- -
فه‌رهه‌نگۆک
(
http://p30city.net/showthread.php?t=37404)
behnam5555 |
04-25-2012 06:41 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ت)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ت)
تهئویلكهران:
ئه‌و تاقمانه‌ن كه هه‌ڵئه‌سن به ته‌ئویلی سیفاته‌كان، یان هه‌موویان وه‌ك موعته‌زیله‌كان، وه یان هه‌ندێ له سیفاته‌كان وه‌ك ئه‌شعه‌ریه‌كان، مانای ته‌ئویلیش لای ئه‌هلی كه‌لام بریتیه له: لادانی وته له گریمانی په‌سه‌ندو شیاو‌و بۆ گریمانی نه‌شیاوو ڕێ تێنه‌چوو به بوونی به‌ڵگه‌و قه‌رینه‌یه‌ك.
ته‌بوك:
مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شامه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای تهبوكی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
ته‌سه‌ووف:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینیه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌س كه بانگه‌شه بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كێتی بوون -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
توینبی:
ئارنۆڵد توینبی، مێژوونووسێكی ئینگلیزه، ئینگلیزه‌كان به گه‌وره‌ترین مێژوونووسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد:
ناوی (تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد)ه، دانراوی شێخ (سوله‌یمان كوڕی عبدالله كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی عبدالوهاب)ه، یه‌كه‌م شه‌رحێكه له‌سه‌ر كتێبی (كتاب التوحید) به‌ڵام ته‌واوی نه‌كردووه.
تیۆلۆجی:
theology، خوداناسی، لێکۆڵینه‌وه له باوه‌ڕێکی ئایینی.
تائیف: شارێكی سعودیه له حیجاز كه‌وتۆته خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی غه‌زوان.
تاج ا‌لدین ابن السبکي:
عبدالوهاب كوڕی عه‌لی كوڕی عبدالكافی سوبكی، ئه‌بو نه‌سر تاج ا‌لدین به ناوبانگ به (تاج ا‌لدین)ی سوبكی، یان كوڕی سوبكی، مێژوونووسی ئوسوڵی، ئه‌شعه‌ری په‌یڕه‌و بووه، له‌ساڵی (771)ك وه‌فاتی كردووه.
تبوك:
مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شامه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای تهبوكی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
تدهور الحضارة الغربية:
ئی دانه‌ره‌كه‌ی ئوزواڵد اشبنجلر
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:49 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ج)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ج)1
جمال الدینی ئه‌فغانی:
موحه‌ممه‌د كوڕی صه‌فری حوسه‌ینی، به جه‌مال الدینی ئه‌فغانی به ناوبانگه، له ساڵی (1254) له ئه‌فغانستان له دایك بووه، له ساڵی (1315) له ئاسیتانه مردووه
جه‌مال الدینی ئێرانی:
موحه‌ممه‌د كوڕی صه‌فری حوسه‌ینی، به جه‌مال الدینی ئه‌فغانی به ناوبانگه، له ساڵی (1254) له ئه‌فغانستان له دایك بووه، له ساڵی (1315) له ئاسیتانه مردووه.
جه‌نگیزخان:
ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ره‌گه‌وره لای ته‌تاره‌كان، خۆی و منداڵه‌كانی وڵاتی موسڵمانانیان داگیر كرد، له‌ساڵی (1167)ز له دایك بووه‌و له‌ساڵی (1227)دا مردووه.
جه‌همی كوڕی سه‌فوان:
جه‌همی كوڕی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (128)ك كوژرا.
جه‌همی كوڕی صه‌فوان:
جه‌همی كوڕی صفوان، ئه‌بو محرزی سه‌مه‌رقه‌ندنی، گومڕای داهینه‌ر-مبتدع-، سه‌ری جه‌همیه‌كانه، له ساڵی (128)ك كوژرا.
جه‌همیه‌كان:
یه‌كێكن له‌و ده‌سته‌و تاقمه كه‌لامیانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه لای ئیسلام، له سه‌ر بیدعه‌ی كه‌لامی و بیرورڕای پێچه‌وانه به بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت دامه‌زراوه، كاریگه‌ر بووه به بیروباوه‌ڕی جووله‌كه و صابئه‌و فه‌یله‌سووفه‌كان، پاڵدراونه‌ته لای جه‌همی كوڕی صفوان، وه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ئینكارو باوه‌ڕ نه‌بوونیان به هه‌موو ناو‌و سیفاته‌كان، وه قسه‌كردن به ئیرجاء له كاره‌كانی مرۆڤدا، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان دروسكراو -مخلوق-ه، وه جگه له‌مانه‌ش.
