 |
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:45 PM |
بۆچی له‌کاتی پێکه‌نیندا ددانمان ده‌رده‌خه‌ین؟
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...2b8175b2cf.jpg
هۆکاری ده‌رکه‌وتنی ددانه‌کانمان له‌کاتی پێکه‌نیندا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ربوو له‌نێو زاناکانداو ئه‌گه‌ر که‌مێک به‌دواداچونی بۆبکه‌ین ده‌بینین بۆسه‌رده‌می باوباپیره کۆنه‌کانمان ده‌گه‌ڕینه‌وه.
مرۆڤ سه‌ره‌تایی ددانه‌کانی ده‌رده‌خت بۆترساندنی دوژمنه‌کانی ئه‌م ڕه‌فتاره تائێستا له‌نێو مه‌یمون و شیرده‌ره‌کانی دیکه باوه.
له‌ملیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه گۆڕانی فیسۆلۆژی گرنگ ڕوویداوه له‌گۆێ‌ڕینی که‌ڵبه‌ی به‌هێز وگه‌وره بۆ که‌ڵبه‌ی بچوک و زیاتر ڕووکه‌شی وه‌ک ئه‌و که‌ڵبانه‌ی ئێستای مرۆڤ. هۆکاری یه‌کلاییه‌که‌وه‌ره‌ی ده‌رخستنی ددان ناکۆکی زۆری له‌سه‌ره هه‌ندێک له‌زانایانی ئه‌نسرۆپۆلۆژی-ئه‌و زانسته‌یه که‌به‌شوێن ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤی دێرین و په‌ره‌سه‌ندنی مێشکی مرۆڤ و گه‌وره‌بونی ، له‌کاتێکدا هه‌ندێک زانای دیکه واگریمانه‌ی ده‌که‌ن ئه‌و ئامرازانه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تای به‌کاریهێناون و ئه‌وخۆراکابه‌ی که‌له‌سیستمی خۆراکیدا پشتی پێ به‌ستوون یارمه‌تیده‌ربوون له‌گه‌شه‌کردنی که‌ڵبه‌کانی به‌تیژی و ده‌رکه‌وتنی،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی تواناکانی مرۆڤدا باوباۆیره کۆنه‌کانمان فێربوون گۆچان یان به‌رد به‌کاربێنن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ڵبه‌کانیان پیشا بده‌ن بۆدورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌خۆیانو ئه‌و ڕه‌فتاره له‌کۆندا تۆقێنه‌ربووه،به‌ڵام له‌دوایدا بوو به‌ئامرازێکی ساده‌ی هه‌ڕه‌شه کردن له‌کاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن‌دا.
زانایانی ئه‌نسرۆپۆلۆژی له‌وباوه‌ره‌دان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زماندا به‌ئاگای مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر له‌سه‌ر ده‌م چڕ بۆوه له‌کاتی قسه‌کردندا وئه‌م بایه‌خپێدانه زیاده‌یه‌ش بووه‌هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی بایه‌خی گوزارشته‌کانی ڕوخسار‌و لێره‌وه نه‌ریتی ده‌رکه‌وتنی ددان له‌کاتی زه‌رده‌خه‌نه‌دا له‌دایک بووه
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:46 PM |
ئاو خواردن پێش نانخواردنی به‌یانی زۆر به‌سوده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ
زانكۆی پزیشكیی ژاپۆن له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا سه‌لماندی كه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌یانیان له‌پێش نانخواردندا، سودێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه بۆ چه‌ندین نه‌خۆشیی وه‌ك (سه‌رئێشه، ئازاری له‌ش، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، خێرا لێدانی دڵ، ره‌بۆ، سیل ، گه‌ده، شه‌كره، چاو، شێرپه‌نجه) و ده‌یان نه‌خۆشی دیكه.
لێكۆڵله‌ره‌وه‌كانی ئه‌و زانكۆ ژاپۆنیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته پێش نانخواردنی به‌یانیان ره‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكرێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- كاتێك به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت پێش ئه‌وه‌ی ددانه‌كانت بشۆیت چوار په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه.
2- دادانه‌كانت بشۆ و هیچ شتێك مه‌خۆ تا تێپه‌ر بونی 45 خوله‌ك.
3- دوای تێپه‌ر بونی 45 خوله‌ك ئه‌توانی خورادن بخۆیت وه‌كو پێشوتر.
4- 15 خوله‌ك دوای نانخواردنی به‌یانی و نیوه‌رۆ و ئێواره، بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات هیچ مه‌خۆ.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:49 PM |
بۆچی مرۆڤ ده بی به خورما ڕۆژوو بشکێنێت؟
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...125cd770f8.png
له کۆتایی قۆناغه‌کانی دوای مژینی خۆراکدا (واته له کۆتایی ڕۆژی ڕۆژوودا) ڕێژه‌ی گلوکۆز و ئینسۆلین له خوێنی هاتوو له ده‌رکه خوێنهێنه‌ری جگه‌ره‌وه داده‌به‌زێت، که ئه‌م باره ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گلوکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانی جگه‌ر و شانه دووره‌کانی وه‌ک: شانه‌کانی ماسوولکه و خانه ده‌ماریه‌کان، که لێره‌دا زۆربه‌ی گلایکۆجیننی جگه‌ر شیبووه‌ته‌وه ...
له(ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک)ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: ( کان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يفطر قبل أن يصلي على رطبات، فإن لم تکن رطبات فتميرات، فإن لم تکن تميرات حسا حسوات من الما‌ء ) رواه أبوداود والترمذی وقال حدیث حسن، واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی نوێژی ئێواره (مغرب) بکات ڕۆژووی ده‌شکاند به‌چه‌ند ده‌نکێک خورمای شل، ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وتایه ئه‌وا به خورمای ئاسایی یان ووشک ده‌یشکاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشی ده‌ست نه‌که‌وتایه ئه‌وا ته‌نها به چه‌ند قومێک ئاو ڕۆژووه‌که‌ی ده‌شکاند.
له کۆتایی قۆناغه‌کانی دوای مژینی خۆراکدا (واته له کۆتایی ڕۆژی ڕۆژوودا) ڕێژه‌ی گلوکۆز و ئینسۆلین له خوێنی هاتوو له ده‌رکه خوێنهێنه‌ری جگه‌ره‌وه داده‌به‌زێت، که ئه‌م باره ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گلوکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانی جگه‌ر و شانه دووره‌کانی وه‌ک: شانه‌کانی ماسوولکه و خانه ده‌ماریه‌کان، که لێره‌دا زۆربه‌ی گلایکۆجیننی جگه‌ر شیبووه‌ته‌وه، که ئیتر لێره‌وه شانه‌کان بۆ ده‌ست خستنی ووزه پشت به ئۆکساندنی ترشه چه‌ورییه‌کان ده‌به‌ستن، یان له ئۆکساندنی گلوکۆزی دروست کراو له جگه‌ردا له ترشه ئه‌مینی‌یه‌کان و گلیسڕۆڵه‌وه، هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێدانی گلوکۆز به شێوه‌یه‌کی خێرا به له‌ش سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونکه ڕێژه‌که‌ی له خوێنی ده‌رکه خوێنهێنه‌ردا به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ڕیخۆڵه‌کانه‌وه ده‌مژرێت، سه‌ره‌تا ده‌چێته ناو خانه‌کانی جگه‌ره‌وه پاشان بۆ خانه‌کانی مێشک ده‌چێت، و دوایی بۆ خوێن و کۆئه‌ندامی ده‌مار و ماسوولکه‌کان و هه‌موو شانه‌کانی تر، که خوای گه‌وره بۆی دابین کردوون و به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌م شانانه دروست بوون که گلوکۆزو شه‌کره‌کان خۆراکی نموونه‌یی‌یه بۆیان و زۆر ئاسانه بۆیان که ووزه‌ی لێوه وه‌ربگرن، ئیتر لێره‌وه ئۆکساندنی ترشه چه‌ورییه‌کان ده‌وه‌ستێت، وه ڕێده‌گرێت له دروست بوونی ته‌نه کیتۆنی‌یه زه‌ره‌رمه‌نده‌کان، به‌هۆیه‌وه نیشانه‌کانی هیلاکی و لاوازیی گشتی و تێکچوونی که‌می کۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌گه‌ر هه‌بێت لا ده‌چێت که به‌هۆی ئۆکساندنی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له چه‌وری‌یه‌کانه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها خواردنی گلوکۆز ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی کرداری دروست کردنی گلوکۆزی نوێ له جگه‌ردا، که ئه‌میش ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی تێکشکاندنی ترشه ئه‌مینی‌یه‌کان و پاراستنی پڕۆتینه‌کانی له‌ش له فه‌وتان.
خورما به یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین خۆراکه‌کان داده‌نرێت به گلوکۆز، هه‌ر بۆیه باشترین خۆراکه که پێش که‌شی له‌ش ده‌کرێت له‌م کاتانه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له شه‌کری تێدایه که له نێوان (75-87%) یه‌تی، گلوکۆز له (55%) پێکده‌هێنێت، شه‌کری فره‌کتۆزیش (45%) ی، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کیشی تێدایه له: پرۆتینه‌کان، و چه‌ورییه‌کان، و هه‌ندێک ڤیتامین که گرنگترینیان: (A,B2,B12) ن، و هه‌ندێک کانزای وه‌ک: ( کالیسیۆم، فسفۆر، پۆتاسیۆم، گۆگرد، صۆدیۆم، مه‌گنیسیۆم، کۆباڵت، زینک، فلۆرین، مس، و مه‌نگه‌نیز)، و ڕێژه‌یه‌ک له سلیلۆز، فره‌کتۆز به‌خێرایی ده‌گۆڕێت بۆ گلوکۆز و یه‌کسه‌ری له کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه ده‌مژرێت به مه‌به‌ستی تێرکردنی پێویستی له‌ش بۆ ووزه، به تایبه‌تی ئه‌و خانانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتی پێ‌ده‌به‌ستن وه‌ک: مێشک و ده‌ماره‌کان و خڕۆکه سووره‌کانی خوێن و خانه‌کانی مۆخی ئێسقان، فره‌کتۆزو سلیلۆز کارێکی چالاک که‌ریان هه‌یه بۆ جووڵه‌ی پێچاوپێچی ڕیخۆڵه‌کان، و فسفۆڕیش گرنگه بۆ خۆراک پێدانی به‌شه‌کانی مێشک و هه‌روه‌ها ده‌چێته پێکهاته‌ی ئاوێته فسفۆڕی‌یه‌کانی وه‌ک: ئه‌دینۆسین و گوانینی سێ فۆسفاتی، که ووزه ده‌گوێزنه‌وه وه به ئاقڵانه به‌کاری دێنن له هه‌موو شانه‌کانی له‌شدا، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڤیتامینانه‌ی که له خورمادایه ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌یه له کرداره‌کانی نواندنی خۆراکدا، وه‌ک: (A, B1, B12) و باێۆتین و رایبۆفلاڤین، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هێمن که‌ره‌وه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ماره‌کان.
کانزا‌کان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه له دروست کردنی هه‌ندێک ئه‌نزیمی گرنگ بۆ کرداره زینده‌گی‌یه‌کانی له‌ش، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه له گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی ماسوولکه‌کاندا، و له پاراستنی هاوسه‌نگی ترشی- تفتی له له‌شدا، لێره‌وه هه‌موو جۆره گرژی‌یه‌کی ده‌ماری و ماسوولکه‌یی نامێنێت و هێمنی و چالاکی و ئاسووده‌یی هه‌موو له‌ش ده‌گرێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕۆژووی بشکێنێت سه‌ره‌تا به مادده‌ی پڕۆتینی یان چه‌وری، ئه‌وا ئه‌مانه دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له هه‌رس کردن و شیکردنه‌وه‌یان ده‌مژرێن، و ئه‌و مه‌به‌سته ناپێکن له دابین کردنی پێویستی به په‌له‌ی له‌ش بۆ ووزه، بێجگه له‌وه‌ی که به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ترشه ئه‌مینیه‌کان له خوێندا به‌هۆی خواردنی خۆراکێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و هه‌ژار له شه‌کره‌مه‌نی‌یه‌کان یان نه‌بوونی تێیدا، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا، له‌م هۆکارانه‌وه حیکمه‌تی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) بۆ ده‌رده‌که‌وێت له ئامۆژگاری کردنی موسڵمانان به‌وه‌ی که به خورما ڕۆژوویان بشکێنن.
له (سوله‌یمانی کوڕی عامیر)ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (إذا أفطر أحدکم فليفطر على تمر، فإن لم يجد فليفطر على ما‌ء فإنه طهور) رواه أبوداود وابن ماجة والترمذی وقال حدیث صحیح، واته: هه‌ریه‌کێکتان ئه‌گه‌ر وویستی ڕۆژوو بشکێنێت با به خورما بیشکێنێت، ئه‌گه‌ر خورمای ده‌ست نه‌که‌وت با به ئاو بیشکێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو پاک و پاک که‌ره‌وه‌یه.
له(ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک)ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌ڵێت: ( کان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يفطر قبل أن يصلي على رطبات، فإن لم تکن رطبات فتميرات، فإن لم تکن تميرات حسا حسوات من الما‌ء ) رواه أبوداود والترمذی وقال حدیث حسن، واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی نوێژی ئێواره (مغرب) بکات ڕۆژووی ده‌شکاند به‌چه‌ند ده‌نکێک خورمای شل، ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وتایه ئه‌وا به خورمای ئاسایی یان ووشک ده‌یشکاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشی ده‌ست نه‌که‌وتایه ئه‌وا ته‌نها به چه‌ند قومێک ئاو ڕۆژووه‌که‌ی ده‌شکاند.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:51 PM |
سوده‌کانی ئاوی سارد بۆ روخساری مرۆڤ
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...19be79f513.jpg
پسپۆڕانی شاره‌زا له‌بواری جوانكاریدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که‌شوهه‌وا یان ئاوی سارد چاره‌سه‌ری كێشه‌ی داخوراندن و دڵته‌نگی مرۆڤ ده‌کات.
لێکۆڵه‌رانی ئه‌و بواره ئاشکرایانکرد، به‌كارهێنانی ئاوی سارد ده‌بێته هۆی دوباره نوێكردنه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ و به‌هێزكردنی ملوله‌كانی خوێن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ له حاڵه‌تی هه‌ڵچون بپارێزێ و هه‌مو كات هێوركردنه‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ری پێوه دیار بێت.
هاوكات به‌پێی لێكۆڵینه‌وه فیسۆلۆجیه‌كان ده‌رکه‌وتوه، ئاوی سارد مرۆڤ له‌ته‌مه‌ڵی و زۆر خه‌وتن ده‌پارێزێت و هاتوچۆكردنی خوێن له مێشكدا زیاتر ده‌كات، وا له‌به‌كارهێنه‌ر ده‌كات رۆژانه وزه‌یه‌كی باشی هه‌بێت.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:55 PM |
خواردنی بنێشت هۆكارێكه بۆ به‌هێزكردنی مێشك
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...a4c6881dcf.jpg
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رکه‌وتوه، خواردنی بنێشت ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بیری مرۆڤ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جوڵانی به‌رده‌وامی هه‌ردو ماسولكه‌كانی ده‌م و دوباره نوێكردنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ، به تایبه‌تی ده‌توانێت هێزی بیستن زیاد بكات.
لێكۆڵه‌ره‌وانی پزیشكی له‌زانکۆی کامبرجی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، بنێشت له چه‌ند جۆرێك پێك دێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و بێشتانه رێژه‌ی شه‌كری ئه‌وه‌نده زیاده تێدایه ناتوانرێت سودی لێوه‌ربگیرێ، به‌ڵكو زیانی هه‌یه.
هاوكات ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی ئه‌و بنێشتانه‌ی ماده‌ی سیلۆلز تیایاندا كه‌مه، سودی هه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ و به‌هێزكردنی هزری مرۆڤ به تایبه‌تی بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی بیر چونه‌وه‌یان هه‌یه.
له‌هه‌مانکاتدا كۆمپانیاكانی دروستكردنی بنێشت چه‌ندین جار داوای داخستنیان لێكراوه، به‌ڵام له‌كۆتایدا بۆ هاوڵاتیان ئاشكرابو سودی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ، چونكه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر مێشك، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی مرۆڤ كاتی درێژخایه‌نی ده‌وێت بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی بنێشت سودی هه‌یه له‌سه‌ر هزری مرۆڤ، كاریگه‌ری ته‌واویشی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌ده، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رسکردنی خواردن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساده.
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:57 PM |
سوودەكانى هه نگوین
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...b2ce9a2dc5.jpg
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...36efe93bff.jpg
هەنگوین ده‌رمانه شیفابه‌خشه كۆمه‌ڵێك سوودی زۆری هه‌یه، له‌وانه:
1) زۆر باشه بۆ برین ئه‌گه‌ر ڕۆژی
(3)جار چه‌وری بكه‌ی بۆ ماوه‌ی (41) ڕۆژ.
2) له‌شی مرۆڤ زۆر به‌هێز ده‌كات و ئه‌عسابی هێمن ده‌كاته‌وه.
3) گه‌ده زۆر به ئاسانی و خێرایی وه‌ری ده‌گرێ.
4) زۆر یارمه‌تی گه‌ده ئه‌دات بۆ هه‌رس كردن.
5) بۆ حه‌ساسیه‌تی چاو زۆر به‌سووده ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌ڵهه‌م به‌كاربهێنرێت.
6) وه‌ك شیرینییه‌كانی تر زیان به ددان ناگه‌یه‌نێت.
7)ژانی جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و، ئه‌گه‌ر پێشی چه‌وور بكرێت هه‌وكردنه‌كانی ناهێڵێت.
8) بۆ قژ كارگه‌ریی زۆری ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت و لێی بدرێت.
9) ره‌نگی ده‌م‌وچاو جوان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی زیتون تێكه‌ڵا بكرێت و پێی چه‌ور بكرێت.
10) زۆر كاریگه‌ره بۆ (دا‌و الصدف) ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌شێوه‌ی چه‌ور كردن به‌كار بهێنرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بێت، پێویسته له ژێر ڕێنمایی پزیشكێكی (گبّ النّبوی)دا ئه‌م ده‌رمانه به‌كار بهێنرێت.
11) زۆر باشه بۆ (جیوبی ئه‌نفی) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لوت دابنرێت و به لۆكه ببه‌سترێت تا به‌یانی بۆ ماوه‌ی (31) ڕۆژ.
12)هه‌ر نه‌خۆشییه‌كت هه‌بێت به‌یارمه‌تیی خوای گه‌وره چاره‌سه‌ری ده‌كات.
13) بۆ (وشكه بیرۆ) به‌كار ده‌هێنرێت و ڕۆژێ (3) جار پێی چه‌ور بكرێت
.
14) له‌گه‌ڵ ئاوی گێزه‌ر تێكه‌ڵ بكرێت بۆ زیپكه‌ی ده‌م‌وچاو زۆر سوودی ده‌بێت، كه‌پێی ده‌ڵێن (حه‌ب‌وشه‌باب).
|
behnam5555 |
10-12-2011 01:59 PM |
ده‌ته‌وێت ورگت نه‌بێت...رێگاكه‌ت روو له هه‌ناره
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...f90a019bcb.jpg
ئه‌گه‌ر تائێستا باسكردن له‌و هه‌موو سوودانه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار بۆ ته‌ندروستیت هانده‌رێك نه‌بووه بۆ خواردنی هه‌نار، ئه‌وا پسپۆڕانی بواری دابه‌زاندنی كێش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌نار ده‌توانێت گه‌شه‌كردنی ئه‌و چینه چه‌ورییانه بوه‌ستێنێت كه‌له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌ندا له‌سكدا كۆده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه‌هۆی زیادكردنی قه‌باره‌ی ورگ‌و سه‌رئه‌نجامیش دیمه‌نێكی ناشیرین ده‌به‌خشنه جه‌سته‌و له‌ش‌و لارت.
له‌نوێترین تێستكردنیشدا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ركه‌وتووه كه دوای ته‌نها یه‌ك مانگ له‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ئه‌و چینه چه‌ورییانه كه‌مترین گه‌شه‌كردنیان به‌خۆوه بینیوه.
ئه‌و پسپۆڕانه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه دوای خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌ناره‌كه تێبینی دابه‌زینی فشاری خوێن كراوه له‌و كه‌سانه‌دا‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه خواردنی هه‌نار ئه‌گه‌ری تووش بوون به جه‌ڵده‌ی دڵ‌و ده‌ماغ‌و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله كه‌مده‌كاته‌وه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:00 PM |
چۆن پارێزگاریی له‌چاوت ده‌كه‌یت؟ http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...4783a14e7b.jpg
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌كه‌میندان بۆ زیان گه‌یاندن به‌چاوتان، خۆراكی ناڕێك و پارێزی ناڕێكه له‌خواردن بۆ خۆلاوازكردن (زه‌عیف بوون) كارلێكی خراپی هه‌یه، بۆ بینایی ئێوه، چونكه له‌ش بۆ خۆی ناتوانێت به‌ته‌واوی ڤیتامینه پێویسته‌كان به‌چاو بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌ت به‌خانمان ده‌ڵێین بۆ دابه‌زاندنی كێشتان له‌خۆتانه‌وه خواردن له‌خۆتان مه‌بڕن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا په‌نا به‌رنه‌به‌ر خۆلاوازكردن، لێره‌شدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی تووشی چاو ده‌بن، پێویسته ئه‌م (10) خاڵه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
دانانی لێنز (عدسه) ده‌بێته هۆی كوێربوون
كڕینی لێنزی ژماره‌و لێنزه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان، كه بۆ جوانكاریی به‌كارده‌هێنرێن و له‌لای دوكاندارو فرۆشیاره‌كانی ناو بازاڕ ده‌ست ده‌كه‌ون و ده‌یكڕن، به‌بێ ئاگاداریی دكتۆر، زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت و مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی چاوی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گلێنه‌ی چاوی هه‌موو مرۆڤێك وه‌كو یه‌ك نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌ستووری و ته‌نكی سه‌ر گلێنه‌ی چاو، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه هه‌ندێك چاو تامێسك یان ئیلتهاباتی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت پێشتر پشكنینی بۆ بۆ بكرێت له‌لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ندو پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندی و دڵنیابوون له‌نه‌بوونی ئه‌و كێشانه، ئینجا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا لێنز دابنرێت و به‌كاربهێنرێت.
كه‌واته هه‌میشه له‌بیرتان بێت، نابێت لێنز له‌هه‌موو جێگایه‌ك بكڕدرێت، بێگومان بن، كه هه‌رزانی و كوالیتی نزمی ئه‌و لێنزانه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر به‌بێ ئاگاداریی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ش بكڕدرێت و به‌كاربهێنێت، ده‌بێته هۆی برینداربوون و تووشبوون به‌ئیلتهاباتی چاوو ناڕێكی له‌فرمێسك رشتن، سه‌ره‌نجامیشی (كوێربوونه) وریا بن.
واز له‌برژانگی ده‌ستكرد بهێنن
ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه برژانگ بچێنیت، بچۆ لای پسپۆڕی تایبه‌ت نه‌ك ساڵۆنی ئارایشت، چونكه ئه‌گه‌ر پسپۆڕانه ئه‌و كاره نه‌كرێت، زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت به‌گشتیی، خۆ ئه‌گه‌ر واز له‌تاتۆكردنی ده‌وروبه‌ری چاویش بێنیت، زۆر باشتره بۆ پاراستنی بینایی چاو.
