پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-12-2011 06:42 PM


بـــــــه‌ره‌وه‌ ئاســـــــــــــــــــــــۆ


سۆفی گۆشه‌ی خانه‌قا بووم ، ئێسته‌ پیری مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خه‌ڵوه‌ت نشین بووم ، ئێسته‌ مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
سه‌روی ئازادی له‌بار و ده‌ڵکه‌ش و به‌رزه‌، به‌ڵام
گیانه‌که‌م! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌و قه‌ده‌م
جیلوه‌ی جوانی له‌ هه‌رچیدا هه‌بێت خۆشم ده‌وێ
رۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و رۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
هه‌ریه‌که‌ بۆخۆی ده‌جولێنێته‌وه‌ هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌په‌ڕ، کاروانکوژه‌، تاریک و روونی سوبحده‌م
ئاسمانی ساو و ده‌ریای مه‌ند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌ردو هه‌ناری گوڵ به‌ده‌م
کێ وه‌کو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه‌؟
گا له‌ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له‌ کوێستانی گه‌ده‌م!
وه‌ک شه‌پۆلی زێی خوره‌م ساتێ هه‌دادانم نیه‌
گێژ ده‌خۆم، پێچی ده‌ده‌م، من ڕۆڵه‌ کوردی ئه‌م سه‌ده‌م
رێگه‌ سه‌خت و پڕ له‌ که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێره‌ و گه‌وره‌
هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
سێبه‌ری مه‌رگم له‌ پێشدایه‌و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
ناخی گۆڕی ته‌نکه‌ جێگام، هه‌رتل ئاسا بێ قه‌ده‌م
من به‌ره‌و ئاسۆ، به‌ره‌و رووناکی باڵم گرتووه‌
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم، پاڵ وه‌ شه‌یتانی ده‌ده‌م!
کانی روونم دی به‌لێشاوی به‌هار شلوێ نه‌بوو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به‌تاوێ بۆه‌ قه‌ده‌م
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له‌ شانازی و شه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که‌ دوایی هات به‌ ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه‌ نێو ده‌ریای عه‌ده‌م

هێمن موکریانی


behnam5555 03-12-2011 06:44 PM


جوان ناسوتێ

دیم کچێکی له‌باری لادێیی
بۆ نوێژ راده‌خا به‌ره‌ڵبێنێ
گوتم ئه‌ی نازه‌نین که‌ روخسارت
هه‌موو باخی به‌هاری خوا دێنێ
بۆچی پێت وایه‌ ئه‌و خودا گه‌وره‌
هێنده‌ بێره‌حمه‌ تۆش بسووتێنێ ؟
هێمن موکریانی

behnam5555 03-12-2011 06:47 PM




كه‌م بوش بچم دیره ، له‌ی شرشر وارانه
یه‌ شو بمینه لامان مه‌ر ایره بیاوانه

ئامان وه تو هاوردم ، دی بال و په‌رم نه‌شكن
چو كوتر زه‌خمی‌گم هامه‌ لیو ای بانه

عومریگه‌ چوه ریتم ، پامال جوانیتم
بیلا كه ده‌می ته‌ر كه‌م لو چك چك زلفانه

كه‌م بوش بچم دیره ، ئه‌ر مردمه چو هیلم
ئاخه شیوه‌كه‌ت خیسه لی وه‌خت زمستانه

ئی داد جوانیمان ، چو نه‌قش سه‌راوی بی
خاوی بی و تاوی بی ئی اور وه‌هارانه

تا گیان نه‌كه‌نی عومری راحه‌ت نیه‌گری ای‌ دل
بختت بسزی صه‌د جار مردن مه‌گه‌ ئاسانه

دنیا ئه‌گه ویران بو ، رخم له چه چو پرتو
ده‌رویشم و ئاواره‌ مالم وه سه‌ر شانه
« علی اشرف نوبتی» (پرتو کرمانشاهی )

behnam5555 03-12-2011 06:49 PM


ژوریک داوای چراییک
و چراکه داوای میزیک و
میزه که داوای ده فته ریک و
ده فته ر داوای قه له میک و
قه له م داوای په نجه ییک و
په نجه ش داوای ئازادی کرد
بیکه س

behnam5555 03-12-2011 06:50 PM


پاییز ! پاییز !
بووکی قژ زه رد ،
من مات ، تو زیز
هه ر دوو هاو ده رد !
من فرمیسکم ، تو بارانت ،
من هه ناسه م تو بای ساردت
من خه م تو هه وری گریانت
دوایی نایه : دادم ، دادت ،
هه رگیز ، هه رگیز ،
پاییز ! پاییز

