پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-08-2011 06:44 PM

ئاسمان ماخولیای "من"ێكە

تۆمەتی ژەنگاوی‌بوون لە كەشتی و شاخی گا دەدا

[لانیكەم شك لە عەقڵی دەریا مەكە]

ئەوە عاقیبەتی ناخوایەكە دەماری بە جێ‌گوڕكێی پەرچەمی سپی و سەخاوەتی ماسی نابزوێ

شتێك بڵێ؛

[مەسەلەن كاتێ شەیتان پێخۆر بە چاڵاوی پڕ لە پەپوولە ناكا بۆ "من"ەكانی پشت گوێچكەت جارێك خەون‌دیتن بە كەشتی بە واتای ڕاوی گۆی ماسی نییە]

دەریا ڕەخت‌ئاوێزی ئاسمانە و كاتژمێر عۆقدەی گشت كلیلەكانی زەمان

[یەكەم كەسی تاك كە بە پەرچەمی شەیتان ڕای‌كرد ناخواش لە گۆی ماسی‌دا نووست]

هەست بە ڕەخت‌ئاوێزبوونی "من" و ژن و تەعاڕوفی دەریا دەكەم[كە بە تەڕی، باری سەرشانی زەوییە]

[بە نەسیبی منیش نەبی یەكەم كەسی تاك بەپێچەوانەی عەقڕەبەكانی قوتبنەما ئۆقرە لە دەریا هەڵناگرێ]

شیمانەی سەمای كارمامز كە دەكەی بەر لە شەوی ماڵئاوایی دایرەش دەبێ بە گەڕۆكێكی خۆجێیی

[تا شەیتان

لە هەڵوێستێكی ڕۆخێنەردا زەوی ماچ كا هیچ كراسێك بە ڕەختاوێزبوە جێ نەهێنێ].

وێڕای ئەوەی مانگ دوگمەی بەرۆكی ئاسمانە یا ڕێنوێنی پەرچەم كەشتی گوێچكەی بە هیچ دزێك نابزوێ.

"من" نازانێ/ شتێك بڵێ؛/ هەر ئەوەندە! لاق لە سەمای كارمامز كە دەركێشم شەیتان هیج نیشتمانێك ماچ ناكا/

بە نەسیبی منیش نەبی ناخوا نەقشە ناسڕێتەوە تا مانگ لە گوێچكەی ماسی‌دا جۆغڕافیا بۆ جارێكیش بێ كوێر بكا

["من" قوتبنەمای دایرەیە و ڕوو لە هەر ناخوایەك بكا زەوی تاقەتی پەرچەمی سەر سنووری هەر دەمێنێ]

زەوی بۆ هەر لا بسووڕێ سنوور شك‌كردنە لە عەقڵی دەریا...

بۆ ئەوەی "من" پیر نەبێ گشت كاتژمێرەكانی جیهان بدزە

[ئاسمان ماخولیای ئەلفێكە لە هەر چیەك‌دا تاوتوێكەی هەڵوێستێكە دە بەرژەوەندی ئاو و ئاماژە و كڵاو‌دا]

شتێك بڵێ؛

مەسه‌لەن بڕوام بە مانگ نەماوە یا خۆر لە كەسێك‌دا خەوتووە تیتری شه‌وە
[كە پەرچەم و سنوور ویترین لە چاوت‌دا شەوێك خەوتووە شه‌فاعەت بۆ نیسێم ناكا / یا مانگ دەتكێتە سەر گۆنات... ئەرێ قوربان تۆ شین‌تر لە تاوانمی؟ / زستانانیش گەرمم كەوە بۆ هاڕمۆنی شەوانەی ژن كاتی بەشم لە ئاسمان / پەنجەرە هەر سنوورێكە / ئەگەر بە سەر قاڵییەكم‌دا خۆر بە پێخواسی پیاسە بكا من دڕدۆنگم لە لانیكەم تاكوو بڕوا / زەوی بۆ هەر لا بسووڕێ ماچ بە ڕەختاوێزەوە جێ ما /...]

عەبدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد

behnam5555 07-08-2011 06:47 PM


دوو ڕۆژە مانگ ئەستێرە دروێنە ئەكا و


كارێژەی مێشكیشی وڵە بۆ خه‌رمانەی با بردەڵەی

***

سەدویەك دڵی پێكاندەوە

لە خەیاڵی تاڵە قژێ

دڵ دڵیەتی و تەنیا دڵی خۆی ناژمێرێ.