جه‌عدی كوڕی درهه‌م:
جه‌عدی كوڕی درهه‌م، له سه‌رده‌می تابعیندایه، زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: بیدعه‌چیه‌كی گومڕایه، گومانی وایه كه خوا ئیبڕاهیمی نه‌كردۆته خه‌لیلی خۆی، وه به قسه‌كردنیش قسه‌ی له گه‌ڵ موسادا نه‌كردووه، جا له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له عێراق كوژرا.
جووله‌كه:
ئاینی عیبرانیه‌كان كه به نه‌وه‌و ئه‌سباطه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ناسراوه، خوای گه‌وره موسای بۆ ناردن سه‌لامی لێبێ و به ته‌وراتیش پاڵپشتی كرد، ئه‌م ناوه‌شیان بۆیه لێنراوه چونكه پاڵ دراونه‌ته لای ( يهوذا )ی كوڕی یه‌عقوب سه‌لامی لێبێ، له بیروباوه‌ڕیان پاش شێواندنی ته‌ورات ئه‌وه‌ی كه: عوزه‌یر كوڕی خوایه، وه تۆمه‌تباركردنی مه‌ریه‌م به دۆرو بوختانی گه‌وره (كه زینای كردووه) وه كوشتنی پێغه‌مبه‌ران، بێ باوه‌ڕ بوون به ئایات و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره و ئینكارو بێ باوه‌ڕیان بۆ موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌ی پێغه‌مبه‌ران.
جووله‌كایه‌تی:

جووه‌ینی:
عبدالملك كوڕی عبدالله كوڕی یوسف، ئه‌بو المعالی جووه‌ینی، پێشه‌وای حه‌ره‌مه‌ین، له گه‌وره‌ترینی پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كان بوو، له ساڵی (478)ك وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:51 PM |
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ج)2
جورج أورويل :
دانه‌ری كتێبی (1985)ه، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه له‌م ساڵه‌دا كۆمه‌ڵه ڕوداوێكی تایبه‌ت ڕوو بده‌ن، پێش ئه‌م ساڵه‌ش به (85) ساڵی تر كتێبی نووسیوه.
جامع الصلوات :
ئی نهبهانیه، كتێبێكه دانه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ ویردو دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی تێ كردووه‌و كه تیایدا هاواركردن و داوای كۆمه‌ك كردن له پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم تیایه‌و، وه (الحلول والاتحاد) و (وحدة الوجود)ی تیایه.
جان جاك ڕوسو :
جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه، له (1778) مردووه.
جابر بن سمرة :
جابر كوڕی سه‌مره كوڕی جه‌ناده‌ی عامری، پاشان سوائی، باوكی عبدالله، هاوه‌ڵێكی به‌رێزه، له دوای ساڵی (70)ك وه‌فاتی كردووه
جزيرة العرب :
نیوه دوورگه‌یه‌كه له خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه له سه‌ر زه‌ریای هیندی له نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕووبار‌و ده‌ریا چوارده‌وریان داوه، هه‌ر یه‌ك له: سعوودیه و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:55 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ح)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ح)
حلول:
تێهه‌ڵكێشان و حه‌لبوونی شتێكه له شتێكی دیكه‌دا، حلولیه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهوت و ناسوت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه‌و تێدایدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوسه‌یریه‌كان و باتنیه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه.
حلوول:

حلوولییه‌كان:
ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا ده‌چێته ناو هه‌ندێ له كه‌سانی نه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له ئاینی نه‌سرانیه‌تدا ناسراوه به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت به ناسووت، كه وا گومان ده‌به‌ن كه خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و حه‌ل بووه تیایدا! وه سۆفیه‌كان و سه‌به‌ئیه‌كان و نوصه‌یریه‌كان و باطنیه‌كانیش پێی كاریگه‌ر بوون.
حمص:
شارێكی كۆنی به ناوبانگه له شاره‌كانی سوریا، ئه‌كه‌وێته نێوان ڕووباری (العاصی) له نێوان دیمه‌شق و حه‌له‌ب.
