behnam5555 |
12-03-2010 06:16 PM |
وێنه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری دوو باڵنده‌ی دژ به یه‌ك
http://fotoshaqlawa.net/balnda.jpg
باڵنده‌ی جوان و بچووك به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی بازێك له هێلانه‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ری و به ده‌نووك له پشته ملی ده‌دات.ئه‌و باڵنده 50 جار له بازه‌كه بچوكتره، به‌ڵام پێده‌چێت له ترسی بێچووه‌كانی ئه‌و راستیه‌ی له بیرچووبێته‌وه و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بازه‌كه هێرش بكات، ئه‌م هێرشی خۆی ئه‌نجامبدات.جێی ئاماژه‌یه ئه‌و وێنه‌یه به كامێرای ئاماتۆر له پاركی زێ له ویلایه‌تی "كۆلۆرادۆ "ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیراوه
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:22 PM |
ئه‌مه‌ش خێری ئینته‌رنێت http://www.kurdup.com/uploads/06c0fca328.gif
پیاوێك ژنه‌كه‌ی به‌هۆی خۆشه‌ویستی كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كوژێت.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ڤالدیمێر گرۆنێر پیاوێكی ته‌مه‌ن 48ی ساڵی به‌ریتانیه‌و، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی پێی راگه‌یاندووه كه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ناو یه‌كێك له‌سایته‌كانی ئینته‌رنێتی خۆش ده‌وێت، به 17 لێدانی چه‌قۆ ژنه ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
گرۆنێر ده‌یگێڕێته‌وه كه پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌ژیانی هاوسه‌ریدا نه‌بووه‌و، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك ئالوده‌ی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بووه‌و رۆژانه‌ی بۆ ماوه‌ی 16 سه‌عات خه‌ریكی ئه‌و كارهبووه تا رۆژێك پێی راگه‌یاندووه كه چیتر ئه‌وی خۆش ناوێت و "راوچی ئه‌ژدیها"ی خۆش ده‌وێت، كه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵی ناو ئینته‌رنێته، بۆیه به‌چه‌قۆ تێی به‌ربووه و كوشتویه‌تی
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:27 PM |
هه‌رچه‌نده مرۆڤ خۆی به‌خاوه‌نی داهێنانی زانستی ده‌زانێت،به‌ڵام دواجار له‌داهێنانێكی خۆیدا واتا مرۆڤ بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌یمونی شه‌مپانزی له خۆی زیره‌كتره.له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كیوتو له ژاپۆن زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه شهمپانزیهكی ته‌مه‌ن 5 ساڵ له خوێنكارێكی زانكۆ زیره‌كتره.له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به ئامێری كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه مه‌یمونی شه‌مپانزی باشتر و زیره‌كانه‌تر له مرۆڤ ده‌توانێت وێنه‌كان به شێوه‌یه‌كی راستر جیابكاته‌وه و پۆڵینیان بكات.دكتۆر تتسورو ماتسوزاوا كه یه‌كێكه له توێژه‌ره‌وه گه‌وره‌كانی زانكۆی كیتو ی ژاپۆنی سه‌رسوڕمانی خۆی له ئاست زیره‌كی شه‌مپانزی ده‌ربڕی كاتێك 3 ژن و مێردی شه‌مپانزی ته‌مه‌ن كورت له به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاردا له تاقیكردنه‌وه‌ی بیرتیژیدا ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆماركرد و به 210 میللی سانیه تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان تێُپهڕاند كه ئه‌وه‌ش له خێرایی چاوتروكاندن خێراتیره.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:29 PM |
گێزه‌رێك له شێوه‌ی ده‌ست
http://www.kurdup.com/uploads/68214e5d01.jpg
جووتیارێکی به‌ریتانی سه‌ری سوڕما کاتێ له باخچه‌که‌ی گێزهرهکی
ده‌رهێنا له شێوه‌ی ده‌ستی مرۆڤ دابوو کاتێ بینی گێزه‌ره‌که پێنج په‌نجه‌ی هه‌یه
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه: که جوتیارێکی ته‌مه‌ن 66 ساڵ به‌ناوی (بیتر جا‌کسۆن) گێزه‌رێکی سه‌یری له باخچه‌که‌ی بینی که له شێوه‌ی ده‌ستی مرۆڤ بوو بۆیه پێش ئه‌وه‌ی گێزه‌ره‌که بکات به‌خواردن وێنه‌یه‌کی بۆ یادگاری گر
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:31 PM |
بۆچوونه ئه‌مریكا. ژنێكی ته‌مه‌ن 70ساڵه‌ی ئێرانی ته‌ڵاقی له‌مێرده‌كه‌ی وه‌رگرت
http://www.kurdup.com/uploads/eac860e3da.jpg