ئەو شاخە چن بە ئاگرە

زمانی قسرە و

زلە و جنێو ئەكاتە گەردنی مێشكی.

ئەوڕۆ ترێشقه و هاواری هەڵ‌ئەكات

شەو.

تۆزێ بەرزیان كردەوە

ڕەوییەوە و بزە قات و

هاوار و دەنگیش كیش‌ومات.

***

برسییەك بە وركە و جلكە

بوو بە بومبای باڵەخانێ

بۆ پارە و پەرێ نانێ و باوەشی پەری پەسڵانێ.

چا چا لە نێو ئه‌و ڕستەیەش

شەقامانی دێمۆكڕاسی و مۆدێڕن و ماف و ئایین و

جیهان‌بینی‌ یەك ده‌گرن و مەیدانی ئازادی دەچنن،

ئازادیش پەل دەهاوێ.

***

لە مەیدانی خۆراوادا

خۆر ئەخنكێ و گڵۆپێكیش گەردوونی داگرتووە.

شەو بزر بووە و مانگە شەویش

چووەتە ناخی ماڵپەڕێكی مو گرژ و

شۆخێكی مرد ڕه‌شەوە و

بەر لەوەی سەفەری ڕۆح داستانی

سێو و هەرمێ و هەناری

كۆڵانی چاوگەشانی بەرداش

هەڵپەڕێنێ

شاشەیەكی خەواڵوو ڕایدەكێشێ و

خاوی دەكا و

چركە خەوێكی چڵكن دەیباتەوە.

***

مەستی شەڕاوی ئالانە و

لێواولێوە دڵی شینی بە ژوان و

سۆزی هەنار گۆشی ئەكا و

بە دەنگی ماملێ شین دەڵێ

لە دوورەوەش... دروێنەی دەكا نامۆیی.

***

(( پێڵاوێكی خوا پێداو

چەن مێروویەكی وڵاتی تۆیان

كە خەریكی

گواستنەوەی خەیاڵی زستانێ‌بوون، هەڵفلیقاند))

ئەمە وتەی ژورنالیستێكی ئازادی‌خواز بوو كە

بە خەندەوە شاشەیەكی داگیر كرد.

***

بزەم نایە بەزەییم دێ

بەو شێعرە هەست‌هەژێنەی گیرۆدەی

ڕستەی ڕۆژە و

ترس گەمارۆی داوە و سێبەر سێبەر

ماچی دەكات.

***

بزەم دێ و بەزەییشم دانابەزێ

ئەوەتانێ لە ڕستەیەكی ڕووناكی‌دا

ورە قەڵەم تیژ دادەدا و بۆ ئاسمان هەڵی دەكا و

مات و هەوڵەق لە بەرزایی دەترسێ و

بە ورەم و ترسیش بە ورە ناوێرێ.

سەباح محەممەدی ــ مه‌هاباد

behnam5555 07-08-2011 06:48 PM

ڕووناکی

له‌و هه‌موو تاریک و ڕوونه‌دا
ته‌نیا چاوانی تۆم بینی
ڕووناکی چاوه‌کانی تۆ
له تاریکی پێم ده‌که‌نی
ده‌نگی پێکه‌نینی چاوت
شه‌پۆلێکی نه‌رمی
خسته دڵم
شه‌پۆلی خوێن له‌رزاندمی و
یاده‌کانتی کرد به جامانه بۆ سه‌رم
کێله‌که‌تم تووند له ده‌ست گرت
بوو به خه‌نجه‌ر
له سه‌ر سینگت
بۆم نووسی بۆت
که من مردم
تۆش سه‌وز ئه‌بیت.

یه‌دوڵڵا ئه‌حمه‌دیاری ــ دیوانده‌ڕڕه

behnam5555 07-08-2011 06:49 PM

به‌هار له تۆوه ده‌پشکوێ...
به هه‌ستم‌دا
دێت و ده‌چێ،
شه‌مه‌نده‌فه‌رێ له قاقات
تاڤگه‌یه‌ک له تامی بزه‌ت،
ر
ا
مده‌ژه‌نێ
بۆنی سه‌وزی له‌ره‌ی نازت ،
جریوه‌ی سپی نیگاکانت،
هه‌موو ده‌مێ هه ڵمده‌چنن.


