پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 05-10-2011 07:17 PM


دۆزه‌خ دوو نه‌فه‌ر

سه‌ر دوو پێك

سه‌رابیشیان نه‌بردین ،
چ جای دوو رووباری شه‌راب !!
*****
دوو چۆماوی شیر و هه‌‌نگوینی ده‌سته‌كانی تۆ خۆش !
با به‌ به‌له‌می گــــــــــــــونا‌ه ، لـــــــــــێده‌ین ، بڕۆین !
هه‌تا مه‌ستی ،
هه‌تا شێت بوون ،
هه‌تا هه‌تا ...
*****
دۆزه‌خ دوو نه‌فه‌ر !!
دوو نه‌فه‌ر دۆزه‌خ !!


behnam5555 05-10-2011 07:22 PM




هه‌واری خاڵی

- شینی هێمن -

ئه‌ی هه‌تاوی بزڕكاوی ئه‌و هه‌واره‌!
ئه‌ی خێڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ژووری ئه‌و به‌هاره‌!
ئه‌وڕۆ ئاسۆ چاوه‌ كانییه‌ک بوو مه‌یی.
ئه‌وڕۆ ده‌ریا چاو له‌ رێی رووبارێک بوو هه‌ر نه‌گه‌یی.
ئه‌وڕۆ ژوانگه‌ی دڵسووتاو
سارد و كپه‌،
نه‌ ترپه‌ی پێیان
نه‌ خورپه‌ی دڵان،
نابیسرێ سرته‌ و چپه‌.

به‌هارێكی ویشكه‌ساڵ،
به‌ هه‌نیسكان
ئه‌سرینی خه‌م
بۆ هه‌واری "شیلاناوێ"
ده‌كاته‌ ته‌م.
"تاقه‌دار"ی سوێراوچێژ
په‌لكی به‌هاری وه‌ری
كۆچی گراویی نه‌دی:
"تاقه‌داری كزی پیری عه‌وداڵ
دیمه‌نی "هێمن"ی هێنامه‌ خه‌یاڵ
وه‌كوو ئه‌و تاک و ته‌ریک له‌م لێژا
غه‌یری سوێراوی گڕاو نه‌یچێژا".(1)

په‌ری ئازادی له‌ كوێی؟!
هه‌ڵوه‌دا "هێمن"ه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌رت
تا ده‌می ئاویلـكه‌دان،
گه‌لێ جار بۆ كوڕی گه‌ل ناردییه‌ سه‌رت.
ئه‌ی سواره‌ "هێمن"ه‌كه‌ی ئه‌و بواره‌!
گه‌لێ تاوان
گه‌لێ تانه‌
گه‌لێ بوختان،
بوونه‌ مژ و
بوونه‌ ته‌می ئه‌و رێگایه‌.
تو سوارێكی شاره‌زا بووی
ته‌مڕه‌وێن بووی
تۆ هه‌تاو بووی و ئاوا بووی.
تۆ هه‌تاوی و به‌یانییان
گزینگت له‌ به‌ژنی كه‌ژان ده‌هاڵێنی و
هه‌ڵدێیه‌وه‌،
تۆ كۆچ ناكه‌ی
هه‌ر دێیه‌وه‌.

په‌ری خان و مانی شێعر!
ئه‌ی به‌ هه‌وای ئه‌و كوێستانه‌ ڕاهاتوو،
ئه‌ی به‌ به‌فر و باران و كڕێوه‌ دا هاتوو!
ده‌سگیرانی "هێمن"ت
بارگه‌ی بۆ هه‌وارێكی نامۆ تێكنا ...
ئێستاش خوێنی له‌ ده‌ماره‌كانی تۆ دا
هه‌ر له‌ گه‌ڕ دا.
ئه‌تۆش نه‌مری و چاو لێكنانێی
ئه‌تۆ دارێكی ریشاژۆی و
قه‌ت پیر نابی و
له‌و خاكه‌ بارگه‌ت تێكنانێی.

ئه‌رێ شوانه‌!
هانێ شمشاڵ و
ئه‌وشۆ شینی ئه‌و شه‌وه‌ برینداره‌ و
شینی شاعیرێ دڵ به‌ سۆ بگێڕه‌،
له‌ گوێن ماڵاوایی و
ژانی ئاواره‌یی دا
به‌ گه‌رمه‌ سۆزێ تێیتووڕێنه‌،
به‌ چریكه‌ی لاوكێ
په‌چه‌ی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ دادڕێنه‌.

