- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
02-10-2011 07:50 PM |
تو وه کوو
سروه ی به یانانی به هاری
تو له له شما
گیانی سووکی نادیاری
بو شه وی خوشی و نه خوشیم یادگاری
ره مزی ئینتزاری
تو جریوه ی دارسانی جی ژوانی
بو هه سیره ی به رزی ئاواتم
سریوه ی
چه نده جوانی گیانه که م
جاران
که ئه تکوت پیکه نینت زایه له ی
سه وزی هه تاوه
چاوی شینت گومی مه ندی
پر له ماسی
زه رد و سووری به ر هه تاوه
ئیسته بو وا شوره بی
برژانگی نه رمت ده وری داوه
بوچی گه رمایی روانینت نه ماوه
سواره ئیلخانی زاده
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:51 PM |
په یامی من به گوی ئه و دولبه ره نازداره راناگا
نه‌سیــــم بێ سیـــم ده‌بینێ ، شل ده‌بێ ، به‌م كاره‌راناگا
گوتی ســـه‌یرت هــه‌بێ دووباره دێـــمه دیتـــنت ئه‌مما
له كـورتی‌دا تـــه‌مه‌ن ، وادیـــاره به‌و دیـداره رانـــاگا
وه‌كــوو پـــه‌روانـه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی
گـوڵی ئـێره بـه ژوانی بـولـبولـــــی ئـــاواره رانـــاگا
نـه‌خــــۆش و ده‌رده‌دار و دڵ‌بـــرینـــدارم، پره‌ستارێك
به حــاڵی ئه‌م دڵــه پــڕژان و پــــڕ ئــــازاره رانــــاگا
ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هــێز و گــورێكت بێ
ده‌نا جــوانێــك بـــه ده‌ردی ئـاشـــقی بێ‌چــــاره راناگا
هه‌تا كۆمتر ده‌بـێ پشتـم پتر هه‌ڵده‌كشــێ مـــینـــی‌ژۆپ
ئـــیتر ده‌ستــم به داوێنــی كـــچی ئــــه‌م شـــاره راناگا
ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غه‌زه‌ڵخوێنی، بـه‌ڵام چبكه‌م
گـــرفــتارم ، چـریكه‌م به‌و گـــوڵ و گـــــوڵزاره راناگا
ماموستا هیمن
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:54 PM |
بولبوولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم
كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتوه ده‌روونی پڕسۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێ چاره‌نوسی نا په‌یدام
كه‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێ ره‌نگی چاو له بارانم
كونجی جێژوانی چۆڵ‌وخامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ره‌ش‌پۆشم
ده‌ستی به‌ر‌بووی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم
كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری كڕووزی بێ‌ئاوم
ده‌فته‌ری شێعری شاعیری رووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕوداری تابووتم
مامۆستا هێمن
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:56 PM |
چه ند ده ترسم
كه دێمه وه،
هه واڵێكی تاڵت پێ بێ.
چه ند ده ترسم،
كه باوه شت پێدا ده كه م،
بۆ نی نا مۆ یه كت لێ بێ.
چه ند ده ترسم،
كه دێمه وه،
گرامه ری زمانی چاو،
رێنووسی هێمات گۆ ڕابێ.
چه ند ده ترسم،
پله ی گه رمیی په نجه كانت
وه ك به جێم هێشت وا نه ما بێ.
له مه ش زێتر،
چه ند ده ترسم،كه سم!هاو ڕێم!
كه دێمه وه،
تۆ وه ك خۆت بیت،من بگۆ ڕێم!
عه بدولا په شی‌و
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:57 PM |
هینده له ته نکاودا ژیاوم
بووم به ماسیه کی گه مژ ه ی ئاوی دنیا
ئه وه تا نه زه ریاکان پیناسه م ئه ده نی و
نه ئوقیانووسه کان بروام پی ئه که ن
هینده له گوی ئاگردانی ورینه کردنی باپیراندا دانیشتم و
ئه ژنوم دایه به ر چه ناکه م وگویم له شلپ هووری درویان گرت
ئیستا وه ک سیبه ریکی کری خه والووی میش لی نیشتووم لی هاتووه
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:58 PM |
نیشتمانم نوشته یه که
عومری هه زاران سال ده بی
که نووح بوی کردم
پیی گوتم :
وریا به
که س نه یکاته وه
که کردیه وه
به تال ده بی عه بدولا په شی‌و
|
behnam5555 |
02-10-2011 07:59 PM |
ئیمه له مردووی گورستان
مردووترین
مه ست وبیهوش گیژ و ورین
ده ست و لاقمان
داره مه یتی خوار و چه تن
میشکه کانمان
تاته شوری مردووشورخانه ی مزگه وتن عبدالرحمن فهیمی
|
behnam5555 |
02-10-2011 08:00 PM |
با له نده یک
چریاندی به گوی گولیک دا
گوله گیان:
له چکه سه و زه که ت نه ختی لاده
با غونچه ی ده م
تاسه ی ئه وینم بشکینی
ئا وه نگی شه رم به سه ر گونای گول دا خوشی
وتی:
شیته
ها ئه و هه وره چون ئه روانی
حه یام ده چی
ئارام بگره تا سبه ینی
هه و‌ر گوی لی بوو
نه ره ی گورین شریخ و هوری خسته باغ
بوو به ته رزه
ده مه و به یان
که باله نده هات بو جی ژوان
چه ن دلوپه خوینی سوور و
سی چوار تیکه له چک ما بوو
له ئه و گوله بالا به رزه
مه له کشا
|
behnam5555 |
02-10-2011 08:01 PM |
به حه زره تی عیسا بلین
گه ر ببینی زامی مندالانی ئه مشاره
برینه که ی دائه پوشی و
له و زوردارانه ش ئه بوری
که تا ئستاش
جی بزماری تووره ییان
له سه ر ناو له پی دا دیاره
به حه زره تی عیسا بلین
گه ر ببینی زوردارانی ئه م سه ده یه
چون مندالان ئه کوژن
وه ک میش وکولله
ئینجیله که یئه سووتینی و هاوار ده کات
ئه وه ی زلله یه که ت
لی دا بیده ره به ریژنه ی گولله
له تی‌ف هه لمه ت
|
behnam5555 |
02-10-2011 08:02 PM |
تفه نگ
به حه زره تی مریه م بلین
به بادی تاقانه که ی خوی
قوبه ی سپی کلیساکان
سوور نه کا به فرمیسک و خوین....
به حه زره تی مریه م بلین
بیزار نه بو له شین و زار...؟
ئیستا روژی هه زاز هه زار
عیسا ده درین
له په ت و دار
نه خوا ئاگای لیه نه شار...
به حه زره تی مریه م بلین
ئیسته مه گری
سه ده ی گریان کوتایی هات
ئه مه سه ده ی تفه نگه
بوچی تفه نگی ناکری...؟ له تی‌ف هه لمه ت
|
اکنون ساعت 06:51 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)