که‌ریم حیکمه‌تی ــ بۆکان


behnam5555 07-08-2011 06:51 PM

ته‌نیایی

من تەنیایی دەخۆمەوە و

تەنیایش من

خەیاڵاوییە پەپوولەكانم

باڵ دەگرن و

لە غوربەتا

لە سەر چڵی گوڵێكی خەیاڵاوی

لەنگەر دەگرن

زۆر دەترسم

نەكا باڵی پەپوولەكانی خەیاڵم

بە هەناسەی پڕ حوزنی گوڵێكی بە تاسەوە

لەم غوربەتە هەڵپڕووكێن

لە تەنیایی.

سۆغرا ڕه‌زگه‌یی ــ مه‌هاباد


behnam5555 07-08-2011 06:52 PM




غەمێكم وا لە دڵ دایە نییە ڕێگە بۆ دركانی نییە جێگە بۆ دانانی

چ سەختی دڵ، چ مەندی دڵ، تۆ هەڵگرتنی چۆن ئەتوانـــــــی؟

مەگەر ئاسمــــــــــــــــــــــــان بە پانایی بە تەنیا بگرێ لایەكی

دەنا نێتی ورە هیچ كەس كە شانی داتە بەر شانـــــــــــــــــــی

محەممەد قەسیم ئابیار ــ مه‌هاباد


behnam5555 07-08-2011 06:55 PM

من كتێبێكم ژنستان

من وورده‌ قیژه‌ یه‌كم له‌پشت عه‌زابه‌

كه‌سكه‌كانی‌

ئازاره‌وه‌ چاوم هه‌ڵهێناوه‌..

كچی‌ شه‌رعی‌ ئازارێكم هه‌موو ڕه‌چه‌ڵه‌كم,

ده‌ڕواته‌وه‌ سه‌ر پرچی‌ په‌لكه‌ ڕێحانه‌یه‌ك...

ده‌نووكی‌ دڕك شلوێی‌ كردووه‌‌و

قوڵپی‌ دڕكه‌زی‌ له‌باڵایا زیندانی‌ ڕواندووه‌...

به‌چاوێكی‌ كپ‌و به‌جیلوه‌یه‌كی‌ كوتراوه‌وه‌

له‌درزی‌ كۆڵانه‌كانی‌ چاوه‌ڕوانیا

ده‌نووكی‌ ئه‌ومه‌لانه‌,

له‌قسه‌كانی‌ قه‌فه‌س به‌تاڵ‌ ده‌كه‌مه‌وه‌

نه‌یانوێرا...له‌ژێر باشوری‌ غه‌ریزه‌كانی‌ ئاوه‌وه‌

زامی‌ قژه‌گیایه‌كی‌ په‌مه‌یی‌,

به‌جریوه‌ ببه‌ستن‌و

به‌ناز‌و عیشوه‌وه‌ سه‌ر له‌كۆماری‌,

ئه‌وكچه‌ كه‌ ئابانه‌ بده‌ن

ماشۆشیانه‌ له‌زه‌ته‌كانی‌ پاكیزه‌ییان

ڕووخێنرا‌و

پایته‌ختی‌ بێوه‌ژنیشیان,

به‌مه‌راسیمی‌ تیرۆر ئاوه‌دان..

هه‌موو خه‌تای‌ تۆ بوو ئه‌ی‌ شه‌ڕ,

فێری‌ قیژه‌ت كردم, لێنه‌گه‌ڕای‌

جوگرافیای‌ ئه‌م ده‌ستانه‌م,

خه‌ریته‌یه‌ك ماچ بكا,

ئازار په‌ی‌ پێنه‌بردبێ‌...خه‌تای‌ تۆ بوو ئه‌ی‌ شه‌ڕ,

له‌سه‌ر شانی‌ قیژه‌یه‌كی‌ كه‌نه‌فتا

گوزه‌یه‌كم بینی‌ به‌گریان خۆی‌ پێچابوو..

ئه‌وه‌ حیكایه‌تی‌ كانییه‌ك بوو,

به‌ده‌م مۆسیقای‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ڵێ‌:-

پێش ئه‌وه‌ی‌ شووبكه‌م به‌قه‌وزه‌ی‌ جۆگه‌یه‌ك,

عاتیفه‌م چرچ‌ولۆچ بوو,

به‌ته‌ڵاقی‌ ئه‌و په‌ڕه‌سێلكانه‌ی‌

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌فه‌ربكه‌ن, سه‌فه‌ر

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆچ بكه‌ن, كۆچ

نیشتمانیان له‌جانتایه‌كی‌ سه‌رئێشه‌,

هه‌ڕاج كردو..له‌په‌نا

دووبڕگه‌ی‌ شه‌ره‌فیشا,

منیان كوشت.....!!

