![]() |
درگا
|
مامه‌ی كۆڵان
مامه‌ی كۆڵان مامه‌ی كۆڵان داماوه داماوی ده‌ست و چاوه سه‌یری كه‌ن ڕووت و قووته له‌م دنیایه نابووته كهساسێكه بێچاره مه‌ینه‌تی له‌سه‌ر باره ئه‌ڕوا و ئه‌سووڕێته‌وه بۆ نان ئه‌پاڕێته‌وه داستانی تۆماری پڕه له شه‌رمه‌زاری نانی ئه‌وێ بۆ ژیان ژیانی مان و نه‌مان توخوا به‌ردی تێ مه‌گرن مناڵ ڕێگه‌ی پێ مه‌گرن سزا و تاڵاوی ئێوه‌ش با نه‌بێته باری له‌ش مامه‌ی له‌رزۆك و بێكه‌س دڵسۆزێكی هه‌یه و به‌س ئه‌ویش كێیه ئه‌زانن؟ خاوه‌ن بهزهیییهكانن سایه و په‌نای كهساسان به‌زه‌ییه و دڵسووتان شیعری. ع. شەونم |
یاری
یاری لاچۆ لاچۆ ده‌ی بڕۆ یاری ناكه‌م له‌گه‌ڵ تۆ تۆ ئه‌ڵێی شێت و هاری نازانی چۆنه یاری دار ئه‌كێشی به سه‌رما جل ئه‌دڕێنی له به‌رما به باز ئه‌چیته سه‌ر كۆڵ فڕێ ئه‌ده‌ی به‌رد و خۆڵ یا پاڵ ئه‌نێی له ناكاو زامار ئه‌كه‌ی ده‌م و چاو وه‌كوو من نیت، بزێوی فێری شه‌ڕه جنێوی هه‌تا وا بی ده‌ی بڕۆ یاری ناكه‌م له‌گه‌ڵ تۆ یاری دنیای به‌هه‌شته یاریكه‌ران فریشته شیعری: ع. شەونم |
خواردن
خواردن بابه! بابه ده‌ست ئه‌شۆم له‌گه‌ڵ ئێوه نان ئه‌خۆم له‌به‌ر ده‌می خۆمه‌وه ئه‌خۆم و ئه‌خۆمه‌وه ده‌ستم ڕاناوه‌شێنم چێشته‌كه ناڕژێنم كه‌وچكه‌كه‌م پڕ ناكه‌م سنگ و به‌رۆك ته‌ڕ ناكه‌م كاتێ پاروو ئهگلێنم دوو لێوم ئه‌نووقێنم پارووی بچووك قووت ئه‌ده‌م ئینجا پارووی تر ئه‌كه‌م هێمن و نه‌رم و نیان بێده‌نگ ئه‌بم له سه‌ر نان نه‌وه‌ك پڕیشكی ده‌مم بپڕژێته به‌ر ده‌مم فڕه‌فڕ و هه‌ڵلووشین یا قرقێنه، یا پژمین ته‌قه‌ی كه‌وچك و چنگاڵ په‌رداخ و قاپی به‌تاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ی شێتانه ناشیرنن ئه‌مانه كه چێشت هاته كهمایی ده‌س هه‌ڵئه‌گرم ئه‌سپایی تێریش نه‌بم دامناوه بۆ خۆم بكێشمه دواوه بابه شاره‌زای خوانم گشت وێڵێكی ئه‌زانم شیعری: ع. شەونم |
بووكه‌كه‌م
|
كۆڵان
كۆڵان دایه ناچم بۆ كۆڵان یاری ئه‌كه‌م له داڵان كۆڵان پیس و ناخۆشه مناڵ جنێو فرۆشه به خۆڕایی لێم ئه‌ده‌ن كهلوپهلیشم ئه‌به‌ن دایكیشیان به پێكه‌نین پێیان ئه‌ڵێن ئافه‌رین كه‌نگێ دایكن ئه‌وانه ته‌مێ لایان تاوانه مناڵ ئه‌كه‌ن به چوختی گۆشی ناكه‌ن به پوختی دایك ئه‌بێ وه‌ك تۆ بێ تیشكی سه‌رووی ئاسۆ بێ رۆڵه‌ی خۆت و نه‌ناسراو سه‌یریان ئه‌كه‌ی به یه‌ك چاو په‌ریا شاسه‌نه‌م |
جۆلانه
|
چۆله‌كه
چۆله‌كه جووك جووك چۆله‌كه چۆله‌كه بچكۆله‌كه به له‌رزه له‌رزی باڵا دیاره كه‌وته سكاڵا ئه‌ڵێ وه‌ك تۆ مناڵم زه‌ڕنه‌قووته‌ی ئه‌مساڵم خۆ تۆ خاوه‌نی هه‌ستی هه‌وڵ ئه‌ده‌ی بۆ سه‌ربه‌ستی بۆچی به‌رد ئه‌هاوێژی؟ خوێنی پاكم ئه‌ڕێژی؟ جووك جووك ئه‌ی هاوار دۆستم نییه سه‌روخوار بۆ سه‌ر ئه‌ڕوانم داڵه خواره‌وه‌شم مناڵه جووك جووك دانی ئاش كه‌وته به‌ینی دوو به‌رداش گیاندارێكی بێهێزم كه‌س ناڵێ ئه‌تپارێزم شیعری: ع.شه‌ونم |
|
برا بژين برايي
|
اکنون ساعت 12:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)