خه می باران
مژ ، مژ
مژ و گژ ی ئاواتی مۆژوکی کاته کان
له سه ر لوتکه ی ساڵی تازه
که
موژده ی لێزمه ی له دایک بوونی فرینێکی تر ده دا
خه می باران
تا به یانی
لافاوی بیره وه ر یه کانی ئه و هه موو به یانیه
تا به باران
تا نه مانی
زه نجیره ی شه واره ی دووری
که تۆ
به ئالقه ی شیعره کانم گرێ ده دات!
چرکه ی سێ و پانزده ده قێقه (1)
نرکه ی نارنجۆکی هه ست
له برواکۆنه کان!
ئه و شه رابه
که له گۆزه ی چاوه کانت ده بارێ
مه ستم ده کاو
نازانم چی بوو دای گرتم و نایته گۆرێ.
نانا
به راست نیه
" که دوو جار له یه ک رووبار(2)
ئه ی بۆ
رۆژی سه دان که ره ت
له ئاهه نگی عاشقانه ی رووباری ئه م شه قامه
مه لێ مه له ده کا و که س پێ نازانێ؟
زۆر به ده گمه ن هه واڵ هات
که تاقه دارێک باڵا ده کا و له دارستانا
سکاڵای هێشوه کان ده ژمێرێ!
پێم خۆش بوو
زۆلێخا بوایت و(3)
منیش به شوێن هه نبانه کانی گه نمی ئاواتکانو بروایم
له گه ڵتاو
چۆلگه ی وه رزی ویشکه ساڵی مان
پربکرداێ!
حه شار گه ی عه شق
چۆڵ ناکرێ
که سه ر شتی فرین هاو سه فری هه نگاوه کانی دیواره!
شتێکی تازه
له هۆنراوه کانی زه مه ن دا هه ڵ ئه قۆلێ
ئه گه ر بسکه کانت ئازاد کرا
چاوه روانتم تا ناویێکی تر
بۆی برازینینه وه
ئیره ج عیبادی
2/1/88- سنه
1- کاتی له دایک بوونی ساڵی تازه
2- وته ی دیمیقریتووس پسپۆری ماتیریالیستی یونانی
3- ئاماژه به ئۆستوو ره ی یوسێف پیغه مبه ر و ئه وینداری زۆلێخاماشه قه که ی