****

من قیژه‌ی‌ ژنێكم له‌زه‌مه‌نی‌ ڕشانه‌وه‌دام,

پشوویه‌كم نییه‌ بۆ خۆشه‌ویستی‌...

شه‌وانه‌ دڵی‌ نیشتمانم پڕه‌ له‌حوزنی‌ كاڵ‌كال

ڕۆژانه‌ قژی‌ شانه‌ده‌كا.

به‌قیژه‌ی‌ ترش‌وتاڵ‌.....

من كتێبێكم ژنستان..

ئاخی‌ لاپه‌ڕه‌كانم تژییه‌ له‌قیژه‌ی‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ

قیژه‌ی‌ سپی‌ ده‌ڵێ‌:- سه‌رپۆشی‌ هه‌ورێكم بینیووه‌

له‌ژێر یا مه‌مكه‌ په‌ناهه‌نده‌كانی‌ خۆر,

له‌بری‌ قریووه‌

گژوگیای‌ گریانی‌ گرتووه‌...

قیژه‌ی‌ ڕه‌ش ده‌ڵێ‌:- شاڵی‌ شه‌مێكم بینیووه‌

له‌باوه‌شی‌ وه‌لییه‌كانی‌ دیوارا

قیژه‌ی‌ لێ‌ وه‌ریووه‌‌و قه‌فه‌سی‌ لێچنراوه‌....

قیژه‌ی‌ سه‌وز ده‌ڵێ‌:- گسكێكی‌ لاسارم بینیووه‌

پرخه‌ی‌ پاكژی‌ شه‌قامێك,

له‌چاوه‌كانیا ده‌دڕێنێ‌‌و

به‌ئیمزای‌ ڕه‌شه‌باش,

چینه‌ده‌كا له‌باڵای‌ دره‌ختێكا...

قیژه‌ی‌ سور ده‌ڵێ‌:- كچێنی‌ پشیله‌یه‌كم بینیووه‌

له‌ڕه‌حمی‌ پیاڵه‌یه‌ك خوێندا,

ده‌چێته‌ خه‌وی‌ ئه‌به‌دیی‌‌و خنكاوه‌...

قیژه‌ی‌ شین ده‌ڵێ‌:- نه‌وڕه‌سێكم بینیووه‌

تادوا گیانه‌ڵڵای‌ سجود,

به‌عیشقی‌ نوێژه‌كانی‌ ده‌ریاوه‌,

ڕۆحی‌ شینی‌ له‌ناو له‌هجه‌كانی‌,

شه‌پۆلا جێهێڵاوه‌...

قیژه‌ی‌ زه‌رد ده‌ڵێ‌:- ئێواره‌یه‌كم بینیووه‌

له‌قه‌هری‌ مانگ خۆی‌ كوشتووه‌,

له‌هاڕه‌ی‌ ده‌سته‌هار‌و هاجه‌كانیشیه‌وه‌

خوێنی‌ خۆر نشین,

له‌په‌نجه‌كانیا تكاوه‌....

****


ئه‌دره‌سی‌ ئه‌م قیژانه‌ ده‌ڕواته‌وه‌,

سه‌ر نه‌سلی‌ ئینشایه‌ك

گڕوگاڵی‌ ده‌رگایه‌ك نییه‌

به‌ووتاری‌ قفڵ‌ گۆش نه‌كرابێ‌..

گوڵدانی‌ ماڵێك نییه‌,

خورپه‌ی‌ چاوه‌ڕوانی‌ تیایا چرۆی‌ نه‌كردبێ‌..

ئاسمانی‌ ده‌لاقه‌یه‌ك نییه‌,

بارانی‌ ڕوئیاسه‌ر له‌ئینجانه‌یه‌كی‌ پیر بدا...

پایپی‌ شه‌معدانێك نییه‌,

به‌په‌روانه‌یه‌كی‌ په‌ڕه‌وازه‌ بڵێ‌:-

سكوت به‌سكوت كه‌سك‌وسوری‌ عاتیفه‌,

قیژه‌یه‌ كه‌له‌بار چووه‌....!!