حه‌للاج:
ئه‌لحوسه‌ین كوڕی مه‌نسور ئه‌بو موغیث، خه‌ڵكی (بیضا‌ء)ی وڵاتی فارس بوو، له شاری (واسط) له عێراق گه‌وره بووه، بێباوهڕێكی زندیقی له دین ده‌رچوو بوو، باوه‌ڕی به (وحدة الوجود) هه‌بوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه (209)ك له به‌غداد له (باب الطاق) كوژرا.
حه‌به‌شه:
وڵاتێكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ده‌ریای سووره، له نێوان سودان و كینیا‌و صۆماڵ و جیبۆتیه‌ن ئێسته پێی ئه‌وترێ (ئه‌ثیوپیا) پاپته‌خته‌كه‌ی (ادیس ابابا)یه زۆربه‌ی دانیشتوانی شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌ی قیبتین.
حه‌روراء:
دێیه‌كه له نزیكی كوفه، ناوه‌كه‌شی له بای حه‌رور وه‌رگیراوه واته گه‌رم، خه‌وارجه‌كان له‌وێ نیشته جێی بوون و ئیتر پاڵدارانه لای ئه‌و دێیه.
حه‌رره:
یه‌كێك له دوو به‌شه‌كه‌ی مه‌دینه كه لای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی، به ناوی پیاوێك له باڵا به‌رزه‌كان (العمالیق)وه ناو نراوه كه ناوی (واقم) بووه‌و بانگ كراوه به حه‌رره‌ی واقم، وه له‌م حه‌رره‌یه‌شدا ئه‌و ڕووداوه به ناوبانگه ڕووی دا له سه‌رده‌می یه‌زید له ساڵی (63)ك.
حه‌سه‌نى كورى عه‌لى:
باوكی موحه‌ممه‌د كچه‌زاو ڕێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره سوڵح و ته‌بایی پێ خسته نێوان موسڵمانانه‌وه، نه‌رمونیانترین و شاره‌زاترین و لێچواوترینی خه‌ڵكی بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست و پاشان له به‌ر پاراستنی خوێنی موسڵمانان لێی هاته خوارێ و وازی لێ هێنا، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه.
حه‌سه‌نی به‌سری:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
حوده‌یبییه:
دێییه‌كی مام ناوه‌ندییه، به هۆی بیریێكه‌و كه له‌وێدا لای ئه‌و مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و داره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له ژێریدا په‌یمانی دایه هاوه‌ڵه‌كانی، له نێوان حوده‌یبییه‌و مه‌ككه‌دا قۆناغێك هه‌یه، وه له نێوان ئه‌و و مه‌دینه‌دا نۆ قۆناغ هه‌یه، جز
حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌ممان:
ناوی ئەبوو عەبدوڵڵا حوزەیفە کوڕی حەسیل (ئەلیەمان)ە لە تیرەی بەنی عەبس. حوزەیفە خۆی و براکەی و باوکی هاتنە خزمەت پێغەمبەری خوا و ئیسلامیان هەڵبژارد و هەروەها حوزەیفە ڕازدار (صاحب السر)ی پێغەمبەری خوا بوو. حوزەیفە -خوای لێی ڕازی بێت- لەژیر سێبەری ئەم ئایینەدا گەشەی کرد و خوای گەورە بەهرەی خوێندنەوەی ڕوخساری پێبەخشیبوو. بڕوا و خۆشەویستیی بۆ ئیسلام زۆر بەهێز بوو؛ كاتێك باوکی خۆی بینی لە ڕۆژی غەزای ئوحوددا بەهەڵە بەدەستی موسڵمانەکان دەکوژرێت و شمشێرەکانی دەبینی چۆن لێی دەدات، ئەمیش هاواری کردە وەشێنەرەکانی: "باوکم، باوکم، ئەوە باوکمە!!!"؛ بەڵام فەرمانی خوا بوو کە بەجێ هێنرا. دوایی کە موسڵمانەکان بەمەیان زانی، خەم و بێدەنگی دایگرتن، بەڵام بەزەیی بە حاڵیاندا هاتەوە و وتی: "خوا بتانبەخشێت، هەر ئەویش لێبوردەترینی بەخشەرانە." ئینجا بە شمشێرەکەیەوە بۆ بەجێهینانی ئەرکەکەی لەناو ئەو شەڕە هەڵگیرساوەکەدا دەرپەڕی. پاش غەزاکەش پێغەمبەری خواش -صلى الله عليه وسلم- بەمەی زانی و فەرمانی دا کە دیە (خوێن)ی باوکی حوزەیفە (حسيل بن جابر) بدرێت، بەڵام ئەو کردییە خێر بەسەر موسڵماناندا؛ ئیتر هێندەی تر خۆشەویستی و ڕێزی لای پێغەمبەری خوا زیادی کرد.
