- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
11-19-2011 09:04 PM |
شه‌وانه له ناو جێگا به‌کول بۆی ده‌گریام
گوێ بگرن بـــۆ هـــاوارم درۆ نـــاکـه‌م
چیرۆکــــی عـــه‌شقـــم تۆمار ده‌کـــه‌م
به دڵ و بــه گیان خـــــۆشـــم ویســـت
جگه له‌و ناوی که‌سی ترم نـــــه‌ده‌بیست
تـــۆ بــــزانه چـــیت بــه‌ســه‌رهێنـــام
به چـــی جــــــۆرێک وازی لێ هێنـــام
له چۆلگه‌ی ڕووناكدا
له‌ته‌ک تۆ گریاوم بۆ زیندووگه‌ل
له گۆڕستانی تاریكدا
له ته‌ک تۆ تێمهه‌ڵكرد له جوانترین سرووده‌كان
چونكه مردووه‌كانی ئه‌مساڵ ئاشقترین زیندووگه‌ل بوون.
که له‌دوره‌وه منت ناسی وات زانی ده‌وله‌مه‌ندم
خه‌له‌تای بــــــه جل و بـــه‌رگ و ره‌نگم
کاتێ له نزیکه‌وه لێمــــــی پرســـــی
منیش بــه راستگۆیـــانــه بۆم کرد باسی
لێمــــی پرسی تۆ ئۆتۆمبێلت هــه‌ێـــه
ووتم نا... ووتی به داخه‌وا منیش زۆرم حه‌زلێیه
دوباره پرسیێه‌وه.....ای خانوو مالی خۆت هه‌یه
هه‌روتم نا.....مالی باوکیشم له کرێیه
که‌زانی کورا هه‌ژارم دلی نه‌دامێ به‌جێی هێشتم
به‌زه‌یم زۆر به‌خۆما هاته‌وا..ئازاری پێ چێشتم
له‌سه‌ر چی بوو
له‌سه‌ر چی بوو ، دوورکه‌وتی لێم
له‌سه‌ر چی بوو ، سۆزت گۆڕی
چۆن دڵت هات به‌ئاسانی
بڵێیی ووشه‌ی په‌شیمانی
به‌خۆڕایی خۆت وونکرد لێم
تۆله‌زامی ئه‌م عه‌شقه‌مایی
ئیتر مه‌ڕۆ ، ئازیز مه‌ڕۆ
تۆ له کانگای ئه‌م دڵه‌مایی
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:05 PM |
مردن
گریانی چاوانم ل دوای تۆ به بێ وه ستانه
روباری فرمێسکه کانم رو له نه مانه
هێنام و برم بۆم نه کرا ده ری ده م وشه
تۆ رۆشتی و به جێت هێشتم ئه ی گوڵه گه شه
تامه زرۆ بوم به نیازی دیدارت
جارێک نه هات ببم به دڵدارت
ئاخ له م نێوچاوانه، که به ختم ره شه
تۆش ئه دره وشێه وه وه ک ئه ستێره له م ئاسمانه گه شه
ده نالێنم به ده ست خه می دڵمه وه
ئه پارێمه وه جاریکی تر تۆ ببینمه وه
هلمه ت
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:07 PM |
دەست گرتن
لەوكاتەوەی كەوا دەستم دەستەكانی تۆی گرتوە
یەك بەیەكی پەنجەكانی دەستی خۆمم خۆشویستوە
هەموو شەوێ ماچیان ئەكەم لەسەر دڵم دایان ئەنێم
چونكە دەستی تۆم پێگرتوون پەنجەكانیش خۆشیان ئەوێم
بڕوا ناكەم ڕێگەم بدەن تەنها بەپەنجەت تێریان كەم
شەرم بكەم و نەتوانم بە لیمۆ گوشین فێریان كەم
بەڵام هەرچۆن لەگەڵ تۆبم دڵ تابڵێی ئاسودەیە
منداڵ لەشاری یاریدا چەند دڵخۆشە بەو جۆرەیە
بەڵام كاتێ لێم ون ئەبی دنیام لێ ئەبێ بەزریان
خۆشی و خەنە و پێكەنینم بەجارێ ئەبن بەگریان
بۆیە دڵنیات ئەكەم كەوا ژیانم بەندە پێتەوە
گۆڕ جێگامە ئەگەر ڕۆژێ من لەخۆمت جیاكەمەوە
سامان سه‌نگاوی
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:08 PM |
خۆشه‌ویستی ئازار کێشان و دوری و ته‌نیاییه.....
گریان و ئازار‌و ناڵه‌ی شه‌وانی جوداییه......
خۆزگه‌و ئاواتی هه‌میشه‌ییه......
برینداری و ئاهی ناچارییه.....
داد کێشان و ژانی بێ کۆتاییه.....
خۆشه‌ویستی زامی قوڵی شه‌وانی بێدارییه.....
فرمێسک و ژان و ئاوێته بونی هه‌تا هه‌تاییه.....
