خۆری ئه‌وین
من هه‌رگيز بڕيار نه‌بوو ببمهشاعیر و
هه‌رگيزيش بڕِيار نيه كه شاعیربم
بڕيار وا بوو :
من ببم به ژهنيارێک و
پيت به پيتی ده‌فته‌ری ئه‌وين بژه‌نم
بڕيار وابوو :
ببم به وێنهگهرێک و
وێنه‌ی هه‌تاو له‌سه‌ر بيری شه‌وه‌زه‌نگ بكێشم
من ههرگیزبڕيار نه‌بوو ببمهشاعێر و
هه‌رگيزيش بڕيار نيه كه شاعێر بم
بڕيار وابوو :
ببم به شانوگهرێک و
له‌سه‌ر شانۆی ژيانمدا
ببم به‌هاو شانۆگه‌ری
(( هه‌بوون و ئه‌وين و نه‌بوون ))
بڕيار وابوو :
ببم به سهماگهرێک و
هه‌ر به سه‌ما
بڕۆمه نێو ره‌وتی شێعری خيلقهتهوه
به‌ڵام کاتێ باڵه‌نده‌کانی هه‌ستی من
له هیلانه‌ی ڕۆحمدا هاتنه فڕین
ده‌ستێ هات و هه‌مۆ رۆچنهكانی رۆحمی کونابڕ کرد
کاتێ په‌پووله‌کانی هه‌ست
له قۆزاخی منداڵیمدا هاتنه‌ده‌ر و دایان له باڵ
ده‌ستێک هات و هه‌مۆ په‌نجه‌ره‌کانی به‌ست
له یادم دێ
ئه‌و ده‌سته ده‌ستێکی ره‌ش بوو
به وێنه ده‌ستی لێدان و
ده‌ستی گریان و
به‌چاوی خنکاو له فرمیسک به پای په‌تی نێو کۆڵان و ...
ئه‌و ده‌سته ده‌ستێکی سارد بوو
به وێنه‌ی ده‌ستی نه‌داری و
ده‌ستی بێکه‌سی و
له چه‌شنی پائێشهی دایکم و
چه‌شنی پینه‌ی ده‌ستی بابم
ده‌ستێ هات و هه‌مۆ رۆچنهکانی لێم به‌ست
ده‌رگای رۆحم لێ هاته به‌س
ئاواته‌کانم تێکه‌ڵ بوون
من به جێ مام و ژوورێکی تاریک و ته‌نگ
من به جێ مام و هه‌سته لاساره‌کانم
که به وێنه‌ی چۆله‌که‌یێک
خۆیان ده‌دا به په‌نجه‌ره‌کانی رۆحما و
له ئامێزی ئاواتهکانما گیانیان ئه‌دا
به‌ڵام
هه‌ر به جارێ
هورژمی باڵی هه‌ستم بوو !
ده‌ستی گه‌رمی ئاواتم بوو !
دیواری رۆحمیان رووخاند
رۆچنهیێکی رووناک ساز بوو
تلێسمی یه‌خسیری باز بوو
بارانی هه‌ستی من ئه‌وجار
به خوڕ
به له‌ز
به یه‌کجاره هه‌ڵپرژان و
هه‌ر به وێنه‌ی مووچڕکهیێ
به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا هاتنه خوار
دڵۆپ دڵۆپی وشه‌کان
له ژێر تیشکی خۆری ئه‌وین
هه‌ر یه‌ک به ره‌نگێ لایاندا و
خۆرهزێڕینهیێکی شێعر
ساماڵی ژینمی داپۆشی
ئاوا بوو که ئه‌دی ئه‌من
له نێو دونیایێکدا ده‌ژیم
که له نێو ئاسمانی‌دا
ئه‌وین خۆره و
وشه ره‌نگه و
له هه‌مۆ پاییز و هه‌مۆ به‌هاریدا شێعر ده‌بارێ
که‌چی من
هرگیزبڕيار نه‌بوو ببمهشاعیر و
هه‌رگيزيش بڕیار نيه كه شاعیر بم
فه‌ردین میرزایی