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته ئهمریكاو ببێته خاوه‌نی كارتی سه‌وز "گرین كارت" ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ی دانیشتووی ئێران سه‌وز "گرین كارت" ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ی دانیشتووی ئێران داوای ته‌ڵاقی له‌مێرده ته‌مه‌ن 76 ساڵانه‌كه‌ی كردوو له‌دادگا ته‌ڵاقی خۆی له‌كابرا وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی فارس بڵاویكرده‌وه. مێردی ئه‌و ژنه له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وتوویه‌تی(ناتوانم ئیتر له‌گه‌ڵیدا ژیان ببه‌مه‌سه‌ر و له‌یه‌كتر ناگه‌ین)، دیسان له‌وه‌ڵامی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ژنه‌كه وتوویه‌تی ( دوای چوونه سه‌رماڵ وحاڵی كچ وكوڕهكانم، ئیتر بڕوام به‌ژیانی هاوبه‌ش نییه. سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه قسه‌كانی ئه‌و ژن ومێرده نه‌یتوانیوه باوهڕِ بهدادوهرهكه بهێنێ، بۆیه كۆششی كردووه ئه‌و ژن ومێرده كه زیاد له53 ساڵه پێكه‌وه ژیانی هاوسه‌ری به‌ڕێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه ببن.
دواتر كچێَكی ئه‌و ژن وپیاوه راستی مه‌سه‌له‌كه بۆ دادوه‌ره‌كه ئاشكرا ده‌كات و به‌دادوه‌ر ده‌ڵێ: باوك ودایكم بۆیه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن تا بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ببنه خاوه‌نی كارتی كه‌سك و له‌ئه‌مریكا دیسان درێژه به‌ژیانی هاوسه‌ری چه‌ند ساڵه‌یان بدهنهوهداوتر مێردی ژنه‌كه دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێ وبهدادوهر ده‌ڵێ: من هاوسه‌ری خۆم زۆر خۆش ده‌وێ، ته‌نیا بۆ ده‌رچوون له‌ئێران ئه‌م كاره ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچین لای نه‌وه‌كانمان له‌ئه‌مریكا بژین.
دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ش قسه‌ی مێرده‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كاته‌وه، دادوه‌ر بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێردهكهی ده‌ركرد.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:33 PM |
دوای نه‌مانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی چی روو ده‌دات؟
http://www.kurdup.com/uploads/940f004212.jpg
هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی نه‌مانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رئه‌م گۆی زه‌مینه هه‌موو ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه له‌رابوردوودا ترسی له ناوچوونیان لێده‌كرا رێژه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سروشتی خۆیان له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا ژینگه لهتیشكهلهرابوردوودا ترسی له ناوچوونیان لێده‌كرا رێژه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سروشتی خۆیان له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا ژینگه له‌تیشكه رووناكییه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌و پاش 3مانگ ژینگه له هه‌وای پیس پاك ده‌بێته‌وه پاش 10 ساڵ گازی میسان له‌هه‌وادا نامێنێت، پاش 20 ساڵ گژوگیاو رووه‌كه سروشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی بهرچاولهسهر رێگا‌و له‌نێو ماڵی لادێكاندا په‌لوپۆ دههاوێنو بڵاوده‌بنه‌وه.هه‌روه‌ها پاش 50 ساڵ كۆی سامانه ئاوییه‌كان گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له هه‌مان ماوه‌دا ماده‌ی نیتراتو خوێكان له ئاوه سازگاره‌كاندا رێژه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
له پاش تێپه‌ڕبوونی50 بۆ 100 ساڵ رێژه‌یه‌كی زۆری دار‌و دره‌خت له نێو كوچهوكۆڵانی شاره‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی100 ساڵدا ئه‌و خانوانه‌ی كه پێشوتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه له دار‌و ته‌خته دروستكرابوون له‌ناو ده‌چن، له‌ماوه‌ی100 بۆ 200 ساڵدا زۆربه‌ی پرده دروستكراوه‌كان به‌ره‌و داروخان ده‌چن، پاش 200 ساڵ ئه‌و خانوانه‌ی كه له شوشه‌و كانزا دروستكراون ده‌ڕوخێن