حسن البصري:
باوكی سه‌عید حه‌سه‌نی كوڕی یه‌ساری به‌سری ئه‌نساری، به‌نده‌ی زه‌یدی كوڕی سابیت بووه. گه‌وره‌ی شوێنكه‌وتووان -التابعین- بووه له به‌سره‌دا و شاره‌زا و زانای زه‌مانی خۆی بووه. فه‌رمووده‌ناس، له به‌ناوبانگه‌كانی متمانه‌پێكراوان و گه‌وره دنیانه‌ویسته‌كان بووه. له مه‌دینه له‌دایك بووه و نیشته‌جێی به‌سره بووه. له ساڵی (١١٠)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 06:59 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(خ)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(خ)
خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز و خاوه‌ن قه‌در عبدالله كوڕی ئه‌بی قوحافه، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باشترینی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیده، وه یه‌كه‌م كه‌سێك بوو له پیاوان كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) هێنا، جێنشینایه‌تیه‌كه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی خایاند، له ساڵی (13)ك وه‌فاتی كرد.
خه‌واریج:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
خه‌وارج:

خه‌وارجه‌كان:

خه‌یبه‌ر:
شوێنێكه هه‌شت بورد له مه‌دینه‌وه دوره، جوله‌كه تیایدا نیشته‌جێ ببوون، وه مانای خه‌یبه‌ریش به زمانی جوله‌كایه‌تی: چاك، وه له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌وت قه‌ڵای له خۆ گرتبوو پێی ئه‌وترا: خهیبهرهكان، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له ساڵی (7)ك فه‌تحی كرد.
خه‌بابی كوڕی ئه‌ره‌ت:
خه‌بابی كوڕی ئهرهتی ته‌میمی، باوكی عبدالله، له پێشهواكانه له ئیسلامدا، له‌وانه‌یه كه له پێناوی خوادا سزا‌و ئه‌شكه‌نجه درا، له كوفه نیشته‌جێ بوو، هه‌ر له‌وێش له ساڵی (37)ك وه‌فاتی كرد.
خه‌دیجه:
دایكی باوه‌ڕداران خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد كوڕی ئه‌سه‌د كوڕی عبدالعزی كوڕی قوصی كوڕی كلاب قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو باوه‌ڕی هێنا به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، له مه‌ككه له پێش كۆچدا له ساڵی ماته‌میدا به سێ ڕۆژ دوای ئه‌بی طالب وه‌فاتی كرد، وه مناڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم هه‌موویان لهون ته‌نها ئیبڕاهیم نه‌بێ كه له ماریه‌ی قیبطیه.
خالیدی كوڕی عبدالله‌ی قه‌سری:
میری گه‌وره، باوكی هه‌یسه‌م خالید كوڕی عبدالله كوڕی یه‌زید كوڕی ئه‌سه‌دی قه‌سری دیمه‌شقی، میری عێراقیه‌كان بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (126)ك وه‌فاتی كرد.
خالد بن عبد الله القسري:
میری گه‌وره، باوكی هه‌یسه‌م خالید كوڕی عبدالله كوڕی یه‌زید كوڕی ئه‌سه‌دی قه‌سری دیمه‌شقی، میری عێراقیه‌كان بوو، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له ساڵی (126)ك وه‌فاتی كرد.
خالدی كوڕی وه‌لید:
هاوه‌ڵی به‌ڕێز خالدی كوڕی وه‌لیدی كوڕی موغیره‌ی كوڕی عبدالله ی كوڕی عومه‌ر كوڕی مه‌خزومی مهخزومیه، كونیه‌كه‌ی ابو سلمانه، به شمشێری خوا ناوبانگی هه‌یه، له نێوان حوده‌یبیه‌و فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بوو، له ساڵی (22)ك وه‌فاتی كردووه.
