behnam5555 |
01-28-2010 08:35 AM |
ئاواتی دڵ و هێلانه‌ی شێواو
ئاواتی دڵ و هێلانه‌ی شێواو
ساڵی 1352ی هه‌تاوی، واته 1973ی زاینی له شاری کرماشانی ڕازاوه و جوان سه‌رباز بووم.
ڕۆژێک گوێم له ڕادیۆ ڕاگرتبوو.
شێعڕێکی شاعیری گه‌وره‌ی فارس " ڕه‌هی موعه‌ییری" له به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی ڕادیۆ تاران دا بڵاو بۆوه.
وێژه‌ری به‌رنامه‌که له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر شێعره‌که دا گوتی:
" ئه‌و شێعره دوایین شێعری "ره‌هی" بوه.
ناوبراو کاتێک نه‌خۆش بوه و له جێیه دا که‌وتوه، ئه‌و شێعره‌ی داناوه و چونکه خۆی ئیدی توانای نووسینی نه‌بوه، شێعر به شێعر وه‌ک دیکته به برازاکه‌ی گوتوه و ئه‌ویش بۆی نووسیوه‌ته‌وه".
هه‌ر دوای ئه‌وه که وێژه‌ری به‌رنامه‌که شێعره‌که‌ی خوێنده‌وه، هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش ـــ که ئێستا له بیرم نه‌ماوه کێ بوو ـــ شێعره‌که‌ی له توێی ئاهه‌نگێکی زۆر خۆش دا دووپات کرده‌وه و منیش که زۆر که‌وتبوومه ژێر شوێنه‌واری ئه‌و به‌رهه‌مه‌جوانه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ پێک‌هات، که له گه‌ڵ گوێگرتن له ئاهه‌نگه‌که، شێعره‌که به ته‌واوی بنووسمه‌وه.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بڕیارم دا پێنج‌خشته‌کی"ته‌خمیس" ێکی له سه‌ر دانێم.
زۆری پێ‌نه‌چوو، بڕیاره‌که‌م جێبه‌جێ کرد. سه‌ردێڕی پێنج‌خشته‌کی‌یه‌که ئی منه و نازانم ره‌هی چ ناوێکی له سه‌ر شێعره‌که‌ی خۆی دانابوو.
ئاواتی دڵ و هێلانه‌ی شێواو
بڵێی ڕۆژێکی ڕامووســـــــــــــــــم نیگاری ســـــــه‌روقه‌د یانه؟
نه‌جاتی دێ دڵی شـــــــــــــــــه‌یدا له زیندانی ئه‌به‌د یانه؟
ئه‌ویندار مــاوه یاری خۆشـــــــــــــــکه‌لامی لالــه خه‌د یانه؟
ندانم کان مه نامــــــــــــــــــــــهربان یـــــــــــــــــادم کند یانه؟
فریب‌انگیز من با وعده‌ای شــــــــــــــــــــــادم کنــــــــــد یا نه.
ده‌ڵێن شه‌یدای، به‌ڵی من شێتی ڕووی ئه‌و یاره شیرینه‌م
شه‌هیدی تیری غه‌مزه‌ی ئه‌و گوڵه لێوشه‌هد و نه‌خشینه‌م
برینداری خه‌ده‌نگی دڵبڕی ئه‌و شۆخه ڕه‌نگینـــــــــــــــــنه‌م
خرابم آنچنان کـــــــــــــــــــــز باده هم تسکین نمی‌بــــــــینم
لب گرمی شود پـــــــــــــــــــــــــــــ ــــــیدا که آبادم کند یا نــه؟
بڵێن به‌و زاڵمه‌ی ئاشقکوژی بی ڕوحمی چاو پـــــــــــــــــڕکل
به بێ وی ژینه‌که‌م تاڵه ده‌ناڵێنم وه‌کوو بولبــــــــــــــــــــول
بڵێن توخوا به‌سه چیدی نــــــــــــــــــــــــــه ا ماڵی دڵم کاول
صبا از من پیامی ده بــــــــــــــــــــــه آن صیاد سنگـــــــین دل
که جانـــــــــــــــــــــــــــ ـــــم در کمند اوست آزادم کند یا نـــه
هه‌موو خۆشیی ژیانم چوو به من هـه‌ر مه‌ینه‌ت و خه‌م ما
دڵ و ڕووحێکی سووتاوی وه‌کوو په‌روانه بۆ شه‌م مــــــــــــــا
گوڵم ڕۆیی و له دڵما یـــــــــادی ئه‌برۆ و لێو و په‌رچه‌م ما
من از یــــــــــــــــــــــــــــا د عزیزان یک نفس غافل نیم امـــــــا
نمیــــــــــــــــــــــــــد انم که بعد از من کسی یــــادم کند یا نه
ده‌با بگریم به حاڵـــــــــــــــی خۆم که شێوا ماڵ و هێلانه‌م
شکا پیاڵه‌ی شه‌رابـــــــــــــم بوومه‌له‌رزه که‌وته مه‌یخانه‌م
وه‌کوو "ئاشق" ده‌ناڵێنم له ده‌ردی ئیشقه دێوانـــــــــــــــه‌م
"ره‌ی" از ناله‌ام خون می‌چکد اما نمــــــــــــــــــــــــــــ ــــیدانم
که آن بــــــــــــــــــیدادگر گوشی به فریــــــــــــادم کند یا نه
ئاشق...
|