پاش 250 ساڵ به‌نداوه‌كان ده‌ڕوخێن، له مانه‌ش گرنگ تر له‌ماوه‌ی 500 ساڵدا ماده‌ی مه‌رجان ده‌گه‌ڕێته‌وه رێژه سروشتییه‌كه‌ی خۆی. له‌ماوه‌ی 1000 ساڵدا هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ی كه له چیمه‌نتۆو به‌رد دروستكراون شوێنه‌واریان نامێنێت، له‌وكاته‌شدا رێژه‌ی كاربۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوتری، به‌واتای پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی له‌ئه‌وروپادا، به‌تێپه‌ڕبوونی 5000 ساڵ هه‌ریه‌ك له ماده‌كانی شووشه‌و پلاستیك ده‌ست به توانه‌وه‌و له ناوچوون ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاش تێپه‌ڕبوونی 50000 ساڵ مرۆڤ زۆرێك له شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌رگۆی زه‌مین نامێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌پاشماوه كیمیاوییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تر ده‌مێننه‌وه، به‌تێپه‌ڕبوونی200000 ساڵ ئه‌وانیش وه‌كو سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی تری مرۆڤ به‌رانبه‌ر هێزی سروشتدا به‌رگه ناگرن‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌نێو ده‌چن، ئه‌وی جێگه‌ی نیگه‌رانیه پاشماوه ئه‌تۆمییه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 ملیۆن ساڵ له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌جه‌نگن، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانیش له‌به‌رانبه‌ر هێزی له‌بن نه‌هاتووی سروشتدا ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆو شوێنه‌واریان نامێنێت.ماوه‌ته‌وه بڵێم تامه‌زرۆی ئه‌و رۆژهبووم كه بزانم چه‌نده ئێمه‌ی مرۆڤ دڵ ره‌ق بووین به‌رانبه‌ر به‌سروشت تا چ ئاستێك ئه‌م سروشته جوانه‌مان شێواندووه، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان پێگه‌شتووه به‌سه‌ریه‌كدا وێرانمان كردووه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ سروشت‌و یاسای مرۆڤه‌كان‌و بوونه‌وه‌ره‌كانی تری ئه‌م زه‌مینه‌دا ناگونجێت
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:38 PM |
له رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌وه ده‌کرێت ببنه خاوه‌نی سمتێکی خڕ و توند و جوان
http://www.jivarakamal.com/smt.gif
بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌ز به جوانکاری له‌ش و لاریان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ناوچه مێینه‌کانیان به شێوازێکی نوێ ده‌رکه‌وێت ، له رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزشه‌وه ده‌کرێت ببنه خاوه‌نی سمتێکی خڕ و توند و جوان بێ په‌نابردنه به‌ر چاره‌سه‌ری پزیشکی
وه‌ک له وێنه‌که‌دا له‌سه‌ر چوارده‌ست ده‌وه‌ستیت ، پاشان به پله‌ی ( 90 ) قاچت بۆ سه‌ره‌وه به ستونی به‌رز ده‌که‌یته‌وه به‌جۆرێک گه‌ر وای دابنێین پێت بنێیت به سه‌قفه‌که‌وه وه‌ک چۆب له‌سه‌ر زه‌وی پێ داده‌نێیت ئاوا ستونی و له ڕانهکانهوه بۆ سه‌ره‌وه وه‌ک وێنه‌که ، دواتر قاچه‌که‌ی تر و به‌رده‌وام ده‌بیت تا ئه‌وکاته‌ی خۆت .هه‌ست ده‌که‌یت گۆڕانکاری له سمتهکانتدا روویداوه
لێدانی سمته‌کان به دارحه‌یزه‌ران و سووده‌کانی
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه نوێکان که له‌لایه‌ن زانا رووسه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتوه ئه‌وا لێدانی سمته‌کان به دارحه‌یزه‌ران سوودی زۆره بۆ ئه‌و که‌سانی توشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوون ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاهاتوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بابه‌ته هۆشبه‌ره‌کان ، هه‌روه‌ک ده‌رکه‌وتوه لێدانی سمته‌کان ده‌بێته هۆکاری ده‌ردانی مادده‌ی ( ئیندرۆفینی ) که بابه‌تێکی کیمیاییه و هه‌ستێکی پڕچێژ ده‌داته که‌سه‌که و هه‌مئاهه‌نگی ده‌کات له ده‌ردانی هۆرمۆناتی سێکسی ، به وته‌ی دکتۆر ( سێرجی سیبرانسکی ) ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن یان راهاتوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بابه‌ته هۆشبه‌ره‌کان ئه‌وا پێویستیان به ( 30 - 60 ) دانیشتن هه‌یه که له هه‌ر دانیشتنێکدا ده‌بێت به ڕێژه‌ی ( 50 ) جه‌ڵدی به داری حه‌یزه‌ران لێبدرێت به‌و مه‌رجه‌ی لێدانه‌کان نه‌بێته هۆی بریندارکردن و خوێن لێهاتن .