خديجة:
دایكی باوه‌ڕداران خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد كوڕی ئه‌سه‌د كوڕی عبدالعزی كوڕی قوصی كوڕی كلاب قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو باوه‌ڕی هێنا به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، له مه‌ككه له پێش كۆچدا له ساڵی ماته‌میدا به سێ ڕۆژ دوای ئه‌بی طالب وه‌فاتی كرد، وه مناڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم هه‌موویان لهون ته‌نها ئیبڕاهیم نه‌بێ كه له ماریه‌ی قیبطیه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:02 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(د)
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(د)
دمشق:
پایته‌ختی ئێسته‌ی سوریا، وه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له كۆندا.
دۆگمابوون:
dogmatism, دۆگماتیزم، شوێنکه‌وتنی کوێرانه؛ به‌بێ پرسیارکردن پهیڕهیکردنی ڕێبازێك.
دۆگماتیزم:
dogmatism, شوێنکه‌وتنی کوێرانه؛ به‌بێ پرسیارکردن پهیڕهیکردنی ڕێبازێك.
ده‌رچووه‌كان:
یه‌كه‌م تاقمێك بوون له مێژووی ئیسلامدا ده‌ركه‌وتن، ده‌رچوون له سه‌ر ئه‌میری باوه‌ڕداران عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ و هه‌نێ له هاوه‌ڵانیان كافر كرد، له بیروباوه‌ڕیان: پێویست بوونی ده‌رچوون به سه‌ر پێشوایانی موسڵمانان كه سته‌م و فسقیان تیا بێ، وه به كافركردنی بكه‌ری تاوانی گه‌وره، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه به نه‌مری ئاگردا ئه‌مێنێته‌وه، وه ئینكاركردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به شه‌فاعه‌ت.
دوو خواییهكانیش:
مه‌زهه‌بێكی فه‌لسه‌فیی كۆنه‌و یه‌كێكه له قۆناغه‌كانی ئایینی مه‌جووسی، دوودانه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌نده كه ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر دوو بنه‌مای كۆنی هه‌ربوو -أزلي- پێكه‌وه بوو پێك هاتووه كه ئه‌وانیش: ڕووناكی و تاریكی ن، هیچ كه‌سێكیش له موسڵمانان كاریگه‌ر نه‌بوو به ئایینی دووخوایی ته‌نها كه‌مه‌كێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه به زه‌نده‌قه‌و له ئایین ده‌رچوو تۆمه‌تبار كرابوون.
دوورگه‌ی عه‌ره‌ب:
نیوه دوورگه‌یه‌كه له خوارووی ڕۆژئاوای ئاسیاوه له سه‌ر زه‌ریای هیندی له نێوان ده‌ریای سوور و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕووبار‌و ده‌ریا چوارده‌وریان داوه، هه‌ر یه‌ك له: سعوودیه و یه‌مه‌ن و عومان و میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و قه‌ته‌ر و كوێت ده‌گرێته‌وه.
دیمه‌شق:
پایته‌ختی ئێسته‌ی سوریایه، وه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی بوو له كۆندا.
دیسیپلین:
ڕێك، ڕێکخستن
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:07 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی( ڕ )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی( ڕ )
ڕۆمیه:
پایته‌ختی مه‌سیحیه‌ت، فاتیكانی لێیه كه بنه‌كه‌ی بابهویه، ئێسته ڕۆما پایته‌ختی ئیتالیایه.
ڕۆما:
پایته‌ختی مهسیحهته، فاتیكانی لێیه كه پێگه‌و شوێنی بابایهتیه، ئێسته ڕۆما به پایته‌ختی ئیتالیان ده‌ژمێردرێت.
ڕۆسۆ:
جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه، له (1778) مردووه.
ڕه‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌س:
ڕه‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌سی به‌كری یان حه‌نه‌فی به‌سرییه، له خۆراسان نیشته‌جێ بووه، فه‌رمووده‌ناس (محدث) بووه، ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێ: ڕاستگۆیه و وه‌همی هه‌یه له شیعه‌گه‌ریدا.
ڕیگن:
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه (81-88)ز.
ڕاشناڵیزم:
rationalism، فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌سه‌نێتیی ئه‌قڵ، باوه‌ڕبوون به پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌قڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:11 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(ز )
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(ز )
زه‌یدی كوڕی نوفه‌یل:
زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل كوڕی عبدالعزی قوڕه‌یشی عه‌ده‌ویه، ئامۆزای عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه، له سه‌ر ئاینی ئیبڕاهیمی خه‌لیل بووه سه‌لامی لێبێ، پاشان به ئیسلام گه‌شت و موسڵمان بوو، پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر به پێنج ساڵ له ساڵی (17) پێش كۆچی‌دا مرد.
