![]() |
|
|
په‌رته‌و «ئه‌رمه‌نی» په‌رته‌و کرماشانی ئاواره‌گه‌ی بیچارهگهی بی خانومانم ئه‌رمه‌نی مالد نیه‌زانم ها له کوو، رووح و ره‌وانم ئه‌رمه‌نی ترسم وهگهردم تا نه‌که‌ی، بویشی بچوو ده‌ر وا نه‌که‌ی ئمجا، م دی، دیوانهگهی ئاگر وه گیانم ئه‌رمه‌نی تۆ باو موسلمانی بکه، له‌ی گه‌وره ميهمانی بکه هه‌ر چی ک خوهد زانی بکه، م ناتوانم ئه‌رمه‌نی بیخود ئه‌ڕا ترسی، خوه م‌م، قورسه ده‌مم، خاتر جه‌مم مانگه شه‌وه، سایه‌ی خوه‌مه، ها شان وه‌شانم ئه‌رمه‌نی نه‌وش ئه‌قه‌ره، چشتی نیه، ده‌ر واکه، بارم که‌فتیه هه‌ر یه‌ی چکی نه‌زری بکه، ته‌ڕ بوو زوانم ئه‌رمه‌نی ئه‌ر یه‌ی که‌سی له دژمنی پرسی یه(شه‌راوه) له کوو سه‌نی وه گیان هه‌ر چی کافره ئویشم نیه‌زانم ئه‌رمه‌نی پشتم له بار ده‌رد و خه‌م شکیا نیه‌زانم چه بکه‌م ده‌ردم یه‌سه له ماڵ خوه‌م بیخانۆمانم ئه‌رمه‌نی رووژ و شه‌وم جوور یه‌که، ده‌ر وا که، مهئیووسم نه‌که ئاخه وه ناشهڕ تازه من جیه‌ل وجوانم ئه‌رمه‌نی ده‌ر واکه زویتر « په‌رته‌وه» مهمانهگهی ئاخر شه‌وه یه‌ی شیشه له‌و بهدمهسهوه پڕ که بزانم ئه‌رمه‌نی تێبینی: کامران جه وهه ریئەم شیعرە لە یەکدوو شوێندا لەنگ و لۆڕی هەیە، بەڵام چون دەقی سەرەکیم لەبەردەستا نییە نەمویست دەستکاری کەم. |
چه‌نده له به‌ختی من ده‌که‌ن |
له‌وه‌تا ده‌غڵی ته‌مه‌نم که‌وتۆته قه‌ف و گوڵه‌وه سروه‌ی ژیان زۆر هێدیتر به‌سه‌ر کێڵگه و خهلهوخهرمانمدا دهشنێت تێناگه‌م بۆ ئامان نه‌کا چنیاری گه‌ردوون ته‌ونی عومرم به‌راوه‌ژوو بچنێت! کامران جه وهه ری |
جه سته م هێند گلاراوه رۆحی ماندوومی تێدا ئۆقره ناگرێ من دڵنیام داوی مه‌رگم له‌سه‌ر رێیه به‌ڵام کام فریشته‌ی یاخی زات ده‌کا ئه‌م کفنه قورسه‌م له ئه‌ستۆ داگرێ؟ کامران جه وهه ری |
وه‌رزی گه‌ییشتن، خاتوون! له دوایین وێستگه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و ئاواره‌گی و غوربه‌تدا، له ژێر هه‌ره‌سی تهمتوومانێکی ئه‌به‌دیدا، ئه‌و کاته‌ی له لێواری ده‌سته سه‌رابییه‌کانی مه‌رگ دا هه‌ناسه‌م ده‌کێشا، خاتوونێک له چه‌شنی به‌رامه و بۆنی دایک و خۆشه‌ویستیی هه‌موو کچانی شاره‌که‌م، هاته ژیانمه‌وه. ژیانێک که ناوی ده‌نێم وه‌رزی گه‌ییشتن.
|
|
|
... |
اکنون ساعت 10:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)