زۆر ئه‌ترسم ئیتر ناوم نه‌بیستمه‌وه به ده‌نگی تۆ
وا به‌جارێك كاڵ ببمه‌وه ، هه‌رگیز نه‌گه‌م به ڕه‌نگی تۆ
به‌ڵام من هه‌ر دیلی تۆم و قه‌ت ئازادیم ناوێته‌وه
دڵم ڕه‌گی لای تۆ دانا ، هه‌ڵی كه‌نی ناڕوێته‌وه
من دڵۆپێك ئه‌شكی ته‌ڕ بووم ، كه‌وتمه ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێكی بێ لانه بووم، باڵمدا به ئاسمانته‌وه
وه‌ك دوا گه‌ڵای چڵی شاتوو، به‌شه‌ماڵت هاتمه سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێك ده‌ستم به‌رده‌ی ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شك و خه‌ما
ئاسووده‌م تا گیان بسپێرم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زوو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆ لای تۆ دێم ، به‌مردنیش دێمه سه‌ر ڕێت
ئه‌ی خۆره‌تاو هه‌ر بۆ ساتێك له به‌رزیتا وه‌ره خوارێ
تا بزانی چه‌ند به ژانه ئاوابوونی لای ئێوارێ
تا بیبینی چۆن گه‌ڵاكان ده‌ست له ده‌ستی یه‌ك به‌رناده‌ن
چۆن باوبۆران به‌ته‌زیویش دوا سات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناكه‌ن
دڵنیابه من به‌فرێكم ، له ناو پێكتا تووامه‌وه
ڕێگایه‌كی داخراو بووم، له‌سه‌ر ڕێی تۆ كرامه‌وه
تازه له‌ناو شه‌وو ڕۆژتا ، یادگاری من داگیر ساوه
ناو نیشانم هه‌ڵبه‌ستێكه ، له ناو دڵتا به‌جێماوه
چۆن ئه‌توانی وه‌رزی شیعر‌و باخی وشه‌م فه‌رامۆشكه‌ی
بێ ئاواز و گۆرانی من ، به‌عه‌شقی تر دواپێك نۆشكه‌ی
كێ وه‌كو من له تاریكیت، خۆری كرد به كانی چاوت
كێ وه‌كو من دیوانێكی پڕ گۆرانی كرد به‌ناوت
له دووره‌وه كێ تۆی برده به‌ر ئاوێنه‌ی ڕوونی كانی
له گریان و پێكه‌نینا، وه‌رزی دڵی تۆی نه‌زانی
له دڵته‌نكی بارانت بوم، له خۆشی‌دا هه‌ر گۆرانی
وه‌كو گه‌ڵا زوو هه‌ڵوه‌ریم، كه‌وتمه سه‌ر ڕێت به ئاسانی
یه‌كه‌م حه‌رفی ناوه‌كه‌ی تۆ بوو به‌شیرینی زمانم
به‌ڵام گوڵێ دڵنیابه، من به بێ تۆ سه‌رگه‌ردانم
نه‌كه‌ی بڕۆی به‌جێم بێڵی دوا ئاوازم بكه‌ی به شین
من سه‌رمه‌ستم به ناوی تۆ ڵێم مه‌به‌سته ده‌رگای ئه‌وین
یادت ماوه تۆ خۆت وتت من به خۆر‌ت ده‌كرێمه‌وه
وه‌كو به‌فر له ناو گڕی ته‌نیایتا ئه‌توێمه‌وه
چۆن فرمێسكێك كه ئه‌وه‌رێ ناچێته‌وه ناو چاوانت
یا كه‌ڕۆژێك تێئه‌په‌ڕێ نایه‌ته‌وه سه‌ر ژیانت
بڕوا بێنه به‌م قه‌ده‌ره‌ی كه من و تۆی به‌یه‌ك ناسان
به‌و ئه‌وینه‌ی به هێمنی هاته دڵت زۆت به ئاسان
بڕوا بێنه به هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌مساڵ
به‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی به شێتانه چاوه‌رێته وه‌كو مناڵ
به‌و نامه‌یه‌ی كه باڵده‌گرێ تا ده‌گاته دووره وڵات
وه‌ك چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی تا به ده‌ستی خه‌یاڵ ده‌گات
توو ئه‌و خۆره‌ی له چاوتایه، تو ئه‌و هه‌سته‌ی له ناختایه
له ئێستاوه تا هه‌میشه، ده‌رگای دڵم ئاوه‌ڵایه
منیش ئاوا له سه‌ر ڕێتا باڵدارێكی هه‌ڵكوڕ ماوم
به‌ڵام چیبكه‌م بۆ له باڵدان كۆرترێكی باڵبه‌ستراوم
توو به‌هارێك كه چاوه‌رێی له‌سه‌ر ئه‌سپی خه‌یاڵم بیت
كه هاتیه‌وه ئارامم كه ته‌نیا چرای ناو ماڵم بیت
تۆ له دڵمای به‌ڵام چیبكه‌م كه من هێشتا له خۆم دوورم
له وه‌ته‌ی هه‌م دڵشكاوم، له ناو عومری سه‌وزو سورم
له به‌هارا ڕه‌نگم دانا، له گه‌ڵ به‌فرا دڵم ته‌زی
به‌نیگای خۆر توامه‌وه، له پایزا چاوم وه‌ری
ڕووبار هات و به جێی هێشتم ئاوڕی لێم نه‌دایه‌وه
خۆر به‌خه‌نده له من هه‌ڵهات، شه‌وی هێنا به دوایه‌وه
تۆ نه‌تدیوه‌كه په‌پووله به عه‌شقه‌وه بۆ مۆم ئه‌چێ
به‌ڵام ئه‌و زۆر بێ باكانه، ئاگر به‌سه‌ر دڵیا ئه‌نێ
تۆ بڕوانه هه‌نگه‌زه‌رده، كه به‌سه‌ر گوڵ ئه‌خولێته‌وه
شه‌ماڵ ده‌ستی چڵی ئه‌گرێ و گوڵ له ماچ دور ئه‌خرێته‌وه
من له ده‌رگای گۆرانیمدا فرمێسكم لێ كرایه‌وه
له‌و شوێنه‌ی گوڵی تیا وه‌ری، دڕكێكی لێ ڕووایه‌وه
باسی خونچه‌و چرۆ مه‌كه من به‌هارم له ده‌ستداوه
زه‌رده خه‌نه‌م كه‌وته سه‌ر ژێرلێو، چرا یه‌كی كز كراوه
عه‌شق به‌فری پێش بارینه، كه گه‌شته خاك ئه‌توێته‌وه
چاوی كز‌و دڵی پڕه هه‌ر به گریان ئه‌توێته‌وه
هه‌راسان بووم چونكه عه‌شق سه‌رابێكی پڕغوباره
وه‌ك ڕه‌شه‌بای سلێمانی گوڵ شكسته‌ی ناو به هاره
ئیتر به گوڵ فریو ناخۆم بۆنی دیاره بێ وه‌فایه
ساتێك له گه‌ڵ په‌پوله‌داو ساتێك له گه‌ڵ شه‌ماڵدایه
ئه حمه د م‌و حه مه د
|
اکنون ساعت 09:12 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)