قرچه‌ی‌ ملوانكه‌یه‌ك نییه‌,

به‌گه‌ردنێكی‌ چرچ بڵێ‌:-

سه‌ر خه‌وێك بشكێنه‌ ئه‌زیزم

لۆچی‌ ئازار ده‌سڕمه‌وه‌..

هارمۆنی‌ گۆرانییه‌ك نییه‌,

به‌گمه‌ی‌ كۆترێك بڵێ‌:- هێواش به‌هێواش

نۆته‌كانی‌ سه‌فه‌ر له‌بیری‌ نیشتماندا ده‌كوژێنمه‌وه‌...

نه‌شئه‌ی‌ نیشتمانێك نییه‌,

به‌شه‌ڕبڵێ‌:- شه‌رم كه‌, شه‌رم

تازه‌ دارشه‌قی‌ چی‌؟!

من كه‌م ئه‌ندام ناخه‌مه‌ڕۆحی‌ ڕسته‌مه‌وه‌,

من شومكردووه‌ به‌تاڵێك له‌پێكه‌نین...

****

ئه‌دره‌سی‌ ئه‌م قیژانه‌ ده‌ڕواته‌وه‌سه‌ر,

میزاجی‌ جه‌نگه‌ڵێك

دیالۆگی‌ به‌هارێك نییه‌,

هه‌تازمانی‌ گه‌ڵا،

به‌پاسارییه‌ك بڵێ‌:- به‌یانیت سه‌وز هه‌ناسه‌كه‌م

وه‌ره‌ به‌ده‌نووك له‌تابلۆكانی‌ تیرۆر

ڕووت,ڕووتم كه‌ره‌وه‌‌و

له‌بناری‌ قسه‌كانی‌ فڕینتا

كات ژمێری‌ قیژه‌ قه‌فكه‌....

هێشتا به‌رچینه‌یه‌ك لۆژیك,

مشتێ‌ ماچی‌ سه‌وزه‌...

دانووستانی‌ ئه‌لفابێتێك نییه‌,

به‌خه‌یاڵی‌ جه‌نگه‌ڵ‌ بڵێ‌:- قه‌سابخانه‌ی‌ قیژه‌ لوولكه‌‌و

عاشق به‌...

هێشتا عیشق له‌سنگی‌ دوو داری‌ ووشكا,

شنه‌شنی‌ ستیانێكی‌ سه‌وزه‌...

له‌جه‌نگه‌ڵا خوڕه‌یه‌كی‌ سه‌وزنی‌یه‌,

سوره‌ چه‌تاڵێك چنگی‌ لێ‌ گیرنه‌كردبێ‌

هه‌تا به‌پێیه‌كانی‌ ئاو بڵێ‌:-

ئێواره‌یه‌كی‌ سه‌وزتان سه‌وز

گه‌رهاتن...سكون,سكون

له‌هه‌نگاوه‌كانتانا بوه‌شێنن...

باسوهراب خه‌وببینێ‌:-

ئه‌وانه‌ی‌ قیژه‌ی‌ به‌رد ده‌گرنه‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ی‌

وابزانێ‌ قاقای‌ كچانه‌!

باگۆران ئارام بگرێ‌‌و تۆزێك سروشت,

له‌و قیژانه‌ هه‌ڵكێشێ‌,

كه‌لیستی‌ سه‌ربڕین,
ناو نووسی‌ كردن...!!!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی

behnam5555 07-08-2011 06:57 PM



یه‌سنا

پێیه‌کانم له‌ خۆم ون ده‌که‌م
نه‌کا ئێواره‌یه‌ک بۆنی ئه‌م کۆڵانه‌ ده‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ
خۆم له‌ خولیاکانم ده‌شارمه‌وه
نه‌کا به‌یانی یه‌ک ئه‌م کانی یه‌ چیرۆکه‌ شێعری مه‌رگم, بۆ ماسێکانی ده‌ریا به‌رێ....
خۆم له‌ خۆمدا ده‌توێنمه‌وه‌
نه‌کا رۆژێک رۆحم,نێونیشانی خۆم
له‌ تۆ پرسێ
یه‌سنا
ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای له‌ دایکبوونی ون بوونم بوو
ئه‌و ساته‌ی ره‌هێڵه‌ی به‌رد ده‌باری و
که‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد به‌ره‌و ئاسمانی خوا
یه‌سنا
من و تو خواشمان له‌ خۆمان تۆراند
ئه‌وساته‌ی شه‌قام له‌ سه‌ر جاده‌ی بیره‌وه‌رێکانمان پیاسه‌ی ده‌کرد
گه‌ڵا گه‌ڵا شۆڕه‌بیمان ئیشک کرد
ئه‌و ساته‌ی خوا سکاڵای ئه‌نووسی له‌ جێ ژوان
یه سنا
چ سه‌ره‌تایه‌کی ڕه‌شه‌ ڕه‌شه‌مه‌ وچ مێژوویه‌کی بێبڕانه‌وه‌
یه سنا
لێره‌ هه‌ر به‌فر ده‌بارێ و که‌ڵه‌که‌ ده‌کا
بڵێی له‌ وڵاتێکی تریش ...؟
لێره‌ هه‌ر تۆفانی ڕه‌شه‌مه‌یه‌ تف له‌ کانی ده‌کا
بڵێی له‌ وڵاتێکی تریش ...؟
لێره‌ هه‌ر ئاوێنه‌یه‌ ترۆر ده‌کرێ
بڵێی له‌ وڵاتێکی تریش...؟
یه‌سنا ونم
یه‌سنا
ماوه‌یه‌که‌ نێونیشانی خۆم
له‌ تابڵۆکه‌ی سه‌ر کۆڵانه‌که‌مان ده‌پرسم
یه‌سنا ونم
ونم یه‌سنا
له‌ ناو ڕه‌هێڵه‌ی به‌رد و
که‌ڵه‌که‌ی ڕه‌شه‌مه‌
یه‌سنا ونم
ونم یه‌سنا
و
ن
م
ی ه س ن ا

قاسم تاباک ــ مه‌هاباد


behnam5555 07-08-2011 06:59 PM


دایکم ده‌یگوت ئه‌و کاته‌ی تۆ له دایک بووی
چوار ئه‌ستێره‌ت له چنگه بچکۆلانه‌که‌ت حه‌شار دابوو
فێرم کردی بیان بژێری
نه‌کا ئاسمان له دوا ڕۆژدا حاشای لێ‌بکا
دایکم به‌‌وه‌ی سه‌ری سووڕما
که تێ‌گه‌یشت
هه‌ر چواریانم له ده‌سره‌یه‌ک چنییه‌وه و
دامه ده‌ست ئه‌و شێتۆکه‌یه‌ی
به پای په‌تی له شه‌قام‌دا غاری ده‌دا

مریه‌م قازی ــ مه‌هاباد

behnam5555 07-08-2011 07:08 PM


وه رزی خه م

کڕنۆش ‌‌ئه به م بۆ ئاسمان

بۆ ئاو - بـ‌‌‌ۆ خاک - نیشتمان

خۆزگه که هه ردایکی مێژوو

داوێنی به بوونی من ته ر نه بووایه

سا‌ڵه هایه

وه رزی خه مم دووایی نایه

گه رده ست که ویت

ده رزی و به نێک

دمی بووکه بارانه که م بدرووبایه و

قه ڵه مێکی سپی ناوم له لا‌په ره ی بوونم پاک کردبایه وه

گه ر ده س که وێت

ته نافێکی سوور سوور

ده فته ری ته مه نم له دار ئه ده م

سنووری هه ناسه کانم ئه فڕۆشم

له ژێر چه تڕێکی ئاماڵ شین

پڕچی گڕیان ده هۆنمه وه

سینه ی خاک په سێوی بێ که سیمه بۆ جه غزی بوونم

تا که ی خوێناوی وشه

هه ر ئێستاکه شێعڕێک ڕووا و

دڵۆپێک ماچ ئاوده ری کرد

زه مانێکه

په نجه ره یه ک و پێنووسێک له باوه شم دا ئه خه ون

ماوه یه که

ڕۆژێ سه د جار

من و گریان

ده ست له مڵان ڕێگایه کی دڕێژ خایه ن

به پێخواسی ده شۆینه وه

له یاد مه که ن

له یاد له که

له یادی شێعڕێکا ناشتتم

ساڵه هایه

ساڵه هایه

وه ڕزی خه مم دووایی نایه

" ساهی"




اکنون ساعت 12:56 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)