پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 06-15-2011 11:26 AM

جاده پشتی چه‌مانده‌وه سیگناڵی ئه‌ژدیهای سه‌فه‌ر
ناڵاندی و ته‌نیایی‌می لاوانده‌وه

ده‌ستی هانی خۆشه‌ویستم ، ده‌ستی گرتم
ووتی: پێم‌‌ده یادگارێ
ده‌سم نایه سه‌ری سنگم: نه‌مداوه‌پێت مه‌گه‌ر گوڵم ؟

وتی كوانێ ؟ وتم دڵم
.
وتی: ئه‌وه ده‌یان ساڵه له‌لام‌دایه
ووتم: هانێ گیانیش له‌گه‌ڵ خۆتا ببه
گیانم بووبه سێ1 باڵنده‌ی لانه‌ی ئه‌وین

له‌گه‌ل دڵدارا هه‌ڵفڕین

گه‌ر بۆم بلوێ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاته‌كان

هه‌موو جاده و شه‌قامه‌كان ده‌سڕمه‌وه

ئیزنی كۆچ و سه‌فه‌ر ناده‌م
ئه‌م یاسایه دڵته‌زێنه
به‌كوودیتای ئه‌وینداران له‌ جیهانا ده‌بڕمه‌وه
به‌هاره‌كه‌م . به‌هاره‌ نادیاره‌كه‌م.......

(جه لال مه له کشا)







behnam5555 06-15-2011 12:02 PM

قه‌ڵه‌م ! من و تۆ و ژیان مه‌زڵوومین
هه‌ر سێ وێنه‌ی یه‌‌ك ، به‌ندو مه‌حكومین

من مه‌حكوومی چه‌رخ، تۆ مه‌حكوومی من
ژیان گیرۆده‌ی دۆستی دڵ دوژمن

هه‌ر سێ باخه‌وان باخی بێ‌به‌رین
هه‌ر سێ مه‌له‌وان گێژی خه‌ته‌رین

(
قانع)


behnam5555 06-15-2011 12:05 PM



ئه‌رێ دڵ بێ‌شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له‌ گوڵ چبكا؟
كه‌جیلوه‌ی گوڵ له‌ گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له‌ چڵ چبكا ؟

كه‌هه‌ڵگیرسا له‌ نۆره‌ی باده‌ شه‌معی حوسنی جانانه‌
نه‌چێته‌ سه‌ر ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه‌، دڵ ،چبكا؟

له‌هه‌ر جێیه‌ك هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخانمه‌حوی
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه‌ ئاونگی عه‌قڵ چبكا؟

(مه‌حوی)


behnam5555 06-15-2011 12:07 PM


به‌نوری باده‌ كه‌شفی زوڵمه‌تی ته‌قوا نه‌كه‌م ، چیبكه‌م !
به‌شه‌معێكی وه‌ها چاری شه‌وێكی وا نه‌كه‌م، چیبكه‌م !

له‌خه‌زنه‌ی دڵم دا هه‌رچی هه‌یه‌، هه‌رداغی سه‌ودایه‌
ده‌سا ئه‌م نه‌قده‌ ده‌ردی عیشقی پێ سه‌ودا نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟

له‌گه‌ڵ ده‌ستی مه‌لا ڕێ ناكه‌وێ زونناری زوڵفی یار
وه‌كو (شێخ) ئیختیاری مه‌زهه‌بی (ته‌رسا) نه‌كه‌م ،چیبكه‌م !؟

(مه‌حوی)


behnam5555 06-15-2011 12:08 PM


خه‌رامی ناز ئه‌گه‌ر هێنایه‌ له‌نجه‌ سه‌روی مه‌وزونت
وه‌كو له‌یلا، له‌سه‌ر ڕێ پرسشێ كه‌ حاڵی مه‌جنونت

ده‌ترسم گه‌ردی خوێنی من له‌ شیشه‌ی گه‌ردنت نیشێ
وه‌گه‌رنا ، غه‌م نیه‌ بمرم له‌ حه‌سره‌ت لێوی مه‌یگونت

(مه‌حوی)


behnam5555 06-15-2011 12:09 PM


دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێكی بیماره‌
جگه‌ر غه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێكی خۆنخواره‌

سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه‌ هه‌ڵگیرسێنی شوخێكه‌
حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشووبێكی عه‌ییاره‌

خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له‌ دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم
سپێراوه‌ خه‌زینه‌ی به‌ختی ئێمه‌ به‌و سیاماره‌

له‌شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌شكی سورم ڕێت
به‌ده‌وری جێگه‌ما تا بڕ ده‌كاتن دیده‌، گوڵزاره‌

(
مه‌حوی)


behnam5555 06-17-2011 07:49 PM

ماچ
کاتێ سێبه‌ری قژت له‌په‌نجه‌به‌حه‌زه‌کانی خۆمدا ته‌ی ئه‌که‌م
و
له‌ناو خه‌یاڵی خۆمدا سه‌رم له‌سینه‌ت ئه‌نه‌خشینم ئه‌بم به‌پادشایه‌ک و خۆم له‌ئاسمانی سینه‌ی به‌رینی تۆدا ئه‌بینمه‌وه‌
ئه‌بم به‌زستانێ کڵۆ به‌فرینه‌کانم له‌ناوله‌پی ده‌ستی چێژدا ئه‌دۆزمه‌وه
تۆ ئه‌و باڵا باریک وچاو ئه‌ستێره‌یه‌ی که‌زمانی ئه‌شقم له‌ وڵاتی هێمنیتدا ئه‌شنێته‌وه‌
تۆ ئه‌و قژ به‌هارییه‌ی که‌هه‌رچی مانا هه‌یه‌له‌ئاستتدا ئه‌له‌رزێته‌وه
هۆ بوکه‌سپی پۆشه‌که‌ی‌غوربه‌تگای من‌
ئاشنام که‌ره‌وه‌
به‌و جه‌سته‌گه‌رمۆڵه‌یه‌ی که‌بۆ هه‌رچی سه‌رما هه‌یه‌ بیکه‌به‌گژیا ئه‌و باسی ئه‌شق ئه‌کا
ئاشنام كه‌ره‌وه‌به‌باوه‌شه‌ حه‌زینه‌ یه‌ی که‌هه‌رچی دیکتاتۆر هه‌یه‌باسی داگیرکردنی بکا ئه‌و باسی فانتازیای ماچ ئه‌کا
ئه‌ڵێت زمانم بگره‌به‌زمانت
با که‌مێ وه‌ک چۆله‌که‌یک بچم له‌ناو به‌هه‌شتی حه‌زه‌ کانم دا یاری بکه‌م
ده‌سته‌کانم بگره‌به‌ده‌ستت
با وه‌ک کۆترێ له‌پانتایی شینایه‌تی دا باڵ فڕکێن بکه‌م
ئه‌ڵێت سینه‌م بگره‌به‌سینه‌ت با وه‌ک لانه‌یه‌ک بۆ کۆرپه‌کانی
لێوم بگره‌به‌لێوت با نه‌چێژم ماچی په‌شیمانی ؟؟

هاوڕێ ڕه‌ش

behnam5555 06-18-2011 09:05 AM



مــن و تـــــۆ....

منم... دڵ شکسـته وچاو به گریــه و سـووتــاوى تــۆ
منم... بـێ نـاز ، دوور له جـوانــى و گـه وره یــى تــۆ

منم... خاکى ئه و بیابانه ى،عه وداڵه بۆ بارانــى تــۆ
منم ...دێرى ئه و هۆنراوه ى،بۆم ،نادرکێَ ڕازێکــى تـۆ

* * *

تۆ... خوڵقـێنه رى گـه وره ى،ئه وه ى بچووک هه ر منــم
تۆ... به خشنده و میهره بانى،بێ به زه یی و دڵره ق منـم

تۆ... بێ بـاک و بێسـڵ، مه جبـوور و مه حـرووم منــم
تۆ... هـه ر خالـَق و زانـا، هه تــا مـاوم نامـــۆ منــم

تۆ : مه به ستم خودايه..
(2) من : مه به ستم مرؤفه كانه..

