![]() |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
(کەنی) چەند غەزەل ئەسرینە مەودامان کەنی! تاکوو شەققەی گەرمی سەودامان کەنی؟! ئەم شەقامانە هەموو هەستانە پێ تاکوو کەی دڵمان لەخەودامان کەنی! چاوی خۆر سیس بوو ئەوەند ما چاوەڕێ عەیبە بەخوا هەر لەشەودامان کەنی! دەمدەمان بین با بەعالەم ئاشکرا بەسیەتی ئیتر لە ڕوودامان کەنی! دەنکە تۆزین پۆز دەمانبا بۆ سەران داگەڕێین چاکە بەرەو دامان کەنی! هێندە ئاڵۆزین بەدەم دەردانەوە دەستی خەم کردی بە هەودامان کەنی! بەسیە بادڵمان گرێدەین پێکەوە عالەم و ئادەم بەسەودامان کەنی! قەت چرۆی زەردەم لەسەر لێوت نەدی هێندە بێ هەستی لەمن وا مانکەنی ! بالەیەک هاڵێن دڵ و دەست، بەرلەوەی داگرێ دیسانە خەودامان کەنی! سەد شەوم گریان پەڵەی دا و دووری لێم چەند غەزەل ئەسرینە مەودامانە کەنی؟! ئهمين گهرديگلاني |
اکنون ساعت 09:17 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)