لابردنی چرچیی
بۆ لابردنی چرچی ده‌وروبه‌ری چاو و پۆتێكس، بچۆره لای پزیشكی پسپۆڕی پلاستیك، بۆئه‌وه‌ی چاوه‌كانت دووچاری گرفت نه‌بن و زیانیان پێنه‌گات.
ژنانی دووگیان ئاگاداربن!
ژنانی دووگیان به‌هۆی گۆڕانكاریی له‌سیستمی متابولیسی له‌شیان، پێده‌چێت دووچاریی كێشه‌ی چاو ببن، یان ره‌نگه له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دووگیانی دیسانه‌وه گۆڕانكاریی له‌هۆرمۆندا، كێشه‌ی چاویان بۆ دروست بكات، پێویسته له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و له‌خۆیانه‌وه هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ چاویان به‌كارنه‌هێنن.
چاویلكه‌ی جوانیی له‌كوێ ده‌كڕیت؟
چاویلكه‌ی جوانیی و دژه‌خۆر ده‌بێت له‌لای چاویلكه‌سازو پشكێنه‌ری چاوه‌كان بكڕدرێت، چونكه ئه‌وان ده‌زگای تایبه‌تی پشكنینی ئه‌و چاویلكانه‌یان له‌لایه، كه رێژه‌ی گرتنه‌وه‌ی (تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی- U.V) ده‌پێوێت، به‌لام زۆربه‌ی ئه‌و چاویلكانه‌ی له‌جێگاكانی تر ده‌فرۆشرێت پزیشكی نین و زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و تیشكانه ناگێڕنه‌وه كه چاو به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات.
لیزیك (P.R.K)
ئه‌وانه‌ی كه حه‌ز به‌كارهێنانی چاویلكه ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت له‌به‌كارهێنانی چاویلكه‌كانیان، دتوانن (P.R.K)بۆ چاویان ئه‌نجام بده‌ن، ئێستا ئه‌و كاره ئاسانه، (به‌ده‌ستی پسپۆڕانی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو) به‌جێیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه‌ن.
مه‌ترسییه‌كی بێ ده‌نگ
پێویسته هه‌موو كاتێك ئاگاتان له‌ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی له‌شتان بێت، چونكه نه‌خۆشیی شه‌كره یه‌كێكه له‌و مه‌ترسییه نه‌بینراوانه‌ی ده‌توانێت به‌بێده‌نگی بینایی چاوی مرۆڤ له‌بن بنێت، شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی بێده‌نگه‌و زۆرجار تا گورزی خۆی نه‌هاوێت ئاشكرا نابێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریشكه‌وتووه، كه نه‌خۆشیی شه‌كره گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی نابینابوونه له‌هه‌موو جیهاندا.
بینین باشتره له‌جوانیی
خانمان كه هه‌میشه گرنگی به‌جوانیی جه‌سته‌و پێست و نینۆكیان ده‌ده‌ن، ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگایان له‌چاویان بێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س نییه، كه گرنگی به‌جوانیی ده‌ره‌كی چاویان بده‌ن، به‌ڵكو بپرسنه‌وه له‌بیناییان و ماوه ماوه بچنه لای پزیشكی پسپۆڕ، بۆ دڵنیابوون رێژه‌ی بینینی چاویان.
كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی چاو ده‌كه‌یت؟
پێویسته سه‌ره‌تا منداڵ له(6) مانگییه‌وه ببرێته لای پزیشكی چاو، پاشان له(3) ساڵیدا جارێكی تر ببرێته‌وه، دواتر كاتێك ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان و له‌كاتی چوونه قوتابخانه‌شدا پێویستی به‌وه‌یه هه‌یه كه پشكنینی چاوی بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته تا هه‌ژده ساڵیی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، ئه‌گه‌ر چاو هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بێت، پێویسته هه‌ر (3) ساڵ جارێك بپشكنرێت. له‌كاتی پیریی چاویشدا كه له(40)ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت هه‌موو ساڵێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی چاوبكرێت.
پیریی قبوڵ بكه
(90%) خه‌ڵك له‌پاش (40)ساڵییه‌وه توانای بیناییان بۆ نزیك كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسین چاویلكه به‌كاربهێنن، چونكه ده‌بێته یاریده‌ده‌ریان و ناهێڵێت چاویان زیانی پێبگات و گووشاری بكه‌وێته سه‌ر، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر چاویلكه به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وا ده‌بێت توانایه‌كی زۆرتر به‌كاربهێنن بۆ بینین، ئه‌و كاته‌ش چاویان تووشی گرفت ده‌كه‌ن.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:02 PM |
قه‌ڵه‌ویى ده‌بێته هۆى شێرپه‌نجه
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...02eb012d56.jpg
به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكیى كه له هۆنگ كۆنگ ئه‌نجامدراوه كه تایبه‌ت بوو به نیشانه‌كانى توشبوون به شێرپه‌نجه و زیانى قه‌ڵه‌ویى و كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ده‌ركه‌وتووه كه قه‌ڵه‌ویى و زیادبوونى كێش په‌یوه‌ندى زۆرى هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه كه دواى توشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه زۆربه‌ى كات چاره‌سه‌رییه‌كان هیچ سوودێكیان نابێت و له ئه‌نجامدا به گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سه كۆتایی دێت ، پزیشكان و پسپۆرانى هۆنگ كۆنگ له دواى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ئه‌وانه‌ى كێشى له‌شیان زۆره ئه‌وانه زیاتر مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌یان لێ ده‌كرێت و به‌شێكیش له‌وانه‌ى كه قه‌ڵه‌ون و به‌ده‌ست كێشى له‌شیان ده‌ناڵێنن و هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌شیانه‌وه رێژه‌یه‌كى مام ناوه‌ند له‌و كه‌سانه تووشى شێرپه‌نجه جۆراوجۆره‌كان هاتوون و له نه‌خۆشخانه‌ى هۆنگ كۆنگ كه تایبه‌ته به خوێن و شێرپه‌نجه ماونه‌ته‌وه رێژه‌كه‌یان گه‌یشۆته 5%، شایانى ئاماژه پێكردنه ئه‌م توێژینه‌وه پزیشكیه له زۆربه‌ى ووڵاتان وه‌كو ووڵاتانى چین – تایوان – ژاپۆن – كۆریاى باشوور له‌سه‌ر رێژه‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیانى ئه‌م ووڵاتانه ئه‌نجامدراوه كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه به‌شداربوون له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پێكهاتبوون له (402) هه‌زار كه‌س كه ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاندووه و له‌دواى ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ى قه‌ڵه‌ون و كێشى له‌شیان زۆر زیاتره له‌چاو مرۆڤى ئاسایی زیاتر مه‌ترسى توشبوون به شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت و هه‌روه‌ها به پێی لێدوانى پیسپۆران و پزیشكانى هۆنگ كۆنگ ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى قه‌ڵه‌ون پێشبینى ده‌كرێت تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ببن له داهاتوودا، هه‌روه‌ها به پێی نوێترین ئامار كه تایبه‌ت بوو به مردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى قه‌ڵه‌وى و تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، گیانیان له ده‌ستداوه رێژه‌كه‌ى ته‌نها له هۆنگ كۆنگ گه‌یشتۆته 6% هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له پزیشكه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: قه‌ڵه‌ویى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه وه‌كو شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن و خوێن و سنگ و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ، هه‌روه‌ها له كۆتاییدا وتیشى: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قه‌ڵه‌ون زیاتر مه‌ترسى توشبوون به شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت له چاو مرۆڤى ئاسایی كه پێویسته هه‌مووكات مرۆڤ گرنگییه‌كى ته‌واو به جه‌سته‌ى خۆى بدات و خۆى بپارێزێت له قه‌ڵه‌وى.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:04 PM |
كێشى خۆت دابەزێنە بە باشترین ڕێگەى زانستى
پێویستە ئەم جۆرە پرۆگرامە بۆ خۆراكى ڕۆژانەت بەم شێوە بێت بۆ كەمكردنى كێشى لەشت:
1- خواردنى بندوق و بادام (بەڵام ڕێژەی زۆر نەبێت).
2- خواردنى گۆشتى ماسی هەفتەى 3 جار.
3- خواردنى سەوزەى تازە بە شێوەى ڕۆژانە.
4- خواردنى سەوزەى ڕیشاڵەیی و میوە و دانەوێڵە.
5- خۆپاراستن لە خواردنى جۆرەكانى بیبسى و كۆكا كۆلا و جۆرەكانى دیكە.
6- خۆپاراستن لە هەموو جۆرەكانى شیرینی.
7- خۆپاراستن لە ماكەرۆنە (معكرونە) و جۆرەكانى.
8- تەنها خواردنى جۆرى نانى ڕەنگى بۆر (قاوەیی) و خۆپاراستن لە جۆرەكانى دیكەى نان.
9- هاتووچۆ بە خێرا لەگەڵ مەلەوانى (سباحە).
10- دەبێت هاتووچۆى بە خێرایى ڕۆژانە لە 30 خولەك كەمتر نەبێت و لە هەمان كاتى ڕۆژانە ئەنجام بدرێت هەموو ڕۆژێك و بەشێوەیەكى بەهێز تا زیاد كردنى ئاستى لێدانى دڵ و خێراكردن و قووڵ كردنى ئاستى هەناسەدان و زیادبوونى ڕێژەى ئارەقە كردن (بۆ ئەو كەسانەن كە كێشى لەشیان زۆرترە لە قەڵەویەكى ئاسایی دەبێت ئەم وەرزشە لە 10 خولەكى ڕۆژانە زیاتر نەبێت لە دوو هەفتەى یەكەمدا لەگەڵ مەشق كردنى سویدى بۆ نەرمكردنى لەش و جومگەكان).
11- خێرایی و دوورى هاتووچۆى ڕۆژانە دەبێت بەشێوەیەكى بە پلەكردن (تدریج) ئەنجام بدرێت و هەموو ڕۆژێك بە پێى توانا زیاد بكرێت.
12- پێویستە ئەم وەرزشە بەیانیان ئەنجام بدرێت لە دواى خواردنەوەى یەك پەرداخى ئاوى شلەتێنى تێكەڵاو لەگەڵ یەك كەوچكى هەنگوین.
13- پێویستە ئەم جۆرە وەرزشە بۆ ماوەى 3 مانگ بەردەوام بێت.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:05 PM |
هه‌نگاوی ساده بۆ به هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی ته‌ركیز و زیره‌كی و ...
25 هه‌نگاوی ساده بۆ به هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی ته‌ركیز و زیره‌كی و ...
1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.
مێشکی مرۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له ئاو پێک هاتووه
پێویستیه‌کی زۆری به ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له مێشک‌دا
هه‌یه په‌یوه‌ندی به زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه هه‌یه و
به ته‌ڕ بونی زیره‌کی له مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...
2- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.
3- هه‌ناسه هه‌ڵمژینی قوڵ به لووت و دانه‌وه‌ی به ده‌م
4-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..
وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاو‌و ده‌نگی هه‌وا ....
5- پێکه‌نین به تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه..
6-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.
7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه:
له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که به (س) ده‌ست پێ بکات
8- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.
9-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه شوێنی کڕنۆش بردن.
10-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله) یان دوای نیوه‌ڕوان.
11-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.
12-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.
13-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.
14-بیر کردنه‌وه له شتی پێچه‌وانه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد
ده‌کات ، ده‌بێته هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین
بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه داهێنرا
ئه‌وه بوو یه‌کێک له زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه و
ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا
تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه بیری له‌وه کرده‌وه با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو
مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا
ئێمه ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه..
15-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.
16-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.
17-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.
18-وه‌رزش کردن.
19-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.
20-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له نێوان دوو شت یا دوو وێنه
21-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.
22-لێکدانه‌وه‌ی ژماره.
23-خواردنی هه‌نگوین.
24-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به نیازی بیر تیژی
25-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:
مۆز ، سێ‌و ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،
کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته ،
خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...
سه‌رچاوه : خازر
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:11 PM |
قه‌ڵه‌وی و هۆكاره‌كانی كامانه‌ن؟
قه‌ڵه‌وی واته كۆبوونه‌وه‌و خڕبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو گه‌نجینه‌ی شیتاڵه چه‌وریه‌كان له‌ناو هه‌موو لاشه‌دا، ئه‌م چه‌وریه كۆكراوه‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌زیاد بووندایه به زیادبوونی ته‌مه‌ن له‌ناو گه‌وره‌كاندا، وه پاش شه‌ست ساڵی به‌ره‌و نزمی ده‌ڕوات.
قه‌ڵه‌ویش كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌وره‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو كێشه ته‌ندروستیه‌كانی تره‌وه، چونكه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی مردن زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به كێشه‌ی ده‌روونی و عاتفیه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی تاك وكۆمه‌ڵگه.
هۆیه‌كانی قه‌ڵه‌وی:
1- نه‌بوونی رۆشنبیریه‌كی خۆراكی له‌لای تاك و هه‌روه‌ها به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی وناڕێكخراو و نه‌كردنی هیچ وه‌رزشێك.
زۆر كه‌س وا ده‌زانن كه مه‌وادی شیرین و نه‌شه‌ویات ته‌نها هۆكاری زیاد بوونی كێشن له مرۆڤ, به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاریگه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌رپرسیاره به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی و زۆر نه‌خۆشی تر، ئه‌ویش هه‌بوونی چه‌وری له‌ناو خواردنه‌كاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ناو لاشه و خوێندا و كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی گشتیی تاك.
ئه‌مڕۆش خواردن و خواردنه‌وه بۆته به‌شێك له وه‌ده‌ست هێنانی خۆشی و ڕابوردن نه‌ك بۆ كپ كردنه‌وه‌ی برسێتی وه‌كو له پێشیندا هه‌بووه، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: (ما ملأ ابن آدم وعاء شر من بطنه حسب ابن آدم بعض لقيمات يقمن صلبه فإن كان لا محالة فثلث لطعامه وثلث لشرابه وثلث لنفسه) (رواه مسلم). واته: مرۆڤ هیچ جامێكی زیان به‌خشی پڕ نه‌كردووه وه‌ك سكی خۆی نه‌بێت پڕی بكات له‌خواردن، مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی خواردن به‌سه كه چه‌ند پاروویه‌ك بخوات پێی به‌هێز و به‌توانا بێت، خۆگه‌ر ویستی زیاتر بخوات با سكی بكاته سێ به‌شه‌وه: به‌شێكی بۆ خواردن و به‌شێكی بۆ خواردنه‌وه‌و به‌شێكی بۆ هه‌ناسه‌دان.
2- عادات و داب و نه‌ریتی نێو كۆمه‌ڵگه‌كانمان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی، بۆ نمونه كارمه‌نده‌كان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و دانیشتوون له ژووره‌كانیان و كاتێكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ خواردن ده‌خۆن و كوت‌وپڕ زۆربه‌یان ده‌نوون و كاتێكیش هه‌ڵده‌ستن ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌به‌نه سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌نده‌ها خواردنی سوكه ده‌خۆن وه‌كو شیره‌مه‌نی و حه‌له‌ویات و چه‌ره‌زات و شتی تر... وه گواستنه‌وه‌شیان زۆربه‌ی كات به ئۆتۆمبیله به‌هۆی دووری شوێنی كار و گه‌رمی له هاویندا و سه‌رما و باران له زستاندا.. به‌م شێوه‌یه لاشه خواردن زۆر وه‌رده‌گرێت و وه‌رزش و جموجۆڵی كه‌م ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌و خڕبوونی چه‌وری له‌لاشه‌دا و قه‌ڵه‌و دروست ده‌بێت.
خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا زۆر ماڵان پێیان خۆشه تاكه‌كانیان تا ڕادده‌یه‌ك قه‌ڵه‌و بن نه‌ك مامناوه‌ند و لاواز، به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌تانیان و هانیان ده‌ده‌ن قه‌ڵه‌وبن.
3- بۆ ئافره‌تانیش ده‌بینی ئافره‌تان زیاتر تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن وه‌ك له پیاوان ئه‌ویش به‌هۆی سكپڕی و منداڵ بوونه‌وه.
چونكه كاتێك حامیله ده‌بن ئیتر له جموجۆڵ ده‌كه‌ون و هه‌ر داده‌نیشن و كه‌سانی تر له ماڵه‌وه ئه‌ركی ناوماڵ ده‌گرنه ئه‌ستۆ و به‌م شێوه‌یه خۆیان ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و كاری خۆلاوازكردن و ڕه‌شیقێتی دواده‌خه‌ن بۆ پاش منداڵ بوون و پاش منداڵ بوونیش ناوێرێت ڕێجیم بكات چونكه منداڵه‌كه پێویستی به شیر هه‌یه و ده‌بێت دانه‌بڕێت له خواردنی باش.. له‌پاش ئه‌وه‌شدا هه‌ر به قه‌ڵه‌وی ده‌مێنێته‌وه‌و توشی ته‌مبه‌ڵی دێت و كێشی لاشه‌ی خۆی پێ نزم ناكرێته‌وه. یان گه‌ر ڕێجیمیش بكات و كێشه‌كه‌ی نزم بكاته‌وه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌و چیتر دوای ئه‌وه گرنگی ناداته‌وه به ڕاگرتنی كێشی لاشه‌ی و جارێكی تر كێشی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و توشی قه‌ڵه‌وی ده‌بێت.
4- بۆماوه‌یی (ویراسی) بۆماوه‌یی ڕۆڵی گرنگی هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی، له‌وانه‌یه منداڵ له‌دایك بێت و توانای دروست بوونی قه‌ڵه‌وی هه‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر دایك و باوكی قه‌ڵه‌و بن. به‌پێی توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه بۆماوه‌یی به‌ڕێژه‌ی (70%) ڕۆڵی هه‌یه و ژینگه‌ش (30%) وه‌كو كاریگه‌رێك بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی.
5- ڕژێنه‌كانی ناو لاشه: ڕژێنه‌كانیش ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن له چالاكی ناو لاشه‌دا و له‌وانه‌یه ببنه هۆی قه‌ڵه‌وی به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وی له ڕژینه‌كانیان.
6- زیادبوونی هۆرمۆنه‌كان ده‌بێته هۆی زیاد بوونی چه‌وری له‌لاشه‌دا به‌تایبه‌ت له: سه‌ر، مل، سنگ و سك، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی سكپڕیدا.
هه‌روه‌ها كه‌م بوونی هۆرمۆنی سیرۆكسین و هۆرمۆنی ئه‌نسولێن كێشی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه.
7- كاریگه‌ری ده‌روونی: ئه‌مانه‌یش ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه بۆ دروست بوونی قه‌ڵه‌وی, بۆ نمونه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی قه‌له‌قی و ڕاڕایی و كه‌ئابه و شكانه‌وه ده‌بن ڕوو ده‌كه‌نه زیاد خواردن و به‌م شێوه‌یه‌ش تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن.
8- ئاره‌زووی خواردن وشه‌هیه: له‌ناو مێشكدا شوێنێكی تایبه‌ت هه‌یه به ئاره‌زووی خواردن وشه‌هیه، تێكچوونی كاری ئه‌م به‌شه‌ش ئاكامی زیاد بوونی كێشی به‌دواوه‌یه.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:13 PM |
نه‌خۆشی شێر په‌نچه له چی وه ئینسان توش ده‌بێت؟
خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یی به هۆى گۆرِین له پێكهاته‌ى بۆماوه‌یى دروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانى جیاوازن وه‌كو:
1- تیشكى خۆر ده‌بێته هۆى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پێست ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر له‌به‌ر خۆر بێت و ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه زوو بڵاو ده‌بێت بۆ ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ى ناو له‌ش له دواى تووشبوون.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رِه‌نگى پێستیان سپىیه ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ى پێست زیاتره له‌و كه‌سانه‌ن كه رِه‌نگى پێستیان خه‌ستره.
3- وه‌ستان به‌رامبه‌ر به تیشكى إكس بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له كاتى فه‌حس كردن به تیشك بۆ شیكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشى یان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ن كه له‌سه‌ر ئامێرى تیشك ئیش ده‌كه‌ن ئاماده‌ن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
4- به‌نزین یه‌كێگه له مادده كیمیاییه‌كان كه زیانى زۆره بۆ له‌ش ئه‌گه‌ر بڵاو بوو له ژینگه وه‌كو ئاو و هه‌وا كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووشبوونى مرۆڤ به شێرپه‌نجه.
5- زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئیش و كاریان هه‌ڵگردن و پاككردنى جۆره‌كانى خلوێ و نزیكى ئاگر ده‌بن به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
6- زۆربه‌ى ئه‌و ماددانه كه بۆ پاراستنى خۆراك به‌كارده‌هێنرێن له‌ناو قوتوو وه‌كو نیتریت و جۆره‌كانى دیكه ده‌بنه هۆكارێك بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده.
7- خواردنى خۆراكى پرِ له چه‌ورى و ووزه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن.
8- هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى خێزانی (وه‌كو دایك و باوك و برا و خۆشك ) تووشى شێرپه‌نجه بوون له ساڵانى پێشوودا، پێویسته بچێت بۆ فه‌حس و شیكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى خوولى بۆ دڵنیایی زیاتر له حاڵه‌تى له‌شی چونكه ئه‌گه‌رى تووشبوونی زیاتره به‌هۆى كێشه‌ى بۆماوه‌یی.
9- جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكى سه‌ره‌كىیه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى هه‌ردوو سى و میزڵدان و گورچیله و په‌نكریاس به هۆى ئه‌و جۆره ماددانه كه له‌ناو جگه‌ره هه‌ن و ده‌بنه هانده‌رێك بۆ تووشبوونى خانه‌كان به شێرپه‌نجه.
10- خواردنه‌وه‌ى مه‌ى هۆكارێگه بۆ رِیشاڵه‌بوونى جگه‌ر و تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر له دوایی.
11- تووشبوون به نه‌خۆشى به‌لهارزیا ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر و میزڵدان.
هۆكار و جۆرى شێرپه‌نجه زۆره و ناتوانم لێره‌دا هه‌مووى باس بكه‌م چونكه كاتێكى زۆرى ده‌وێت. به‌ڵام وه‌كو ئامۆژگاریه‌ك بۆ هه‌مووان ده‌توانم بڵێم باش وایه بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به جۆره‌كانى شێرپه‌نجه، دوعاكردن له خواى گه‌وره بۆ پاراستن له‌م نه‌خۆشیه و دووركه‌وتنه‌وه له تاوان. هه‌روه‌ها ده‌بێت فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره جێبه‌جێبكرێن له‌گه‌ڵ زۆر خوێندنى قورئانى پیرۆز كه شیفایه بۆ ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له خواردنى ناو قوتوو وخواردنى زۆر چه‌ور و هه‌ڵگیراو بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر. پێم باشه خواردنه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به جۆره‌كانى ڤیتامین و رِیشاڵه وه‌كو جۆره‌كانى میوه و سه‌وزه به تایبه‌تى گێزه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و وه‌رزشى رِۆژانه زۆر گرنگه بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگرى ناو له‌ش، له‌گه‌ڵ خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان و مه‌ى خواردنه‌وه.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:15 PM |
مه‌ترسى مادده هۆشبه‌ره‌كان و چۆنێتى بنبرِكردن و چاره‌سه‌ركردنى
پێشه‌كى
مادده هۆشبه‌ره‌كان یان سروشتین یان دروستكراون و به‌كارده‌هێنرێن بۆ تێكدان و كه‌م كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م .. واته دوو جۆر مادده هۆشبه‌ر هه‌یه:
یه‌كه‌م: مادده هۆشبه‌ره سروشتىیه‌كان كه به شێوه‌ى بنێشت به‌كارده‌هێنرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بنه هۆى تێكچوون له ده‌مارگه‌لى گشتى و خاوبوونه‌وه و بێ هێزى له‌ش، یان شێوه‌ى هه‌ڵمژین له رِێگاى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانه‌وه كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ لاوازكردنى ماسولكه‌ى دڵ و تووشبوون به سینگه‌سۆته (ذبحة صدرية).