*هونراوه كه ته سه وفه..


behnam5555 06-18-2011 09:08 AM




وه‌رزی مردنی حه‌زه‌کان

شیرینه‌که‌م بیرته‌ که‌ ده‌ستت گرتم و

وتت ده‌ستم بگره‌
هه‌وای ئه‌مشه‌و سارده‌
بیرته‌ که‌ ده‌ستت گرتم وتت
بۆ کاتژمێری ئه‌شق ئه‌مشه‌و
بۆ وا کپ و بێده‌نگه‌ ؟؟
بیرته‌ که‌ وتت
په‌نجه‌کانت بخه‌ره‌ ناوی په‌نجه‌ی
ته‌نیایی ژیانم
واڵای که‌ قژی لولدراوم بۆ ئه‌رخه‌وانی
حه‌زه‌کانم
ئێستاپه‌نجه‌کانم بێ په‌نجه‌ی‌ تۆ
ئێستا من حه‌زه‌کانم بێ بۆنی قژی تۆ
له‌ زه‌لکاوی کوچه‌ی وڵاتێکی
ئه‌وروپا
ئه‌ژیم له‌گه‌ڵ غه‌مه‌کانم به‌ ته‌نیا
چۆن دڵت هات وا به‌ئاسانی
هه‌موو ئه‌شقم به‌ هه‌ڵه‌و تاوان بزانی
مه‌گه‌ر
من ئه‌و فه‌رمانده‌ پایزیه‌ نه‌بووم
که‌ له‌ ژێر بارانا
بگرم جه‌سته‌ت له‌ تاو
ئازاری شه‌وانا
مه‌گه‌ر من ژه‌نه‌ڕاڵی زستان نه‌بووم
بۆ شه‌ڕه‌ به‌فری ئێواران
مه‌گه‌ر په‌ناگه‌ی ئه‌شقت نه‌بووم
بۆوڵاتێکی بێ ده‌ره‌تان
ئێستا تۆ به‌ من ئه‌ڵێی
ئاشق نه‌بووی
درۆزنێکی ڕق قایم و
به‌ڕه‌ڵایه‌کی پێ په‌تی و
ده‌ربازێکی بێ هه‌وه‌س
بووی
من گه‌ر ئه‌شقی تۆ نه‌بوایه‌ بۆ هه‌زاران کیلۆمه‌ترم
ئه‌بڕی بۆ سه‌ردانێکی تۆ
گه‌ر ئاشقت نه‌بومایه‌ بۆ
هه‌موو خۆشی ژیانم ئه‌کوشت بۆ ئاسوده‌یی ته‌مه‌نی تۆ ؟؟

هاوڕێ ڕه‌ش
28.3.2011


behnam5555 06-18-2011 09:09 AM



دوانی هه‌نارێك

هه‌نارێکم

له‌ پایزه‌ گه‌رمه‌‌سێره‌کاندا
ڕه‌گی ئه‌شقێکم له‌ خاکتی دڵتا چاند
له‌و پایزه‌
شۆڕه‌بیه‌کی گه‌ڵا سه‌وزم کردته‌ هاوڕێ و
له‌ ته‌نیشت تۆوه‌ ماڵم بۆ ڕوان
وامه‌زانه‌ ئه‌و هه‌ناره‌ له‌و پایزه‌دا
بۆ 28 ساڵ چاوه‌ڕوانی ناتوانێ بژی
وامه‌زانه‌ ئه‌و شۆڕه‌بیه‌ به‌دوو ڕۆژی ته‌مه‌ن
ئه‌بێ به‌ خزمه‌تگای خه‌زانستان
ئه‌وان په‌یامێکیان پێیه‌
هۆ کچه‌که‌ی شه‌وی باران
په‌یامی ئه‌شقێک نیه‌ بۆ گریان
ئه‌وان هاوڕێتن
هاوڕێی ئێواره‌ی شه‌قام
هاوڕێی زانکۆ
زانکۆی حه‌زی جوان
بۆیه‌ له‌م شه‌وه‌ی که‌ هه‌ناری
حه‌ز
له‌ باخه‌ڵی تۆدا
ویستی من بدوێنێ
دڵی مه‌شکێنه‌ ئه‌یه‌وێ
وه‌ک هاوڕێ
وشه به‌ گوێی منا بچرپێنێ

هاوڕێ ڕه‌ش
27.3.2011




اکنون ساعت 09:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)