پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-25-2011 06:25 PM


كاتێك دێمه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌م...........!!!

كاتێك دێمه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌م
ده‌بێ ئاسمان و زه‌وی
لێك نزیك ببنه‌وه‌
ئامێزیان تێك وه‌رینابێ
ده‌ستیان كردبێته‌ ملی یه‌كترو
یه‌كتری تێر تێر ماچكه‌ن
ببنه‌ هاورێی گیانی به‌ گیانی
به‌ یه‌كه‌وه‌ بژین
هه‌تاكوو دونیا مابێ .

با چیتر
هه‌ور له‌ ئاسمان دوور نه‌كه‌وی
بیگرێته باوه‌شی خۆی‌
به‌ په‌نجه‌كانی سه‌ری گۆی
مه‌مكی بكوشی
ماچی بكا
تا خۆشه‌ویستی
نێوانیان زێتر ببێ .

-
با چیتر
ئاسمان و مانگ و ئه‌ستێره‌كان
لێك ناترازێن
ده‌بێ هه‌رده‌م
دڵیان خۆش بێت
گۆرانی بۆ یه‌كتری
بچڕن و
هه‌ڵپه‌ڕن و ئاهه‌نگ سازكه‌ن
له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر ته‌بابن
تا ده‌توانن
تا ئیماره‌تی خۆشه‌ویستی
دروست ببێ .

-
با چیتر
هه‌ور له‌ ئاسمان
نه‌تۆری
بارانی ڕك و كینه‌
به‌ سه‌ر كێڵگه‌ی دڵم
ببارێنێ .

با چیتر
ته‌ ور دارستانی دڵم
نه‌ترسێنێ
با ته‌بابێ
له‌گه‌ڵ دارستانی دڵم
وه‌ك برا بێ .

با چیتر
گه‌رده‌لووله‌
له‌شاره‌كه‌ی دڵم هه‌ڵنه‌ كه‌
گوڵه‌كانی باغی دڵم
هه‌ڵوه‌رێنێ
من دێمه‌وه‌
بۆ شاره‌كه‌م
ده‌ێپه‌رستم
هه‌تا دوا هه‌ناسه‌م
له‌ ژین مابێ
هه‌تا ده‌مرم خۆشم ده‌وێ

خالید شەیدا /هەولێر


behnam5555 07-25-2011 06:26 PM


ئه‌ی کچی جوانی بێ وێنه‌ .....!!!

هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرم
هه‌رگیز تۆم
له‌ یاد ناچێ
دڵت بۆ من
زۆر ناسکه‌
وه‌کوو گوڵی نێرگزه‌
هه‌سته‌کانت بۆ من
زۆر به‌سۆزه‌
وه‌کوو نۆته‌ی مۆسیقایه‌
شێوه‌ و ڕوخساری تۆم
کۆپی کردوه‌
وا له‌ ناو هۆش و بیرمه‌
ئه‌گه‌ر چی لێشت
دووربکه‌ومه‌وه‌
تۆم قه‌تاوقه‌ت
لێ وون نابێ
تۆ هه‌میشه‌
له‌ ناو هه‌ست و ده‌روونمی
تۆ خواوه‌ندی
جوانی منی ،
بۆیه‌ له‌سه‌ر زاری من
وه‌کوو هه‌نگوین
زۆر شیرینی ...!!


خالید شه‌یدا /هانۆڤه‌ر



behnam5555 07-25-2011 06:28 PM



دڵی شاعیر وه ک ئاوێنه ده چێ
گوڵه که م تو دڵه که م مه شکێنه

راسته زور ناسکه به ڵام که شکا؟
وه کو خه نجه ر ده برێ ئاوێنه

عه تا يزداني

behnam5555 07-25-2011 06:32 PM



ته نیا

توگوتت من ته ریده ی خاکی هه نده ران

ئاواره ی ناو تاریک ترین کووچه ی دونیام

به‌ڵام ئه من...