ئه‌وشۆكه‌
هه‌سته‌ و ئۆقره‌ ناگرێ ...
ئه‌وشۆ دڵه‌ و
به‌رگه‌ی ئه‌و ژان و بركه‌ ناگرێ ...
ئه‌وشۆكه‌ ئه‌ستێره‌ و مانگ
له‌و شه‌وه‌ سڕه‌ راساون،
ئه‌وشۆكه‌ بزه‌ و شادی
دوو سازی ژێ پساون.

ئای "ئایشێ خان"! (2)
ئێستا چاوه‌كانی كوردستان
وه‌ک چاوانی تۆ ته‌ڕن،
ئێستا كه‌ژ و نواڵه‌
ته‌لان و به‌نده‌ن
سوێسن و به‌یبوون و گوڵاڵه‌
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاوه‌ڕوانی
زه‌رده‌په‌ڕن.

ئاخ ... "ئایشێ خان"!
ئه‌وشۆكه‌ "هێمن" نایه‌ته‌ ژوان
نایه‌ته‌ ژوان!

ئێستاكه‌ هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه‌
ئێستاكه‌ كوێستان تارای ته‌مه‌.

ئای شه‌نگه‌بێری ئه‌و هه‌واره‌!
هاوار كه‌ "فاته‌ ڕه‌شێ"(3 )
با بێ و به‌ سۆزی ده‌نگی گه‌رمی
له‌و شینگایه‌ خه‌مان دابه‌شێ:
"هه‌ی مه‌كه‌، رۆڵه‌ مه‌كه‌، بابانوێرانم مه‌كه‌،
خه‌ڵكی به‌ تاڵانی ده‌چۆوه‌، مه‌ڕه‌، به‌رانه‌، به‌خته‌یه‌، شه‌كه‌،
ئه‌منی مل به‌ كوێن به‌ تاڵانم ده‌چۆوه‌، گه‌ردنی زه‌رد و
به‌ژنی باریک و ڕووی به‌ خاڵ و دوو چاوی ده‌ به‌ڵه‌كه‌".(4 )

ئێستاكه‌ هه‌وار مه‌كۆی خه‌مه‌
ئێستاكه‌ كوێستان تارای ته‌مه‌.

هێدی
به‌هاری 1986


--------------------------------------------------------------------------------

1. به‌شێكه له شێعرێكی فاتیحی شێخولئیسلامی(چاوه)، به نێوی "بۆ مه‌هاباد"، كه ساڵی 1345(1966) نووسیویه.

2. ژنی مامۆستا هێمن.

3. "فاته‌ ڕه‌شی لاچینی" ئافره‌تێكی ده‌نگخۆش بووه‌ كه‌ به‌ ده‌نگی پڕ سۆزی له‌ شینگایان شینی گێڕاوه‌.

4. له‌ فۆلكلـۆر وه‌رگیراوه‌.



behnam5555 05-10-2011 07:23 PM



تینوویه‌تیم به‌ ماچ ده‌شكێ

كۆچه‌ و ئه‌و كۆچه‌شم به‌ بێ تۆ كرد
شه‌وداوه‌ته‌ و شاییم به‌ بێ دۆ كرد

تینووم، تینوویه‌تیم به‌ ماچ ده‌شكێ
غه‌ریبم، ته‌نیاییم ده‌سته‌مۆ كرد

ناتگه‌مێ، سه‌رێكم لێ هه‌ڵێنه‌
چاوه‌ڕوانیی چاوانمی كه‌م سۆ كرد

شینه‌ دووریی كه‌س و یار و وه‌ته‌ن
كوا فرمێسک، شینیشم به‌ ڕۆ ڕۆ كرد

با به‌سته‌ی ژیان گه‌رووی ویشكم ته‌ڕ كا
گۆیێنه‌ ژیان، ئه‌ویشم بێ گۆ كرد.

هێدی
1989


behnam5555 05-10-2011 07:24 PM



بازی من


پڕ گه‌وه‌ و هه‌وراز و لێژه‌ بازی من
خه‌مگر و پڕ ژان و بركه‌ ڕازی من

دابڕاوی زێدی بنده‌ست و له‌تم
تین و تاسه‌ و بانگی مانه‌ گازی من

هێدی

1990


behnam5555 05-10-2011 07:26 PM



پێڵاو

جووتێ پێڵاوم كردنه‌ پێ
كه‌ند و له‌ند و
قۆرت و گه‌وه‌،
هه‌ڵه‌نگووتن،
هه‌ستانه‌وه‌،
نیشتمان و
بووژانه‌وه‌م پێناساندن.

كه‌چی ئێستا له‌ هه‌نده‌ران
بۆ پێم نابن.

