![]() |
ددانه‌كانم http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana06.jpgمن خاوێنی ددانم پێوسته باش بزانم به فڵچه و ده‌رمانی خۆم شه‌و و ڕۆژ دووجار ئهیشۆم یه‌كه‌مجار له‌پێش خه‌وتن به‌یانیش پاش نان خواردن گه‌ر بێت و بیرم بچێت ددانم خراپ ئه‌بێت مكرۆب و ئازار و ژان گوپمهكهن به میزڵدان ئای له ژانی دان ئێشه هه‌تا بڵێی ناخۆشه هاوڕێیان وه‌كو من بن با ددانتان ڕه‌ش نه‌بن سپی و درشته دانم خاوه‌ن فڵچه و ده‌رمانم |
به‌یانی و به‌فر http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana07.jpgبه‌یانی له خه‌و هه‌ستام ڕۆژێكی خۆش بوو لام په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م لابرد دڵخۆش بووم هاوارم كرد هێی هێی به‌فری سپی جوان بووه به به‌رگی كۆڵان ڕامكرد خێرا ده‌ست و برد جله‌كانم له‌به‌ركرد پاڵتۆ و بلووزی گه‌رم پووت و ده‌ست كێشی چه‌رم به په‌له چووم بۆ كۆڵان دروستم كرد شتی جوان یه‌ك شێره‌به‌فرینه‌ی زل مل پێچیشم كرده مل هه‌ڵماتم كرد به‌چاوی برۆی په‌ڕی مراوی مۆزێكم كرد به ده‌می وادیار بوو پێنه‌كه‌نی كڵاوێكم كرده سه‌ر لووتم بۆ كرد به گوێزه‌ر ته‌نها سێ ڕۆژ مایه‌وه خۆر لێیدا توایه‌وه |
ژینگه http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana08.jpgئه‌م باخچه و كانی و ئاوه سه‌یریكه‌ن چه‌ند ڕازاوه بۆن و بهرامی خۆشی عه‌تر و گوڵاو ڕژاوه چیمه‌ن و گوڵ تێكه‌ڵاو ئه‌ڵێی فه‌رشه چنراوه به‌رسیله‌ی تازه و ناسك شۆڕبۆته‌وه له لاسك شنه بای دڵ فڕێنه خۆشترین باوه‌شێنه كانیه‌كه‌ی هێنده ڕوونه زیخ و چه‌وی ئاڵتونه سه‌یری كه وه‌ك ئاوێنه قژی له‌به‌ر داهێنه ئای له بێگه‌ردی و پاكی هاوڕێ یه‌كی چالاكی زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز هاووڵاتی ژینگه پارێز با هه‌موو به دڵسۆزی وڵات جوانكه‌ین به سه‌وزی |
خونچه http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana09.jpgمن كه ناوم خونچه‌یه ووڵاته‌كه‌م باخچه‌یه هاوڕێی من په‌پوله‌یه هه‌نگه و خاڵخاڵۆكهیه چاوه‌كانم هه‌ڵدێنم په‌یامی به‌هار دێنم به‌ڕه‌نگی جوان بۆن بۆنی خۆش په‌پووله ئه‌كه‌مه كۆش ئه‌ڵێم هه‌نگی ئازیز تۆش شیله‌ی شیرین بكه نۆش خاڵخاڵۆكه تۆش وه‌ره ده‌ستمان بگره و هه‌ڵپه‌ڕه مناڵانی كوردستان ئێوه‌ش خونچهن هه‌مووتان كوردستانیش باخچه‌یه دڵگیرترین ناوچه‌یه ئێمه و ئێوه پێكه‌وه جوان ئهیڕازێنینهوه ئه‌یكه‌ین به‌و گوڵستانه كه ئاواتی هه‌موانه |
ئێمه‌ی مناڵ http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana10.jpgپێ ئه‌كه‌نین دڵ خۆشین خنجیلانه و ڕووخۆشین پهپوولهین ئێسك سوكین نه‌شمیلانه و بچوكین زیت و وریا و نیانین دیاری خوای میهره‌بانین به‌ئاسانی و ئاسایی ئه‌كه‌ینه‌وه لاسایی پشیله‌مان دی به‌چاو یه‌كسه‌ر پێی ئه‌ڵێن میاو وه‌ك سمۆره باز ئه‌ده‌ین یاری خۆش خۆش ساز ئه‌كه‌ین یان ورچین به بۆڵه بۆڵ یه‌كتری ئه‌كه‌ینه كۆڵ به‌یانی تا ئێوارێ خه‌نده‌مان لێ ئه‌بارێ گوڵین بێ گه‌ردین جوانین داهاتووی كوردستانین |
