ژیانی من له وڵاتێك بوو ئه‌فسوناوی
نیشتمانێك
خواوه‌ندی خه‌ونی پرِ و پووچ،
ناسكتر له جلی ته‌سكی با و
بزرتر له نه‌هێنیه‌كانی رِه‌هێڵه‌و
بێ ده‌نگتر له سكاڵای هێمنی باران!!!
كه‌چی بۆ یه‌كه‌م جار وبۆ دوا جار
ئه‌و ژیانه‌م
حه‌شارده‌وه له قوڵترین قوڵایه‌كان
له به‌رزترین دۆنده‌كانی میچی ئاسمان
تێكه‌ڵم كرد
له گه‌ڵ فسونه‌كانی مێژووی زه‌ریا
تێكه‌ڵم كرد
له گه‌ڵ هۆنراوه‌كانی شاعیرێكی بێ فرِوفێڵ و ته‌نیا
تێكه‌ڵم كرد له گه‌ڵ
چیرۆكی كاتی منداڵیم
به‌له‌م ،
كه‌متار،
توڤێ چیرۆك
كه‌چی جاران
ئه‌وێستاكه‌ش
بۆ من و تۆ
چاچۆڵی قورِ ناهۆننه‌وه!!!!
چاوێ تنۆكی هه‌ست نه‌كرد
ناو لپێ
یان
دیتنی خه‌مۆكی قه‌ت هه‌ست نه‌كرد
وات ده‌زانی
له گه‌ڵ هه‌نیسكی لیمشتی خواوه‌ندی دا
تێكه‌ڵ ببوو و
ئیتر رِۆیی؟؟!!
وات هه‌ست ئه‌كرد
له ناو جه‌سته‌ی خه‌مۆكی زارۆ‌كان تریشقه‌ی دا و
ژیانی دی؟؟!!
وات هه‌ست ئه‌كرد
له گه‌ڵ گزنگی خۆره‌تاو
بوون به یه‌ك یان
له گه‌ڵ ئاسۆ دا بوون به دوو؟!
دوو دڵییه‌كانت فرِێ ده
ئه‌وێستاكه كرِوكاشێكه‌و ژیانێك
هه‌ر كه‌س كردی
ده‌سهات له خه‌و
له بێداری
له سه‌ر كانی
له سه‌ر سنگی ئاسۆی ئاره‌زووی هه‌ر كه‌س
له ته‌نیشتی داده‌نیشێ!!
ئه‌مشه‌و
ئیتر بڵێ به خه‌ون
ده‌ستی خه‌ونی خه‌وناوی خۆی بسرِێته‌وه له خه‌ونی تۆ
بڵێ ئیتر
نیشتمانم
نه‌ته‌وه‌كه‌م
نه‌ئه‌فسانه‌ن نه پرِ و پووچ
نه بزر بوون نه ناسك بوون
نه بێده‌نگیش
بڵێ ئه‌مشه‌و مزگێنی مه‌رگت پێ ئه‌ده‌م
مۆمت دیوه
په‌پوله چی؟
نیشتمانم
نه‌ته‌وه‌كه‌م
ژیانێكی بێ كۆتایی ئه‌م حاڵه بوون!!!