زه‌یدی كوڕی ثابت:
زه‌یدی كوڕی ثابت كوڕی الضحاك كوڕی لوذان كوڕی عه‌مر كوڕی عبدعوف كوڕی غنم كوڕی مالك كوڕی النجار كوڕی ثهعلهبه، باوكی سهعیدو باوكی خارجهی خه‌زره‌جی نه‌جاری ئه‌نصاری، پێشوای گه‌وره شێخی قورئان خوێنان و زانستی فهراٍئض (میرات)، موفتی مه‌دینه، وه نووسه‌ری وه‌حی، له ساڵی (45)ك وه‌فاتی كردووه.
زه‌یدیه‌كان:
تاقمێكن له تاقمه‌كانی شیعه، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای زه‌یدی كوڕی عه‌لی، وه له به‌ر په‌یوه‌ندی كۆنیان به موعته‌زیله‌وه كاریگه‌ر بوون به بیروباوه‌ڕیانه‌وه، ده‌ڵێن كه پێشه‌وایه‌تی هه‌ردوو شه‌یخه‌ین و عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێیان ڕازیبێ ته‌واوه، وه ده‌ڵێن له گه‌ڵ بوونی باشتر‌و ڕێزداریشدا پێشه‌وایه‌تی ڕێزبه‌سه‌ردادراو هه‌ر دروسته(صحة إمامة المفضول مع وجود الفاضل)، ئه‌مانه نزیكترین تاقمی شیعه‌ن له ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه، وه سێ تاقم له زه‌یدیه‌كان جیا بوونه‌وه: جارودیه، صالحیه، به‌تریه.
زينب بنت جحش:
دایكی باوه‌ڕداران زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كچی رئابی ئه‌سه‌دی، كچی ئومه‌یمه‌ی كچی عبدالمطلبه، ئه‌وترێ كه له ساڵی (20) ك له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ مردووه
زيد بن ثابت:
زه‌یدی كوڕی ثابت كوڕی الضحاك كوڕی لوذان كوڕی عه‌مر كوڕی عبدعوف كوڕی غنم كوڕی مالك كوڕی النجار كوڕی ثهعلهبه، باوكی سهعیدو باوكی خارجهی خه‌زره‌جی نه‌جاری ئه‌نصاری، پێشوای گه‌وره شێخی قورئان خوێنان و زانستی فهراٍئض (میرات)، موفتی مه‌دینه، وه نووسه‌ری وه‌حی، له ساڵی (45)ك وه‌فاتی كردووه.
زینه‌بی كچی جه‌حش:
دایكی باوه‌ڕداران زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كچی رئابی ئه‌سه‌دی، كچی ئومه‌یمه‌ی كچی عبدالمطلبه، ئه‌وترێ كه له ساڵی (20) ك له سه‌رده‌می جێنشینی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ مردووه.
زانایانی كه‌لام:
مه‌به‌ست زانایانی كه‌لامه كه پشتیان به ژیری به‌ستووه له دامه‌زراندن و سه‌لماندنی بیروباوه‌ڕ، وه‌ك كه‌لابیه‌كان و ئه‌شعه‌ریه‌كان و ماتریدیه‌كان و جه‌همیه‌كان و موعته‌زیله‌كان.
زاێۆنیزم:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی توند ڕه‌وه، مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌یه له فه‌له‌ستینداو له ڕێی ئه‌ویشه‌وه حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر جیهاندا بكات، ڕووی سیاسی جووله‌كایه‌تی جیهانیه، له هه‌موو دامه‌زراووه حكومیه‌كانی جیهاندا ده‌ستی باڵای هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كاریان دێنێ، وشه‌ی زاێونیزمیش الصهيونية له ناوێ شاخی صهیۆن (جبل صهيون) له قودس وه‌رگیراوه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:14 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(س)1
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(س)1
سقراط:
ساڵی (470)پ.ز له ئه‌سینا له دایك بووه، ڕووی كرده دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و گرنگیدان پێی، فه‌لسه‌فی له دوو پۆلێندا كورت هه‌ڵهێنایه‌وه ئیلاهیات و ئه‌خلاقیات، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كوژرا.