دووه‌م: مادده هۆشبه‌ره دروستكراوه‌كان وه‌كو ده‌رمانى جۆراوجۆرى كیمیایی كه به‌شێوه‌ى خه‌پله به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كه بۆ وریاكردنه‌وه و نه‌خه‌وتن به‌كاردێن كه زۆر جار له نێوانى شۆفێره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه له كاتى لێخورِین بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر یان له نێوان خوێندكاران له كاتى شه‌وانى پێش تاقیكردنه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێته هۆى له‌بیرچوونى هه‌موو زانیارییه‌كانى مێشك به هۆى كه‌م خه‌وى ، هه‌روه‌ها جۆره‌كانى ده‌رمانى خاوكه‌رى كیمیایی و مادده‌ى هۆشبه‌ره دروستكراوه كیمیاییه‌كان كه كۆنترِۆڵى مێشك تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆى په‌لامارى كه‌سانى ده‌وروبه‌رو كوشتن‌یان و ئه‌نجامدانى كارى نائاسایی (شاذ) وكێشه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته.
كاریگه‌رى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ
مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو:
یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوه و رِووده‌دات به شێوه‌ى رِۆژانه.
دووه‌م: تووش بوون به سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه ده‌بێته هۆى تێكدان له شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و رِێكردندا.
سێیه‌م: هێزى مێشك وتواناى بیركردنه‌وه‌ى كه‌م ده‌كات و كه‌سى تووشبوو بێ ئاگا ده‌بێت.
چواره‌م: كه‌سى تووشبوو له كۆتاییه ده‌مرێت به هۆى وه‌رگرتنى رِێژه‌یه‌كى زۆر له مادده هۆشبه‌ره‌كان یان تووشى ئیفلیجی (شلل) ده‌بێت له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى یان خواره‌وه‌ى له‌ش.
پێنجه‌م: ده‌بێته هۆى له‌ناودانى په‌یوه‌ندى و دووبه‌ره‌كى له نێوان ئه‌ندامه‌كانى خێزان و خراپى له ره‌ووشتیان.
هه‌روه‌ها زیانى تریشى هه‌یه وه‌كو ( تێكچوونى مێشك ، ژه‌هراوی بوونى خوێن به ئه‌لكه‌هوول ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى ئه‌عساب ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى چاو كه‌ده‌بێته‌هۆى كوێرى ، هه‌ڵاوسانى سپڵ ، زیادبوونى تاوان و تاوانى ئابرِووتكێن ...هتد).
كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
مادده هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریه‌كى سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانى ئاستى توانا و چالاكى مرۆڤى تووشبوو له كۆمه‌ڵگادا به هۆى كه‌مى تێگه‌یشتنى مێشك و نه‌كۆنترۆڵكردنى جموجۆڵى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش و وازهێنان له ئه‌نجامدانى ئیش و كارى رِۆژانه. هه‌روه‌ها مرۆڤى تووشبوو له سه‌ره‌تاوه به رِێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و پاره‌یه‌كى كه‌مى بۆ ته‌رخان ده‌كات به‌ڵام له دواى چه‌ند رِۆژێكى كه‌م رِێژه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كه زیاد ده‌كات و برِه پاره‌ى زیاترى بۆ ته‌رخان ده‌كات ، هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو كێشه‌ى ئابوورى و بێ ئیشى و بێ پاره‌یی و وازهێنان له ماڵ و منداڵ و قه‌رزارى كه‌سانى دیكه ده‌بێت جگه له كێشه‌ى ته‌ندروستى ونائارامى وتاوان. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگا و پێویستى به مووچه‌یه‌كى زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
هۆكارى بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان
هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا زۆرن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین چه‌ند هۆكارێكى سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌م بابه‌ته كه ده‌كرێ به كورتى باسى بكه‌ین له‌وانه:
یه‌كه‌م: بێ كارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى خراپ له نێوان گه‌نجاندا هۆیه‌كى سه‌ره‌كیه بۆ فێربوونیان له‌سه‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دووه‌م: كێشه‌ى رِۆژانه‌ى ناو خێزان .. تێكچوونى نێوان دایك و باوك و خراپى ماموڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌بێته هانده‌رێك بۆ به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها هاتنى هه‌ندێ خه‌ڵكى بیانى بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستى كاركردن مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵدا ، ئه‌وه‌ش بزانین زۆر جار مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز ، وه زۆربه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشیه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن و بڵاویشى ده‌كه‌نه‌وه.
ئاستی دیارده‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له كوردستاندا
له كوردستان تا ئێستا زانیاریه‌كى زانستى ته‌ندروستى تایبه‌تمان نییه له‌سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان به مادده هۆشبه‌ره‌كان چونكه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كى پزیشكى یان یاسایی بۆ زانینی رِێژه‌ى كه‌سانى تووشبوو و دانانى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و خێرا بۆ ئه‌م كێشه‌یه پێش بڵاوبوونه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار كه ده‌بێته هۆى زیادبوونى رِێژه‌ى تاوان و كارى نایاسایی.
ئایا به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له چى چینێكى كۆمه‌ڵدا ده‌بینرێت ؟ بۆ چى ؟
جیاوازى هه‌یه له نێوان تواناى كه‌سه‌كان له رِووى ئابوورییه‌وه بۆ كرِینى مادده هۆشبه‌ره‌كان به گوێره‌ى نرخ و تواناى پێدانى ئه‌و نرخه، بۆیه ئه‌م به‌كارهێنانه زیاتر له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه
به‌توانان له رِووى ئابوورییه‌وه ، هه‌روه‌ها له نێوانى كه‌سانێكى تواناى ئابوورى كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه ، ئه‌مه و جگه له چینی گه‌نجان و لاوان و هه‌رزه‌كاران كه ژماره‌ى تووشبوونیان زۆرتره به هۆى نه‌زانینه‌وه و كێشه‌ى ده‌روونى كه له‌م توێژه‌دا زۆرتر ده‌بێت.
چۆنێتى بنبرِ كردنی ئه‌م دیارده‌یه
كه‌سانى تووشبوو به‌تایبه‌ت گه‌نجان ئه‌گه‌ر زانیان مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆر به ئاسانى ده‌رده‌كه‌ون له پشكنین و شیكردنه‌وه‌ى نموونه‌ى میز كه له دواى چه‌ند رِۆژێك له ناو میزه‌كه‌دا ده‌مێنێت ئه‌وا ده‌بێته هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره مادده خراپانه له ترسى ئاشكرابوونیان له لایه‌ن كه‌سانى ده‌وروبه‌ره‌وه ، بۆیه سه‌ر باوكانه ئاگادارى هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵه‌كانیان بن ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت ده‌بێت پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر نموونه‌ى میز له بنكه‌ى ته‌ندروستى ، وه ده‌بێت نموونه‌ى میزه‌كه له ناو په‌رداخێكى پلاستیكى پاك بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 4 رِۆژ كۆبكرێته‌وه له ناو سه‌لاجه‌دا بپارێزرێت وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ بوو ، ده‌بێت پشكنینه‌كه دووباره بكرێت له‌سه‌ر نموونه‌كه بۆ دڵنیایه‌كى زیاتر و كه‌مى هه‌ڵه.
چاره‌سه‌رى كه‌سى تووشبوو
كه‌سى تووشبوو به چه‌ند جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: له‌ناوبردنى مادده ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌ش و كه‌مكردنى ئازار و پێدانى شله‌مه‌نى.
دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى به زانینی كێشه‌ى ناو خێزان و هۆكارى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
سێیه‌م: فێركردنى كه‌سى تووشبوو بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى گونجاو به شێوه‌ى رِۆژانه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێو شوێنى ئیش وكارى.
چواره‌م: باشكردنى په‌یوه‌ندى كه‌سى تووشبوو له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌رى.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌سى تووشبووى چاره‌سه‌ركراو بۆ ماوه‌ى 6 مانگ تا 2 ساڵ له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به چاره‌سه‌ركردنى.
دوا وته‌ى ئه‌م بابه‌ته
باش وایه باسى هه‌ندێ نیشانه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ین بۆ زانینی حاڵه‌تى كه‌سانى تووشبوو به كێشه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه زیاد نه‌كات له ناو كۆمه‌ڵگاى كورد چونكه ئه‌گه‌ر زیادى كرد به ئاسانى بنبرِ ناكرێت و بارى ئاسایشى وهێمنى ناو ووڵاته‌كه‌مان تێكده‌دات. زۆر جار ده‌بینین كه‌سانى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كرِینى ئه‌م جۆره ماددانه به هه‌ر نرخێك بێت كه حاڵ و ماڵى خۆیان و هه‌موو شتێك ده‌فرۆشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ده‌بێته هۆكارێك بۆ په‌لاماردانى ئه‌ندامانى خێزانى خۆیان له لایه‌نى كه‌سانى دیكه ودووركه‌وتنه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگا به گشتى و دژایه‌تى كردنى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به توندى و ده‌بێته هۆى رِوخاندنى په‌یوه‌ندى له نێوان مێرد و خێزان و منداڵ و تێكدانى خێزان به گشتى و تووشبوون به كێشه‌ى ئابرِوتكێن و دزى كردن و ئه‌نجامدانى ئیشى خراپ و كوشتن بۆ ده‌ستكه‌وتنى پێویستى خۆیان له مادده هۆشبه‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌كو هه‌وكردنى هه‌ردوو سێنگ و هه‌وكردنى دیوارى ناوه‌رِاستى دڵ و تووشبوون به كه‌م خۆراكى و هیلاكى و لاوازى ونه‌خۆشی كۆئه‌ندامى زاوزێ و حه‌ساسیه‌ت و نه‌خۆشی ده‌روونى ده‌مارگه‌لى ، له‌گه‌ڵ تووشبوون به دڵه‌رِاوكێى ده‌روونى و كرژبوونى ده‌مارگه‌لى و توند و تیژى له هه‌ڵسوكه‌وت و له‌رزى له‌ش و هێڵنج و كرژبوونى ماسولكه‌كان ، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نائارامى له بیركردنه‌وه‌و تێكچوونى بارى كه‌سێتى خۆیه‌تى و هه‌ست نه‌كردن به كات و شوێنى خۆیان و هه‌ستكردن به ته‌نیایى ودووركه‌وتنه‌وه له خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته مه‌ترسى گه‌ورا له‌سه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ر به‌هۆى تاوان و په‌لاماردانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى توند و نا یاسایی.
هه‌روه‌ها كه‌سانێكى تووشبوو ده‌گۆرِێن له ئاستى جموجۆڵى خێرا بۆ ئاستى خاوبوونه‌وه و ئاستى خوێندنیان تێكده‌چێت و له زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان پله‌یان خراپ ده‌بێت و شێوه‌ى جل و به‌رگیان نارِێك و نائاسایى ده‌بێت و رِه‌نگى ده‌موچاویان زه‌رد ده‌بێت و هه‌ست به ماتبوون و قه‌هرو خه‌فه‌ت و لاوازى ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانى رِۆژانه‌ى خۆیان به نهێنى ده‌رده‌خه‌ن و ناو و ناونیشانى براده‌ره‌كانی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن چونكه له یه‌ك گروپن و به پێكه‌وه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن ، هه‌روه‌ها نیشانه‌ى رِێژه‌ى خواردنی شیرینى و شه‌كر زیاد ده‌كات له نێوانى كه‌سانى تووشبوو به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین رِێژه‌ى خواردنى خۆراكى جۆراوجۆری رِۆژانه‌یان زۆر كه‌م ده‌بێت به هۆى تێكچوون له مێتابۆلیزمى هه‌رسكردن و كێشه‌ى ده‌روونیان ، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له كوردستاندا ده‌بێت چه‌ند رێ و شوێن له‌به‌ر بگیرێت له‌وانه:
كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى كوردستان به‌ده‌وروبه‌ره‌وه و نه‌هێشتنى بڵاوكردن و فرۆشتنى ، دروستكردنى چه‌ند ستافێكى پزیشكى بۆ به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى ئه‌و حاڵه‌ته ، دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌نجامدانى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى وورد له‌سه‌ر رِێژه‌ى تووشبووان و جۆرى چاره‌سه‌ركردنیان ، بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له نێوان گه‌نجان و هه‌رزه‌كاره‌كان له مه‌ترسیه‌كانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان.
له كۆتایشدا ده‌بێت مه‌لا و مامۆستایانى ئایینى له‌م بواره‌دا رِۆڵ بگێرِن چونكه ته‌نها ترس له خواى گه‌وره و زانینی حه‌رامى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ بنبرِكردنى ئه‌م كێشه به شێوه‌یه‌كى گشتى ،پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ ( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ ). (رواه مسلم - فه‌رمووده‌ى ژماره 3735 -ج10).
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:17 PM |
زیان و مه‌ترسى یه‌كانى جگه‌ره‌كێشان
پێشه‌كى:
الحمد لله رب العالمين والصَّلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعه بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد :
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] (المائدة :4) له‌م ئایه‌ته دا خواى گه‌وره هه‌موو جۆره خواردنێكى باش و به‌سوود بۆ له‌ش و چالاكى مرۆڤ حه‌ڵال ده‌كات و قبوڵ ناكات ئیمانداران لاواز ببن له له‌ش و ته‌ندروستیان .
هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێت: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] [الأعراف: 157] .
واته: خواى گه‌وره شته پاك و به‌سوده‌كانى بۆ حه‌ڵاڵ كردوون و شته پیس و زیان به‌خشه‌كانى لێ قه‌ده‌غه و حه‌رام كردوون.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] [البقرة: 195] . واته: به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ((لا ضرر ولا ضرار)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (250) . واته: نه زیان له‌خۆت بده و نه‌له خه‌ڵكیش .
ئاینى پیرۆزى ئیسلام هه‌موو جۆره‌كانى خواردنى باش حه‌ڵاڵ ده‌كات و قورئانى پیرۆز ئیمانداران هان ده‌دات له‌سه‌ر خواردنى هه‌موو جۆره‌كانى خۆراك و خوارده‌مه‌نى یه‌كى پاك و باش وه‌كو گۆشتى باڵنده و وگۆشتى ده‌ریایی و هه‌نگوین و ماست و هه‌نجیر و خورما و زه‌یتون و ته‌یرى سمان (سلوى) و جۆره‌كانى دیكه‌ى خۆراكى به‌هێزكه‌ر بۆ له‌شى مرۆڤ. به‌ڵام جۆره‌كانى خۆراكى خراپ و زیانبه‌خش كه له قورئانى پیرۆز به (خبائث) هاتووه حه‌رام كراوه له شه‌رعى ئیسلام چونكه ده‌بێته هۆى تێكدان له ته‌ندروستى له‌ش و ده‌روون و مێشكى مرۆڤ. واته ئه‌و جۆره خۆراك و خوارده‌مه‌نى یانه‌ى كه له قورئانى پیرۆز و له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هاتوون و حه‌رام كراون وه‌كو گۆشتى سه‌ربراو بۆ غه‌یرى خوا و گۆشتى ئاژه‌ڵى مردوو (لحم الميتة) و خوێن و گۆشتى به‌راز و مه‌ى (خمر) و هه‌موو جۆره‌كانى باڵنده‌ى خاوه‌ن چنگ (مخلب) و ئاژه‌ڵى گۆشت خۆر و ئاژه‌ڵى خاوه‌ن كه‌ڵبه ددان (ناب) وه‌كو هاتووه له فه‌رمووده‌یه‌ك له سونه‌نى أبی داودأن النبي صلى الله عليه وسلم نهى عن أكل كل ذى ناب من السبع وعن كل ذى مخلب من الطير" (صحيح الألباني- سنن أبي داود 3/355 فه‌رمووده‌ى ژماره 3803) ته‌نها ئه‌وه نى یه ئه‌م جۆره خواردنه زیانبه‌خشانه حه‌رام كراون، به‌ڵكو هه‌موو جۆره خواردن و خوارده‌مه‌نى یه‌ك كه به‌وته‌ى زانایانى پایه‌به‌رزى ئه‌هلى سوننه هاتوون كه ئه‌م جۆره خواردنه زیانبه‌خشه و حه‌رامه وه‌كو جگه‌ره. هه‌روه‌ها جگه‌ره نه‌ناسراوبوو له كاتى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، به‌ڵام زانایانى پایه‌به‌رزى ئه‌هلى سوننه فه‌تواى حه‌رامدانى جگه‌ره‌یان داوه چونكه زیان و مه‌ترسى زۆره له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و ده‌بێته به‌شێك له جۆره‌كانى خواردنى زیانبه‌خش و ترسناك (خبائث).
پێكهاته زیانبه‌خشه‌كانى جگه‌ره چى یه؟
له رِاستى دا له دواى شیكردنه‌وه‌یه‌كى پزیشكى وورد له تاقیگه‌زانستیه‌كان ده‌ركه‌وت كه دووكه‌ڵى یه‌ك جگه‌ره پێكهاتووه له ژماره‌یه‌كى زۆر له مادده‌ى ترسناك و زیانبه‌خش له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ وه‌كو:
1- یه‌كى ئۆكسیدى كاربۆن CO : گازێكى ژه‌هراویه بۆن و رِه‌نگى نى یه.
2- دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن CO2 : ئه‌م گازه له‌گه‌ڵ گازى یه‌ك ئۆكسیدى كاربۆن CO به‌پێكه‌وه ده‌بنه هۆى ده‌ركردن و له ده‌ستدانى ئۆكسجین له هه‌ردوو سێنگ و له خوێنه‌وه و ده‌بنه ژه‌هراو له له‌شدا.
3- گازى گۆگردى هایدرۆجین.
4- ئه‌مۆنیا.
5- ترشى كاربۆلیك.
6- جۆره‌كانى ترشى ئازادكرا‌و وه‌كو خلیك و نملیك و نایترۆیك كه تێكه‌ڵاو ده‌كرێن بۆ نه‌رم كردنى دووكه‌ڵى جگه‌ره.
7- نایترۆبیریدین (مادده‌یه‌كى سه‌ره‌كى یه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه "سرطان").
8- تار (قه‌تران- قطران) (ده‌بێته هۆى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى سێنگ) كه رِه‌نگێكى قاوه‌یی خه‌ست ده‌دات به جگه‌ره.
9- زه‌رنیخ (ئه‌مه‌ش مادده‌یه‌كى كیمیایه له ناو ده‌رمانه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى رِووه‌كى توتن به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنى مێروو "حشرات").
10- خۆڵه‌مێش (رماد)ى گه‌ڵاى جگه‌ره.
11- نیكۆتین كه زیانێكى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و سوورِى خوێن له‌ناو له‌شدا، ئه‌م مادده‌یه زۆر ترسناكه و له توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ركه‌وت كه برِى ئه‌م مادده‌یه له 20 جگه‌ره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ده‌رزى بدرێت به یه‌كجار له سمته‌وه ده‌بێته هۆى مردنى كتوپرِى كه‌سه‌كه.
12- تێكه‌ڵاوكردنى توتنى جگه‌ره له‌گه‌ڵ مادده‌ى ئه‌لكووڵ (كحول).
توێژینه‌وه‌ى تاقیگه پزیشكیه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌ترسى یه‌كانى جگه‌ره‌كێشان
بۆ ده‌رخستنى مه‌ترسى و ترسناكى جگه‌ره له‌سه‌ر مرۆڤ به توێژینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى له‌سه‌ر كه‌سانێكى جگه‌ره‌كێشى تووشبوو ده‌ركه‌وت كه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵمژینى دووكه‌ڵى یه‌ك جگه‌ره و چوونه‌وه‌ى دووكه‌ڵه‌كه له ناو سێنگ و ده‌ركردنى دووكه‌ڵه‌كه له دواى ده‌ركه‌وت كه دووكه‌ڵه‌كه خه‌ست نه‌بوو چونكه مادده‌ى تار (قه‌تران) كه رِه‌نگى قاوه‌یی ده‌دات به دووكه‌ڵى جگه‌ره ده‌مێنێته‌وه له ناو سێنگ به شێوه‌ى نیشته.
دووه‌م: له دواى یه‌ك دانه جگه‌ره‌كێشان بۆ كه‌سى جگه‌ره‌كێشى تووشبوو ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه تواناى نه‌بوو ده‌ستى خۆى به ووردى بجوڵێنێت بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى وورد له‌سه‌ر ئامێرێكى كاره‌بایی و هه‌ڵه‌ى زۆرى ده‌كرد چونكه تووشى له‌رزین بوو له هه‌ردوو ده‌ستى به هۆى جگه‌ره‌كێشان.
سێ یه‌م: له به‌شى تیشك (أشعة) له نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وت كه كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان سێنگى رِه‌نگى رِه‌ش بوو و كێشى سێنگى زیاتر بوو له پێش تووشبوون به جگه‌ره‌كێشان به هۆى هه‌ڵگرتنى به‌شێكى زۆر له مادده‌ى نیكۆتین و تار (قه‌تران) و به‌شه‌كانى دیكه‌ى مادده كیمیاییه‌كانى ناو جگه‌ره.
مه‌ترسى یه‌كانى جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ده‌روون و رِه‌فتارى كه‌سه‌كه
مرۆڤى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان رِاهاتوو ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره زیانبه‌خشه چونكه له‌شى داواى ده‌كات، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى تێكدانى رِه‌وشت و ره‌فتارى كه‌سى تووشبوو به‌م كێشه‌یه و ژیانى رِۆژانه‌ى ده‌گۆرِێت به‌ره‌و نائارامى و ده‌بێته كه‌سێكى توورِه (هه‌ڵچوو) و تووشى دڵه‌رِاوكێ (قلق) ده‌بێت ئه‌گه‌ر دوورخرا له جگه‌ره‌كانى بۆ هه‌ر هۆكارێك وه‌كو رِۆژووگرتن یان به فه‌رمانى پزیشك یان نه‌بوونى پاره بۆ كرِینى. هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان ناتوانێت مێشكى خۆى به ووردى بخاته سه‌ر كتێبێك بۆ خوێندنه‌وه‌ى یان هه‌ر كارێك له‌و كارانه كه په‌یوه‌ندى به مێشكه‌وه هه‌یه به بێ جگه‌ره‌كێشان. هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو به‌م كێشه‌یه ناتوانێت به بێ جگه‌ره‌كێشان له جێگاى نووستن هه‌ڵبسێت.
كێشه‌كانى دیكه‌ى جگه‌ره‌كێشان چى یه له رِووى پزیشكى یه‌وه؟
جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى كه‌م و كورِى له ویست و رِه‌فتارى رِۆژانه‌ى مرۆڤى تووشبوو و ته‌ندروستى گشتى له‌شى تێكده‌دات و ئه‌عسابى خاوده‌كات له دواى هاندانى و ووریاكردنى و ده‌بێته هۆكارێك بۆ تووشبوونى لاوان به نه‌خۆشى سیل و نه‌خۆشىیه‌كانى دڵ وه‌كو نه‌خۆشى دڵه‌كوتێ (دڵ لێدان به شێوه‌یه‌كى نارِێك "دڵ ده‌شه‌كێته‌وه"). هه‌روه‌ها توتن سرِكه‌رێك (مخدر)ى ژه‌هراویه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر بڵاوبووه و بوه‌ته هۆى تووشبوونى خه‌ڵك به جۆره‌كانى نه‌خۆشى ترسناكى جۆراوجۆر له كۆمه‌ڵگاى خۆمان له كوردستاندا وه‌كو نه‌خۆشى ترسناكى شێرپه‌نجه (سرطان)ى سى (وه‌كو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بینرێت به شێوه‌ى رِۆژانه).
