![]() |
بۆ باوکم
http://www.kurdi.info/images/dad.gif بۆ باوکم خۆشه‌ویسته‌که‌ی ژینم باغه‌وان و په‌ژینم سڵاوی زۆر به تینم بۆ تۆ باوکی شیرینم مایه ی شانازی منی سۆز و ئاوازی منی به‌هره‌ی به‌ختیاریمه ئه‌م‌نامه‌یه‌م دیاریمه خۆشه‌ویسته‌که‌م بابه له ئێمه دڵنیابه تێ ده‌کۆشین بێ وچان بۆ سه‌ر‌به‌رزی نیشتمان |
دایــکـــــم
http://www.kurdi.info/images/daye.gif دایــکـــــم دایکی شیرینم چه‌ند خۆشه‌ویستی بۆ ژیانی من چه‌نده پێویستی له به‌ر من به‌شه‌و ئازار ئه‌کێشی نه‌کوو ده‌رکه‌وم تاکو دامپۆشی به لای لایه‌ی خۆش ، ئاوازی شیرین من ئه‌که‌یته خه‌و ده‌م به پێ‌که‌نین له نه‌خۆشیما ئه‌گه‌یته فریام چاره‌سازمی که وه‌ختێ گریام بۆ سه‌رمای زستان پارێزگارمی بۆ هاوین ئاوی سازگارمی ئه‌وه‌نده‌ی که تۆ منت خۆش ئه‌وێ من سه‌د ئه‌وه‌نده خۆشی تۆم ئه‌وێ |
بـه‌فـــر
http://www.kurdi.info/images/befir.1.jpg بـه‌فـــر به‌فری جوان و خـنجیله سـپی و سارد و وردیله تۆ دێیته خوار له ئاسمان ئه‌باریته سه‌ربانان سپی ده‌که‌ی وڵاتمان هه‌ورامان و کوردستان چۆله‌که دێته هه‌یوان داوای دان ده‌کا لێمان ده‌بێ دڵی نه‌شکێنین تاسه‌یان به‌جێ بێبین ده‌بێ بماڵین بانان تاپڕ بێ کووچه و کۆڵانان بێته ئاو بۆ جووتیاران بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران |
کــــــه‌و
http://www.kurdi.info/images/kew.jpg کــــــه‌و من که‌وێکی زۆر جوانم هه‌میـشه له کوێســتانم له ناو باخ و گوڵانم وه‌نه‌وشه‌ی سه‌ر شاخانم قاقبه قاقبه قاقبه قاق گه‌ردنم پڕ له خاڵه ده‌نووک سوور قاچم ئاڵه چاوم وردیله و کاڵه ده‌نگم ئه‌ڵێی شمشاڵه قاقبه قاقبه قاقبه قاق |
وه‌رزش
http://www.kurdi.info/images/roll_around_rim_hg_clr.gif وه‌رزش وه‌رزش پێویسته بۆمان بۆ له‌ش سا‌غی له ژیان بۆ جووڵانی خوێنی گه‌ش بۆ جوومگه و ماسوولکه‌ی له‌ش به‌رگی وه‌رزش ئه‌پۆشم پێ‌ئه‌که‌نم، دڵخۆشم له ماڵ یان قوتابخانه ئه‌یکه‌م ئه‌م کاره جوانه بۆ مێشک و دڵ و گیانم وه‌رزش ئه‌که‌م ئه‌جووڵێم ئاماده ی کاری به‌جێم |
پشهکهم
http://www.kurdi.info/images/kissa.jpghttp://www.kurdi.info/images/84_5_1_pishi.jpg پشهکهم پشه پشه‌ی ڕه‌نگینم زۆر پێم خۆشه بتبینم ده‌ست به پشتت دا‌بێنم سمێڵت بجووڵێنم جوان و ڕند و تووک نه‌رمی زۆر به حه‌یا و به شه‌رمی تۆ بۆ من بڵێ میاو میاو من بۆت دێنم نان و ئاو |
په پووله
http://www.kurdi.info/images/pepulee.gifhttp://www.kurdi.info/images/pepule.gifhttp://www.kurdi.info/images/pepulee.gif په‌پووله‌که‌م په‌پووله |
سه‌گه‌که‌م
http://www.kurdi.info/images/dog2.gif سه‌گه‌که‌م سه‌گه‌که‌م به وه‌فایه زیره‌کی له چاوایه هۆ‌گرمه و خۆشم ئه‌وێ دلسۆزه و هیچ ناخه‌وێ به شه‌و پاسم بۆ ئه‌کا دز و ناحه‌ز ده‌ر ئه‌کا که پشه ئه‌میاوێنێ کلکی بۆ ئه‌له‌قێنی ڕاوی ئه‌نێ تا سه‌ربان پشه خاکت به دامان سه‌گه‌که‌م به وه‌فایه زیره‌کی له چاوایه بۆ ئه‌وه‌ی ساغ بێ له‌شی چیم خوارد لێی ئه‌ده‌م به‌شی که نه‌خۆش که‌وت مه‌ردانه ئه‌یبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه |
ژماره
http://www.kurdi.info/images/numerot2.jpg ژماره یه‌ک و دوو دارێ سـێـو و دارێ توو سێ و چوار هاتم بۆ مه‌کته‌ب به غار پێنج و شه‌ش هه‌ستامه سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌ش حه‌وت و هه‌شت چووم بۆ کوردستان به گه‌شت نۆ و ده یارمه‌تی هاوڕێت بده |
خۆزگه
خۆزگه من منداڵێکی مه‌ردم گه‌ڵێک به ده‌ست و بردم زیره‌ک و وریا و دانام گه‌ڵێک به خۆزگه و بریام له پۆڵدا ره‌وانم هه‌روه‌ک پشکۆی ژیانم زۆر به هیوا و ئاواتم کۆڵ ناده‌م له خه‌باتم کاری ئه‌مرۆ دواناخه‌م بۆی په‌رۆش و به داخم |
اکنون ساعت 09:22 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)