پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 02-15-2011 08:48 PM



بو سه ربازی جمهووریمان

ئه ی لاوه کان !
باوکان ،دایکان ،براو ، خوشکه کان ،
ده زگیرانه چاو جوانه کان
تیر تیر ده ستیان کرده ملتان
ماچیان کردن
به په له په ل...به په له په ل!!!
برون بو ژیر به یاخی گول
چه ک هه لگرن
به رگ بپوشن
وا بورووژین ،وا بخروشن:
دابله رزی دلی دوژمن !!!!ئه ی لاوه کان ئیستا دایکان
له سنگ ناده ن
شیوه ن ناکه ن که کوریان ئه چیته ژیر چه ک
شوکری خوا ئه که ن هه زار له ک
که کوریان بوته شیر بو گه ل
دوژمنی گه ل ئه کا په ل په ل
باوکان ده س ئه ژنو وخه مبار
دانا نیشن!وه ک پار ،پیرار
چوونکه کوریان بوو به سه رباز
کز وبیناز
بیگار ئه کا بو ناپاکان
ئییسته خوشکان ،
خه م سیس ناکا گولی روویان
بو ده زگیرانیان، بو کاکیان
ئیستا کچان ،
گشت ئافره تان گولبارانی سه رباز ئه که ن
بی پاس وبی پاریز گاری
سه قام نا خوا هه رگیز کاری !!!!
تیری ،پوشته یی وشادیمان
سه رفه رازی وئازادیمان
به یاخه که ی جمهوری مان
هوی شانازی ورووسوریمان
گشت له سه ر خه بات وه ستاوه!!!
ئه ویش پیشه ی رو له ی لاوه
ئه ی لاوی کورد
ئه و روژه مرد:که من وتو ودرشت وورد
له سه ربازی سلمان ئه کرد
ئه و روزه چوو
که ئه وه نده ی شه و تاریک بوو...!

ماموستا گوران


behnam5555 02-15-2011 08:51 PM




ملوانکه‌یه‌ک له قسه‌کانت له گه‌رده‌نی یاده کانما
به‌رزه هێنده‌ی چیای خۆشه‌ویستی
پتر ده‌بێ
به وردی جا گوێی بۆ ده‌نێم
هه‌ر باسی خۆشه‌ویستییه – دڵداریه
به‌ڵام وا باشه بزانی
خۆشه‌ویستی تا سه‌ر ده‌بێت
به‌ڵام
ئازادی کوا ... ؟
بڵێی ببێت ... ؟
ئازادی له قامووسی کام هه‌نگاوه
ئێمه هه‌ر وا له ژێر خاکین
که‌ی وا ده‌بێ سه‌روه‌ده‌رنێن
گو‌ڵاله‌ی زه‌رده خه‌نه‌ی ئاواته کانمان
هه‌ر له ژێر گڵدا ده‌ژی
شنه‌ی به‌ره به‌یانی خۆر
له ئاوێنه‌ی رووباری سوور
هه‌ر له قسه‌کانی تۆ ده‌نوێنێ
تراویلکه‌ی پێ ده‌ر که‌وتن
له نێو هه‌نگاوه‌کانی زه‌ماندا
به شێنه‌یی خۆی ده‌نوێنێت
وا من و تۆش، ده‌ست له ده‌ست یه‌ک
کۆنه په‌ره‌ستی ناو دڵان
بخه‌ینه به‌ر ته‌وژمی با
با به تێکرایی پێی بگه‌یین
یان خۆشه‌ویستی - یان ئازادی .