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان چى یه؟
1- گرنگترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه ترسناكه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كه‌سى تووشبوو باوه‌رِ بكات به زیانبه‌خشى جگه‌ره له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به خواى په‌روه‌ردگار و دوعاكردن له خواى گه‌وره بۆ یارمه‌تیدانى له‌سه‌ر وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان به نیه‌تى ته‌وبه‌ت كردن و پاراستنى ته‌ندروستى خۆى چونكه له‌شى مرۆڤى تووشبوو ئه‌مانه‌ته له‌سه‌رى تا ئه‌و رِۆژه‌ى ده‌مرێت .
2- زۆر خواردنى خورما و ماستى مانگا له دواى وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان كه ده‌بێته هۆى پاككردنى له‌ش له زیانه‌كانى نیكۆتین به ویستى خواى گه‌وره و رِێژه‌كه‌ى كه‌م ده‌بێت له خوێن و هه‌روه‌ها له‌ش داواى ئه‌م مادده ترسناكه ناكات له دواییدا.
3- خواردنه‌وه‌ى گیراوه‌ى گێزه‌ر و ته‌ماته له دواى نان خواردنى نیوه‌رِوان به شێوه‌ى رِۆژانه تا ماوه‌ى یه‌ك مانگ ده‌بێته هۆى پاڵاوتن و پاككردنى خوێن له مادده‌ى نیكۆتینى جگه‌ره‌ى ترسناك، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ى گیراوه‌ى عرقسوسى شله‌تێن ده‌بێته هۆى زیادكردنى به‌رگرى له‌ش به‌رامبه‌ر به مادده ژه‌هراویه‌كان چونكه مادده‌ى كۆرتیزۆنى ئاسایی تیایه.
4- خۆپاراستن له بیركردنه‌وه له جگه‌ره به به‌كارهێنانى سیواك (سیواك كردن) به رِێژه‌یه‌كى زۆر وه‌كو له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان s هاتووه، هه‌روه‌ها به مژینى مێخه‌ك (قرنفل) و به ئه‌نجامدانى هه‌ناسه‌دانێكى قووڵ بۆ چه‌ند جارێك (20 جار) به بێ جگه‌ره له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى هه‌ناسه‌كه له سێنگه‌وه به فراوانى وه‌كو چۆن بیركردنه‌وه له جگه‌ره ده‌رده‌كرێت وایه (ئه‌مه‌ش 2 سه‌عات جارێك دووباره‌بكرێت و له دواى ئه‌وه پێویستى به جگه‌ره زۆر كه‌متر ده‌بێت تا چاكبوونه‌وه).
دوایین ووته
له كۆتاییدا : ده‌بێت كه‌سى تووشبوو به جگه‌ره‌كێشان رِاستى یه‌كى پزیشكى بزانێت كه له دواى ماوه‌یه‌كه هه‌ست به لاوازییه‌ك و بێ هێزییه‌كى گشتى ده‌بێت و له دواى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانى پشكنینێكى پزیشكى بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌ردوو سى یه‌كانى بووه و له دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌شى زۆر لاواز و بێ توانا ده‌بێت و هه‌ناسه‌دانى تێكده‌چێت و هه‌ست به خنكاندن ده‌كات له‌گه‌ڵ ئازارێكى توندى نائاسایی به‌رده‌وام تا مردنى به شێوه‌یه‌كى كتوپرِ (ئه‌مه‌ش له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌بینرێت به شێوه‌ى رِۆژانه). خواى گه‌وره بمانپارێزێت. [وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ] سورة الذاريات (55). والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:20 PM |
پوكانه‌وه‌ى ئێسك (osteoporosis)
پوكانه‌وه‌ى ئێسك یه‌كێكه له‌نه‌خۆشیه‌كانى ئێسك ، كه‌بریتیه له كه‌مبونه‌وه‌ى ناسروشتى ئاشكرا له چڕى ئێسك (بڕى ئێسكى ئه‌ندامى ونائه‌ندامى ) و گۆڕ‌انى جۆرى له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون .
هه‌ر له‌ناوى نه‌خۆشیه‌كه‌وه ده‌توانین تێبگه‌ین كه‌ئێسك ده‌پۆكێنێته‌وه و بۆشاییه‌كانى ناو شانه‌ى ئێسك زیاد ده‌بێت و ڕوبه‌رى ئه‌م بۆشایانه گه‌وره‌تر ده‌بێت ، كه‌مبونه‌وه‌ى چڕى ئێسك به‌هۆى كه‌مى بڕى كالیسیۆم و پرۆتینى ئێسك مرۆڤ دوچارى شكانى ئێسك ده‌كات كه زۆر به‌سه‌ختى خۆى ده‌گرێته‌وه و ساڕێژده‌بێت چونكه كاتێكى درێژى ده‌وێت و ئێسك ناگه‌ڕێته‌وه دۆخى سروشتى خۆى ، به‌ساڵاچوان زیاتر دوچارى پوكانه‌وه‌ى ئێسك ده‌بن ، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش پاش نه‌مانى بێ نوێژى.
كام ئێسك زیاتر توشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت ؟ ئێسكه‌كانى ڕان و بڕبڕه‌ى پشت و مه‌چه‌ك زیاتر به‌م نه‌خۆشیه تووش ده‌بن ، وه زۆربه‌ى جار شكانى بڕبڕه‌ى پشت ده‌بێته هۆى كورتبونه‌وه‌ى كه‌سانى توشبوو به چه‌مانه‌وه‌ى پشتیان .
به‌ڵام شكانى ئێسكى ڕان به هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ، نه‌ك ته‌نها به ئازاره به‌ڵكو نزیكه‌ى 80% ئه‌م كه‌سانه 6 مانگ پاش ئه‌م شكانه تواناى ڕۆیشتنیان نامێنێت ، له‌مه‌ش خراپتر نزیكه‌ى 20% ئه‌م نه‌خۆشانه له‌ماوه‌ى ساڵێك پاش ئه‌م شكانه ده‌مرن .
پوكانه‌وه‌ى ئێسك چۆن ڕوده‌دات؟
ده‌زانین كه‌ئێسكه‌كانمان له‌سه‌ره‌تاكانى ژیان به‌هێزده‌بن (به‌تایبه‌تى له قۆناغى گه‌شه‌كردندا) وه له بیسته‌كانى ته‌مه‌ن ده‌گه‌نه لوتكه‌ى به‌هێزیان ، له‌وه‌به‌ودوا ئێسك ڕوو له داخوران ده‌كات له‌و به‌شه‌ى ژیان كه‌ماوه ، ئه‌مه‌ش چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت بۆیه كه‌سانى توشبوو پێى نازانن تاوه‌كو ئێسكیان نه‌شكێت ، بۆیه ناوى (نه‌خۆشى بێده‌نگ)ى لێنراوه.
بۆ پوكانه‌وه‌ى ئێسك له ژناند زیاتر ڕوده‌دات؟
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بارستایى ئێسك لاى ئافره‌ت كه‌متره له‌ئێسكى پیاو له‌هه‌مان ته‌مه‌ندا ، بۆیه ئێسكیان بێ هێزتره ، هه‌روه‌ك هۆرمۆنه مێینه‌كان كه سووڕى مانگانه ڕێكده‌خه‌ن ، گرنگیه‌كى زۆرى بۆ ئێسكى ئافره‌ت هه‌یه (ئه‌م هۆرمۆنه ناوى ئێسترۆجینه )، له ئافره‌تى ته‌ندروستدا ده‌ردانى ئه‌م هۆرمۆنه به درێژایى ته‌مه‌نى زاوزێ به‌رده‌وام ده‌بێت تاده‌گاته ته‌مه‌نى (نه‌مانى بێنوێژى)، كه ده‌ردانى ئه‌م هۆرمۆنه ڕاده‌وه‌ستێت ده‌بێته هۆى له‌ده‌ست دانى ئێسكه ماده به شێوه‌یه‌كى خێراتر وه‌ك له‌وه‌و پێش. شایانى باسه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى پوكانه‌وه‌ى ئێسك ده‌بن ،ئه‌وانه‌ن كه زووتر یان پێشوه‌خت سوڕى مانگانه‌یان ڕاده‌وه‌ستێت یاخود ئه‌وانه‌ى هێلكه‌دانیان لێكراوه‌ته‌وه.
نیشانه‌كانه‌كانى تووشبوون به پوكانه‌وى ئێسك چین ؟
1-شكانى ئێسك به‌پێكانى ساده.
2-پشت چه‌مانه‌وه.
3-ئازارى خواره‌وه‌ى پشت.
4-كه‌مبونه‌وه‌ى درێژى باڵا.
كه‌ى له‌سه‌ر ئافره‌تان پێویسته به‌دواى دیارى كردنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا بگه‌ڕێن ؟
1- ئه‌و خانمانه‌ى ته‌مه‌نیات له 65 ساڵ زیاتره.
2- ئه‌وخانمانه‌ى سوڕى مانگانه‌یان پێشوه‌خته وه‌ستاوه .
3- ئه‌وخانمانه‌ى توشى شكانى ئێسك بوون پاش ڕاوه‌ستانى سووڕى مانگانه .
گرنیگترین هۆكاره‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه له پیاوان و ئافره‌تاندا:-
* چاڵاكى وجووڵه‌ى كه‌م له ئه‌نجامى كه‌مترین چاڵاكى وه‌رزشى (پیاسه كردن بۆماوه‌ى نیو كاتژمێر( 3 )سێ جار له‌ڕۆژێكدا).
* كه‌م خۆدانه به‌رهه‌تاو (كه تیشكى رۆژ هۆكارێكى سه‌ره‌كیه بۆ دروست بوونى ڤیتامین D كه‌یارمه‌تى نیشتنى كالیسیۆم له ئێسك ده‌دات بۆ به‌هێز بوون و پته‌وتربونى) .
* جگه‌ره‌كێشان .
* زۆر خواردنى كحول و ئه‌وخواردنه‌وانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى (كافیین) یان تێدایه وه‌ك چایى و قاوه هه‌روه ها ، خواردنه‌وه‌ى گازى چونكه تواناى مژینى كالیسیۆم كه‌م ده‌كاته‌وه .
* وه‌رنه‌گرتنى بڕى پێویستى كالیسیۆم له‌خواردنى رۆژانه‌دا كه له سپیاتى هێلكه و شیر‌و به‌ر هه‌مه‌كانیدا به ڕێژه‌كى به‌رز هه‌یه . . به‌كارهێنانى (كۆرتیزۆن) بۆ ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن.
* هۆكارى بۆماوه‌یى (له‌وانه‌یه له مێژوى خانه‌واده‌دا تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه هه‌بێت).
چۆن ده‌توانن له مه‌ترسى توشبون به‌م به‌خۆشیه كه‌مكه‌ینه‌وه؟ ئه‌مه ده‌كرێت به:-
1- دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ى كحول.
2- ئه‌نجامدانى چاڵاكى وه‌رزشى و خواردنى بڕى پێویستى كالیسیۆم (1-1.5 گرام)له‌رۆژێكدا له سه‌رچاوه سروشتیه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ ڤیتامین D كه به‌ئاسانى ده‌ستده‌كه‌وێت به خۆدانه به‌رهه‌تاو و هه‌روه‌ها له خوارده‌مه‌نیه ده‌ریایى و به‌رهه‌مه‌كانى شیر.
3-پێوانى زووى چڕى ئێسك پێویسته له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى دكتۆرى پسپۆڕدا.
شایانى باسه ده‌كرێت ڕێ له پوكانه‌وه‌ى ئێسك بگرێت (كه په‌یوه‌ندى به به‌ساڵاچوانه‌وه هه‌یه ) به‌دروست كردنى ئێسكى به‌هێز له منداڵی‌دا.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:23 PM |
ئازار
ئازار دیارده‌یه‌كى مرۆڤانه‌ى زۆر ئاڵۆزه ، كه ژیان لێى بێبه‌ش نیه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك نهێنیه‌كى سه‌رسامكه‌ر ده‌مێنێته‌وه بۆ زانستى پزیشكی وه بۆ ئه‌و زانایانه‌ى مامه‌ڵه له گه‌ڵ زینده‌وه‌ران ده‌كه‌ن .
له‌سه‌رتادا وشه‌ى (ئازار) وه‌ك وشه‌یه‌كى به‌ڵگه نه‌ویست له‌دیارده به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كانى ژیان خۆى ده‌نوێنێت ، به‌ڵام هه‌ركه داوا له‌مرۆڤێك ده‌كه‌یت وه‌سفى ئه‌و ئازاره‌ت بۆ بكات كه هه‌ستى پێ ده‌كات ، ئه‌وا ده‌بینى چۆن به سه‌رسوڕماوى و نامۆیانه سه‌یرت ده‌كات ، كه له‌گه‌ڵ ئه‌م نۆڕینه نامۆ‌و سه‌رسورماویه تۆمه‌تباركردنێكى خاوه‌ن پرسیار خۆى به گه‌مژه‌یى و گێلى و میشك خاوى تێكه‌لڕ ده‌بێت .
ده‌سته‌وستانی مرۆڤ له تێگه‌یشتنى ئه‌م دیارده‌یه ده‌سته‌وستانێكى گه‌وره‌ترى له چاره‌سه‌ركردنیدا یان كه‌م كردنه‌وه‌ى توندیدا لێ كه‌ته‌وتۆته‌وه ، بۆیه مێژوى مرۆڤایه‌تى ته‌ندراوه به هه‌زاران تاقى كردنه‌وه و هه‌وڵدان له‌م مه‌یدانه‌دا سه‌ره‌نجام به‌رهه‌مى جیاواز‌و شێوازى به‌كارهاتووى جیاواز په‌یدابوون له چاره سه‌ركردنى ئازار و دامركاندنه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى جۆر و توندى و سروشتى ئه‌ندامى به‌شه تووش بووه‌كه له له‌شى مرۆڤ ، تائێستاش هه‌واڵه‌كان و شێوازه‌كانى چاره‌سه‌رى ئازار به‌رده‌وامن.
پێناسه‌ى ئازار :
ئازار له‌پزیشكیدا وشیاركه‌ره‌وه‌یه‌كى خورسك یان سروشتیه كه بۆ ئاماژه‌دان به بوونى حاڵه‌تێكى نائاسایى یان ئاگاداركردنه‌وه‌له مه‌ترسیه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له جه‌سته ده‌كات ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه سه‌ره‌ڕاى ڕاستى ساده‌یى به‌ناته‌واوى ده‌مێنێه‌وه و تواناى ڕ‌ازى كردنى هه‌موو لایه‌ك له پزیشكان و ده‌رونناسان و فه‌یله‌سوف و زمانه‌وه‌نه‌كانى نیه هۆیه‌كه‌شى ئه‌ویه كه ئازار هه‌ست پێكردنێكى تاكیه (فردى)توندیه‌كه‌ى له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆڕێت ته‌نانه‌ت له تاكه‌كه‌سێدا له‌ساتێكه‌وه بۆ ساتێكى تر جیاوازه ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه له‌وانه‌یه ئه‌و شته‌ى بۆ كه‌سێك به‌ئازاره بۆ یه‌كێكى تر وانه‌بێت . بۆ نمونه : بزماره كانزاییه‌كان یان هاوشێوه‌كانیان وه‌ك ئامێره كانزاییه نوك تیژه‌كان كه‌خه‌ڵكانێك له له‌شى خۆیان ده‌چه‌قێنێن وه‌ك شێوازێك بۆ دیارخستنى هێز وتوانا له‌سه‌ر دان به‌خۆداگرتن یان بۆ خۆشى و ڕابواردن و بۆ مه‌به‌ستى تر .
ئه‌م كرداره ئازارێك دروست ناكات شیاوى باس بێت له‌م كه‌سانه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه سه‌رچاوه‌ى خۆشىبێت بۆیان ، به هه‌مان شێوه ئه‌و ئازاره كه‌وا له هه‌ندێك نه‌خۆش ده‌كات بناڵن و هاوربكه‌ن ، به‌ڵام بۆ هه‌ندێكى تر هیچ هه‌ستێكى نامۆیانه‌یان لا دروست ناكات.
ئه‌م پارادۆكسیه(التناقظ) پێناسه‌ى ئازار دژوار ده‌كات و ئه‌وه‌ى خۆى له‌قه‌ره‌ى دیارده‌ى ئازار ده‌دات ده‌كه‌وێته گێژاوێكى گه‌وره‌تر له گێژاوى پێناسه ، وه ئه‌گه‌ر بۆى زیاد بكه‌ین و بیڵێین كه ئازار له‌وانه‌یه ئازارى ده‌رونى یان سۆزیارى(عاطفی) ، جه‌سته‌یى ، ئاوه‌زى بێت ، ئه‌وا هه‌ست به گرانى گه‌یشتن بۆ وه‌ڵامێك ده‌كه‌ین كه هه‌موولایه‌ك پێى قایل بن ، چوونكه نازانیین سنورى نێوان ئازارى ده‌رونى و ئازارى جه‌سته‌یى له كوێ و چۆن دیاربكه‌ین؟!!.
بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه زیاتر باسى ئه‌م بابه‌ته مشت ومڕزایه درێژترنه‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌وه به‌وه‌نده ده‌بێت كه بڵێین ((ئازار دیارده‌یه‌كى ئاڵۆزه كه چه‌ند هۆكارێك به‌شدارن له وروژاندنى و هه‌ست پێكردنی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى وه ئامانجى سروشتى ئه‌م دیارده‌یه‌ش كه ئاگاداركردنه‌وه‌یه به بوونى مه‌ترسیه‌كى ناوه‌خۆیى یان ده‌ره‌كى كه هه‌ڕه‌شه له جه‌سته‌ده‌كات به‌نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه)).
چاره‌سه‌رى ئازار:
سه‌باره‌ت به ئازارى جه‌سته‌یى كه بابه‌تى باسه‌كه‌مانه لێره ، چێوه ده‌ماره‌كان هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ى هه‌ستێكى كارتێكه‌ر به ئازاره بۆ مێشك ، چێوه كۆئه‌ندامى ده‌مار له روكه‌شى جه‌سته‌دا بڵاوبۆته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مێشك درێژ ده‌بێته‌وه . ئه‌م ناوه‌شى لێنراوه بۆ جیاكردنه‌وه له ناوه‌نده كۆئه‌ندامى ده‌مار كه ناگاته ڕوكه‌شى له‌ش.
ئه‌م چێوه ده‌ماره ته‌نها هه‌ستكردن به ئازار(یان بوونى سه‌رچاوه‌ى ئازار) بۆ مێشك ناگوازێته‌وه ، به‌ڵكو هه‌سته جۆراوجۆره‌كان ده‌گوازێته‌وه ، كه‌یارمه‌تى مرۆڤ ده‌دات به هه‌ست كردن به‌وه‌ى له ژینگه‌ى ده‌وروپشتیدایه تاوه‌كو په‌رچه‌كردارى(رد الفعل) گونجاوى بۆى هه‌بێت وه‌كو هه‌ستكردن به سه‌رما و گه‌رما ، به‌ركه‌وتنى سوك و به‌هێز ، لێخشان و هه‌سته‌كانى تر ، ئه‌و چێوه ده‌مارانه‌ى كه هه‌سته‌كان بۆ مێشك ده‌گوازنه‌وه به (ده‌ماره‌كانى هه‌ست sensory nerves) ناسراون بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له‌و چێوه ده‌مارانه‌ى كه فه‌رمانه‌كانى مێشك بۆ ماسولكه و جومگه‌كانى جووڵه ده‌گوازنه‌وه و به (ده‌ماره‌كانى جووڵه motor nerves) ناسراون.
پێشینان ئه‌وڕاستیه‌یان ده‌رك كردبوو كه ده‌ماره‌كانى هه‌ست هه‌ستى جۆراوحۆر بۆمێشك ده‌گوازنه‌وه ، بۆیه هه‌ڵده‌ستان به وروژاندنى هه‌سته ده‌ماره‌كان یان وشیاركردنه‌وه‌یان به وروژێنه‌رێكى به هێزتر ، كه به‌سه‌ر كارێگه‌رى وروژێنه‌ره به ئازاره‌كه‌دا زاڵ ده‌بێت و دایده‌پۆشێت و به‌مه‌ش مێشك به وه‌رگرتنى وروژێنه‌ره به هێزتره‌كه‌وه مژوڵ ده‌بێت و زیاتر هه‌ست به ئازار ناكات ، ئه‌مه‌ش ناسراوه به ]دژه وروژاندن [counter irritation له‌نمونه دژه وروژاندنى به‌كارهاتوو له چاره‌سه‌رى ئازاره‌كانى پێ به (ده‌رزى كوتاندن Acupuncture)ه ، ئه‌م شێوازه‌ش له چین سه‌ریهه‌ڵدا پێش زیاتر له 5 هه‌زار ساڵ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى كیسى به‌فر بۆ چاره‌سه‌رى ئازاره‌كانى سوتان.
بیردۆزى ده‌روازه :
هه‌ریه‌كه له ده‌رونناسى كه‌نه‌دى (ڕۆناڵد میلزاك)و زاناى فیسۆلۆجى ئینگلیزى (پاترێك دۆڵ) بیردۆزێكیان بۆ ڕاڤه‌كردنى دیارده‌ى ئازار داناوه ناویان ناوه (بیردۆزى ده‌روازه the crate theory) به‌پێ ئه‌م تێواریانه : (دڕكه‌په‌تك شتێكى وه‌ك ده‌روازه‌ى تێدایه كه به‌هۆى هه‌سته‌كانى گوازراوه به‌هۆى هه‌سته ده‌ماره‌كان و فه‌رمان هاتووه‌كانى مێشك ده‌بێته‌وه).
دڕكه‌په‌تك SPINAL CARD به‌شێكه له كۆئه‌ندامى ناوه‌نده‌ده‌مار و له ناو بۆشایى بڕبڕه‌ى پشتدایه . هه‌موو چێوه ده‌ماره‌كان به دڕكه‌په‌تكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه ، واته ئه‌و هه‌سته‌ى چێوه ده‌ماره‌كان ده‌یگوازنه‌وه ده‌بێت به دڕكه‌په‌تكدا تێپه‌ڕێت پێش گه‌یشتنى به‌مێشك .
به‌گوێره‌ى بیردۆزى ده‌روازه ده‌كرێت ڕاڤه‌ى هه‌ندێك شتى نادیارى په‌یوه‌ندیدار به دیارده‌ى ئازاره‌وه بكرێت ، بۆ نمونه یاریزانى سیرك ، كاتێك به چه‌قاندنى پارچه شوشه یان بزمارى كانزایى له جه‌سته‌یدا به‌بێ هه‌ستكردن به ئازار . حاڵه‌تى له خۆ ڕازیبوون به‌هۆى ئه‌نجامدانى كارێكى سه‌روئاساییه‌وه ، هۆكاربێت بۆ ئه‌وه‌ى مێشك فه‌رمان به‌داخستنى ده‌روازه له دڕكه‌په‌تكدا بكات به‌مه‌ش ئه‌و ئازاره‌ى چێوه ده‌مار هه‌ستى پێده‌كات تێناپه‌ڕێ و ناگاته مێشك به‌مه‌ش ئه‌و مرۆڤه هه‌ست به ئازار ناكات.