هێدی
زستانی 1991

behnam5555 05-10-2011 07:29 PM



بۆ مه‌هاباد

شاره‌كه‌م، به‌ندی دڵم، ئه‌ی باغی من!
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ساوایه‌تیم، سابڵاغی من

دڵ به‌ هیوات لێده‌دا، لانكی دڵی
تۆ له‌ وه‌رزی یادی من دا سه‌رچڵی

ببیه‌ ناڵه‌م، من له‌ سوێیانت گڕام
من له‌ تۆ بووم و له‌ یاران دابڕام

دووره‌ یارم، دووره‌ یارم، دووره‌ یار
ڕاونراو و ده‌ركراو و دووره‌ شار

دڵ مه‌گۆڕه‌، لێم مه‌تۆرێ، یاری تۆم
ڕووگه‌كه‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ی زێدی خۆم!

هێدی
پاییزی 1991




behnam5555 05-10-2011 07:30 PM



هه‌تاو

گوڵێ گیان! ڕووگه‌كه‌م با چاوی تۆ بێ
كلـیلـی به‌ندی دڵ با ناوی تۆ بێ

له‌ به‌ر گه‌رمیی ئه‌وینت با بسووتێم
هه‌تاوی ژینی من با تاوی تۆ بێ

هێدی
1992


behnam5555 05-10-2011 07:36 PM



ئه مسال بێ چیا نه ورۆز ناکه م
بێ بۆنی گیا . نه ورۆز ناکه م
نه ورۆز ناکه م بێ بلێسه ی سووری ئاگر
نه ورۆزناکه م ئه گه ر ره شبه له ک تۆزنه کاو
خۆم نه بم به سه ر چۆپی گر!!
کزه ی جه رگم :
به یانی زووهه لم سێنه!
زۆر ده ترسم.
که وێک
کارێک.
گوندێک
شارێک
چه مێک ، چیایێک له بیر بکه م
زۆر ده ترسم.
دارێک،
به ردێک ،
کوختێک ،
گه ردیک،
بنجه گیایێک ،له بیر بکه م!
به یانی زووهه لم سێنه!
دیسان مه ڵێ : " با تێر خه ۆ بێ "
سوێندم به چیا خواردوه ،
که کوردستانه دووره که م
به گه رمێن و کوێستانه وه ،
بگوازمه وه بۆ غه ریبی- بۆ ژووره که م

عه بدوڵڵا په شێو


behnam5555 05-10-2011 07:38 PM


ساوا کانتان
مه مکی دایکیان
ئاشقانه ئه مژن
به زمانی دایکی تان
جوابی
ته له فون ئه ده نه وه
تاوان بارن
تاوان بار
به وه ی که
ئه نفال
به تاوانه وه بو
ئیوه له دایک بو

شه پول


behnam5555 05-10-2011 07:41 PM




ئازار


با
ئازاره کانم
هه ناسه یان
هه زار خه ونی چلکن
له چاو داگیر که ره کانی
دلی تو بتارینن
با
به چوار ته لی وینه که تا
هه ل واسیم
با
ببم به ئازاریکی تر
له دلی دایکما
با
بالنده کان به هاریش
نه بینن
هه ل فرینیان
ئاسمان ره ش کات
که س نه مان دوزیته وه
گالته به ماچی ئاوی گوزه ی
سه رشانی توش ناکه م
ماچه کانت ئازاریکن
به هه ناسه ت
ئه کولینه وه
با
درکی ئازاره کانم
دلی تالی خه ونی دوینیت
بله رزینن
با
کولانه کانیش
ته نگ تربن
روژنامه کانیش بنوسن
دوو كه س له كولانيكا
خنکان
نه...
ئه م شیعره م
بون به ست نیه
توزی چاوت ورد
که ره وه
پاییز


وشه ی بی ده نگی چاوه کانت
ئه م خاته بیر ساوایی کی که رو لال
ئه م باته ده م جی ژوانی چول
بی ده نگ
چاوه روانی
وشه ی ده ستی
دایکم بو
وشه ی زه وینی کی
وشک و بی ئاو
داری وشک بو
گه نمی له هه تاوا خنکاو
تاوان بارن
تاوان بار
به وه ی که
هه وری ئاسمانه که تان
شین نیه
که م ره نگ تره
جی ژوانه کانتان
سیبه ری خوای پیوه نیه
گه نمی ولاته که تان
پتر له چوار دانه ده گری
تاوان بارن
تاوان بار
تروکاندن چاوه کانتان
سیاسیه
چاو ئه قرتینن له هه تاو
سلاو له مانگ ده که ن
که وشه کانتان به ره و
روژهه لات داده نین
به ره و باشور نویژ ده که ن
دله کانتان خشته
ئه بی خاج بی

شه پول


اکنون ساعت 05:07 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)