پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 09-18-2011 07:45 PM


ترسه‌نۆکانه‌

1

ترسه‌نۆکانه‌

ژینم ده‌س پێکرد

مه‌رگ ده‌سی پێم کرد

2

بڵاو ئه‌بمه‌وه‌ به‌ عه‌شقێک

ئه‌ چیته‌ یه‌ک له‌ رقێکا

که‌سک که‌سک ئه‌مرم

ره‌ش ره‌ش ئه‌ژی

3

که‌ شاخ رووت بووه‌وه‌

پاییز هه‌ڵۆی گواسته‌وه‌ بۆ کافه‌کانی شار

تا له‌ ڵێڵی ئێواره‌یێکا

قاوه‌یێک تاڵ بخۆنه‌وه‌

4

-
تۆ راس ئه‌که‌ی
((
با من درۆیێکم کردبێ))

ناسر یه‌زدانی

behnam5555 09-27-2011 11:02 PM



روژی به ختی هه ر له ژیر هه وریکی ره شدا لاویی کورد

تاکوو روخساری کچی شاری له پیش چاوان ونه

ناهیلی گوشه ی بروکه ت ده ر که ویی چارشیوه که

ئه ی له ده س ئه و چلکه هه و ره مانعی مانگ گرتنه

چون ده بی سه ر به ست گه لی ژیر ده ست

که کچ ده به سته بی !

به س نه بی ئه و کویله تی و ئه و کچ له ژور دا به ستنه

ده ر کی داخستووه بابت که کچی ده ر کی نیه

ده رگه داخستن له تو ده رگی ئومید داخستنه

دارزینه مردنه ئاخر هه تا کی پیت بلین :

نابی بیته ده ر له مال مافی ژیان کوا هی ژنه ؟

لاده چارشیوی ره شت با ده رکه ویی کولمی گه شت

چون له قه رنی بیسته مه زور عیبه ئه م روو گرتنه

کیژی خه لکی بومبی ئه تومی درووست کردوو

ئه توش :؛

هه ر ده زانی ناوی ئه ستویلکو ده رخونه و بنه

فیری زانست و هو نه ر بوو ئه و له سایه ی خویندنی

توش ته شیمان بو ده ریسی یادگاری شیرنه

ئه و به ئاسمانه فری دنیا گرا چوه بن به حر

ده ک نه مینم کاری ئیوه ش هه ر له ژور دانیشتنه

کور به زینه ئه م له ئین و ئه و له کاروسه نعه ته

گوره ویشه سه نعه تی تو پیت خنی بووم بیچنه

ئه و : په چه و روو به ندوچارشیوه یی نه دیوه نه نگی تو

ئه و شرو شالانه دیاری دوژمنی دل چلکنه

کیژی شیخ و کیژی حاجی و کیژی ئا غا ره نجه رون

کیژی ئازاده ئه ویی ژینی به نووکی گاسنه

شه نگه بیری یارو ده ستباری کوری کوچه ر نه بی

چون ده گاته جی هه وارو هو به ئه و بارگه و بنه

قه لکی ده ست و کولمی سوتاوی کچی لادی نه با

چون ده گاته ده ستی قولبر ئه و هه موو تاتوتنه

کوا مه تاعی کورده واریمان ده چوو بو هه نده ران

گه ر به سه ربه ستی نه ژین با ئه و کچه مازوو چنه

بیر و هاوینی نه کرد با له گه ل کاکی بن پشک

چون ده مان بوو ئه و هه مو گوشت و په نیر و به رگنه

ده ست و کرکیتی نازداری کچی هاوشاری نه با

چون ده رازاوه به مالی شارو بازاری سنه

تا کو ژن ئازاد نه بی سه ر چاوه که ی ژین لیخنه

کویله تی باوی نه ماوه کیژی کوردی خوشه ویست

را په ره هه سته له خه و ئاخر چه وختی خه و تنه

ده رکه بشکینه په چه بدرینه را که مه دره سه

چاره ی ده ردی کورده واری خویندنه هه ر خویندنه

دایکی زانایه کوری ازاد ئه نیریته خه با ت

من گوتم توش تی بگه ناگاته ده ریایه زنه

گواره که ی زیرت به کار نایه له گوی بگره قسه م

لایقی گوی تو ئه زیزم شیعری ساده ی هیمنه ..

حمزه احمدی


پی نوشت : شعری زیبا از ماموستا هیمن.


behnam5555 09-27-2011 11:03 PM



کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م نووری چه‌مانم
زه‌ریف ئه‌ندامی باخی ی ئیمانم