ئاگادربوونه‌وه به‌بوونى كارتێكه‌رێكى به ئازار وزانینى سروشتى ئازاره‌كه و هه‌ستكردن پێى هه‌مووى له‌مێشكدا ڕووده‌دات ، ئه‌مه‌ماناى ئه‌وه نیه كه‌مێشك ئازار ده‌چێژێت ، به‌ڵكو ڕاستى زانستى ده‌ڵێ مێشك هه‌ستیار نیه به ئازار ماناى وایه مێشك نامه ده‌ماریه پێگه‌یشتوه‌كه‌ى وه‌رده‌گێرێته‌وه سه‌ر هه‌ست كردن به‌ئازار له‌و شوێنه‌ى جه‌سته‌ى كه‌وتوه‌ته به‌ر كاریگه‌رى كارتێكه‌ره به ئازاره‌كه به گوێره‌ى هه‌مان بیردۆز ، ئه‌و هه‌سته جۆراوجۆرانه‌ى ، كه چێوه كۆئه‌ندامى ده‌مار ده‌یگوازێته‌وه له وانه‌یه بێته هۆى داخستنى ده‌روازه له دڕكه‌په‌تكدا یان كردنه‌وه‌ى ، به‌مه‌ش ده‌شێ بوترێت : كوتان به ده‌رزیه چینیه‌كان و كیسه‌كانى به‌فر ده‌بنه هۆى داخستنى ده‌روازه‌ى ئازار له دڕكه‌په‌تكدا.
هه‌روه‌ها بیردۆزى ده‌روازه دیارده‌یه‌كى تریش ڕاڤه‌ده‌كات كه پزیشك و زانایانى سه‌رسام كردبوو ئه‌م دیارده‌یه‌یش ناسراوه به ئازارى شه‌به‌ح ، ئازارى ئه‌ندامى بڕاوه phantom pain هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ى چاره‌سه‌ریان وا ده‌خوازێت كه به‌شێك له جه‌سته‌یان لێ بكرێته‌وه وه‌ك باسك یان ڕانێك هه‌ندێك جار هه‌ست به ئازارێكى توند ده‌كه‌ن له‌و به‌شه بڕاوه‌دا ، كه‌لێكراوه‌ته‌وه و نه‌ماوه ، نه‌وه‌ك له به‌شه جێماوه‌كه‌ى : مه‌راقى ئه‌و نه‌خۆشه بۆ ئه‌ندامه بڕاوه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه هۆى كرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ئازار ، به‌مه‌ش ڕودانى ئازار له‌لاى ئه‌وكه‌سه ڕاڤه‌ى زانستیانه ده‌كرێت (ئه‌م ڕاڤه‌كردنه له خودى ئازاره‌كه سه‌ر سوڕ هێنه‌رتره).
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:25 PM |
ئێسك و گه‌شتى كالیسیۆم له‌له‌شدا
په‌یكه‌رى مرۆڤ له206 په‌یكه‌رى ئێسك پێكهاتووه(كه‌مێك زیاتر یان كه‌متر )، كه‌ڕۆڵى جۆراوجۆر ده‌گێڕن ، وه‌ك پاراستنى ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ و پاڵپشتیان وه‌به‌هاوكارى ماسولكه‌كانه‌و ده‌ماره‌كان كرداره‌زینده‌ییه‌ڵێویست كانى له‌ش فه‌راهه‌م ده‌كات (ئێسكى كه‌لله‌سه‌ر ڵارێزگارى مێشك ده‌كات وه‌په‌راسوه‌كان و سىیه‌كان و‌دڵ ده‌ڵارێزن). ئێسقان ئه‌و مادده‌یه‌كه‌په‌یكه‌رى گشتى له‌ش پێكده‌هێنێت ، وه‌ئه‌میش وه‌ك هه‌موو شانه‌یه‌كى تر‌ى زیندوى له‌ش لووله‌ى خوێن و لیمف و ده‌مارى تێدایه، زۆربه‌ى پێكهاته‌ى ئێسك بریتیه‌له: فۆسفات كالیسوم له‌گه‌ڵ بڕێكى كه‌مى ماگنیزیۆم و سیلیكا و هه‌ندێك كه‌مه‌كانزاى تر ئێسكه‌په‌یكه‌رى مرۆڤى هه‌رزه‌كار نزیكه‌ى (206-216) ئێسقانى تێدایه‌كه14% كه‌كێشى جه‌سته‌ڵێكده‌هێنێت درێژترین و به‌هێز ترین ئێسقان ، ئێسكى رانه‌و بچوكترین ئێسكیش ئێسكى ئاوزه‌نگیه‌كه‌یه‌كێكه ه‌سێ ئێسكه‌كه‌ى گوێچكه‌كه‌ى ناوه‌ند.
ئه‌م ئێسكانه‌ده‌كرێت بكرێنه‌دوو به‌شه‌وه: ته‌وه‌ره‌په‌یكه‌ر و په‌له‌په‌یكه‌ر، (80) ئێسكى ته‌وه‌ره‌په‌یكه‌ر ته‌وه‌ره‌ى ستوونى له‌ش ڵێكدێنێت وه‌ئێسكه‌كانى كه‌لله‌سه‌ر بڕبڕه‌ى پشت و په‌راسوه‌كان و كۆپه‌كى سینگ ده‌گرێته‌وه.
په‌له‌په‌یكه‌ر 126 ئێسك له‌خۆ ده‌گرێ وبریتیه‌له‌ئێسكه‌سه‌ربه خۆكان و به‌سته‌ره‌وه‌كانیان به‌ته‌وه‌ره‌په‌یكه‌ر. ئێسكه‌سه‌ربه‌خۆكان برتین له: سه‌ره‌وه و په‌لى خواره‌وه و ڵاشكۆكانیان. ، ئێسكه‌په‌یكه‌ر به‌هۆى به‌سته‌ره‌شانه‌و ژێ و ماسولكه‌و كڕكراگه‌وه‌به‌یه‌كتر به‌ستراون.
له‌روِوى توێكاره‌یه‌وه‌دوو جۆره‌ئێسك هه‌یه:
یه‌كه‌م/ په‌ڕه‌ئێسك : ئه‌مه‌شیان دوو به‌شه:
1 - ئێسكى پته‌و( (compact bane: كه(80%) ى ئێسك پێكده‌هێنێت و له‌ئێسكه‌خانه‌وسیسته‌مى هاڤێرسیون دروست بووه‌كه‌به‌هۆى جۆگه‌ى هاڤێرسیوم یان ڤۆڵگمانه‌وه‌به‌یه‌كتر گه‌یه‌نراون ، ئه‌م جۆگانه‌موولوله‌خوێن وده‌مارى ورد له‌وانه‌لیمفیان تێدابێت و ئێسكى پته‌و به‌هۆى سوڕى خوێنى نێوان خانه‌كان خواردن وه‌رده‌گرێت.
ئێسكى پته‌و تواناى چه‌مانه‌وه‌ى نیه‌به‌ڵام توند‌و خۆگره‌به‌رامبه‌ر زه‌برو چه‌ماندنوه.
2- ئێسكى ئیسفه‌نجى (cancerous bone) : وه‌كو ئه‌وه‌ى له ئێسكه‌درێژه‌كاند هه‌یه ، تایبه‌تمه‌نده‌به.
توانایى كه‌مى به‌رگه‌گرتن و چڕى له‌ئێسكى پته‌و كه‌متره‌له‌پێكهاته‌كه دا یا تیغه‌به‌ربه‌ستى تێدایه.
له‌وانه‌یه‌ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌به‌شێوه‌ی كى هه‌ڕه‌مه‌كى خۆیان نیشانبده‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكخراون كه‌ئێسكه‌كه‌زۆر پته‌وبكه‌ن هاوشێوه‌یه‌بۆ ئه‌و تۆڕه‌شیشه‌ى له‌پاڵپشتكردنى بینایه‌به‌كار ده‌هێنرێت ، ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌به‌درێژایى هێڵى فشار ڕێكخراون گه‌ر ئه‌و فشار‌و هێزه‌ى ده‌خرێته‌سه‌رى بگۆڕێت ده‌شى سه‌رله‌نوى ڕێكبخرێنه‌وه ، بۆیه‌ئه‌م ئێسكانه‌زۆرتر كردارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌ئارسته‌ى كارتێكه‌ره‌كان تێدا ڕووده‌دات وتوانایى گۆڕ‌انى خێرا‌و زۆر یان تێدایه‌به‌ڵام به‌وه‌تایبه‌تمه‌ندن كه‌كه‌متر به‌رگه‌ى زه‌برى ده‌ره‌كى ده‌گرن و له‌ئێسكى پته‌و نه‌رمترن.
دووه‌م/ ئێسكى پێچاو پێچ :
ئه‌و ئێسكانه‌ن كه‌گه‌شه‌یان ته‌واو نه‌بووه، ئه‌مانه‌یان به‌سروشتى خۆیان گه‌شه‌یان ناته‌واوه‌یاخود به‌هۆى ده‌ردێكه‌وه‌له‌ئێسكه‌ك ده‌بێته‌هۆى كردارى گه‌شه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى بێ هێز.
له‌ڕووى توێكارى خانه‌ییه‌وه‌سێ جۆره‌خانه‌هه‌یه‌كه‌یار ه‌تى گه‌شه‌ى ئێسك ده‌دات ، ئۆسیتوبلاستسostenblasts ئه‌مانه‌خانه‌ى بنیاتنانى ئێسكن ، ئۆستیۆ كلاستس osteclasts ئه‌مانه‌خانه‌ى مژین یان له‌ناوبردنى ئێسكه‌وه‌ئۆستیوساستس osteocytes ئه‌مانه‌خانه‌ى ئێسكى پێگه‌شیتوون ، هاوسه‌نگى له‌نێوان ئۆستیوبلاست وئۆستیۆكلاست ڵارێزگارى و به‌رده‌وامى به‌شانه‌ى ئێسك ده‌به‌خشێت. ئێسكه‌كانى له‌ش به‌دوو قۆناغ ده‌گوزه‌رێنن، قۆناغى بنیات نان و به‌دوایدا ڕماندن و ڵاش ئه‌وه‌بنیات نان و به‌م شێوه‌یه‌به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌قۆناغى گه‌شه‌و لاوێتى مرۆڤدا دروست كردن زۆرتره‌و ئێسكه‌كان درێژترو به‌هێزتر ده‌بن ، ڵاش ڵێڕاگه‌شیتن و به‌ره‌وپیرى ڕۆیشتن كردارى ڕمان زیاتر ده‌بێت و بارسته‌ى ئێسكه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه، وه‌زیاتر له‌باره‌بۆ شكان و هه‌روه‌ك پشت بڕبڕه‌ى پشت ده‌چه‌مێته‌وه‌به‌هۆى ڕمانى بڕبڕه‌كان و كورتبونه‌وه‌یان و نه‌مانى نه‌رمیان .
چاڵاكى ئێسك و هێزه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و هێزه‌ى په‌ستان و كشانى ماسولكه‌كان و ژێیه‌كانیان له‌كاتى كرژ بوون خاوبونه‌وه‌یان دیخه‌نه‌سه‌ر ئێسك چونكه‌ئه‌م ماسولكه‌و ژێیانه‌نووساون به‌ئێسكه‌وه.
به‌م دواییانه‌سه‌لمێنراوه‌كه له‌ناو ئێسكدا ته‌زوویه‌كى كاره‌بایى به‌دوو جه‌مسه‌رى جیاواز هه‌یه‌كار له‌سه‌ر دابه‌شكردنى كارى خانه‌كانى ئێسك ده‌كات بۆ بنیات و ڕماندن ، هه‌روه‌ك بوارى چاڵاكى ئه‌م خانانه‌ش دیاریده‌كه‌ن. تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندیان كه‌له‌كاتى سستى وحه‌وانه‌وه‌ئه‌م ته‌زووه‌كاره‌باییه‌كه ده‌بێته‌وه‌و ماده‌ى بنیاتنه‌رى ئێسك كه‌متر به‌رده‌ست ده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا ناسك و بێهێز ده‌بێت ، ته‌نانه‌ت له‌كاتى گه‌شتى ناو بۆشایى تاقیكردنه‌وكان سه‌لماندویانه‌ده‌ره‌نجا مى نه‌بونى یه‌كجاره‌كى هێزى ڕاكێشان زه‌وى ماسولكه‌كان بێ هێزه‌ده‌بن و ئێسكه‌كان ناسك ده‌بن به‌هۆى نه‌بوونى به‌رگریان به‌رامبه‌ر هێزى ڕاكێشانى زه‌وى له‌مه‌وه‌ده‌گه‌یینه‌ئه نجامى ، حه‌وانه‌وه‌ى ته‌واو ئێسك توشى ڵوكانه‌و ده‌كات ، له‌ڕێى چاڵاكتر بوونى خانه‌كانى ڕماندن وبێهێزبوونى خانه‌كانى بنیات نان له‌كاتى حه‌سانه‌وه ئه‌مه‌ش كه‌م بوونه‌وه‌ى ماده‌ى ئێسكى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
په‌یوه‌ندى كالیسیۆم به‌ئێسكه‌وه:
كالیسیۆم یه‌كێكه‌له‌و كانزایانه‌ى له‌به‌شه‌پته‌وكه‌ى ئێسكدا هه‌یه، ئێسك كۆگاى كالیسیۆمه‌له‌له‌شى مرۆڤدا ، وه‌كالیسیۆم بۆ ئێسك و له‌ئێسكه‌وه‌ده‌گوازرێته وه‌به‌هۆى خانه‌ى (ئۆستیۆبلاست)ه‌وه، كارى كالیسیۆم له‌سه‌ر ئێسك كورت نابێته‌وه‌به‌ڵكو له‌ماسولكه‌و ده‌مار و خانه‌كانى تر‌ى له‌شیش كارى جۆراوجۆرى هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وكاره‌زینده‌ییه‌گرنگ انه‌ى له‌ناو خوێندا ده‌یانكات كالیسۆم له‌ناو ڕێخۆپه‌كاندا ده‌مژرێت به‌یارمه‌تى ڤیتماینى D ى چاڵاك هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كى زۆرى كالیسیۆم 98% له‌ناو گورچیله‌كاندا دوباره ده‌مژرێته‌وه، هه‌روه‌ك له‌ش ده‌توانێت كالیسیۆمى ده‌ست كه‌وێت به‌خۆدانه‌به‌ر تیشكى سه‌رووه‌وه‌نه‌وشه‌یى .
منداڵان 75% كالیسیۆم به‌كارده‌هێنن و ئه‌م ڕێژیه‌ش بۆ 30% كه‌م ده‌بێته‌وه‌له‌ته‌مه‌نى 20 ساڵیدا چونكه‌له‌م ته‌مه‌نه‌دا كالیسیۆم بۆ بنیاتنانى ئێسك به‌كارناهێنرێت به‌ڵكو بۆ پاراستنى چڕیه‌كى. هه‌موو خانه‌كانى مرۆڤ ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى كالیسیۆمیان تێدایه‌كه‌ده‌كاته‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌و هه‌زاربه‌شه‌ى له‌ده‌روه‌ى خانه‌دا به‌رده‌سته، ئه‌م كالیسیۆمه‌ى ناو خانه‌كۆنترۆڵى زینده‌چاڵاكیه‌كانى وه‌ك گه‌شه‌و گرژبونه‌وه‌و بنیات نان ده‌كات و به‌نه‌بوونى كالیسیۆم ئه‌م جه‌سته‌له‌كاركردن ده‌وه‌ستێت جه‌سته‌ى مرۆڤ ناتونێت كالیسیۆم به‌رهه‌م بێنێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونى بڕێكى زۆر كه‌م له‌م كانزایه‌په‌یوه‌ندى به‌ژیان و مه‌رگه‌وه هه‌یه‌ئه‌وا جه‌سته‌و مێشك به‌ته‌نها پشت به‌نه‌ریتى خواردنى ئه‌وكاسه‌نابه‌ستێت بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى كالیسیۆمى له‌ده‌ست چوو ده‌رئه‌نجامى ده‌ردان و به‌كارهێنانى سروشتیه‌كان .
ته‌رازوى كالیسیۆم ، ده‌كه‌وێته‌و ڕ‌ژێمى پشت ده‌ره‌قیه‌رژێم parathyroid gland)) كه‌له‌چوار ڕێژێمى بچوكى ڵێك دێت كه‌وتونه‌ته‌ته‌نیشته‌ك نى ڕژێنى ده‌ره‌قیه‌وه، ئه‌م ڕژێنانه‌هۆرمۆنێك ده‌رده‌ده‌ن ، ئاستى ئه‌م كانزایه‌له‌ناو خوێن و وشله‌ى نێوان خانه‌كان ڕێك ده‌خات. ڕێكخستنى نیشتنى كالیسیۆم له‌ئێسك وده‌ردانى بۆ ناو خوێن ڕێكخراوه‌له‌لایه‌ن چاڵاكى هۆرمۆن و ڤیتامینات و ڵێداویستى جه‌سته‌به‌كالیسیۆم . ڤیتامین D ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌گێرێت له‌مژینى كالیسیۆم له‌كۆئه‌ندامى هه‌رس و گورچیله‌له‌خوێنداو گه‌یاندنى به‌ئێسك ، ئه‌گه‌ر ئاستى وه‌ك ڵێویست نه‌بوو ئه‌وا (ته‌رازوو)ه‌كه‌كار له‌سه‌ر ڕاكێشانى هه‌ندێك كالیسیۆم له(بانكى ئێسك)دا ده‌كات كه‌به‌درێژایى ته‌مه‌نى نێوان منداڵ و لاوێتى له‌ویدا ڵاشه‌كه‌وت كراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌لایه‌ن دكتۆر (ڤیلیمێر ماتكۆفیتش) كراوه‌له‌كۆڵێژى ڵزیشكى زانكۆى واشنتۆن ده‌ریخستوه‌كه‌ئێسكى تازه‌ڵێگه‌شیتوو تواناى وه‌رگرتنى هێز وچڕى هه‌یه‌و ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد ئه‌و كچه‌هه‌رزه‌كارانه‌ى بڕێكى زۆر تر‌ى كالیسیۆم به‌كاردێنن ، زیاترى لێ ڵاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش كارێكه‌ئه‌سته‌مه‌له‌ته مه‌نێكى به‌ساڵاچودا ، له‌ته‌مه‌نى 35 ساڵیدا له‌ژیانمان بڕى ئه‌و ماده‌یه‌ى ده‌یدۆڕێنین زیاتره‌له‌وه‌ى جه‌سته‌مان فه‌راهه‌مى ده‌كات ، جائه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕى ئێسكمان تائه‌و كاته دروست نه‌كردبێت ئه‌وا سه‌ره‌و ژێربونمان خێراتر ده‌بێت. ئه‌ونده‌ماوه‌بیڵێن كه‌مى كالیسیۆم ده‌بێته‌هۆى نه‌خۆشیه‌ك به‌ناوى (داخورانى ئێسك) ، شایانى باسه‌كالیسیۆم له‌توانایىدا نیه‌چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌بكات ڵاشان توشبوون ڵێ بۆیه‌ته‌نها ڕێگاى چاره(خواباشتر ده‌زانێت ) به‌خواڵاراستن ده‌بێت له‌م نه‌خۆشیه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌خوازێ بڕێكى باشى ئه‌م كانزایه‌به‌درێژایى ته‌مه ن بخورێ به‌تایبه‌تى له‌ماوه‌ى گه‌شه‌دا بۆیه‌خواردنه‌وه‌ى گڵاسێك شیرى ته‌واو چه‌ور(حلیب كامل الدسم) 3 جار له‌رۆژێكدا ئامۆژگارى نایابه، هه‌ر گڵاسێك 290 میلیگرام كالیسیۆمى تێدابێت كالیسیۆمى زیاترى تێدایه‌وه‌له‌ناوخودى شیردا ڤیتامین D تێدایه‌كه‌ڵێویسته‌بۆ مژینى كالیسیۆم.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:38 PM |
سورِى ئینسۆلین له له‌شى مرۆڤدا
ئینسۆلین یه‌كیكه له گرنگترین هۆڕمۆنه‌كانى ناو جه‌سته‌ى مرۆڤ ، كردارى ڕێكخستنى ئاستى سوته‌مه‌نى له‌ش به‌م هۆرمۆنه سه‌یره به‌نده وه ڕێگا به‌م سوته‌مه‌نیه ده‌دات بۆ چونه ناو خانه‌كانى له‌شمان. هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مى ژیانى ئینسۆلین له هه‌ندێ خانه‌ى دیاریكراوى (په‌نكریاس)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، كه‌پێیان ده‌وترێت (خانه‌ى بێتا B-cells ) ، په‌نكریاس ڕۆژانه نزیكه‌ى (30 - 50) یه‌كه‌ى ئینسۆلین ده‌رده‌دات بۆ پارستنى ئاستى پێویستى ئه‌م هۆرمۆنه له‌ناو جه‌سته‌ى كه‌سێكى پێگه‌یشتووى ته‌ندروستدا .
ئاستى ئه‌م هۆرمۆنه له‌خوێندا پاش (8 - 10) خوله‌ك له خواردن ده‌ست ده‌كات به به‌رزبوونه‌وه تا ده‌گاته لوتكه پاش (30 - 45) خوله‌ك له خواردنى ژه‌م ، وه ( 90 - 120 ) خوله‌كى ده‌وێ له‌پاش خواردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئاستى بنه‌ڕه‌تى.
(گلوكۆز) به‌باشترین وروژێنه‌رى (په‌نكریاس) داده‌نرێت بۆده‌ردانى ئیتسۆلین ، به‌ڵام پاش جێگیر بوونى ئاستى (گلوكۆز)ى خوێن له‌نێوان (80 - 100) میللیگرام/دێسیلیتر (په‌نكریاس) زیاتر ئه‌م هۆرمۆنه ده‌رنادات .
ئینسۆلین له دوو قۆناغى بنه‌ڕه‌تێدا ده‌رده‌درێت : -
1. قۆناغى سه‌ره‌تایى: ئه‌م قۆناغه‌یان پاش به‌رز بوونه‌وه‌ى خێرایى ئاستى (گلوكوَز) ده‌ست پێده‌كات به جۆرێ كه ئینسۆلین به شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌رده‌درێ بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رزبونه‌وه خێرایه بگونحێ ، له‌وانه‌یه ئه‌مه شرۆڤه‌ى بارى (حاله) دابه‌زینى شه‌كرى ئه‌و كه‌سانه بكات كه به نه‌شته‌ر گه‌ده‌یان یاخود به‌شێك له ڕیخۆڵه باریكه‌یان هه‌ڵگیراوه ، به هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى خێراى ئینسۆلین له‌گه‌ڵ نه‌بونى ڕوبه‌رى ته‌واو بۆ به‌رده‌وام بوون له مژینى (گلوكۆز) لاسه‌نگیه‌ك له‌نێوان ئاستى به‌رزى ئینسۆلین و ئاستى نزمى گلوكۆز ڕووده‌دات وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى گلوكۆز كه‌م كه‌مه ئاستى ئینسۆلین داده‌به‌زێت.2. قۆناغى دوایى: قۆناغى هه‌ڵكشانى دووباره‌ى ئینسۆلین .... وروژاندنى به‌رده‌وامى (خانه‌كانى بێتا) له لایه‌ن گلوكۆزى ده‌ره‌كیه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى هه‌ستیارى ئه‌م خانانه بۆ گلوكۆز (ئه‌گه‌ر هاتو له چوار كاتژمێر زیاترى خایاند) یاخود گلوكۆزى ناوه‌كى به به‌رده‌وامى زیاتر له (24) بیست و چوار كاتژمێر به ئاستى به‌رزمایه‌وه ، ئه‌م دیارده‌ى ناهه‌ستیار بوونه جێگیر‌و به‌رده‌وام نیه‌و ده‌كرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ دۆخى ئاسایى خۆى . ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه شرۆڤه‌ى باری (حاله) هه‌ڵكشانى ناجێگیرى شه‌كرى خوێن بكات لاى هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان نیه ، ئه‌م نه‌خۆشانه گازانده له هه‌ڵكشانى ئاستى شه‌كر ده‌كه‌ن له هه‌ندێ كات ، به‌ڵام به ڕێكخستنى ژه‌مى خواردن و خۆ دوورگرتن له زۆرخواردنى شیرنیه‌مه‌نى و كاربوهیدرات شه‌كره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئاستى ئاسایى خۆى . به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه خۆراكیه‌ى كه‌پسپۆرى خۆراك بۆ نه‌خۆشى دیارده‌كات ، یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره‌گرنگه‌كان بۆنه‌خۆشى شه‌كره به‌تایبه‌تى له جۆرى دووه‌م ، بۆ پاراستنى تواناى خانه‌كانى بێتا بۆ ده‌ردانى ئینسۆلین . ئینسۆلینى گه‌یشتوو له‌ناو ده‌نكۆڵه‌ى لكاوه به یه‌كێك له پێكهێنه‌رانى خانه‌وه . گه‌شتى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئینسۆلین به‌په‌یدابوونى بڕێك گلوكۆز له ناو خانه وه به‌رزبوونه‌وه‌ى ماده‌ى (ATP) كه به یه‌كه‌ى وزه له‌ناو خانه ناوده‌برێت ، ده‌ست پێده‌كات ، له‌م دۆخه‌دا خانه ئاگادارى زیاد بوونى گلوكوز و پێویستى ده‌ردانى ئینسۆلین ده‌بێت بۆ زاڵبوونى به‌سه‌ر ئاستى گلوكۆز .