زه‌نگۆڵه http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana11.jpg باع باع به‌رخۆڵه وه‌ك خۆم جوان و بچكۆله هاتم بۆ لات نه‌رمۆڵه بۆم هێناوی زه‌نگۆڵه ئێستا ئه‌یكه‌مه ملت گه‌ردنی نه‌رم و شلت به زه‌نگۆڵه‌وه جوانه تووك سپی خنجیلانه ده‌ی با بڕۆین خێراكه وه‌ره و به‌دواما ڕاكه تا ببینن بزانن زهنگۆڵهكانت جوانه |
باران http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana12.jpgجوانه دڵۆپه‌ی باران دێته خوارێ له ئاسمان ماچ ئه‌كات لێوانی گوڵ بۆن خۆش ئه‌كات خاك و گڵ وه‌كو دایكێكی به‌سۆز ئه‌خه‌وێنێت تهپو تۆز زۆر ئه‌كات ئاوی ڕوبار به‌رز ئه‌كات باڵای چنار كه به‌لێزمه دێته خوار پاك ئه‌شوات شه‌قامی شار له مێژه زه‌وی و ئاسمان هه‌ور و هه‌وا و ده‌ریای جوان له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆره گه‌شه كاركردنیان هاوبه‌شه |
یاسا http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana13.jpgسه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم بۆ ئاسمان به‌دی ئه‌كه‌م یاسای جوان مانگ و خۆر و ئه‌ستێره زه‌ویش به‌شداره لێره منیش ئاده‌میزادم یاسای پێویسته كاتم خه‌و ، خواردن ، هاتوچۆ كاتی سه‌ردان ، گفتوگۆ خوێندن و وه‌رزش كردن هه‌موو پێویستن بۆ من خشته‌م داناوه بۆ كات ئه‌ركه‌كان دابه‌ش ئه‌كات تا هه‌مووی به چالاكی جێ به‌جێ كه‌م به چاكی هه‌موو یاسا په‌یڕه‌و كه‌ین نیشتمانمان پێش ئه‌خه‌ین |
خاوێنی http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana14.jpgباخچه و كۆڵان و شه‌قام جێ ی هاتوچۆ و یاریگام وه‌ك ماڵ و قوتابخانه پاك و خاوێن و جوانه یاسای نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌ركی شانی سه‌رجه‌مه ته‌نها ژوور و ماڵی خۆم ئه‌ركێك نی یه له ئه‌ستۆم هه‌رچیم بینی كه‌وتبوو هه‌ڵی ئه‌گرم خێرا زوو به‌بێ ورته و بۆڵه بۆڵ ئه‌یخه‌مه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ ئه‌مه ئه‌ركی شانمه شه‌قام نیشتمانمه بێگانه‌یه‌ك هات بۆ شار بۆ سه‌فه‌ر، گه‌شت و گوزار شاره‌كه‌مانی بینی وا به پاك و خاوێنی وێنه‌یه‌كی جوان ئه‌گرێت له‌لای خۆی هه‌ڵی ئه‌گرێت ئه‌ڵێت ئه‌م وێنه جوانه شارێكی كوردستانه |
سه‌یرانی قوتابخانه http://www.khoshkan.com/mndalan/chirok/nana17.jpgئه‌مڕۆ به چه‌پڵه‌ڕێزان به پاس هاتین بۆ سه‌یران خواردنی خۆشمان پێ یه سه‌یرانگا چاوه‌ڕێ یه مه‌نجه‌ڵی پچوك پچوك وه‌كو خۆمان ئێسك سووك چه‌ند خۆشه كفته و یاپراخ له گوێ چه‌م و كانی و باخ گیزه‌ی قۆری چای پشكۆ قوڵپ ئه‌دات له‌سه‌ر خۆ كرچه و قرچه‌ی چه‌ره‌سه پێبكه‌نه و هیچ مه‌پرسه له‌ژێر دار چنار و توو هه‌ڵماقۆ ئه‌كه‌ین دوو دوو هه‌ندێك گوریس هه‌ڵ ئه‌خه‌ن تاكو دیلانێ بكه‌ن دوو مامۆستاش له‌ولاوه كامێرهیان هێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێن چك چك په‌نجه‌ی پیا ئه‌نێن |
اکنون ساعت 12:14 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)