سلسلة الأحاديث الصحيحة:
ناوبراوه به (سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها)، شێخ ناصر ا‌لدین الالبانی دایناوه‌و كۆی كردۆته‌وه، چه‌ند به‌رگێكه، تیایدا زۆرێك له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی ڕوون كردۆته‌وه‌و هه‌ندێكیش له ئه‌حكام و بابه‌ته‌كانی باسكردوون.
سمرة بن جندب:
سه‌مره‌ی كوڕی جوندوب كوڕی هیلالی فیرازی، له زانا‌و شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه، وتراویشه كه له (59)دا.
سۆفیه‌كان:
بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینییه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌سی كه بانگه‌شه‌ی بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیگه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كبوونی -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
سۆسیۆلۆجی:
sociology، کۆمه‌ڵناسی، کۆمه‌ڵزانی؛ زانستی کۆمه‌ڵ، دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؛ به‌تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوانه‌ی گه‌شه‌کردن، ساختار، کارلێکه‌ری و ڕه‌فتاره گهلکارییهکانی ده‌سته‌گه‌لی ڕێکخراوی مرۆڤ.
سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی:
صلاح ا‌لدین كوڕی یوسف كوڕی أیوب، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌ییووبی. به‌زێنه‌ری خاچپه‌رستان و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ریاندا. له ساڵی (٥٨٩)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
سه‌مره‌ی كوڕی جوندوب:
سه‌مره‌ی كوڕی جوندوب كوڕی هیلالی فیرازی، له زانا‌و شاره‌زایانی هاوه‌ڵان بووه، له ساڵی (58)ك وه‌فاتی كردووه، وتراویشه كه له (59)دا.
سه‌یید قوتب:
سه‌یید قوتب ئیبراهیم، له ساڵی (1324)ك له دایك بووه، بیرمه‌ندێكی ئیسلامی میسرییه، له وه‌زاره‌تی مه‌عاريف كاری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به وه‌فدێك نێردراوه بۆ ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاته گرتووه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیستیقاله‌ی داوه‌و چۆته پاڵ كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (الأخوان المسلمون)، پاشان عبدالناصر بۆ ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی كرد، پاشانیش له ساڵی (1387)ك له سێداره‌ی دا.
سه‌حیحی موسلیم:
ناوی (الجامع الصحیح)ه، دانراوی ئیمام ئه‌بولحه‌سه‌ن موسلیم كوڕی حه‌جاجی نهیشاپوووری. ڕاستترین كتێبی فه‌رمووده‌یه دوای سه‌حیحی بوخاری.
سه‌رمایه‌داری:
ڕژێمێكی ئابووریی خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساسییه، له سه‌ر تێركردنی پێویستیه سه‌ره‌كی و ته‌واوكاریه‌كانی مرۆڤ وه‌ستاوه، وه گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندنی خاوه‌ندارێتی تاكی، به پشت به‌ستن به سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت، په‌یڕه‌وێكی ماددی چڵێسه، بێ ئاگایه له به‌هاو قیه‌مه ڕۆحیه‌كان له مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ ماڵ و سامانداو به‌وه‌ش كه هه‌ردێ و ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن و هه‌ژارانیش هه‌ژارتر، وه ئه‌مریكاش ده‌مڕاست و ڕابه‌ری ئه‌م مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وه‌یه.
|
behnam5555 |
04-25-2012 07:18 PM |
فه‌رهه‌نگۆک پیتی(س)2
فه‌رهه‌نگۆک
پیتی(س)2
سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وقاصی:
سه‌عد كوڕی ئه‌بی وقاص كوڕی ئه‌هیب كوڕی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بوو قادسیه‌شی ڕزگار كرد، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه تیری وه‌شاند له پێناوی خوادا، یه‌كێكه له ده مژده‌پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كرد.
سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص:
سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وقاص كوڕی ئه‌هیب كوڕی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
سوفیان كوڕی عویه‌ینه:
سوفیان كوڕی عویه‌ینه (سفيان بن عيينة): سوفیان كوڕی عویه‌ینه كوڕی مه‌یموونی هیلالی كووفی، باوكی موحه‌ممه‌د، فه‌رمووده‌ناس (محدث)ی حه‌ره‌می مه‌ككه بووه. حافزی متمانه‌دار (حافظ ثقة) و خاوه‌ن زانستێكی فراوان بووه. له‌ساڵی (١٩٨)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
سوقرات:
ساڵی (470)پ.ز له ئه‌سینا له دایك بووه، ڕووی كرده دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌و گرنگیدان پێی، فه‌لسه‌فی له دوو پۆلێندا كورت هه‌ڵهێنایه‌وه ئیلاهیات و ئه‌خلاقیات، له ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كوژرا.
سوهه‌یبی ڕۆمی:
سوهه‌یبی كوڕی سینان كوڕی خالید كوڕی عه‌مری ڕۆمی. باوكی یه‌حیا ناسراو به ڕۆمی، هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ٍصلی الله علیه وسلم). له مه‌دینه له ساڵی (٣٨)ی ك وه‌فاتی كردووه.
سوێد:
وڵاتێكی پاشایه‌تییه و ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌وروپا له نێوان دانمارك و نه‌رویج و فنله‌ندا، وڵاتێكی پڕ دارستانه.
سودان:
وڵاتێكی عه‌ره‌بیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له سه‌ر ڕوباری نیلی سه‌روو له سه‌ر ده‌ریای سووره له نێوان میسر‌و لیبیا‌و تشادو ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و زائیرو ئۆغهندهو كینیا‌و ئه‌ثیوپیا، خه‌رتووم پایته‌ختیه‌تی.
سیبریا:
ناوچه‌یه‌كی فراوانه له به‌شی ئاسیا له كۆماری ڕوسیا له نێوانی ئۆرال له ڕۆژئاوا‌و ده‌ریای بیرنغ له ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌وش دوو به‌شه: سیبریای ڕۆژئاوا، سیبریای ڕۆژهه‌ڵات.
سید قطب:
سه‌یید قوتب ئیبراهیم، له ساڵی (1324)ك له دایك بووه، بیرمه‌ندێكی ئیسلامی میسرییه، له وه‌زاره‌تی مه‌عاريف كاری كردووه، دوای ئه‌وه‌ی به وه‌فدێك نێردراوه بۆ ئه‌مریكا، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاته گرتووه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیستیقاله‌ی داوه‌و چۆته پاڵ كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (الأخوان المسلمون)، پاشان عبدالناصر بۆ ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی كرد، پاشانیش له ساڵی (1387)ك له سێداره‌ی دا.
سێكیولاریزم:
secularism، عه‌لمانییه‌ت، عه‌له‌مانییه‌ت، به عه‌ره‌بی (علمانية): واتا ڕه‌چاونه‌کردنی ئایین و نائایینێتی. په‌رچدانه‌وه یان بایه‌خنه‌دان به ئایین.
سان مون:
یه‌كێكه له قه‌شه نه‌سرانییه‌كان.
سان سيمون:
(1760-1825ز) فه‌یله‌سووفێكی كومه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسییه، له پاریس له دایك بووه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵه مه‌بادئێكی ئیشتراكی نهخشهداڕێژروایی و پیشه‌سازی و ته‌قه‌نییه.
سایكۆلۆجی:
psychology، زانستی بیر و ڕه‌فتار؛ لێکۆڵینه‌وه‌ی بیر و ڕه‌فتار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوارێکی تایبه‌تی زانست یان چالاکیدا.
سریلانكا:
سریلانكا: (سیلان)ی كۆن، دورگه‌یه‌كی ئیستوائیه ئاسیاییه له ده‌ریالوشی هیندی، شرتێك له دورگه‌ی به‌ردین و باڵێكی ته‌سك له دهریالوش كه به ته‌نگاوی بالك ناو ئه‌برێت له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان جیای ئه‌كاته‌وه، پایته‌خته‌كه‌ی (كۆلۆمبۆ)یه.
سعد بن أبي وقاص:
سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وقاص كوڕی ئه‌هیب كوڕی عبدمنافی قوڕه‌یشی، باوكی ئیسحاق، ڕزگاركه‌ری عێراق و مه‌دائنی كیسرا، ئاماده‌ی به‌در بووه فه‌تحی قادسیه‌ی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له پێناوی خوادا تیری هاویشتووه، وه یه‌كێكه له ده مژده پێدراوه‌كه‌ی به‌هه‌شت، له ساڵی (55)ك وه‌فاتی كردووه.
|
اکنون ساعت 10:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)