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:40 PM |
ژنان نهێنی پارێز نین
http://www.kurdup.com/uploads/e56b7c9967.gif
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ، ژنان ناتوانن بۆ دوو رۆژ نهێنی له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه.
خۆیان بهێڵنه‌وه.رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای "چیلی واین"ی بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و نهێنیه‌ی له‌لای ژنان داده‌نرێت، به‌ر له‌تێپه‌ڕبوونی 47 سه‌عات و 15 ده‌قیقه ئاشكراكراوهو، لانی كه‌م ده‌بێت بۆ كه‌سێكی دیكه‌ی گێڕابێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 3 هه‌زار ژن له‌ته‌مه‌نی نێوان 18 بۆ 65 ساڵ ئه‌نجام دراوه‌و، له‌كۆی 10 ژن چواریان دانیان ناوه به‌وه‌ی هه‌رچه‌ند نهێنیه‌كه شه‌خسی بێت، به‌ڵام ناتوانن پارێزگاری لێبكه‌ن
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:42 PM |
پیاوان زیاتر له ئافره‌تان درۆ ده‌که‌ن
http://www.kurdup.com/uploads/b1a5bf7aea.jpg
رۆژنامه‌ی دایلی ئکسپریس ئه‌نجامی لێکۆڵینهوهیهكی نوێی بڵاوکردۆته‌وه که پیاوان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌تان درۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان و هاوسه‌ری ژیانی خۆیان ده‌که‌ن
لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت: پیاوان له رۆژێكدا نزیکه‌ی شه‌ش جار درۆ ده‌که‌ن واته 42 درۆ له هه‌فته‌یه‌كدا 2184 درۆ له ساڵێکدا وه 126.6720 درۆ له هه‌موو ژیانیان ده‌که‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، ئافره‌تانیش نزیکه‌ی سێ درۆ ده‌که‌ن له‌رۆژێکدا واته 21 درۆ له هه‌فته‌یه‌كدا و 10092 درۆ له ساڵێکدا و 68.876 درۆ له هه‌موو ژیانیاندا.
هه‌ر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا هاتووه 25 ژن و مێر دانیان به‌وه‌دانا که هۆی رودانی شه‌ڕ له‌نێوانیاندا به‌هۆی درۆوه بووه و 7 ژن و مێردیش دانیان به‌وه‌داناوه که درۆ هۆکار بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.
|
behnam5555 |
12-03-2010 06:43 PM |
له چین مارێكی قاچدار دۆزرایه‌وه
http://www.kurdup.com/uploads/8fa0411e10.jpg
له باشوری ڕۆژئاوای چین هاوڵاتیه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه مارێكی له
ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه كه به یه‌كه‌م مار له جیهاندا داده‌نرێت كه قاچی هه‌بێت
یه‌كه‌م مار له جیهاندا داده‌نرێت كه قاچی هه‌بێت.ئه‌و خاوه‌ن ماڵه له‌و كاته‌دا ئه‌و ماره‌ی بینی كه به دیواری ماڵێكدا ده‌چوه سه‌ره‌وه . خاوه‌نی ماڵه‌كه به‌ترسێكی گه‌وره‌وه ئه‌و ماره‌ی كوشت و دواتر ڕوانی ناوه‌نده زانستیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد
|
اکنون ساعت 07:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)