behnam5555 |
01-19-2010 11:14 PM |
له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا.....
له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا
ئه‌وشۆ میوانی خه‌ونێكتم،
له‌و خه‌ونانه‌ی به‌ره‌به‌یان له بیرت ده‌چنه‌وه.
له شه‌وداوه‌تی ژوانه‌كانت دا
هه‌ر ئه‌وشۆكه دۆی ده‌ستی منی!
پێش ئه‌وه‌ی كازیوه بین به سۆمایی چاوه‌كانته‌وه نێ،
به نیگایه‌ک بمدوێنه!
له بێده‌نگیی نیوه‌شه‌و دا
به تریفه‌ی مانگی حه‌زت دامپۆشه!
به له‌ره‌ی ده‌نگت بملاوێنه‌وه!
به‌ر له‌وه‌ی ڕێی ژوانێكی دیكه بگری
ئاونگی سه‌ر تاسه و حه‌زه‌كانت
به گزینگ بسپێره،
با ڕازی تۆ له هه‌تاو ببیسم!
هێدی 10.5.2001
|