- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
05-22-2011 08:56 PM |
ئاژاوه ی زه مان
بای دێ
كۆتره كانی سینگم
به سه ر شانی گریانه وه په ره وازه ی
جوانه مه رگی ده بن
هێلانه ی ده سته كانی تۆش
وێران ده بن
وێران
وه ك وێرانی دڵه بابردوه كه ی خۆم
چ ئاژاوه یه ك هه ڵیگرتوه زه مان
منێك له سینگما ده ته قێته وه و
ته نیا بۆنی باڕووت و هه ناسه كانی رێبین
جێ ده مێنن له وێرانی چاوه كانمدا
بمزانیبا له پشت ده رگای ته مه نم
كه مینی گرتووه
زستان
بمزانیبا هێند بێ ره حمانه جێم ده هێڵێ
به هار
بێ ئه وه ی ئیزنم بدات
شه ڵاڵی به ژنی بریسكه یه كی وێڵ بم
ماچه كانم هه ر به و باڵنده ئه به دیه دا بۆ ده ناردی
نه خه می برسێتی ده زانێ و
نه ترسی ڕاوچی مه ر‌گ
فه وزیه سوڵتان به یگی
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:15 PM |
سازی ناساز
بولبوولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم
كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتوه ده‌روونی پڕسۆزم
موغی بێ ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێ چاره‌نوسی نا په‌یدام
كه‌وی بێ ده‌نگی نه‌و به‌هارانم
گوڵی بێ ره‌نگی چاو له بارانم
كونجی جێژوانی چۆڵ‌وخامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ره‌ش‌پۆشم
ده‌ستی به‌ر‌بووی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم
كێلی گۆڕی شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری كڕووزی بێ‌ئاوم
ده‌فته‌ری شێعری شاعیری رووتم
شه‌می سه‌ر گۆڕوداری تابووتم
مامۆستا هێمن
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:16 PM |
ته مه ن
رۆحی به یان هه ڵبزركا
من داڕزیم.
قارچك تۆقی
من هه ڵوه ریم.
داده رووخێ چرك چرك
لێوی به چركه ژاكاوی ژیانه وه.
ئه مین گردیگلانی
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:17 PM |
دارستانی سووتاو
هه ر نازدارێ دڵی دامێ،
له بناری دڵدا ناشتم،
وه ك نه مامێ؛
تا وام لێ هات
له سایه ی سه ری خۆشه ویستان
بوومه ماخۆی شادارستان!
* * *
كه تۆم ناسی،
ئه ی نه مامی شلك و نه مر،
وام زانی تۆش ده چیته پاڵ ئه وانه ی تر:
ده ڕوێی،ده بی
به فێنكایی...بۆ هاوینم.
به گه رمایی...بۆ زستانم.
كه چی،له پڕ بووی به شه مچه و
گڕت به ردا دارستان!
عه بدووڵا په شێو
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:18 PM |
ژان
كاتێ گریان پێڕه وكه بوو
دایكم تازه،بێزووی به پێكه نین ده كرد
من و ئازار،كرێكاری باگی ژین بووین
كه پێكه نین هاته دنیا
داوێنی گریانی گرت و به ره و هه وار
تا گه یشتنه دوو رێیانی خه م و شادی،
هه ر كامه رێگه ی خۆیان گرت
من و ئازادی كۆست كه وتووش
چاومان خێل بوو
به ئاواتی چه پكه گوڵێك
خالید عینایه تی
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:19 PM |
گریان
ئه‌ودارستانه بۆ ئه‌گری؟!
ڕه‌نگه دره‌ختێكی گه‌نجی لێ مرد بێ.
ره‌نگه زریانی دوێنێ‌شه‌و
كچی چنارێكی شۆخی فڕاندبێ.
ڕه‌نگه هه‌واڵی كوشتنی
پۆله‌مه‌لێكی عاشقی
خۆی بیستبێ!
نه‌و...ئه‌زانێ
له‌سبه‌ینیه‌وه به ته‌نها
جێ‌ئه‌مێنێ
وه‌ختێ گوندی خۆشه‌ویستی
هه‌زار ساڵه ی
له لووتكه ه‌وه
بۆ به‌ره‌وخواردائه‌گێڕێ!
شێركۆ بێكه‌س
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:21 PM |
یه كه م كه س بووم
ێه كه م كه س بووم
ڕازی ئاسمان و نه هێنی بارانم
بۆ په نجه ره داخراوه كان دركاند
یه كه م كه س بووم
له پرستگه یه كی پڕخوادا
كڕنۆشم بۆ زاتی خۆم برد و
كۆ تره كانی ناخم
بوون به ژێر هه ره سی تاوانه وه
تاوانم كرد!
تاسه ی دارستانێكی بێ به هارم
له سه وزایی خوێنی گوناهه كانم دا ش‌وت
له دۆزه خی ئه م تاوانه دا ده سووتێم
بێ گوناهتر له فرمێسكی گوڵه به فر
تینووتر له سه رابی عه شق
ده سووتێم
شه یداتر له وشه ی نامه بێ ئادره سه كان
له سه فه ری جاده ته نگه كانی رووناكیدا
یه كه م كه س بووم
نا ئو مێدی باڵی له رۆحم وه ر دا‌و
په نجه بۆ شه كانی مه رگم زیاره ت كرد
فه وزیه سووڵتان به یگی
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:22 PM |
شێتی
ده زانم تۆ وشه یه كی.
به ڵام زۆر جاربۆ وشه یه ك،
هۆنراوه یه كم كوشتووه!
ده زانم تۆ خونچه یه كی.
به ڵام زۆر جار بۆ خونچه یه ك
گوڵزارێكم جێهێشتووه
عه بدووڵا په شێو
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:24 PM |
شاكار
هه ڵبه ستم زۆرن
هه ندێكیان-شارن
هه ندێكیان-گوندن
هه ندێك-ته لارن
هه ندێك-خانیله ی ته پیوو نه وی؛
به ڵام ئه وانه ی بۆ تۆم نووسیون،
ده بن به شاكار
به رووناكترین پایته ختی زه وی!
عه بدووڵا په شێو
|
behnam5555 |
05-22-2011 09:25 PM |
بەهار هەر دێ
جستان ،
هەر چەند درێژتر و
بەفر ،
هەر چەند پڕ قین تر و
سەرماو سەهۆڵ ،
پڕ تین تر بێ ؛
بەهار هەر دێ !
بەهارێكی
گەلێ جوانتر ،
لە بەهارانی ڕابردوو !
بەهارێ دێ كە ژین دەدا
بە دەماری لەشی مردوو !
ک.د.ئازاد
|
اکنون ساعت 09:06 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)