ژانه کانم ژه‌هراوی ژینه و
مه‌وته‌نه‌که‌م
کێڵگه‌ی برین
ئه‌م شه‌و تازیی هه‌ناسه‌کان مه و
که‌ژاوه ی خه‌یاڵم
پر بووه له ئێش و زام
زێده‌که‌م
ساڵانێکه‌
چاوه‌رێی بانگهێشتی له باوه‌ش گرتنی مێژووی ته‌مه‌نتم
چیروک و حه‌قایه‌تی دایه پیره و
نه‌و نه‌مامه نێژراوه‌کان ده‌دۆزمه‌وه
مه‌وته‌نه‌که‌م
چه‌قۆی تیژی مێژوویه سینه‌ی ئاسۆت له‌ت له‌ت ده‌کا-
قه‌ڵه‌ش ... قه‌ڵه‌شسوور ... سوور-
ره‌نگی سپی ناوچاوانمان ده‌شواته‌وه و
به ده‌م خاکا- دڵۆپ ... دڵۆپ ده‌توێته‌وه‌ و
ئینجا سه‌ر ده‌نێته‌وه
وڵاته‌که م
خاکه که‌ت – ئاوه‌که ت – ئاسویه که ت - قه له مه که ت
سوور سوور سوور
ئه‌وه گۆنای تۆیه
ره‌نگی دارستانی سووتاوی پێوه دیاره
پاییزه ماچی زرده‌خه‌نه‌که‌ت له سه‌ر لێومه .
تا که‌ی بو شه‌ونه‌می سه‌ر گۆنای کۆرپه‌که‌م
خه‌ونی وڵاته‌که‌م بگێرمه‌وه
نیگا
هه‌تاو به سه‌ر سه‌رما ئه‌گری
تینی خوره سڕی کردووم

behnam5555 02-15-2011 08:52 PM


هاژه

چەندە درۆ ئاشق ئەبێ بە مێژووم
كاتێ كه ئەستێرەیێك
لەقەراغستانی چاوانم خۆی هەڵ دێنێ
خەیاڵم ئەبێ بە نپتۆن
ئەمن حەشاری حەژمت گرتووی ئەم گەڕەكەم
جیهان ،جیهان
گەڵا ئەوە رێنن بەسەر لا ‌‌شەی زیندووم
دونیا دونیا
لق وپۆكانم ئەشكێنن
من لەم خاكه بەتەماحترم
بزانن
هیچ گوڵێك نافرۆشم
تا نەی دۆزمەوە دراوێكی بێ پشت و ڕوو


behnam5555 02-15-2011 08:53 PM


ناسكی خەیاڵم پڕە لە بێهوود‌ەیی تۆ
لەو كاتەوە
كە پێت وتم خۆشەویست
تۆ زەق بوویته ناو شەرابی چاوانم
منیش تەڕتەڕئەتوێمەوه بۆ
ئاوەدانیت


behnam5555 02-15-2011 08:55 PM



رابردوو

نه وه ک جاران ناگه ریموو بو رابردوو
بو رابردوویه کی تاریکی ناخوشی
بو ئه و روژانه وا گولی ئه وینی من بریندار بوو
بو ئه و کاتانه واله دوری تو گیرسام وسوتام
برو ئیتر....بروئیتر ئه ی رابردوو....................
گولی سوری ئه وینی من
به سه ر شاخی دلی ناسکم
چرو ئه کات
هیوای ژینم بال ئه گریت........ئه فریت
نه هبچ جاریکی تر
وه کو جاران
نا گه ریموو............ئه ی رابردوو


behnam5555 02-15-2011 08:56 PM


ته مه ن

جاریکی تر گه لاریزان ده ستی پی کرد
به هاوری یی ئه ویش دا
گه لا ریزانی ژینی من
به زمی کی نوی ساز کرد...........
وه کو ئه وکاته که وه ک گه لا به سه ر زه وی
ساله کانی ژیانی من
یه ک به یه ک
له سه ر داری جووانیم ده رژیان

پاییز ده روا....گه لاریزان کوتایی تیت
به هار تیتو گه لا ی نوی به سه ر داران
چرو ئه کات
به لام صه د حیف....به کام به هار؟؟
به کام به هار گه لا کانی ژیانی من ده گه ریتوو؟؟
ئیتر هه رگیز نا گه ریتوو.
ئیتر نابیت ئه وگه لایه به سه ر داری سه وزی ژیان ببه سمه وه
جا ئه و جاره وه کو سالانی جووانی
سه ر به رز که مو
به بالای ئه و داره جوانه............شانازی که م


behnam5555 02-15-2011 08:57 PM



بو هیوای ژینم

چه نده قوله خه می دوریت
چه نده به رزه که ژی ریگه ت
چه ن به سوزه دوری دلت
چه ن شیرینه هیوای عه شقت

