![]() |
بـارگــــه |
ڕازی دڵ |
|
مه‌مله‌که‌تی عه‌شق ده‌گه‌ل هاژه‌ى ئه‌و به‌یانیانه ئه‌دوێم گه له چاوه‌ڕوانى دا ئه‌مرن ئه‌و (با)یه‌ى که سارێژى فرمێسکه‌کانى گولێک ئه‌کا په‌لکه زێرینهى ئه‌ستێره‌یه‌کى کشاو له‌ژێر ساته‌کانى نێرگزێک ئهنهخشێنىَ ئه‌و پێڵوانهى سۆز ئهبارێننه پاییز و سینه‌ى په‌پوله‌یه‌ک له خه‌م ئهشۆنهوهو حه‌زه شێته‌کانى تاوانێکى گومان له خه‌یاڵى گهلاَیهکى زولف شۆر ئه‌کوژن ئه‌و رۆحه‌ى دڕک له پێى سه‌فه‌رێک ئهچێنىَ باوه‌ش بۆ گوڵنامهى دره‌ختێکى به‌فر ڕه‌نگ ئه‌کاته‌وه چیتر نامهوىَ له‌گه‌ل هه‌وره سپى یه‌کانى ناز تریفه‌ى بێوه‌ژنێک له رۆژکارى به‌هار به خه‌نده‌ى رووى مانگێک بتۆرێنم نامهوىَ له به‌ندیخانه‌کانى باران شیوه‌ن بۆ ده‌ریاچه‌کان بگێرم ئه‌و دهریاچانهى له ئارایشگاى سیحرى تۆ وه ئه‌بێته مه‌نزلێک ئه‌و به‌یانیه ئاڵتونیهى له‌دیدى تۆ وه ئه‌بارێت تۆ له‌و له‌ته سێوه‌ى که له سفره‌ى ژیان پڕشنگدارترى له به‌رى عه‌ترێک جوانى ساتێکى مێلاَقى ئه‌و ساتانه‌ى هه‌ر له‌تۆ ئه‌چن تۆى په‌رى گوڵشه‌ن تۆى جوانترین هه‌ناسه‌ى په‌یکه‌رى عه‌شق چیتر نامهوىَ له‌گه‌ل ئه‌و دارانه بیت که له‌سێبه‌رى بهرداخێکى شکاو فه‌نا ئه‌بن له پاڵ ئه‌و سهماکهرانهى که له دڵێکى خنکاو که‌له سه‌رێکى پوچ ئه‌په‌رستن به‌ردێک لهشادهمارهکانى دڵێکى زیندوو ئه‌به‌ستن و بوڕکانێک له ڕێگه‌ى گهلاَ ئهڤینیهکانى ئێمه ئه‌بارێنن ئهودارانهى که سهولێکى شکاون فهلهکێکن له گله‌یى وله هه‌ڵفڕینى قه‌ڵه‌ره‌شه‌کان درزێکن بۆ نقووم بوونى دڵۆپه خوێنى قاره‌مانه‌کانى به‌هه‌شت ته‌مه‌نێکى پڕ گوناهن هێمایه‌کى تێکشکاوى جه‌سته‌یه‌کى رووتن له نێو رۆحى ئه‌ژدیهایه‌کى قه‌ترانى ئه‌و ژیانه به‌د گومانییهى که پاییزێکن بىَ باران گێژاوێکى نهێنى پاشه‌ڕۆى روخسارى کتێبێکى چهپهلن شایه‌دى زویربوونى باخهکاننله ته‌نهایى وه‌رزه‌کانى عه‌شق ئه‌ى یار چیتر نامهوىَ له مه‌مله‌که‌تى قوڵهرهشهکان ئه‌وینى بفرۆشى و میهره‌بانى ده‌ریا له‌نیگاى سه‌رمه‌ست بوونى ئاگر بتۆرێنى نامهوىَ حه‌زه وهنهوشهیهکانى ئاوازى من و گۆرانیه هه‌ژاره‌کانى ئه‌م دونیایه به کهمانێکى قیناوى مه‌رگ بژهنرىَ نامهوىَ له‌ڕێگه‌ى عه‌شق شالوور...گوڵ....رووناکى له بیابانه‌کان به ماچێکى کز له گۆڕبنێن نامهوىَ ڕه‌نگه ناسکه‌کان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى کتێبێکى دۆزه‌خى تێکه‌ڵ به‌یه‌کترى بکرێن و له‌سه‌ر سینه‌ى ژنێکى رووت قومار بکه‌ن چیتر نامهوىَ له پاییزا عه‌شق به‌ره‌و ده‌ریا وشکه ساڵیهکان بچێت ئهمهوىَ به‌هار به ئاوازێکى نه‌رم بخورى کفر له قینى هه‌ناسه‌یه‌کى وشک به فووى نزایێک بمرێنى و وشه‌یه‌ک له نێو ڕه‌ونه‌قترین کانیاوى عه‌شق بچێنیت سیروان شه‌قلاوه ...... 16/5/2008 کوردژين |
فریشته‌ی نادیارم ،،،،،،،،،،،،! |
شه‌پۆلی گڕاوی چاوم |
|
خۆتم لێدورمهخهرهوه |
نهشهپۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ |
له ناو ماچی نا دیارتا ده‌توێمه‌وه |
اکنون ساعت 06:44 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)