هه‌راڵه‌ی سه‌د ره‌نگ جه‌وه‌ختی وه‌هار
ئارگای دل ته‌نگی جه کۆنجی هه‌وار

هه‌رسی نم داری کۆرپه‌ی یه‌ک ساڵه‌
هه‌ناسه‌ی سه‌ردی پیری سه‌د ساڵه

ناله ی مه‌زڵوومان چیری ئه‌شکه‌نجه
دڵ وه‌شی وه‌یوی حه‌ڵقه جه په‌نجه

شه‌فای دڵ ئشه‌ی شه‌وان بێداران
مێخه‌کی وه‌ش بۆی نازک نازداران

به‌رگه‌ی ده‌س راسی حه‌شری گۆناکار
فۆتوای ئازادی گه‌رده‌ن نه پای دار

په‌پووله‌ ی ناسکی بێ ده‌نگی ده‌روون
مه‌رهه‌می زامی سینه‌ی پرجه هوون

به رزه هه ساره‌ی تاریکه شه وان
جامه شه‌راوی مێراقی ره‌وان

عاشقی خامۆش موحتاجی نه‌زه‌ر
ناڵه‌ی یه‌تیمی بێ پاڵا و بێ زه ر

شادی هه‌ر خه‌مه‌ن خه‌مه‌ن هه‌رشادی
هه‌ر دوو پاسداری باخی ی ئازادی

ماڕه ئاهه‌نین ده‌روازه ی خه‌یاڵ
باجه عشقی پاک بگیری هه‌وال

شادی وپه‌ژاره‌ت خه‌یاڵی که‌یله‌ن
ئه‌ودیمی خه‌یاڵ بارگای بێ خه‌مه‌ن

بی ده نگ-نودشه- اردیبهشت ۹۰

behnam5555 09-27-2011 11:07 PM

نه‌لان‌ جه‌ ویرم خه‌یاڵ نه‌که‌ری
خه‌مانم فره‌ن تۆ زه‌ن نه‌به‌ری

بێ ده‌سه‌ڵاتی شێتش که‌رده‌نا
خه‌می وه ڵاتم منش کۆشته‌نا

ئۆمێدم یه‌کسه‌ر قه‌ت بیه‌ن چه‌نه
سه‌د وڵه‌ن قایێق که‌س نمه‌ی په‌نه

ئاخۆر چن ده‌ردێ من به‌یان که روو؟
په‌له‌وه‌ر بوونه چن نامێ به‌روو؟

به‌حری خه‌م وینوو هه‌ر چی لای ملوو
به‌شه‌ر نه‌گێجیه‌ی هوون نقم وینوو

کۆن ئاوه‌زی گه‌ش بدو به‌حری هوون؟
ته‌ک ته‌ک به‌ر کێشۆ خه‌لک بارۆ بروون

ده‌س به‌رووکام لا؟کام لا ده‌س بازوو؟
کۆمه‌ڵگای رووتم کۆن گجی ورازوو?

ره‌نگی رۆخسارش بیه‌ن زه‌رده به‌ی
دی چی مه‌هۆرزد‌ێ ئازیزان تاکه‌ی

ئه‌ر سه‌د هه‌زار وڵێ قایێق باشه‌نه
ده‌سوو جه‌معێ بۆ ته‌خته مداشه‌نه

ده‌س ده‌س گردێما ته‌نافه گێرمێ
ئی داره قۆرسیه تامه‌قسه‌د به‌رمئ

(بێ ده‌نگ) وه‌ چه‌م ده خاکی پای جوان
په‌ی رازنای وه ڵات وه‌رمش نیا شه‌وان

بی ده نگ-نودشه

behnam5555 09-27-2011 11:09 PM


تاقاله ی بی ده نگ


تۆقه ده زڵفت
ده‌ق شا ده ئازيز
شيويان قه‌ڵوه‌زت
وێنه‌ت عاله‌مش وسته‌ن نه‌خرۆش
كه رده‌نت كه‌ساس مامڵه‌ي كاه فرۆش
خه‌ياڵ مه‌تاڤۆ ئه‌سيرت كه‌رۆ
ته‌مه‌ن مه‌تاڤۆ وێنه‌ت پير كه‌رۆ
ده‌س پيكوو وه‌ره‌ق
وێنه‌ت رئك وزوو
مديۆ مانگه‌شه‌و ديمه‌نت كێشوو
دلێ گرد چيو يه‌نه شۆنۆ تو گيڵوو
كه ناسك وێنه‌ت ته‌ماشا كه‌روو
به ڵام به داخۆ قه‌له‌م وێش مارۆ
مانگه قه‌فانه خه‌جاڵه‌ت كێشۆ
چ خاس مزانۆ پێسه‌ۆ ديده‌ۆ تو
حه‌ر په‌يدا مه‌بۆ
ئه‌ر به مه‌حاڵي وێنۆ تو كيشوو
مشۆم به برژانگ مه‌زار، وه‌ش كه‌روو
تاقاڵه‌ي بێ ده‌نگ
دلم ،بيه ن ته‌نگ
سه‌ڕتم (جامي) دڵ
سافم كه‌رد جه ره‌نگ
به شكه‌م جامه نه جارێ بتاڤوو
وئنه جوانه كه‌یت ته‌ماشا كه‌روو