به دا خه وه هیوای ژینم که تو رووئیت
زور له دوریت به دل سوتام
بریندار بووم.....یه ک جار روخام

کوا هیوا یه ک وه کوو تو؟؟
ده ستی دل و ئه وین بگریت
په پوله ی دل که ژاکاوه
به خووشی بو نه وه ی بفریت
کوا هیوا یه ک وه کوو تو...................


behnam5555 02-15-2011 08:59 PM


به‌ێانی که هات بڕۆاته‌وا
له‌سه‌ر سفر‌ه‌ی سه‌فه‌ر که دانیشتین
ویستم قومێک چایی بنۆشمه‌وا
هه‌رچی شکرم له ناوچایی تێکه‌ڵ ئه‌دا
شکر وه‌ک ژهریی مار
چامی به‌رۆ تاڵی ده‌به‌ردوا
که سێرم کرد!
خۆشه‌ویستم هه‌رچی ئه‌کات
ناتۆانێت تیکه‌ێه‌ک نان
به‌قه‌د باڵای دڵی ته‌نگی
له لێۆیی په‌ڕ به وشه‌ی بداته‌وا
هه‌رچیمان کرد نه‌مانتۆانی
نانی سه‌فه‌ر به‌ڕی به‌کێن
هه‌رچیمان کرد نه‌مانتۆانی
ماڵ‌ئاۆایی له‌ێه‌ک به‌کێن
که هاوڕێکه‌ی سه‌ێرمانی کرد
له هه‌موو شتێک تێگه‌ێه‌شتوو
منیش گوتم:
خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین‌داری تاۆان نییه
که‌س نه‌ێبینه‌ت
که‌سیش له جیهاندا نێ‌تۆانیوا
ئۆقره‌ی بگریت و نێ‌ده‌ر‌کێنێت

ژاڵه سۆهرابی


behnam5555 02-15-2011 08:59 PM



دڵته‌نگیم چه‌پکه‌ هه‌وڵێک ئه‌بێت
که له ئارامی ئه‌م سه‌رده‌مدا
وه‌ک ڕیپۆقێکی لیت
چاوه‌ڕۆانی تێ‌زابوو
شێعر کوژه‌کان
له ده‌ماروا په‌رستگاکانیان ئه‌قه‌رتاندوو
سوجده‌ێه‌کی نامۆێان لێ دروست ده‌کرد

ژاڵه سۆهرابی

behnam5555 02-15-2011 09:03 PM



که منداڵ بووین
کاتی باران و به‌‌فری زستان
له‌م دیو شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان
هه‌ڵمی سه‌رما هێلانه‌ی ده‌به‌ست
د‌هاتین ...
به زمان، به ئه‌نگوست
به سه‌ر هه‌ڵمی شووشه‌کانه‌وا
ده‌مانووسی ...
کوردستان وڵاتی ئێمه‌یه
ده‌مانووسی...
دایک، باب، مه‌کته‌ب...
ناوی خۆمان ده‌نووسیه‌وه
که گه‌وره بووین
هه‌رچی هه‌وڵمان ئه‌دا
نه‌مانتوانی
دوا به‌ڵینی منداڵیمان
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ی
دایک و بابمان دا برێژین
چون تێنه‌گه‌یشتین وه‌ک منداڵی
که...
دایک و باب و کوردستان
ئه‌وینی دوا ڕۆژمانه
هه‌ر له‌و کاتا بوو
که هه‌ڵم ئه‌تورا
چون ئێمه بووین که هێلانه‌مان لێ تێک ئه‌دا

تارانژاڵه سۆهرابی


اکنون ساعت 06:44 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)