ده‌روازه‌كانى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى توخمى (پۆتاسیۆم) پێوه‌ده‌درێن و ده‌روازه‌كانى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى (كالیسیۆم) ده‌كرێنه‌وه ، له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ى كالیسیۆم ده‌چێته ناو ئه‌و ده‌نكۆڵانه ، ئه‌م ده‌نكۆڵانه گرژ ده‌بنه‌وه‌و ئینسۆلین ده‌رده‌ده‌ن و ئه‌و گه‌شته‌ی ده‌ست پێده‌كات كه هاوڕێى ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به وێستگه‌ى دوایى .
كاتێ ئینسۆلین ده‌گاته خانه‌كانى له‌ش به‌دواى (وه‌رگر)ـى تایبه‌ت به‌خۆیدا ده‌گه‌ڕێ كه له‌باوه‌شى ده‌گرن، ئه‌م وه‌رگرانه له‌سه‌ر ڕووى خانه‌كانه‌وه‌ن، ئه‌م وه‌رگرانه له‌سه‌ر هه‌موو خانه‌كانى له‌شن وه له‌وه ده‌چێته چه‌وریه‌خانه‌كان و خانه ماسولكه‌ییه‌كان زیاترین ژماره‌یان له‌م وه‌رگرانه ده‌بێت.
ئه‌م وه‌رگرانه وه‌ك بازنه‌ى به‌یه‌ك گه‌یاندنى ناوه‌ندى ده‌ره‌وه و ناوه‌ندى ناوه‌وه‌ى خانه كارده‌كه‌ن، له‌وێدا كه ئینسۆلین كارى خۆى ده‌كات. ئه‌م خانانه تواناى وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى كه‌م له‌ئینسۆلینیان هه‌یه له‌به‌رتایبه‌تمه‌ندیه� �یان و هه‌ستیاریان ـ ئه‌م وه‌رگرانه له‌پرۆتینێكى شه‌كرى دووپارچه پێك دێن، پارچه‌ى گه‌وره پێى ده‌گوترێت (ئه‌لفا) و كێشى گه‌ردى یه‌كسانه به 130,000داڵتون و درێژ ده‌بێته بۆ ده‌ره‌وه‌ى خانه به‌ڵام پارچه بچوكه‌كه پێى ده‌وترێت (بێتا) وه كێشى گه‌ردى یه‌كسانه به 90,000 داڵتۆن و به‌شى زۆرى له‌ناوه‌وه‌ى خانه‌یه‌و له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌گاته ترشه‌لۆكێك(ئه‌نزیم) كه چالاك ده‌بێت به لكانى ئینسۆلین به وه‌رگره‌وه، ئه‌م ترشه‌لۆكه ده‌بێته هۆى به‌ستنى فسفۆر به پارچه‌ى (بێتا) وه به‌شێوه‌یه‌كى خودبه‌خودى ئه‌م كرادره ده‌بێته هۆى وروژاندنى زنجیره‌یه‌ك له كردار كه ده‌بنه هۆى ده‌ركه‌وتنى كارى فسیۆلۆژى ئینسۆلین. ئه‌م ڕێبازه ئاڵۆزه له‌سه‌ره‌تاى له‌باوه‌ش گرتنى ئینسۆلینه‌وه تا ده‌ركه‌وتنى كاریگه‌ریه فسیۆلۆژیه‌كه‌ى له‌وانه‌یه توشى هه‌ندێ كه‌م و كورتى بۆماوه‌یى ببێت كه ده‌بێته هۆى كه‌م بونه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئینسۆلین به‌هۆى شێوانى قۆناغى پاش وه‌رگره‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ له باره‌كانى(حالات) شه‌كره هۆكاره‌كه‌ى بوونى گرفته له ڕێژه یاخود هه‌ستیارى وه‌رگره‌كان بۆ ئینسۆلین یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه.
دیارده‌ى ڕێكخستنى داكشاو بریتییه له دیارده‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌رگره‌كانى ئینسۆلین ده‌ره‌نجامى به‌رزى ڕێژه‌ى ئینسۆلین وه‌ك خۆ پاراستنێك له كاریگه‌رى زیاد بوونى ڕێژه‌ى ئینسۆلین هه‌روه‌ك له باره‌كانى(حالات) قه‌ڵه‌وى و خواردنى شیرنه‌مه‌نى و كاربۆهایدرات به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر، له‌وانه‌یه‌ش وه‌رگرتنى ئینسۆلینى ده‌ره‌كى به‌ڕێژه‌یه‌كى زیاده‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه دیارده‌ى ڕێكخستنى هه‌ڵكشاو بریتیه له زیاد بوونى ژماره‌ى وه‌رگره‌كانى ئینسۆلین به‌هۆى كه‌مى ئینسۆلینى به‌رده‌ست هه‌روه‌ك له حاڵاتى ئه‌نجامدانى چالاكى وه‌رزشى و به‌ڕۆژوو بوون ڕووده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاترى هه‌بێت بۆ به‌ستران به وه‌رگره‌كانه‌وه. بوونى ڕێژه‌یه‌كى زیاده‌ى (كۆرتیزۆن Cortisone) له تواناى یه‌كگرتنى ئینسۆلین له‌گه‌ڵ وه‌رگره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه به‌هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ستیارى وه‌رگره‌كان بۆ ئینسۆلین هه‌روه‌ك له بارى(حاله) ئه‌و نه‌خۆشانه ڕووده‌دات كه چاره‌سه‌رى به كۆرتیزۆن وه‌رده‌گرن به شێوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌ك ته‌نگه نه‌فه‌سى (ڕه‌بوو). یه‌كێكى تر له كاریگه‌ریه‌كانى ئینسۆلین بریتیه له ڕێدان به‌چوونه ناوه‌وه‌ى گلوكۆز بۆ ناو خانه پاش یه‌كگرتنى ئینسۆلین و وه‌رگر، ئه‌م گلوكۆزانه‌ش به‌هه‌ندێ ڕێ و شێوازى تایبه‌ت ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خانه.
گوازه‌ره‌وه‌كانى گلوگۆز:
كردارى ئۆكساندنى گلوكۆز له ناوخانه‌كان بریتیه له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زه ده‌داته خانه‌كان به‌تایبه‌تى خانه‌كانى (مێشك) كه به‌ته‌واوه‌تى پشت به گلوگۆز ده‌به‌ستێت بۆ دروست كردنى ووزه.
دیوارێكى خانه‌یی ده‌ورى خانه‌ى داوه كه له سێ چین پێكهاتووه، دوو چینى چه‌ورى كه چینێكى پرۆتینیان له نێواندایه، بۆیه ئه‌و ماددانه‌ى له‌ناو چه‌وریدا ناتوێنه‌وه تێپه‌ڕبوونیان به دیوارى خانه‌دا ئه‌سته‌مه وه‌ك گلوگۆز له‌به‌ر ئه‌مه بۆ چونیان پێویستی به ( گوازه‌ره‌وه)یه.
ئه‌م گوازه‌ره‌وانه هه‌ندێكیان پێویستیان به ووزه‌یه وه هه‌ندێكى تریان پێویستیان پێى نیه به‌ڵكو به‌هۆى جیاوازى خه‌ستیه‌وه ، له ئاستى خه‌ستى به‌رزه‌وه بۆ ئاستى خه‌ستى نزمه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ، تا ئێستا به‌لایه‌نىكه‌م پێنج جۆره گوازه‌ره‌وه بۆ گلوگۆز دۆزراونه‌ته‌وه كه پشت به وزه نابه‌ستن وه هه‌ستیاریان جیاوازه‌و ناوى كورتكراوه‌ى ( GLUT) یان لێ نراوه.
-گوازه‌ره‌وه‌ى (GLUT - 1):
ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه له هه‌موو شانه‌كانى له‌شى مرۆڤدا هه‌یه و پێداویستى سه‌ره‌كى دابین ده‌كات ، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه هه‌ستیارێكى زۆرى بۆ گلوگۆز هه‌یه بۆیه گلوگۆز ده‌گوازرێته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بوونى خه‌ستیه‌كى كه‌م له گلوگۆز ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه پێكهێنه‌رێكى گرنگى یه‌كه‌ى په‌رده‌ى نێوان مێشك و خوێنه ئه‌ویش به دابین كردنى گلوگۆز بۆ مێشك به‌ڕێژه‌یه‌كى گونجاو و تێر.
- گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 2):
هه‌ستیارى بۆ گلوگۆز كه‌مه و ته‌نها له كاتى به‌رزى ڕێژه‌ى گلوگۆزدا كارده‌كات وه‌ك پاش نان خواردن ، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه به گوازه‌ره‌وه‌ى گلوگۆز بۆ ناو خانه‌كانى بێتا داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى گلوگۆز ئینسۆلینێكى زیاتر بڕژێنێ.
له‌وانه‌یه ئه‌م گوازه‌ره‌ویه به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى ڕێگر بێ له ده‌ردانى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ئینسۆلین له په‌نكریاسه‌وه یان ڕێده‌گرێ له وه‌رگرتنى گلوگۆز له لایه‌ن خانه‌كانى جه‌رگه‌وه هه‌روه‌ك له حاڵاتى به‌ڕۆژووبوندا.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 3):
له‌هه‌موو شانه‌كاندا هه‌یه وه گوازه‌ره‌وه‌ى سه‌ره‌كى ناو شانه ده‌ماریه‌كانه و هه‌ستیاره‌كى به‌رزى بۆ گلوگۆز هه‌یه و به‌رپرسه له گواستنه‌وه له نێوان شله‌ى مۆخ و ده‌ماره خانه‌كان.-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 4):
له‌ناو ماسولكه‌كانى جوڵه و چه‌وریه شانه‌كان هه‌یه ، ئه‌م گوازه‌ره‌وانه له‌ناوخانه‌كاندا هه‌ن و درێژ بوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ى خانه بۆ له‌باوه‌ش گرتنى ئینسۆلین به‌هۆى وه‌رگره‌كانى.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 5) :
ئه‌مانه له ڕووكه‌شى خانه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رسدا و جه‌رگ و تۆوى پیاودا هه‌ن، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه شه‌كرى (فره‌كتۆز) ده‌گوازێته‌وه كه ووزه‌یه‌كى زۆر ده‌به‌خشێت، ئه‌م كوازه‌ره‌ویه زۆر هه‌ستیاره به‌فره‌كتۆز.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT -6)
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (GLUT - 7):
ئه‌م گوازه‌ره‌ویه گلوگۆزى به‌ستراوه به فسفۆر له گه‌ردیله‌ى كاربۆنى ژماره 6 ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانى ناو خانه، ئه‌م گوازه‌ره‌وه‌یه له جه‌رگ و هه‌ندێك شانه‌ى تردا هه‌یه.
هه‌ندێك گوازه‌ره‌وه‌ى تریش هه‌یه كه بۆ كاركردنیان پێویستیان به وزه‌یه ، ئه‌مانه گلوگۆز و سۆدیۆم ده‌گوازنه‌وه و پێیان ده‌گوترێت (SGLT) دوانیان لێ وه‌سف كراون تاوه‌كو ئێستا، ئه‌م گوازه‌ره‌وانه له كۆئه‌ندامى هه‌رس و گورچیله‌كان دان بۆ دووباره مژینه‌وه‌ى گلوگۆز:-
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (SGLT - 1)له ڕیخۆڵه‌كان و بۆڕیه‌كانى گورچیله‌دان.
-گوازه‌ره‌ه‌وه‌ى (SGLT - 2) له بۆڕیه‌كانى گورچیله دایه.
به چوونه‌ژووره‌وه‌ی گلوگۆز بۆ ناوخانه كردارێكى تر ده‌ست پێده‌كات به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى وزه‌ى پێویست بۆ ژیانى خانه و پاشان و شانه و پاشان ئه‌ندام و له كۆتایشدا له‌شى مرۆڤ.
به‌هیواى ئه‌وه‌ى توانیبتمان له‌م چه‌ند دێره‌دا كورته‌یه‌كى گه‌شتى ئه‌م هۆرمۆنه نایابه‌تان بۆ باس بكه‌ین له زایانگه‌یه‌وه تا مه‌نزڵگاكه‌ى وه ئه‌و ده‌روازانه‌ى پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێ .
په رتوکی ژیان
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:41 PM |
نیکۆتین دوای 10 چرکه ده‌گاته مۆخ
دوای توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێ ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی نیکۆتین ده‌رکه‌وتووه که نیکۆتین دوای چه‌ند چرکه‌ییه‌ک ده‌گاته مۆخ و زیانه‌کانی ده‌گه‌ینێت به مۆخ ، توێژینه‌وه‌که ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه که نیکۆتین مه‌ترسیدارترین ماده‌ی کیمیاوییه که کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌بێت بۆ سه‌ر مۆخ و مێشک ، جگه له‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کیه بۆ خوو گرتن ، وه‌کو ماده هۆشبه‌ره‌کانی کۆکاین و هیرۆین ، ه ده‌بنه هۆی دروستکردنی ئه‌نزیمێکی زیان به‌خش ئه‌م ئه‌نزیمه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیه بۆ هه‌ست کردن به که‌م وکورتیه‌کان له مێشک و له ناوبردنی خۆشی ، له میانه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه که دوای داگیرساندنی جگه‌ره‌و کێشانی به 10 چرکه نیکۆتین ده‌گاته مێشک و زیانی خۆی بلاوده‌کاته‌وه ، جگه له‌مه‌ش زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی دڵ و هۆکارێکه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زان گه‌یاندن به ملوله‌کانی خوێن ، جگه له‌مه‌ش بگه‌ره بۆ ئافره‌تان زیانی زۆرتره وه‌ک پیاوان به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی دووگیان کا کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆرپه ،
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:44 PM |
گه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى ددانه‌كان
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...079804d141.jpg
ڕاپۆرتێكی تازه‌ی پزیشكی ئاشكرای كردووه كه ئه‌گه‌ری تووشبوون به له‌ده‌ستدانی ددانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی جگه‌ره‌كێشه‌وه دووجار ئه‌وه‌نده به‌رز ده‌بێته‌وه ، له‌چاو ئه‌وانه‌ی جگه‌ره نه‌كێشن .
ڕاپۆرته‌كه كه له ژووری پزیشكه‌كانی ددان له ئه‌لمانیاو به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌لمانی ده‌ركراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ، كه كه‌سانی جگه‌ره‌كێش به شێوه‌یه‌كی گه‌وره تووشی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی ددانه‌كان ده‌بنه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی ددانه‌كان .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌و ماده زیانبه‌خشه‌ی له‌ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه ، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردن و تێكدانی ئێسكه‌كان .
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه جگه‌ره‌كێشان ته‌نها نابێته هۆی زیان گه‌یاندن به ددانه‌كان و پۆكانه‌وه‌ی ، به‌لكۆ مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م به ڕێژه‌ی 6 ئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن كه‌سانی جگه‌ره‌كێشه‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه .
خاتوو مارتینا بۆتشكه پسپۆر له بنكه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له ئه‌لمانیا ده‌لێت" ساڵانه نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س له ئه‌لمانیا تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و به‌لاعین ده‌بنه‌وه ، وه نزیكه‌ی 4500 كه‌س ساڵانه به‌هۆی ئه‌و شێرپه‌نجه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، كه زۆربه‌یان پیاون .
شایانی باسه ئه‌و تووشبوونه پله‌ی حه‌وته‌می ئه‌و هۆكاره شێرپه‌نجه‌یه‌یه كه تووشی پیاوان ده‌بێت ، وه به پله‌ی شانزده‌هه‌م دێت له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه .
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:46 PM |
كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نووس ده‌تپارێزێت له شێرپه‌نجه‌ى خوێن
http://kurdiu.org/fileup7/3201406p.jpg
زانایانى هۆڵه‌ندى رایه‌نگه‌یاند كه خواردنى كه‌ره‌و ز و مه‌عده‌نووس ماده‌ى فلافانوید ئه‌بیجنین تێدایه كه مرۆڤ ده‌پارێزێت له تووش بوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌كانى خوێن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مایكل بیبلینبوش له زانكۆى جرونجینجنى هۆڵه‌ندى رِایگه‌یاند : به گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ده‌ستمان كه‌وتوه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه خواردنى كه‌ره‌وزو مه‌عنده‌نووس هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌شى تێك بشكێن به‌مه‌ش پارێزگارى له‌له‌ش ده‌كات بۆ تووش نه‌بوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن،هه‌روه‌ها ه مادده‌ى \"فلافانوید ئه‌بیجنین\" به‌رێژه‌یه‌كی باش له‌دۆشاوی ته‌ماته‌و شه‌رابی سووردا هه‌یه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:51 PM |
گێلاس مێشك ئارام ده‌كاته‌وه
http://www.xendan.org/imgnews/18875.imgcache.jpg
خه‌ندان – له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و خوێ كانزاییه‌كان، خواردنی گێلاس ده‌بێته‌هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و گرنگیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه.
گێلاس میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ كانزاییه‌كان و تینوێتی ده‌شكێنێت و گورچیله‌كانیش چالاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه سروشتییانه‌ی كه بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم و وزه ده‌دات به له‌ش به‌جۆرێك كه هه‌ر ده‌نكێكی 4 یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدایه.
گێلاس دوو جۆری هه‌یه، ترشه‌كه‌ی كه به‌رگه‌ی پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌گرێت و شیرینه‌كه‌شی كه له كۆتایی مانگی پێنج پێده‌گات و ته‌مه‌نی له ترشه‌كه‌ی درێژتره كه به‌ناوبانگترینیان له ئه‌مریكای باكووردا ده‌بێت.
گێلاس به خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ رزگاربوون له خۆیی سۆدیۆمی زیانبه‌خش له ده‌ماره ره‌قبووه‌كان، شاره‌زایان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه پێش نان خواردن گێلاس نه‌خورێت، چونكه ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی رژاندنی ترشه‌ڵۆكه‌كان و له ئه‌نجامیشدا به‌دهه‌رسی رووده‌دات.
گێلاس بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه رۆماتیزمیان هه‌یه، چونكه یارمه‌تی ده‌دات له به‌رگریكردن له هه‌وكردن ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت.
گێلاس مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن ده‌پارێزێت و هه‌ر كوبێك گێلاس 325 ملیگرام پۆتاسیۆم و 3 گرام ریشاڵی تێدایه.
خواردنی گێلاس یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه گێلاس زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:52 PM |
نێرگز سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
نێرگز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بۆنێكی زۆر خۆشی هه‌یه، كه‌سانێكی زۆر ئه‌و گوڵه بۆنخۆشه بۆ چاره‌سه‌ریش به‌كارده‌هێنن
چونكه له‌ناویدا ماده‌ی (كاربۆهیدرات، سركه‌ی به‌تواناكردنی ئێسك‌و سركه‌ی ئه‌سیری چه‌وری) هه‌یه.
سووده‌كانی نه‌رگز:
زۆربه‌ی مرۆڤ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردن به‌كاریده‌هێنن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه قوڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئازاری نه‌مانی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان.
ڤاكسینێكی زۆرباشه بۆ نه‌هێشتنی ئازاری سه‌ر.
چۆنێتی ئاماده‌كردنی چای نێرگز:
له‌پێشدا گوڵی نێرگز وشك ده‌كرێته‌وه، پاشان دوو كه‌وچكی قاوه تۆزی ئه‌و گوڵه وشكه بكه‌نه ناو ئاوی گه‌رمه‌وه‌و
بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بیكۆڵێنن‌و پاشان بیخۆنه‌وه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:55 PM |
گێزه‌ر باشترین یارمه‌تیده‌ره بۆ پێست
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...a91ce6eadd.jpg
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی، به هۆی ئه‌و ڤپتامینه‌ی له گێزه‌ر هه‌یه، ئه‌و سه‌وزه‌یه سوودێكی زۆری بۆ پێست و له‌ش هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ده‌ریخستووه كه گێزه‌ر، زۆرترین رێژه‌ی ڤیتامینی (ئه‌ی) تێدایه و ئه‌و ڤیتامینه پێویسته بۆ ته‌ندروستی و جوانی پێست و یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ جوانتركردنی ره‌نگی پێست.
هه‌روه‌ها پسپۆرانی بواری جوانكاری ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن گیراوه‌ی گێزه‌ری تازه بخۆنه‌وه، چونكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ككه به‌سووده و رێگره له چرس بوونی پێشوه‌خته و له لایه‌كی دیكه ئارام كه‌ره‌وه‌ی ده‌ماره‌كانه و له‌ش له ژه‌هره‌كان ده‌پارێزێت و له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
سەرچاوە ئاوێزە
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:56 PM |
سووده‌کانی لیمۆ چیه ؟
په‌ندێکی هیندی هه‌یه ئه‌ڵێت : خواردنی رۆژانه‌ی لیمۆیه‌ک به یه‌کجاری سه‌رامت لێ دوور ئه‌خاته‌وه.
قه‌سه‌یه‌کی باویش هه‌یه که خواردنی رۆژانه‌ی لیمۆیه‌ک ته‌مه‌ن درێژ ئه‌کات . گیراوه‌ی ئاوی لیمۆ سوودی ته‌ندرووستی زۆری تێدایه شایه‌نی ئه‌و پیاهه‌ڵدانیه ... چونکه یاریده‌ی پرۆسه‌ی هه‌رسکردن ئه‌دات ماسووکه‌ی دڵ و بۆرییه‌کانی خوین به‌هێزئه‌کات .
