![]() |
بانوو كچه خنجیلانه‌كه‌م ....!!!
بانوو كچه خنجیلانه‌كه‌م ....!!! بانوو به خه‌نده جوانی هه‌ڵده‌ستی زوو به‌یانی گوێ له مۆسیقا ده‌گرێ بۆ خۆی ده‌یكا دیلانێ بانوو كڕ و بێ ده‌نگه وه‌ك كۆتره له لانه خه‌نده‌ی له سه‌ر لێوانه گۆرانی و مۆسیقایه وردیله و خنجیلانه وه‌ك په‌پووله‌ی باغانه كه له ئامێزی ده‌گرم گۆرانی بۆ ده‌چڕم هه‌رگیز دڵی ته‌نگ نابێ خه‌نده‌ی له لێو ده‌بارێ پاك و بێگه‌رد و جوانه فرشته‌كه‌یی ئاسمانه خالید شه‌یدا |
مناڵه‌كان ..............!!!!
مناڵه‌كان ..............!!!! كاتێ له مه‌كته‌ب گه‌ڕانه‌وه یه‌كسه‌ر مه‌چوون له ماڵه‌وه دابنیشن له‌ماڵه‌وه وه‌رنه‌ده‌رێ هه‌موو پێكران وه‌رن له گۆره‌پانی شار چاوه‌ڕێكه‌ن ئیمڕۆ حاجی قادر به‌ڕێوه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌شكۆڵی شیعره‌كانی دێ بۆ ڵاتان فێرتان ده‌كا چۆن یاخی بن دژی زۆردار و سته‌مكاران نیشتمانتان جێ مه‌هێڵن بۆ دوژمنان فێرتان ده‌كا چۆن یه‌ك بگرن تا دوور بن له دیل و كۆیله‌تی فێرتان ده‌كا چۆن نیشتمانتان وه‌ك باوك و دایكتان خۆش بوێ ده‌بێت بیپارێزن وه‌كوو چاوتان گوێی لێ‌بگرن پێتان ده‌ڵێ و فێرتان ده‌كا شتێ نی یه له نیشتمان جوانتر و شیرین‌تر بێ خالید شه‌یدا |
بووکەبەفرینە
|
کۆلارە
|
کار کار کار
|
یادگار
|
ده‌مه‌ته‌قێی وه‌رزه‌كانی ساڵ
ده‌مه‌ته‌قێی وه‌رزه‌كانی ساڵ ( مندالان ) به‌هار به‌هارم شای وه‌رزانم مل شكێنی زستانم باخچه‌ی جوانی سروشتم بڕوانه ده‌وروپشتم هاژه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ی ئاوم ڕووناكییه بۆ چاوم وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتم له شاخ و كێ‌و و ده‌شتم هه‌ر خۆم خاوه‌ن نه‌ورۆزم جه‌ژنی كوردی پیرۆزم هاوین من هاوینم هاوینم تیشكی خۆری زێڕینم خاوه‌ن سێبه‌ری خۆشم هه‌ر ئاوی سارد ئه‌نۆشم میوه‌ی زۆرم له لایه خه‌رمانم له‌به‌ر بایه وه‌رزێكی بێ ئازارم جل و به‌رگی هه‌ژارم كه من ده‌ركه‌وتم تاوێ كه‌س لێفه‌و به‌ڕه‌ی ناوێ پاییز پاییزم وه‌رزی چاكم له ناو ئێوه‌دا تاكم منم باران ئه‌هێنم تۆوی زۆر دائه‌چێنم باران زۆر ئه‌بارێنم تا كاتی په‌ڵه دێنم ئاوی كانی زۆر ئه‌كه‌م وه‌ك ئاڵتوونه گه‌ڵاكه‌م كه دێم و ئه‌ڕۆمه‌وه ڕووی زه‌وی ئه‌شۆمه‌وه زستان نه‌خێر من كه زستانم گه‌وره‌ی سێ وه‌رزه‌كانم به وه‌یشوومه و به سه‌رما كێ خۆی ئه‌گرێ له به‌رما به ده‌سته‌ڵاتی زۆرم ئاو به سه‌هۆڵ ئه‌گۆڕم من به كلووی به‌فره‌كه‌م كه‌ژوكێو دروست ئه‌كه‌م له لادێ بم یا له‌شار سڕ ئه‌كه‌م دوپشك و مار كاكه‌ی فه‌لاح |
بووكەڵە لاواندنەوە
بووكەڵە لاواندنەوە ئۆخەی نەرم و نۆڵەكە داران بەریان تۆڵەكە كەس نەی مرێ رۆڵەكە ماڵە بابی هیندییان كاڵەكی مەرەندییان ئاودەنگێ غەریبییان فولكلۆر |
یاری و گۆرانی
یاری و گۆرانی: ئەو كچە گچكانەی دەیانهەوێ لە یاری دا بووكەڵەكانیان بە گۆرانی بخەوێنن، بائەم گۆرانییە بۆ بووكەكانیان بڵێن: ـ حەقایەتێك سەلەم بوو ئاو لە گوێیان كەلەم بوو كەرێك لەوێ دەناڵی بردیان بۆ میری شاڵی میری شاڵی حومبەر بوو هەزار سواری دەگەڵ بوو پاكی كوێر و كەچەڵ بوو یەكی ساغیان لەگەڵ بوو ئەویش "بووكەڵە"ی من بوو كەڵەبابەی شەیتانی هەڕای كردە سەربانی ـ هەی ژنێ ژنێ ژنێ! تیر و كەوانم دەنێ دەچمە شەڕی قۆشەنێ ـ قۆشەن بە تۆ ناشكێ ئەستۆوڕانت دەشكێ ـ چوومە ماڵێكی ئاوا هێلكەو رۆنیان لێ ناوە تاجی كلكی تێ ناوە لەپێش " فڵانی"یان داناوە "فولكلۆر ـ گێڕانەوەی " سەیزادە مرێم مستەفا پوور" |
مەممۆ
|
اکنون ساعت 09:09 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)