له خاک و شاروزێدی خوم...
غه ریب
غه ریب

ته
نیای
ته
نیام

(ره حیم لوقمانی)

behnam5555 07-25-2011 06:34 PM


ئاوینه

خه نجه رله هیتله رتیژناکه م
له حاند چه نگیز وه ک غه ریبێک تێ ده په رم
نه فره تی من...هه ر له و که سه ناکه سه یه که هات ئاوێنه ی دروست کرد
هه رنایناسم
...
به ‌ڵام بێ شک له گشت که سێک خوێن تا‌ڵتره وناخوشتره :

له هه موو که سێکیش ناوی
ئه و بوو که د
‌ڵداره که می خسته ده ریای غورووره وه و
منیشی نارد بو هه رێمی گومان و سه رلێ شێواوی

(عه لی محه ممه دزاده)


behnam5555 07-25-2011 06:41 PM





پاکانه

روژتا ئێواره ئاسمان ته ی ده کا
که چی رێی ئاسویقه ت لێ تێک ناچێ
رووبار هه زاران په ناو پێچ ده کا
که چی هه رده بێبه ره و ده ریا چێ
له ر‌ێگه ی نێوان لێکدابران وپێگه یشتنی
من و توش گیانه...
گه لێک باوه ش هه ن
به ‌ڵام هه موویان...
رێی باوه شی توم پێنیشان ده ده ن

عه بدوللاپه شیو

behnam5555 07-25-2011 06:43 PM




گولله ی نیگا

راوچیێکی به خته وه ری چیا کان بوم
هه ‌ڵمه ت به ری گورگ و رێوی دونده کان بوم

به ‌ڵام ئێستا گولله ی نیگا پێکاومی

تامه زروییو حه زه کانم زیاره ت چاوه کانیه تی

شه قام پره که س نازانێ چم به سه ر دێ

کاتێ که دێ ده ستم شله

ته زوی خوشی خوشه ویستی له جه رگ و د ‌ڵم سه ر ئه کا

بونی ئه که م "یادی ئه که م له ناو د ‌ڵما

ترسم هه یه خه یا ‌ڵی ئه و جێم بهێڵێ ته نیا که وم

ئوقره نه گرم...

وه کوو شێتێ

له کو‌ڵانان هاوار بکه م

ئازاری به م...

ترسه که شم له به رتویه


چاوه روان (هاوینی ۲۷۰۶)


behnam5555 07-25-2011 06:45 PM




تو به هارت خوش ئه وی


تۆ به‌هارت خۆش ده‌وێ
من پاییز

ژیانی تۆ به‌هاره

ژیانی من پاییز

كۆڵمه‌ی سووری تۆ

سووره گوڵی به‌هارییه

چاوه ‌ماندوه كانی من

هه ‌تاوی بێ‌ تیشكی پاییز

ئه‌گه ‌ر من هه ‌نگاوێك هه ‌ڵێنمه ‌وه

هه‌ نگاوێك به ‌ره ‌و پێش

له ده‌ ستپێكی سه‌هۆڵبه‌ ندانی زستانم

ئه ‌گه ‌ر تۆ هه ‌نگاوێك به ‌ره ‌و پێش ده‌هاتی

و من هه ‌نگاوێك به ‌ره ‌و پاش،

به ‌یه ‌ك ده ‌گه ‌یشتینه‌ وه

له هاوینی گه ‌رم و خۆش.

ئیسته ش هه ربه و ئاواته هه نگاویک ئه گه رمه وه

تو چی؟؟؟

شاندور پتوفی


behnam5555 07-25-2011 06:46 PM


ورده ورده کاتی خواحافیزیه

خواحافیزت

ورده ورده کاتی خواحافیزی ئیمه ش هاته ریوه

ژیانی نویی ته نیایه کان هاته ریوه

خه مه کانم له باوه ش گره بو دوایین جار

کاتی روشتنت گه یشتووه

بوروژانی بارانی هیندیک گریانم پییه که ده مهه وی

بیخه مه ناو گیرفانم و له نزیک دلم" دایبنیم

باوه شیک بیره وه ری له ناوکولی بارمه

هیندیکیش فرمیسک و گله ییم له ناو ده سره یه که وه پیچاوه

کاتیک دلم بیری توی کرد

خه می تو رفیقی ریگاکه مه...دلنیا به له یادمای

خودات له گه ل

behnam5555 07-25-2011 06:47 PM




شیعری په نجه ره (اخوان ثالث)

وه رگیر:جه لال مه له کشا

وه ک دوو په نجه ره به رابه ریه ک بوین

غافل له ده وروو سوری فه له ک بوین

هه مووروژسلاو"پرسیار"پی که نین

هه موو روژواده ی ژوانیکی شیرین

عومری عیشق کورته چه غار"سه دچه غار

وه ک شه وی پوشپه رروژی به فرانبار

ئیستا دلی من خه سته و شکاوه

له و دوو په نجه ره یه کیان به سراوه

نه خه تای روژبونه مانگ جادوی کرد

له عنه ت له سه فه رئاخر چی نه کرد




اکنون ساعت 09:21 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)