ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵم نه‌بژاد
رابێڕت فڕاست
له جه‌نگه‌ڵێکی زه‌ردا، گه‌یشتمه دووڕێیانێک
ئه‌ی مه‌خابن، نه‌مده‌توانی موسافیرێک بم و
به هه‌ر دوو ڕێدا سه‌فه‌رکه‌م.
به‌ینێک وێستام و هێنده‌م روانی به یه‌کیاندا،
هه‌تا له به‌ینی بێشه‌ڵانه‌که‌دا ون بوو.
ئه‌وسا ڕێگاکه‌ی دیکه‌م هه‌ڵبژارد، ڕێگایه‌ک هه‌ر به‌و
چه‌شنه ڕازاوه‌و ره‌نگه هێندێکیش دڵخوازتر.
چونکه سه‌وزو بانگی رێبوارانی ده‌کرد.
هه‌رچه‌ند هامووشۆ هه‌ردووکیانی
وه‌کو یه‌ک کوتابوو.
له‌و به‌ره‌به‌یانه‌دا، هه‌ردوو ڕێ وه‌کو یه‌ک
به‌و گه‌ڵایانه داپۆشراو، وا هێشتا پێشێل نه‌کرابوون.
ئای که ڕێی هه‌وه‌ڵم خسته رۆژێکی دی.
به‌ڵام چونکه هه‌ر ڕێگایه‌ک، ڕێی دی به دواوه‌یه
دڵنیانه‌بووم بێمه‌وه.
ساڵانێکی دووری دوای ئه‌م، رۆژێک
به ئاخ و داخه‌وه ده‌ڵێم:
له جه‌نگه‌ڵێدا گه‌یشتمه دووڕێیانێک و من-
من ئه‌و ڕێگایه‌م گرته‌به‌ر، وا که‌متر پێورابوو،
جیاوازییه‌کانیش هه‌ر هه‌موو لێره‌وه‌ن.
سه‌رچاوه:
1-هه‌ڵبژاده‌ی شێعره‌کانی فڕاست- و/ دوکتور فه‌تحوڵڵا موجته‌بایی- چاپ- موروارید/ 1380
2-له شێکسپیر تا ئه‌لیۆت - و/ سه‌عید سه‌عیدپوور- چاپ- ئه‌خته‌ران/ 1384