خاوێنکه‌ره‌یه‌کی باشی پێسته . دوژمنێکی به‌هێزی سه‌رماو په‌تایه دژی ئاوسانی جگه‌ر و زاراوه.
|
behnam5555 |
10-12-2011 02:57 PM |
ماسی‌و میوه رێگه له تێكچوونی مێشك ده‌گرێت
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...0eff3fc3f1.gif
خواردنی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵێك خواردن وه‌ك ماسی‌و میوه‌و سه‌وزه تا 60% ره‌وتی تێكچوون‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
لێكۆڵه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ڵێن ریجیمێكی خواردن كه پڕ بێت له‌ماسی، رۆنه‌كانی كه ترشی چه‌وری «ئۆمێگا سێ»یان تێدایه، سه‌وزه‌و میوه‌هات مه‌ترسی تێكچوونی مێشك‌و ئالزایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه. له‌كاتێكدا كه‌خواردنی رۆنه‌كانی كه‌ترشی چه‌وری «ئۆمێگا شه‌ش»یان تێدایه، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشیییه‌كانی مێشك وه‌ك بیرچوونه‌وه‌و كه‌مبوونه‌وه توانای مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌رانه، كه‌سانێك كه رۆنه‌كانی كه «ئۆمێگا سێ»یان تێدایه له‌ڕیجیمی خواردنه‌كه‌یاندا داده‌نێن (وه‌ك رۆنی كانۆلا‌و رۆنی گوێز)، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌و كێشانه تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها خواردنی ماسی، سه‌وزه‌و میوه‌هاتش كاریگه‌رییه‌كی هاوشێوه‌ی له‌سه‌ر میًشكی مرۆڤ داده‌نێت.
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:00 PM |
زورجار له خه‌و ده‌سته‌كان سر ده‌بن ئایا هوكاره‌كانی جیه ؟
سرِبوونه‌وه و ئازارى ده‌ست له‌كاتى نووستن زۆر جار به هۆى په‌ستانى مه‌چه‌ك له‌سه‌ر ده‌مارى نێوان مه‌چه‌ك و په‌نجه‌كانه‌وه رووده‌دات. نیشانه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته:
1- سرِبوونه‌وه له ده‌ست و په‌نجه‌كانه‌وه جگه له په‌نجه‌ى بچووك.
2- ئازارێك له ده‌سته‌وه به‌ره‌و باسك.
3- زیادبوونى سرِبوونه‌وه و ئازار له كاتى شه‌وان كه ده‌بێته هۆى بێ خه‌وى (خه‌وزرِان).
4- ئازاره‌كه كه‌م ده‌بێت له دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ست تا ئاستێكى به‌رزتر له له‌شه‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرا ده‌بێته هۆى لاوازى ماسولكه‌كان له دواى ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه كه زیاتر تووشى ئه‌م كێشه‌یه ده‌بن:
1- ئافره‌تى ته‌مه‌نى 40 بۆ 50 ساڵ.
2- ئافره‌تى سكپرِ.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئیش وكاریان له‌سه‌ر چاپكردن و كۆمپیوته‌ره.
4- كه‌سانێكى تووشبوو به هه‌وكردنى جومگه‌كان (رِۆماتیزم).
چاره‌سه‌ركردن:
1- كه‌م كردنى كێشى له‌ش بۆ كه‌سێكى قه‌ڵه‌و.
2- به‌رزكردنى ده‌ستى تووشبوو به‌م حاڵه‌ته و دانانى له‌سه‌ر سه‌رینێك كه ئاستى به‌رزتر ده‌بێت له ئاستى له‌شه‌وه له‌كاتى نووستن.
3- به‌ستنى ده‌ست و مه‌چه‌ك به پارچه په‌رِۆیه‌كى تایبه‌ت له كاتى نووستن (ئه‌م جۆره په‌رِۆیه له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت).
4- ئه‌م كێشه‌یه نامێنێت له دواى منداڵبوون له حاڵه‌تى ئافره‌تى سكپرِ.
5- ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وام بوو ده‌بێت پزیشك سه‌رپه‌رشتى حاڵه‌ته‌كه بكات به پێدانى ده‌رمان یان ده‌رزى یان به نه‌شته‌رگه‌رى() له هه‌ندێ حاڵه‌ت له دواى نیشانه‌كردنى جۆرى كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونه‌وه.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:02 PM |
هه‌وكردنى ئاڵووه‌كان Acute tonsillitis
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...1a8f36f366.jpg
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر بڵاوه به تایبه‌ت له منداڵاندا. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك ئازارى قورِگ و تاى هه‌بوو، هه‌میشه ده‌بێت سه‌یرى قورِگى بكرێت، بۆ زانینی ئایا ئاڵووه‌كانى ئاوساون یان سووربوونه‌ته‌وه و ئایا كێمیان له‌سه‌ره و ئایا كێمیان له‌سه‌ره و به ئاسانى لێده‌كرێته‌وه یان به سه‌ختى وه‌كو په‌رده‌یه‌كى زه‌رد وایه، ئه‌و كاته مه‌ترسى نه‌خۆشى وه‌ناق هه‌یه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى ئاڵووه‌كان به هۆى به‌كتریاى ملوانكه‌یی Streptococcal sore throat:
- نه‌خۆشه‌كه فێنك بكه‌ره‌وه.
- خه‌پله‌ى دژى تا و ئازارى بده‌رێ.
- ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه و به خوێواوك غه‌رِغه‌رِه بكات.
- په‌نسیلین وه‌ربگرێت به شێوه‌ى خه‌پله‌ى Penicillin V یان ده‌رزى Procain penicillin G بۆ ماوه‌ى 10 رِۆژ.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:03 PM |
ئه‌نفلۆنزا Influenza
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...4395f4ee3a.jpg
هه‌وكردنێكى ڤایرۆسى ناوپۆشى لووته. نه‌خۆشیه‌كى باوه به تایبه‌تى له زستاندا. نه‌خۆشه‌كه بێهێزه و تاى هه‌یه، له‌وانه‌یه له‌رزیشى هه‌بێت. ئازارى جومگه‌كان و سه‌رئێشه‌ى هه‌یه، خواردنى كه‌مه و هێڵنج و رِشانه‌وه‌ى هه‌یه و له‌وانه‌یه كۆكه‌شى له‌گه‌ڵ بێت.
هه‌ڵامه‌ت Common cold نه‌خۆشیه‌كى سووكتره و كه‌متر نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به بێهێزى ده‌كات. نارِه‌حه‌تى لووت و ئاوكردنى، پژمین و قورِگ ئێشه‌ى له‌گه‌ڵدایه.
بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ردوو باره‌كه:
- پشوودان له ناو جێگادا.
- ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه.
- خه‌پله‌ى دژى ئازار و تا وه‌ك ئه‌سپرین یان پاراسیتامۆڵ.
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:04 PM |
زه‌ردوویی Jaundice
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...ce4a7f3388.jpg
زه‌ردوویی واته زه‌ردبوونى سپێنه‌ى چاو، ناوپۆشى ده‌م و زمان و پێست. له بارى ئاسایی‌دا، بیلیرۆبین رِێژه‌كه‌ى له 1.2 ملگم/ 10 مللیلتر تێپه‌رِناكات. هه‌ركاتێك رِێژه‌كه‌ى له خوێندا له 3 ملگم/ 10 مللیلتر تێپه‌رِى كرد ئه‌وا زه‌ردووییه‌كه به ئاشكرا له چاودا ده‌بینرێت.
هۆیه‌كانى زه‌ردوویی:
1- زه‌ردوویی پێش جگه‌ر Pre-hepatic jaundice : واته به هۆى ته‌قین یان تێكشكانى خرۆكه‌سووره‌كانى خوێن. بۆ نمونه: مه‌لاریا، تالاسیمیا، G6PD. ئه‌م نه‌خۆشانه كه‌مخوێنیشیان هه‌یه جگه له زه‌ردوویی.
2- نه‌خۆشى ناو جگه‌ر Hepatic (خانه‌كانى جگه‌ر): هه‌وكردنى ڤایرۆسى جگه‌ر جۆره‌كانى (A, B, C)، له‌م هه‌رێمه‌دا جۆرى A له هه‌موویان بڵاوتره.
3- زه‌ردوویی دواى جگه‌ر Post-hepatic and cholestatic jaundice (په‌نگ خواردوو): له ئه‌نجامى گیرانى رِێرِه‌وه بچووك یان گه‌وره‌كانى جگه‌ر (كه زه‌رداویان پێدا ده‌روات). هه‌روه‌ها گیرانى بۆرى سه‌ره‌كى زراو كه ده‌گات به دوازده‌گرێ.زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه زه‌ردووییه‌كه‌یان زۆره و رِه‌نگى پێستیان زه‌ردێكى سه‌وزباو ده‌رده‌كه‌وێت و پیساییه‌كه‌یان كاڵ ده‌بێته‌وه و میزه‌كه‌یان وه‌ك رِه‌نگى چاى تۆخ وایه.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:05 PM |
سه‌رئێشه Headache
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...299ec8b797.jpg
سه‌رئێشه یه‌كێكه له هه‌ره بڵاوترین ئازاره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هۆى سه‌رئێشه زۆربه‌ى كات نه‌خۆشیه‌كى ترسناك نى یه.
هۆكاره‌كانى:
1- سه‌رئێشه‌ى لایه‌كى سه‌ر (میگره‌ین Migrain)، سه‌رئێشه‌ى هێشوویی له پیاودا Cluster headache.
2- به هۆى نه‌خۆشیه‌كى ناو مێشك وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى ناو كاسه‌ى سه‌ر، هه‌وكردنى په‌رده‌كانى مێشك.
3- هه‌موو درمه‌كان Infections له‌وانه‌یه سه‌رئێشه په‌یدا بكه‌ن.
4- هۆكارى دیكه وه‌ك هۆى ده‌روونى: كۆڵنجى ماسوولكه‌كانى ده‌وروبه‌رى سه‌ر Tension headache ، نه‌خۆشیه‌كانى چاو و گوێ و گیرفانه‌لووته‌كان...تاد.
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:07 PM |
شۆك (الصدمة) Shock
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...7c92ea7aed.jpg
نیشانه‌كانى شۆك:
1- دابه‌زینی فشارى خوێن بۆ كه‌متر له 100 ملم جیوه.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ى لێدانى دڵ زیاتر له 100 جار له خوله‌كێكدا، ترپه‌ى دڵى له مه‌چه‌كه‌وه زۆر لاوازه یان له‌وانه‌یه هه‌ستى پێ نه‌كرێت.
3- ساردبوون و ئاره‌قكردنه‌وه‌ى ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وان.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ى میز كه‌متر له 30 مل/ كاتژمێر.
هۆیه‌كانى:
1- هۆكارى دڵ و سوورِى خوێن Cardiogenic shock: جه‌ڵته‌ى دڵ، خوێن به‌ربوونى سه‌خت، سووتانى به‌ربڵاو، سكچوون و رِشانه‌وه‌ى زۆر وه‌ك كۆلێرا.
2- هۆكارى ده‌مارى (شۆكى ده‌مارى Neurogenic shock) وه‌ك: ئازارى سه‌خت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت.
3- شۆك به‌هۆى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن Septicaemic (Endotoxic) shock: وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌وكردن له هه‌ر شوێنێكى له‌شه‌وه بۆ ناو خوێن.
نیشانه‌كانى:
نه‌خۆشه‌كه زۆر بێهێز و لاوازه، له‌وانه‌یه ببوورێته‌وه. پێستى بێ رِه‌نگه و ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وانى سارده و ئاره‌قى له‌سه‌ر. فشارى خوێنى زۆر نزمه و لێدانى دڵى زۆر خێرا و لاوازه و له‌وانه‌یه لێدانى دڵى له‌مه‌چه‌كدا هه‌ستى پێ نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه بمرێت بۆ نمونه به‌هۆى سستبوونى یان وه‌ستانى گورچیله.هه‌رچه‌نده ئه‌وه تا رِاده‌یه‌كى زۆر به‌نده به هۆیه‌كه‌یه‌وه.
چاره‌سه‌ر:
1- چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كه ئه‌گه‌ر كرا.
2- نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پشت پاڵ بخرێت و قاچى به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى زیاتر بۆ دڵ و مێشكى بگه‌رِێته‌وه.
3- نه‌خۆشه‌كه گه‌رم دابپۆشرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه ساردبوو.
4- زوو كانیولاى بۆ دابنرێت (باشتر وایه له یه‌ك دانه زیاتر بێت). به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شۆكه‌كه به هۆى له‌ده‌ستدانى خوێن یان له‌ده‌ستدانى شله‌مه‌نى زۆر بوو.
5- رِینگه‌ر لاكته‌یت گونجاوترین فلویده بۆ به‌كارهێنان یان ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئایزۆتۆنیك سه‌لاین به‌كارده‌هێنرێت تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
100 مل/ كگم له 4 كاژێرى یه‌كه‌مدا.
6- زوو زوو فشارى خوێن و لێدانى دڵى له مه‌چه‌كیه‌وه بگرێته‌وه.
7- دواى ئه‌وه به زووترین كات ده‌بێت بگه‌یه‌نرێته نزیكترین نه‌خۆشخانه.
8- ئه‌گه‌ر هۆیه‌كه‌ى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن بوو، ئه‌نتى بایۆتیكى پێویستى به خوێنهێنه‌ر بۆ ده‌كرێت.
سەرچاوە سایتی بەهەشت خودای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:08 PM |
ئازارى خواره‌وه‌ى پشت Lowback pain
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...06f249a406.jpg
ئازاره پشت یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانى ئازار. 90% یان چاك ده‌بنه‌وه. ته‌نها رِێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م 5% ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسى نه‌خۆشى ترسناكى لێده‌كرێت. له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا رِێژه‌ى پشت ئێشه زیاد ده‌كات. زیاد له 50% ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رووى 60 ساڵه‌وه‌ن پشت ئێشه‌یان هه‌یه.
هۆكاره‌كانى:
1- هۆى میكانیكی: وه‌ك خزانى خه‌پله‌ى نێوان برِبرِه‌كانى پشت، گرژبوونى ماسوولكه‌كانى پشت و رِه‌قیته Muscle spasm.
2- سووتانه‌وه: به هۆى تووشبوون وه‌ك تاى ماڵتا، هه‌وكردنى ئێسقان Osteomyelitis، هه‌وكردنى جومگه‌ى نێوان حه‌وز و كلێنچكه Sacro-ilitis، سیلى برِبرِه‌كان Pott's diseases.
3- نه‌خۆشى میتابۆلیكى Metabolic disease: وه‌ك ئێسكه نه‌رمه، داخورانى ئێسك Osteomalacia.
4- وه‌ره‌م: شێرپه‌نجه‌ى بڵاوبۆوه‌ى دووه‌مى Secondary metastases، شێرپه‌نجه‌ى مۆخى ئێسقان Multiple myeloma.
5- ئازارى گواستراوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پشت وه‌ك دوازده‌گرێ، هه‌وكردنى په‌نكریاس، هه‌وكردنى گورچیله، سیلى برِبرِه‌كان.
له‌م بارانه‌دا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت رِه‌وانه بكرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به هێواشى له‌سه‌رخۆ درێژه‌ى كێشا.
2- ئازارێكى زۆر كه نه‌خۆشه‌كه پشوونه‌دات.
3- شه‌وانه بێدارى بكاته‌وه.
4- نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵیدا لاواز ببێت.
5- خوار كلێنچكه ئازارى هه‌بێت.
6- نه‌خۆش میز یان پیسایی به‌خۆیدا بكات.
7- ئازارى پشت بروسكه ئاسا بگوازرێته‌وه بۆ قاچه‌كانى.
سەرچاوە سایتی بەهەشت
|
behnam5555 |
10-12-2011 03:09 PM |
گورچیله و بۆرى میز به‌ردى
http://www.hi-lifi.com/up//uploads/i...9569448284.jpg
رِێژه‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى لاى خۆمان به‌ردى گورچیله‌ى هه‌یه، هه‌ركاتێك به‌رده‌كه بۆ ناو بۆرى میز جوڵه‌ى كرد، ئه‌و كاته نه‌خۆشه‌كه تووشى ئازارێكى زۆرى گورچیله یان رِاستتر بڵێین تووشى ژانى بۆرى میز ده‌بێت. هه‌ندێك كات نه‌خۆشه‌كه ئازارى نىیه به‌ڵام له‌وانه‌یه زوو زوو تووشى میزه‌چوركێ و هه‌وكردنى بۆرى میز ببێت و رِه‌نگى میزه‌كه‌ى بگۆرِێت. له‌وانه‌یه نه‌خۆش پێش ئه‌و نۆره ئازاره به‌ردى فرِێدابێت یان نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرابێت.
چاره‌سه‌ر:
1- ده‌رزى ئازار به سمت.
2- ئه‌گه‌ر رِشانه‌وه‌ى زۆر بوو فلویدى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت، پاشان نه‌خۆشه‌كه رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینی پێویستى بۆ بكرێت.
|
behnam5555 |
10-26-2011 02:30 PM |
لیمۆ بکە بە خواردنێکی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو کات لەش ساغ بیت
ئاشکرایه لیمۆ به خواردنێکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌کاتی نانخواردندا دایده‌نێین و ده‌یخۆین، بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به به‌رده‌وام بیخۆیت و پشت گوێی نه‌خه‌یت چونکه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی لاشه‌مان و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
له‌م بابه‌ته‌دا من چه‌ند سوودێکی گه‌وره و گرنگی ئه‌م خواردنه گرنگه ده‌خه‌مه پێشچاوی ئێوه‌ی ئازیز و دڵنیابن ئه‌مانه ته‌نیا نموونه و چه‌ند سوودێکی لیمۆن نه‌ک هه‌مووی.
1- یه‌کێک له پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی لیمۆ ڤیتامین ئی یه که ئه‌و ڤیتامینه به ڤیتامینی گه‌نجان ناسراوه که زۆر جه‌سته‌مان چالاک ده‌کات و به‌رگریمان زۆرتر ده‌داتێ.
2- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کێشی له‌شیان زیاده و قه‌ڵه‌ون، ده‌توانن به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌رداخێک ئاوی لیمۆ له ڕۆژێکدا ئه‌و کێشه‌یان داببه‌زێنن و له‌و کێشه‌یه رزگاریان بێت.
من ده‌زانم هه‌موو که‌س ناتوانێت ئاوی لیمۆی خه‌ست و وخاڵس بخواته‌وه، هه‌وڵده‌ن ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت، که‌م که‌مه بیخۆنه‌وه، ئه‌گه‌ریش سوود له بابه‌ته‌کانی دیکه‌مان وه‌ربگرن که تایبه‌ته به دابه‌زاندنی کێش له به‌شی “خانمان”ـی سایتی “هه‌ولێر”ـدا بڵاو کراونه‌ته‌وه.
3- بۆ ئه‌وانه‌ی که نینۆکیان هه‌یه و حه‌ز به درێژکردنه‌وه‌ی نینۆکه‌کانیان ده‌که‌ن، ده‌توانن لیمۆ یا ئاوه‌که‌ی به‌کاربهێنن ئه‌ویش یا لیمۆیه‌که له نینۆکه‌کانتان بخشێنن یا ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوی لیمۆیه‌که بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ پاککردنه‌وه و پته‌و کردنی نینۆکه‌کانتان.
4- خانمی وامان هه‌یه به ده‌ست چه‌وری ده‌مو چاویه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌ڵێم دوودڵ مه‌به و لیمۆ به‌کاربهێنه ئه‌ویش شه‌وانه پێش خه‌و لیمۆیه‌ک له ده‌موچاوت بخشێنه به‌ڵام به‌و مه‌رجه که بمێنێته‌وه تا به‌یانی و له‌دوای له‌خه‌وهه‌ستانیش به ئاو و سابوون بیشۆ. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ست به ده‌موچاوێکی ته‌ندروست و ئاسایی و بێچه‌وری ده‌که‌یت.
5- بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له لۆچی و چرچی بپارێزیت، ده‌توانی ئاوی لیمۆیه‌ک له‌گه‌ڵ که‌وچکێک زه‌یتی زه‌یتون و دوو که‌وچک هه‌نگوین تێکه‌ڵی یه‌کیان بکه. پاشان جوان بیشێوێنه و ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک له دواییدا به ئاوێکی شیله‌تێن و سابوون بیشۆوه.
6- ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێکه‌ڵ بکه‌ی له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌تی بده‌یت که توشی قڵیشان و شه‌قبوون بووه، بێگوومان یارمه‌تی ده‌رته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه.
7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی که قژیان ده‌وه‌رێت، پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێکه‌ڵ بکه‌ن و بکوڵێنن و دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له پێستی سه‌ریان که یارمه‌تیان ده‌دات بۆ که‌متر وه‌رینی قژ.
8- بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ده‌توانیت له‌جیاتی مه‌ڵهه‌م و ده‌رمانی ددان له هه‌فته‌یه‌کدا 2 تا 3 جار لیمۆ بکه‌یته سه‌ر فڵچه‌که‌ت و له ددانتی بخشێنیت که یارمه‌تیت ده‌دات بۆ سپیکردنه‌وه و بۆننه‌کردنی ددانه‌کانت.
9- زۆر جار هه‌یه قاچ چڵک ده‌گرێت، یا بۆن ده‌کات، یا ئازاری له نه‌کاوی توش ده‌بێت. جار هه‌یه هۆکاره‌که‌ی ماندوبونه یا هه‌ر هۆکارێکی تر ده‌توانیت ئاوی 2 لیمۆ بخه‌یته ناو ته‌شتێک ئاوی شیله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ده‌قیقه له ناو ته‌شته‌که‌دا دایبنێیت و جوڵه‌ی پێبکه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات له لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و چڵکه یا ئازاره‌که‌شت که‌متر ده‌کات
|
behnam5555 |
11-10-2011 10:09 AM |
پاك ڕاگرتنى دەوروبەر و شوێنە گشتى یەكان
لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ
مرۆڤ لە هەر شوێنێك بژی یان كار بكات.پاشەڕۆ وخۆڵ لەدوای خۆی بەجێ دەهێڵیت پشتگوێ خستنی پاشەڕۆ و خشت وخۆڵ:
1- دیمەنی ناشرینە.
2- بۆنی ناخۆش بڵاودەكاتەوە.
3- مێروو وگیانەوەری زیان بەخشی لێ كۆدەبێتەوە وەك مێش و سیسرك و مشك.
4- ئەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
5- لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگر كەوتنەوە.
6- لەوانەیە ببێتە هۆی پیس بوونی هەواو ئاو و خواردن.
جۆر و بڕی خۆڵ و پاشەڕۆ لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی دیكە جیاوازە.ئەو خێزانەی بە تەنها خۆیان لە كێڵگەیەكدا دەژین و كەسی دیكەیان لێوە نزیك نى یە پاشەرۆی كەمیان لەدوا بەجێ دەمێنێت ئەو بڕە كەمەش پێویستە لەناوببرێت بە سووتاندن یان ناشتن لە ژێرگڵ.كاتێ خەڵكانێكی زۆر لە گوندەكاندا یان لە شارۆچكەكاندا پێكەوە ژیان بەسەر دەبەن پاشەرۆی زۆریان لێ وەپاش دەكەوێت و ئەگەر بە شێوەیەكی كاریگەر ئەم پاشەڕۆیە لە ناونەبرێت ئەوا لەوانەیە گیروگرفتی تەندروستی گەورەی لێ بكەوێتەوە.
لەناوبردنی پیسایی
پێویستە پیسایی بە شێوەیەكی دروست لە ناوببرێت لە بەرئەوەی زۆر لەو میكرۆبانەی كە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەكەن لەگەڵ پیسایی و هەندێكیان لەگەڵ میز دردەهاوێژرێنە دەرەوە میكرۆبەكانی ناو ئاوەڕو (میزو پیسایی مرۆڤ + ئاو + هەرشتێك مرۆڤ فڕییداتە ناو زێرابەكانەوە) بە شێوەیەكی ڕاستەوخو یان دوای چەند قۆناغێكی ناوەندی دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی.ئەم نەخۆشیانە بە هۆی ئاوەڕۆوە دەگوازرینەوە بۆ نمونە:زەحیری ى (سكچوون)چیلكەیی یان ئەمیبی گرانەتا كۆلێرا ئیفلیجی منداڵان هەوكردنی جگەر (زەردوویی) ژەهراوی بوونی خۆراكی بەلهارزیا وهەموو جۆرەكانی كرمی ناو ڕیخۆڵە.
