![]() |
مه‌حه‌کی زێڕ ئاگره و مه‌حه‌کی ئینسان زێڕ . (چینی) من له‌وه‌ی که له زمانت دێته ده‌ر له باره‌ت داوه‌ری ده‌که‌م . (چینی) ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمڕۆ خراپی دێژی ڕه‌نگه سۆزی پێویست بێت ته‌عریفی بکه‌ی . (پورته‌غالی) مانگا مومکینه ڕه‌ش بێت به‌ڵام شیره‌که‌ی سپییه . (ڕووسی) گاوه‌سنێ که هه‌میشه کار ده‌کات به‌ڕاقه . (یۆنانی) ئه‌گه‌ر پێڵاوی گه‌وره‌ت به پێ کرد ئاماده‌ی که‌وتن به . (چینی) کار کردن باشه به‌ڵام وچانت له بیر نه‌چی . (ئفریقی) دوژمنێک که گوته‌ی جوان له سه‌ر زاری بێت شمشیره‌که‌ی تیژتره . (ئاڵمانی) هه‌ر پیاوی ده‌توانێ بێته زاوا به‌ڵام هه‌ر پیاوی ناتوانێ پیاو بێت . ؟ ده‌م که له‌ق بوو هه‌موو جێگای ئینسان ده‌له‌قێ . (ئنگلیسی) بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌وره بی هه‌وه‌ل بچووک به . (هیندی) که‌سێک که ناتوانی خۆێ له شێتی بدات ناتوانێت عاقڵ بێت . (ئاڵمانی) کارێ که گورگ به زۆر ده‌یکات ڕێوی به فێڵ ده‌یکا . (ئنگلیسی) هه‌ر که‌س سواری پڵنگ بوو دژوار ده‌توانێ بێته خوار . (چینی) سه‌نگینترین ویشی ئه‌وه‌یه که زۆرتر سه‌ری له خوار بێت . (ئیرله‌ندی) که‌سێ که په‌ندی هه‌رزان گوێ نه‌دا ، زۆری پێ ناچێت که په‌شیمانی به نرخێکی زۆر ده‌کڕێ . (فه‌رانسه‌وی) هیوا نیوه‌ی خۆشبه‌ختیه . (ترکی) له سه‌ر شانی لاو نابێت سه‌ری پیر دابنیت . (ئفریقی) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زۆر عومر بکه‌ی له لاوی پیر به . (ئسپانیایی) ماڵت بۆ ترساندنی مشک ئاگر مه‌ده . (فه‌رانسه‌وی) بۆ کوشتنی مێش شمشێرت پێویست نیه . (ئفریقی) زۆر خواردن ده‌بێته هۆی که‌م خواردن . (ئسپانیایی) که‌فتنه ناو قوڕاو عه‌یب نیه له‌وێ مان عه‌یبه . (ئاڵمانی) مردووان چاوانی زندووان باز ده‌که‌ن . (ئنگلیسی) ئه‌وه‌ی وا له هه‌ر جێگایه‌ک دۆستی هه‌یه ، هه‌موو جێیه‌ک بۆی خۆشه . (چینی) ئه‌مه خۆشبه‌ختی ئێمه‌یه که هیچ شتێکی کامڵ له‌م دونیا نیه ... (سوێدی) |
|
|
|
گوته‌ی جوان
گوته‌ی جوان |
|
|
|
هيوا براويى، واته خؤ خؤشنهويستن، به‌نرخترين سه‌رمايه و دهسمايه تؤ خؤتيت. |
|
اکنون ساعت 07:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)