بی ده نگ نودشه زمستان ۸۹


behnam5555 09-27-2011 11:11 PM


نه ی

هه ی غه ریبان غه ریب نه وازم
به یدي لا دله ی پر جه ئاوازم

هه لبه سی دوریش دایم مه وانوو
نالؤ دلوو شمه به ر زوان ماروو

ئینا من بیانی سه متوورؤ نه ی تا
ناله ی غه ریبی با دو ونه په ی تا

بی ده نگ


behnam5555 09-27-2011 11:12 PM


موجی ته نیایی

مؤجي ته نيايي هؤروومش ئاورد
سؤزه ي دل وه شيم جه بن به رئاورد

ئيدشاباش چئشا بيه ن خالاتم
وئرانش كه رده ن يه كسه ر وه لاتم

به ئاوي عومرم بؤستانم وه ش كه رد
شه پؤله كه ي غه م يه بيه چئشش كه رد

بی ده نگ

behnam5555 09-27-2011 11:15 PM



غه‌زه‌ل


په‌پولـه‌ی دڵ چلــۆن ژاكـاوه‌بی تۆ
به‌ئاهی غه‌م په‌ڕی ســـوتاوه‌ بــێ تۆ

ده‌نا،كه‌ی بێ‌ گوڵی رووت ئـه‌ی ئه‌زیزم
به‌یادی ئه‌و،شه‌وان گــــریــاوه‌بێ‌تۆ

به‌جه‌سته‌ی ،دیلی له‌ش بووئێسته‌ ئاخۆ
له‌نــاولاشــه‌ی سڕی من ماوه‌ بێ‌ تۆ؟

گڕوی گرتبوو له‌ شێعری دوو پـه‌ڕی لێو
نه‌هاتی،تۆ،له‌ ئـــه‌وتۆراوه‌ بــێ‌تۆ

ئه‌تۆڕۆشتی وسه‌فه‌رخۆش،پێت نه‌ زانی
له‌جێ‌ژوانگه‌ت چلــۆن سوڕاوه‌ بــێ‌ تۆ

له‌ئاسمــانی ژیـان ئــه‌ وشاهه‌ڵۆبوو
به‌ئه‌ستۆی من قه‌ســـه‌م ،دۆڕاوه‌ بێ‌تۆ

ئه‌تۆبایه‌و گــڕی عه‌شق وپه‌ڕی ئــه‌و
نه‌وه‌ك،لــه‌ خوێنی دڵ گه‌وزاوه‌ بێ‌ تۆ

په‌پوله‌ی دڵ كه‌هیچ ،دڵ هه‌ر وه‌كوئه‌و
ئه‌وێستاشاعـریش فه‌ وتـــاوه‌ بێ‌تۆ

محه‌ممه‌د مسته‌فازاده‌ - بانه‌


behnam5555 09-27-2011 11:16 PM


غه‌زه‌ل

وابه‌هــاره‌وچـاوه‌كانت نێرگزی شـــــه‌هلایــه‌بۆم
شێعری من مه‌جنونی بێ كه‌س عه‌شقی تۆله‌یلایه‌بۆم

ره‌مزی نــه‌ورۆز لالــه‌زاره‌واله‌ ناكـــاوهــه‌ڵوه‌ری
لاله‌كه‌ی من لێـــــوی تـۆیه‌هه‌رده‌كــالایلایه‌ بۆم
* * *
ده‌شتی وشكی كوڵــمه‌كانت سه‌یــره‌واسه‌یرانه‌ بۆم
لێوه‌كه‌ت كانه‌ی ئه‌وین وزوڵفــه‌كه‌ت هه‌یوانه‌ بۆم

شه‌وسه‌ری داخست له‌رووم وخۆری چــاوت هاته‌روو
شه‌رته‌تاكووخۆری من بێ‌ عه‌شقی تـۆپه‌یمانه‌ بۆم

محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌-بانه‌


behnam5555 09-27-2011 11:19 PM


بانه‌

ئێواره‌ پاییزێکی کچاوییه‌ بانه‌ و
نیمه‌ له‌تیفه‌یه‌ک له‌ ده‌ستما و
له‌ هه‌ستماوعه‌تیفه‌یه‌ک
له‌ به‌ر پێشما
هیچ حیز تێگه‌ره‌یه‌ک : جا " ماتۆڕ "
ئێواره‌ پاییزێکی فێنکه‌ و
شلکێنه‌یه‌ک چاوم لێ ئه‌ترۆکێنێ و
من باشتره‌ نووسه‌رێکی وڵگه‌رد بم
تا زه‌لیلی پیره‌ شل خاتۆنێک .
دادێ بێ ده‌سه‌لات خۆر
که‌ ناکاته‌وه‌ روون دڵم و
شه‌کرم خواردبێ ئه‌گه‌ر
بکه‌م کوفرانی نیعمه‌تت
چونکا نیه‌.
ئێواره‌ پاییزێکی کچاوییه‌ بانه‌ و
قه‌برم ئه‌م پیاده‌ڕۆ ره‌نگینانه‌ و
سه‌برم هه‌ر نه‌بێ هه‌ر نه‌بێ
ئه‌م شێعره‌ نا سه‌نگینانه ،
به‌ بازاڕا فرمێسکێکم و‌
ئێواره‌ پاییزێکی کچاوییه‌ بانه‌ و ..‌.

زاهد سوری



اکنون ساعت 01:00 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)