مرۆڤ و هەموو جۆرەكانی ئاژەڵ پیسایی بەجێ دەهێڵن.هەر كاتێك كۆمەڵێكی زۆر لە خەڵكی لە شوێنێك دا پێكەوە بژین لە ناوبردنی پاشەڕۆو ئاوەرۆیەكەیان بە شێوەیەكی دروست یەكێكە لە پێداویستى یە كۆمەڵایەتی وتەندروستى یە گرنگەكان.چونكە ئاوەڕۆ و پیسایی لە وانەیە نەخۆشی بەربڵاوی لێ بكەوێتەوە لە كۆمەڵگادا.
لە ناوبردنی خۆڵ و پاشەڕۆ (تەواوكەرى بابەتى پێشوو)
هەتا ئێستاش، زۆر لە گوندنشینان لە شوێنە كراوەكاندا پیسایى دەكەن، واتە ئاودەستیان نىیە. بۆ باشتر كردن و پاك ڕاگرتنى دەوروبەر، پێویستە ئاسانكارى بۆ گوندنشینان بكرێت و ڕێگاى ئاسان و كەم مەسرەفیان بۆ بدۆزرێتەوەو گرنگى ئەم كارەیان بە تەواوى بۆ ڕوون بكرێتەوە بۆ ئەوەى بتوانن بە شێوەیەكى دروست پاشەڕۆو پیسایى لە ناوببەن و دەوروبەرەكەیان لە پیس بوون بپارێزن.
كاریگەرترین ڕێگەى لە ناوبردنى پیسایى لە گوندەكاندا، بریتىیە لە دروست كردنى جۆرێك لە ئاودەست، كە لە خوارەوە ڕوون كراوەتەوە. هەموو كارا و كارمەندانى تەندروستى دەبێت شارەزاییان هەبێت لە چۆنیەتى دروست كردنى ئەم شێوە ئاودەستانە و پێویستە لەسەریان كە گرنگى ئەم ئاودەستانە بۆ خەڵكى ڕوون بكەنەوە. قوتابیان دەتوانن هەمان ڕۆڵ ببینن، بە گەیاندنى زانیارى پێویست دەربارەى گرنگى ئاودەست بۆ خێزان و دراوسێكانیان، هەروەها دەتوانن بەشدارى بكەن لە دروست كردنى ئەو ئاودەستانەدا، لەهەر شوێنێك پێویست بێت.
ئاودەستى سەركوون:
ئەم ئاودەستە بریتىیە لە چاڵێك، كە سەرەكەى لە پلێتێك دروست كراوە و ناوەڕاستەكەى كونێكى تێكراوە، بە دیوارێكى سادە دەورە دراوە و سەقفى هەیە.
مەبەستى سەرەكى بۆ ئەوەیە پیسایى یەكە بە شێوەیەكى دروست لە ناو ببرێت و مێشى لىَ كۆنەبێتەوە و قاچ و دەستى بەرنەكەوێت.
ئاودەستى باشتر:
ئەو ئاودەستەى لە سەرەوە وێنەكەى كراوە، بۆ ماڵان گونجاوە و كەمى تێدەچێت بەڵام ئاودەستى داخراو باشترە چونكە بۆنى بڵاونابێتەوە و مێش و مەگەزى لە دەور كۆنابێتەوە. ئاودەستى داخراو سەرەكەى بە چیمەنتۆ یان لە تەختەیەكى ئەستوور دروست دەكرێت، كە سەرقاپى هەیە بۆ كونەكەى. چیمەنتۆ باشترە چونكە قایمتر جێگەى خۆى دەگرێت و ناڕزێت.
ڕێگەیەك بۆ دروست كردنى پلێتى چیمەنتۆ بۆ سەر چاڵى ئاودەستەكە:
1- چاڵێك بە قوڵى 7 سانتیمەتر هەڵكەنە بە ڕووبەرى یەك مەتر دووجا، وە دڵنیا بە لەوەى ناو چاڵەكە بە ڕێكى تەخت كراوە.
2- لە شیشى ئاسن، كە ئەستوریەكەى نزیكەى 1\4 بۆ 1 سانتیمەتر بێت، شەبەكەیەك دروست بكە بە شێوەیەك كە دوورى شیشەكان لەیەك (10) سانتیمەتر بێت و لە ناوەڕاستەكەى كونێك هەبێت بە پانى 25 سانتیمەتر.
3- شەبەكەكە بخەرەوە ناو چاڵەكەوە و سەرى شیشەكان بنوشتێنەوە یان بەرد بخەرە ژێر لاكانیەوە بۆ ئەوەى نزیكەى 3 سانتیمەتر لە سەر ڕووى زەوىیەوە بەرز ببێتەوە. پاشان سەتڵێكى كۆن بخەرە ناو كونى شەبەكەكەوە.
4- چیمەنتۆى گیراوە بكە ناو چاڵەكەوە هەتا بە بەرزى 5 سانتیمەتر چیمەنتۆكە بەرز دەبێتەوە (لەگەڵ هەر بێڵێك چیمەنتۆ، 2 بێڵ لم و 3 بێڵ چەو تێكەڵاو بكە).
5- دواى 3 سەعات، دواى ئەوەى چیمەنتۆكە كەمێك ڕەق دەبێت، سەتڵەكە دەربهێنە، پاشان چیمەنتۆكە بە پەڕۆى تەڕ یان چووش یان نایلۆن دابپۆشە و بە تەڕى بیپارێزە هەتا 3 ڕۆژ، پاشان پلێتە چیمەنتۆكە دەربهێنە.
بۆ دروست كردنى ئاودەستى داخراو، چاڵێكى بازنەیى بە پانى یەك مەتر و بە قوڵى 1-2 مەتر هەڵدەكەنرێت و سەرەكەى بە پلێتە چیمەنتۆیەك دەگێرێت.بۆ ئەوەى ئەو ئاودەستە نەبێتە هۆى نەخۆشى، دەبێت بەلایەنى كەمەوە لە دوورى 20 مەترەوە لە ماڵان و بیر و كانى و جۆگە و ڕووبارەكانەوە دروست بكرێت. ئەگەر شوێنەكە لاى سەرچاوەى ئاوەوە بوو، پێویستە لە خوار سەرچاوەكەوە دروست بكرێت. با ئاودەستەكە بە پاكى ڕابگیرێت، بە بەردەوامى بشۆرێت، منداڵان فێر بكە پاك و خاوێنى ناو ئاودەستەكان ڕابگرن.
دڵنیابە لەوەى كە كونى ئاودەستەكە سەرقاپى هەیە و لە شوێنى خۆیەتى. ئەتوانرێت سەرقاپێكى سادە لە تەختە دروست بكرێت.
سوودەكانى ئاودەست لە ناوچە گوندنشینەكاندا:
1- زۆربەى گوندەكان بەشی ئەوە شوێن و خاكیان هەیە ئاودەستى تێدا دروست بكەن.
2- دروست كردنى ئەو جۆرە لە ئاودەست زۆر ئاسانەو كەمى تێدەچێت.
3- بۆ دروست كردنیان، شارەزایى زۆر پێویست نىیە، خەڵكى ناوچەكان تەنها پێویستیان بە كەمێك زانیارى و سەرپەرشتى هەیە.
4- كەرەستەكانى دروست كردنى بە ئاسانى بەردەست دەكەون.
5- ئەم ئاودەستانە پێویستیان بە ڕاكێشانى ئاوى بۆرى نىیە.
6- ئەگەر بە باشى دروست بكرێن، ئەوا زۆر خاوێنن و بۆنیان لێوە نایەت.
7- بەكارهێنانیان ئاسانە.
8- هەر كاتێك چاڵى ئاودەستەكە پڕ بوو، بە ئاسانى دائەپۆشرێت و یەكێكى دیكە دروست ئەكرێت.
|
behnam5555 |
11-10-2011 10:13 AM |
فریاكەوتنى سەرەتایى::چۆن خوێن بەربوونى لووت ئەوەستێنى
1 - بە هێمنى نەخۆشەكە دانیشێنە.
2- بە توندى لووتى لە خوار ئێسقانى لووتى یەوە لە نێوان هەردوو پەنجەدا بۆ ماوەى 10 خولەك یان هەتا خوێنەكە دەوەستێت بگرە.
ئەگەر ئەوە سوودى نەبوو:
بە پارچەیەك شاش، یان پارچە قوماشێكى نەرمى خاوێن لووتى بئاخنە، با بەشێكى پارچە قوماشەكە بەدەرەوە بێت، ئەگەر كرا پێش ئەوە پارچە شاشەكە بە وەزەنین (ڤازلین) چەور بكە. پاشان لووتى بۆ ماوەى 10 خولەكى دیكەش بگووشە.
دواى خوێن وەستانەكە، شاشەكە بۆ چەند سەعاتێك بهێڵەوە، پاشان بە هێواشى دەرى بكە. ئەگەر كەسێك زوو زوو خوێنى لووتى بەربوو، ئەوا با ناو لووتى ڕۆژى دوو جار بە وەزەنین چەور بكات.
خواردنى بەردەوامى سەوزەو تەماتە و پرتەقاڵ، دەبێتە هۆى بەهێز بوونى دیوارى بۆریەخوێنەكان و لەوانەیە ئەگەرى خوێن بەربوون كەم بكاتەوە.
لە بەتەمەنەكاندا، شوێنى خوێن بەربوونەكە لەوانەیە لە بەشى دواوەى بۆشایى لووتدا بێت، لەبەر ئەوە لەوانەیە گرتنى لووت هیچ سوودێكى نەبێت. لە حاڵەتێكدا خوێن بەربوونەكە بە پەیڕەوكردنى ئەم هەنگاوانەى سەرەوە نەوەستا، كەسەكە دابنیشێنە، سەرى بۆ پێشەوە شۆربكاتەوەو پارچە تەپەدۆرێك یان هەر شتێكى تر بە ددانەكانى بگرێت و هەوڵ نەدات خوێنەكە قووت بدات، هەتا خوێنەكە دەوەستێت (ئەو تەپەدۆرەى بە ددانەكانى گرتوویەتى ناهێڵێت ئەو كەسە خوێنەكە قووت بدات، لەبەر ئەوە خوێنەكە زووتر دەمەیێت و دەوەستێت).
ئەگەر بەم هەنگاوانەى لە سەرەوە باسمان كردوون خوێن بەربوونەكە نەوەستا، بەزوویى داواى یارمەتى پزیشكى بكە.
|
behnam5555 |
11-10-2011 10:15 AM |
سكچوون
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
سكچوون چى یە؟
ژمارەى جارەكانى پیسایى كردن بە شێوەیەكى ئاسایى لە ڕۆژێكدا، بە پێی جۆرى خۆراك و كەسەكە دەگۆڕێت. پیسایى كەسێك كە سكى بچێت، ڕێژەى ئاوى لە كەسێكى ئاسایى زیاترە واتە شلە یان ڕەوانە.
ئەگەر منداڵێك سكى بچێت، زۆربەى كات دایكەكە پێی دەزانێت. لەو كاتەدا لەوانەیە دایكەكە بڵێت كە پیساییەكە بۆنێكى زۆر ناخۆشی هەیە و بە قۆڕەیەكەوە دێتە خوارەوە و لە هەمان كاتدا شلە و وەك ئاو وایە.
بە هۆى قسەكردن لەگەڵ دایكاندا، دەتوانین پێناسەیەكى ناوچەیى گونجاومان بۆ سكچوون دەست بكەوێت. لە زۆر كۆمەڵگادا سكچوون واتە پیسایى كردنى شل سێ جار لە رۆژێكدا.
زۆربەى كات منداڵان تووشى سكچوون دەبن، بە تایبەتى ئەوانەى تەمەنیان لە نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵە. هەروەها لەو ساوایانەشدا ڕوو دەدات كە تەمەنیان لە 6 مانگ كەمترە و شیرى قوتوو (شیرى مانگا) دەخۆن.
یان ئەو منداڵانەى دەرمانیان دەدرێتێ بە تایبەت ئەنتى بایۆتیك Antibiotics.
هەر ساوایەك شیرى دایكى بخوات،پیساییەكەى كەمێك لە پیسایی ئاسایى شل ترە، ئەم حاڵەتەش سروشتى یەو بە سكچوون دانانرێت.
چى دەبێتە هۆى سكچوون؟
سكچوون زۆربەى جار بە هۆى میكرۆبەوە دروست دەبێت، ئەم میكرۆبەش لەوانەیە ڤایرۆس، بەكتریا یان ئەمیبا بێت، زۆربەى ئەو میكرۆبانەى دەبنە هۆى سكچوون، لە ناو خۆراك و زبڵ و ئاوى زێراب و پیساییدا دەژێن.
سكچوونى كت و پڕ (كورت خایەن) و سكچوونى درێژخایەن
سكچوونى كورت خایەن لە پڕ دەست پێدەكات و تا چەند ڕۆژێك دەخایەنێت. زۆربەى كات هۆى ئەم سكچوونە بە زۆرى بە هۆى میكرۆبەوە ڕوو دەدات. سكچوونى درێژخایەن لە سێ هەفتە زیاتر دەخایەنێت و لە رۆژێكەوە بۆ ڕۆژێكى دیكە جیاوازە. ئەم سكچوونە لەوانەیە بە هۆى تووش بوون بە میكرۆبەوە یان بە هۆى هۆكارى دیكە تووشى مرۆڤ ببێت.
بۆچى سكچوون ترسناكە؟
سكچوون دوو ئاكامى پڕ مەترسى لێ دەكەوێتەوە كە بریتێن لە:
بەدخۆراكى و مردن. سكچوونى كت و پڕ لەوانەیە ببێتە هۆى لەدەست دانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێى لەش لە ماوەیەكى كورتدا كە ئەمەش دەبێتە هۆى مردن. لە دەست دانى ئاو و خوێى لەش پێی دەووترێت: ووشك بوونەوە.
سكچوون لە كەسانى بەدخۆراكدا زیاتر باوەو مەترسیشى زیاترە، لە هەمان كاتدا سكچوونیش دەبێتە هۆى بەدخۆراكى چونكە:
1- ماددە خۆراكیەكان بە هۆى سكچوونەوە لە لەش دەچنە دەرەوە.
2- ئەو كەسەى سكچوونى هەیە حەزى لە خواردن نى یە واتە ئیشتیهاى كەمە.
دایكان زۆر جار ئەو هەڵەیە دوو بارە دەكەنەوەو لە كاتى سكچووندا خۆراك نادەن بە منداڵەكانیان، تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێكیش لە چاك بوونەوەى منداڵەوە. لەبەر ئەوە زۆر پێویستە خۆراكى باش بدرێت بەو منداڵانەى سكچوونیان هەیە. خۆراكى باش زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنى سكچوون.
|
behnam5555 |
11-10-2011 10:16 AM |
چۆن سكچوون بڵاودەبێتەوە
1- ئەگەر كەسێك سكچوونى هەبێت و دواى چوونە ئاودەست دەستى بە ئاو و سابوون نەشواتەوە.
2- ئەگەر پیسایى لە شوێنێكى سەربەرەڵادا بمێنێتەوە و مێش و مەگەز بەسەریەوە بنیشێتەوە ئەوا میكرۆبەكانى دەگوێزنەوە بۆ سەر ئەو خۆراك و ئاوەى مرۆڤ دیخوات.
3- میكرۆبەكانى سكچوون بە هۆى جل و بەرگ و كەل و پەل و ئەو دەفرانەشەوە دەگوازرێنەوە كە نەخۆشى تووشبوو بە سكچوون بەكاریدەهێنێت.
چۆن سكچوون دەبێتە هۆى ووشك بوونەوە؟
زۆربەى ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، هۆیەكەى لە دەستدانى ڕێژەیەكى زۆرى ئاو و خوێیە لە لەشیان. ئەم لەدەست دانى ئاوە پێی دەووترێت ووشك بوونەوە. ووشك بوونەوە كاتێك ڕوودەدات كە بڕى شلەمەنى لەدەست چوو زیاتر بێت لەو شلەیەى دەچێتە ناو لەشەوە. ئەمەش كاتێك ڕوودەدات ئەگەر سكچوونەكە توند بێت و ڕشانەوەشى لەگەڵدا بێت.
بەهەمان شێوە ووشك بوونەوە لە كاتى نەخۆشى توندوتیژیشدا ڕوودەدات ئەگەر نەخۆشەكە تواناى خواردن و خواردنەوەى نەبێت.
لە هەموو كەسێكدا و لە هەموو تەمەنێكدا ووشك بوونەوە ڕوودەدات، بەڵام ووشك بوونەوە لە منداڵاندا زۆر خێراترە و مەترسى زۆر زیاترە.
پێویستە هەمووان و بەتایبەت دایكان، نیشانەكانى ووشك بوونەوە بزانن و هەروەها ڕێگاكانى خۆپاراستن و چارەسەركردنى.
نیشانەكانى ووشك بوونەوە:
1- كەم بوونەوەى میز یان نەمانى، میزەكە ڕەنگى زەردێكى تۆخە.
2- كەم بوونى لە پڕى كێش.
3- ووشك بوونەوەى دەم و زمان.
4- نەمانى فرمێسك و بەقوڵداچوونى چاو.
5- بە قوڵداچوونى پەردەى مەڵاشووى سەر.
6- نەمانى لاستیكیەتى پێست (بە ڕاكێشانى پێست بە دوو پەنجە، بە هێواشى دەچێتەوە بارى ئاسایى یان وەكو خۆى دەمێنێتەوە).
ووشك بوونەوەى توند لەوانەیە ببێتە هۆى ترپەى خێرا و لاوازى دڵ و هەناسەى قوڵ و خێرا یان گەشكە.
هەر منداڵێك سكچوونەكەى وەكو ئاو وابێت ئەوا لە مەترسى ووشك بوونەوە دایە.
یارمەتیدانى منداڵان بۆ تێگەیشتنى سكچوون و ووشك بوونەوە:
سكچوون بە ماناى پیسایى شل یان ئاوى چەند جارێك لە ڕۆژێكدا. لەهەمان كاتدا زۆربەى ئەو منداڵانە ڕشانەوەیان هەیە و سكیان هەڵدەئاوسێت و پێچ و ئازارى هەیە. پیساییەكە لە وانەیە بۆنى لە پیسایى ئاسایى ناخۆشتربێت.
لە زۆر ناوچەدا، سكچوون بڵاوترین هۆى مردنى منداڵانە. زۆربەى ئەو منداڵانەى تووشى دەبن تەمەنیان لە نێوان شەش مانگ بۆ دوو ساڵە.
ئەو ساوایانەى بە شیرى قووتوو پەروەردە دەكرێن، پێنج تا شەش جار ئەگەرى تووش بوونیان بە سكچوون لەو منداڵانە زیاترە كە شیرى دایك دەخۆن. هەروەها سكچوون لەو خێزانانەدا كەمترە كە ئاوى بۆریان بۆ ڕاكێشراوە.
بۆ پاراستنى منداڵان لە سكچوون:
1- هەتا دەكرێت شیرى دایك بدرێت بە ساوا.
2- منداڵ خۆراكى تەواو پێبدرێت.
3- چاودێرى پاك و خاوێنى بكرێت و بەپێی توانا ئاوى بۆرى بەكاربهێنرێت.
ئەو منداڵانەى بە سكچوون دەمرن، زۆربەى كات لەبەر ئەوەیە لەشیان ڕێژەیەكى زۆر ئاو لەدەست دەدات واتە منداڵەكە بەهۆى ووشك بوونەوە دەمرێت. لەبەر ئەوە باشترین ڕێگاى چارەسەرى بریتیە لە قەرەبوو كردنەوەى ئەو ئاوەى منداڵەكە لە دەستى داوە. بۆ زۆربەى جۆرەكانى سكچوون، دەرمان سوودێكى ئەوتۆى نىیە و ئەوەى یارمەتى چاك بوونەوەى منداڵەكە دەدات شلەمەنیە وەكو شیرى دایك، ئاو، شۆربا، یان هەر شلەمەنیەكى دیكە. لە هەمان كاتدا پێویستە خۆراكى تەواو بدرێت بە منداڵەكە. خۆراك لە كاتى نەخۆشیدا لەش بەهێز دەكات و بەرگرى لە دژى نەخۆشی زیاد دەكات.لە هەموو شلەمەنیەكان باشتر بۆ سكچوون، گیراوەى تایبەتى سكچوونە كە پێی دەگوترێت (گیراوەى خوێیەكانى پاراوكردن بەدەم). ئەم گیراوەیە بریتیە لە ئاو كە خوێ و شەكرى تێدا تواوەتەوە. قوتابى بە ئاسانى فێردەبێت چۆن ئەو گیراوەیە دروست بكات و لە كاتى سكچووندا بیدات بە خوشك و برا ساواكانى.
بە كورتى، ئەگەر منداڵێك سكچوونى هەبێت:
1- شلەمەنى زیاترى پێویستە.
2- پێویستە هان بدرێت بۆ ئەوەى خواردن بخوات هەر كاتێك تواناى هەبوو.
كێ هەڵدەستێت بەم چالاكیانە؟
مامۆستایان، كارمەندانى تەندروستى، یان هەر كەسێكى دیكەى پەیوەندیدار.
یارمەتیدانى منداڵ بۆ ئەوەى كێشەى سكچوون تێ بگات:
سكچوون تا چ ڕادەیەك بڵاوە و ترسناكە؟
بۆ زانیارى دەربارەى ئەم كێشەیە، منداڵەكان دەتوانن لێكۆڵینەوەیەكى سادە ئەنجام بدەن. با پرسیار لە دایكانیان بكەن، لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا چەند جار خوشك یان برا بچووكەكانیان تووشى نەخۆشى سكچوون بوون. بۆ هەر یەكێك لەم منداڵە بچووكانە با ئەم زانیاریانە كۆبكەنەوە:
1- تەمەنى منداڵەكە.
2- بە چ شیرێك پەروەردەكراوە (قووتوو یان شیرى دایك).
3- ساڵى ڕابردوو چەند جار منداڵەكە تووشى سكچوون بووە؟ ئەگەر دایكەكە نەیتوانى ماوەكە بە ساڵ یان بە مانگ دیارى بكات، داواى لێ بكە وەرزێك یان ڕووداوێكى گەورە دیارى بكات.
4- چەند منداڵ بە هۆى سكچوونەوە ساڵى پار مردوون؟
كاتێك منداڵەكان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە، ئەو زانیاریانەى دەستیان كەوتووە لەسەر تەختە ڕەشە یان لەسەر كارتۆنێكى گەورە تۆمارى دەكەن. لەم ڕێگەیەوە قوتابیەكان بۆیان دەردەكەوێت، لە چ تەمەنێكدا سكچوون زۆرە. هەروەها ئەو ڕاستیەشیان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ئەو منداڵانەى شیرى دایك دەخۆن زۆر كەمتر تووشى سكچوون دەبن لە چاو ئەو منداڵانەى بە شیری قووتوو پەروەردە دەكرێن.
ئەو زانیاریانەى منداڵەكان كۆى دەكەنەوە، یارمەتیان دەدات نەك تەنها بۆ ئەوەى بزانن كە بارى تەندروستى ناوچەكەیان چۆنە، بەڵكو بۆشیان ڕوون دەبێتەوە كە ئەو چالاكیانە تا چ ڕادەیەك كاریگەرى لەسەر ئەو بارە هەیە.
|
اکنون ساعت 02:47 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)