"گوران"


behnam5555 03-12-2011 06:55 PM



تۆده‌ریامی به‌ روانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
به‌خاوێنیت به‌ ئارامیت
تۆده‌ریامی
به‌ شه‌پۆلی له‌نجه‌و لارت
به‌ شه‌نگه‌ ژنیت
به‌ سامیت تۆ ده‌شتی ئه‌و په‌ڕ نادیاری
بۆ چۆڵ بڕێ له‌ پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ روح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه‌
جێناگری
له‌ توێی شێعرا چه‌شنی تاسه‌
هیوای تینوێتی رێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له‌ به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به‌ لک و پۆو که‌زیه‌ی شه‌رمی

"سواره‌ ئیلخانیزاده‌"

behnam5555 03-12-2011 06:59 PM




بولبولی عیشقم

بولبولی عیشقم ئه‌مشه‌و
ئاوازی هه‌ر گریان بوو.....
منی دێوانه‌ی توانده‌وه‌و چاوی پرکردم

دڵم وه‌ک پایزه‌خه‌مێک و
گورگم وه‌ک هه‌وری زستان بوو
زۆر تامزرۆی کردم به‌گریان...

ئه‌ویش به‌عیشوه‌سه‌مای بۆ کردم
به‌هاواری خه‌م لێی پارامه‌وه
زۆر پرسیارم کرد تا وه‌ڵامی دامه‌وه
قورگی وشک بو نه‌یه‌توانی
وه‌لام باته‌وه‌وا به‌ئاسانی

ده‌نوکی هێنا بۆ چاوه‌کانم

که‌مێک فرمێسکی چاوانمی نۆشی

زانی وه‌ک ئه‌وم له‌وه‌لام وتی
ئه‌زانم ئاشق تۆش وه‌کو منی
من هاوسۆزه‌که‌م وا له‌ده‌ست چووه
ته‌رمه‌که‌ی له‌و دیو بێناز که‌وتووه
چ دڵم خۆشبێت به‌گو‌ڵی به‌هار
ئێستام پایزتره‌له‌پایزی پار
راستبوو ژیانم هه‌ر وه‌ک ئه‌و وابوو

منیش عه‌شقه‌که‌م له‌ژێر گڵدابوو

ئیتر ئه‌و شه‌وه‌پێکه‌وه‌گریاین

زۆر هۆنراوه‌مان نوسی بۆ ژیان

بۆ ژیانێکی پر له‌خه‌مو ژان


‌سەرچڵ بریندار


behnam5555 03-12-2011 07:07 PM




به‌بی سۆزم

له‌م شاره‌دا به‌بی سۆزم
جگه‌له‌وه‌ی هه‌ستم نیه

دور له‌تۆ ئه‌ی دایه‌گیان
ژوره‌که‌م بێروناکیه

تۆ بویت روناکی بۆ من
ئێستا ژینم به‌س تاریکیه

گه‌ر جارێک بتمبینیبایه
رزگار ئه‌بووم له‌م خه‌ریبیه‌‌

راسته‌هه‌ر هه‌وا‌ری ته‌نیاییه
به‌لام بینینت هه‌مو خۆزگه‌ی دنیاییه

ئه‌وکات بشمرم ئاساییه
خۆزگه‌کانم بۆتیه‌و بێتۆ ژیانم نیه

‌سەرچڵ بریندار


behnam5555 03-12-2011 07:09 PM



ده‌ستت بێنه

له‌مانگ جوانتر وه‌ره

ده‌ستت بێنه‌بۆ ساتێک له‌باخی دڵ بتگه‌رێنم

من باخه‌وانم وه‌ره

مه‌ترسه‌به‌جوانترین سروشتت ئه‌ناسێنم

من روحی مانم وه‌ره

له‌وه‌رزی پایزی روته‌ڵه‌ده‌رتدێنم

چونکه‌خۆشم ئه‌وییت مه‌ترسه

قه‌ت ژیانت ناسوتێنم

‌سەرچڵ بریندار


behnam5555 03-13-2011 08:48 PM


شیعرێک له‌ "هوشنگ گلشیری"

گوتم :'' په‌پووله‌ گه‌ڵا نیه‌ که‌ بڕوێته‌وه‌
هه‌میسا...!''
په‌پووله‌ خونچه‌ نیه‌....!''
پێکه‌نی.
ده‌ زانم ، په‌پووله‌ خونچه‌ نیه‌....!''
به‌ڵام جه‌خار که‌ له‌م باخه‌دا
په‌ڕه‌ی گوڵه‌کان به‌ لقه‌وه‌ ته‌ک ده‌نکا
بنجه‌ گوڵه‌کان به‌ نسێی شه‌وه‌کانه‌وه‌....
ره‌نگین و زیندوو له‌ قاپی مه‌ڕمه‌ڕی
دو ده‌ستیدا
په‌پووله‌ باخ بوو شه‌به‌ق بوو !
گوتم: '' په‌پووله‌که‌ به‌رده‌....!''
داخی داخانم !
له‌ پیله‌ی دو ده‌ستیه‌وه‌ به‌سه‌ر خاکا
په‌پووله‌ وه‌ک به‌ردێک داکه‌وت....!



اکنون ساعت 09:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)