سۆزه
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:09 PM |
وانه‌زانیت لـــه‌من دوری له‌بیرچویت هاوڕێی شیرین
بۆهەمیشە له‌بیرم دایــت چــاوەکانیشــم بــۆت دەگرین
له‌بیرناچیت له‌بیرنـــاچیت چۆن دەتوانم لـــەبیرت کەم
کــــە هــــەمیشە له‌بیرم بیت نـــاتوانــم لــه‌یادت بکەم
دڵم لەگەڵ هه‌ر لــێــدانێکــی دا نـــاوی تـــۆش دێنێت
له‌گه‌ڵ هه‌ر چـــرکه ساتێک دا یادگاریه‌کم وەبیردێنێت
پێم نەخۆشه ئه‌گه‌ر چاوم به‌و یادگاریــانــەمان بزانێت
چونکه به فــرمێسک دەڵێت لـەچاوانما دەی بــارێنیت
بەسبزانه لەدوای کۆچت یادگـــاریە بـــۆ ســـەبــوریم
یادگاری زۆر جوانمان هه‌یه لەگەڵ یادگاریەکان دەژیم
روژان نوزاد
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:10 PM |
من عاشقم
ژانـــی ئێوارانی مـــه‌رگ و شه‌ونمی خـــه‌مــی بــــه‌یانیانم
بــــه دلـشکــاوی بــه‌رێم کرد نـــه‌مدی خۆشی لـــه ژیـــانم
بـــاشه گریمــان منت کــووشت بــه گوێپێنه‌دانــی عـــه‌شقم
چۆن خۆت ده‌که‌یت بـــی گووناح له ده‌رهه‌ق مردنی هه‌ستم
چوونکه من عاشقم بـــه رووت بـــێ تۆ ژینـــم بــێ هــۆیه
هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک هـه‌لکێشم دووه‌م هـــه‌نـــاســه‌م بــۆ تــۆیه
هيمن
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:12 PM |
جێم مه‌هێڵه
نازانم که ئاگاداریت که ئه‌مرۆش رووخاوم
بێ هیوام !
بێ چاره‌م!
بێ هومێدم!
جێم مه‌هێله !!!
مرۆڤه‌کانی ئه‌م رۆژگاره زۆر خراپن
جێم مه‌هێله به ته‌نیا زۆر ده‌ترسێم
له ناو دڵمدا هه‌ندێک گیای وه‌حشی گه‌وره بوون
به له‌رزه‌م!
فرێدراوی به‌ر قه‌ده‌رم!
ماندووم!
جێم مه‌هێله به ته‌نیا زۆر ده‌ترسێم
وه‌ک مرۆڤێکی تێهه‌ڵدراوم!!!!
بێزارم!!
بێ قه‌رارم!!
بمبه له‌گه‌ل خۆتا بۆ ئه‌و شه‌وه نادیارانه
ته‌نیایی من به‌سه بۆ هه‌ردووکمان!!
جێم مه‌هێله به ته‌نیا بمبه له‌گه‌ل خۆتا
زۆر ده‌ترسم له ته‌نیایی!!
فرمێسکی گوڵ
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:14 PM |
لــه‌یادت نــاکه‌م
قەت نەڵێی لە یادی كردووم ، یادت هـاوڕێی شــەوانمـە
ئێستا لــە ناو ماڵی تەنیـام ، غەم لـە جێــی تۆ میــوانمە
كــە دەڕوانـمە ووێنەكەت بــەرامــبەرمـە و نــامــدوێنێ
ڕەنگی مردوو لـە ئاوێنەی ڕوخسارمدا خــۆی دەنـوێنێ
لە دەروازەی گەڕانـەوەت ، دەسـتـە و نـزا ڕاوەستــاوم
هەموو خۆزگەكـانم مردوون ، بەڵام سەیرە كە خۆم ماوم
دە بگەڕێوە ئەی پــەپولــەی هــاوڕێی باخی خەونەكانم
بۆ دیدارت هەر ئەگەڕێم ، كەس نـازانێ شوێن و مەكانم
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:15 PM |
تۆ
دڵم تەنگە ڕوو لە کوێ کەم
ژانی دڵم بۆ کێ باس کەم
فرمێسکی چاوم لە کوێ بڕێژم
شوێن نەما ناوی تۆی لێ نەنێژم
وام ئەزانی تۆ لە یاد کردن ئاسانە
وەکو بەسەرهاتیکی کورتی ناو ژیانە
وامزانی ناوت هەر لە سەر زمانمە
بەڵکو لە ناو دڵ و دەرون گشت گیانمە
کاتێک دائەنیشم لەگەڵ خۆم
باسی تۆی بۆ ئەکەم هەر بۆ خۆم
ڕۆژمان چەند جوان و شیرین بوو
تێکچوو جوانی نەما، شیرینیش تێپەڕ بوو
ئێستا بە تەنها ئەم شیعرەت بۆ ئەنووسم
ناوت ناهێنم بەڵام لە دڵما هەڵیئەواسم
وەکو تابلۆیەکی هەتا هەتایی
لە دڵما ڕواووی بۆ خۆم و دڵی تەنیایی
هۆنراوەی هەرێم ڕەباتی
|
behnam5555 |
11-19-2011 09:16 PM |
ســۆزی خـۆشه‌ویستــی
لـــه ڕوونــاکـــی خــۆر بـۆم ڕوونــاكتری
لــه گه‌شـاوه‌ی مــانــگ بــــۆم گـــه‌شتری
لــه ئــــه‌ستێره‌ی ئاسـمــان بۆم جوانتری
لـــه چـــوار وه‌رزی ســاڵ بۆم پێویستری
گـه‌ر مــن تــۆم نــــه‌بـــێ لــه‌م هـــه‌واره
چـــۆن بــــژیم بــێ تـــۆ لـــه‌م ڕۆژگــاره
لــه تۆم جـــوانتر نـــه‌بینیوه لــه‌م دونیایه
پێم بلێ چۆن بـاسـی که‌م ئه‌وه‌ی له دڵمایه
خـۆت کردوه بـــــه فریشته‌ی ئـــاسمــان
ســۆزی خـۆشه‌ویستــی بــۆته ڕێگامــان
گه‌ر من و تۆ ســۆزمان نه‌بێ له نێوانمان
ده‌روخــێـت گشـت ئــه‌ویــنــی ژیــانمــان
|
اکنون ساعت 09:21 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)