![]() |
من له بێ تۆییدا... من وام وه‌ک منداڵێکی گریا و له ژێر تارمایی جه‌سته‌یه‌کی ڕووتکراوهدا له ژێر سێبه‌ری په‌رچه‌مێکی ئاڵۆزاودا ژیرم که‌وه چه‌ندی ئه‌توانی ژیرم که‌وه له‌و گریانه‌ی که له پهڕپوتێکی بێ سیما و بێ دایکێکی خۆنه‌شۆر ئه‌چم بمنوسه‌وه وه‌ک ئه‌و دێڕه‌ی که له خه‌نده‌یه‌کی فڕێدراو ئه‌شکێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو ئه‌چم بم توێنه‌وه که له سواڵکه‌رێکی ڕهزگران و ده‌وڵه‌مه‌ندێکی مافیا ئه‌چم بمخوێننه‌وه که له ئینجیلێکی شه‌ق تێههڵنهدار و ته‌وراتێکی نهدڕاو ئه‌چم من له بێ تۆییدا له هه‌موو شتیک ئه‌چم ته‌نها له مرۆڤ نه‌بێ له بێ تۆییدا هه‌موو شتیک له‌گه‌ڵما ئه‌ژی ته‌نها خۆشی وخه‌نده نه‌بێ هاوڕێ ڕه‌ش |
عەشقێکی ئەزەل ئێستا دڵم گوێت لێناگرێ نە چاویشم بۆت ئەگەڕێ هەموو دونیاش باسم بکا بڕیارێکە و پێم ناگۆڕێ زۆرم پێت ووت عەشقی تۆیە کە ژیانی من دروستدەکا بەڵام ئێستا خۆشەویستیت سنور دەکرێ لەناو دڵما بڕیارم دا وورد نەبمەوە لە ڕابردووم چیی ڕوویداوە من ئەزانم ڕووحێکی شێت دڵی منی وا کێڵاوە ئیتر نابمە پەنجەی دەستت چاوەکانتی پێکل بکەی خۆ عەشقی من ئەزەلییە بەڵام دڵم فریو ئەدەی گەر ڕەنگی دونیا بگۆڕی من وەک پایز تۆ ئەبینم بەسەر خاکیشما بێتە خوار فرمێسکت بۆ ناوەرێنم زۆر جار وێنەی خۆم ئەکێشم لەناو دڵێکی شکاوە بڕوا ناکەم ئەوا من بم کە بڕیاریی مەرگەم داوە |
دەستێکم پڕە لە باران... دەستێکم پڕە لە باران و دەستەکەی ترم بەتەنیشتمەوە سیمای خۆڵەمێشی دەنوێنێ ، دەستەکەکانم فرمێسکی سەوزەگیایەو لەرەنگی خەونێکی سوری ئەرخەوانی دەچێ ، دەستێکم پڕە لەبەخشندەیی و رەنگی گەشی پشکۆکانی سادە،وەکوو پەنجەی دەستی مۆسیقارێک " دەستێکم پڕە لەتیشکی هەتاو چەپکێ درەختی وەنەوشەیی لەباوەشیا حەشارداوە و هەڵمی هەناسەی ژنێکی ماندووی چاوڕەش و کزۆڵەی ئەنفالەکانی بەنێو کێڵگەی بیرەوەرەکانیدا عەتر رێژدەکا ؟ دەستی من دەستە سەوزو رەنگاڵەیەکەم دەستێکی تیژڕەوە و لەزەوییەوە دەتوانێت نمەی بارانیش بباتە ئاسمان و نیگای منداڵی ژنێکیش ببەخشێتە شاگوڵێکی تر ئێستا دەستم وەک گەردەلول و تۆفان هەتاوی دەستەکەی ترم لادەدا و لەگەڵ خۆیدا جوتێ کۆتری سپی دەبەخشێتە گەڵای دڵم من و دەستم چەند شەوی درێژ تێک ئاڵاوین چەند سترانی لەشەوی بێ خەوشیدا کردۆتە ئاوازی رۆحم ئەوان دێن و ناهێڵن ،جارێکی تر بەدەستی بەتاڵ بگەڕێمەوە و بەکۆڵێک وەرینەوە دەمخەنە باوەشی سەوزی زەوی من و دەستم لە بیابانەدوور و درێژەکانی وەرزی ساڵدا بووینە پیرە گەڵایەکی پیری کەوتوو لەوەرزێکدا دەستەکانم و باخچەی دڵم بوونە پشکۆی وەرزی پایز ((پایز دڵی بە کەس ناسوتێ ، کەگەڵاکانی وەری بۆ کەس ناوەرێ تەنها زەوی نەبێ )) ئەگەر پایز نەهاتایە دەبوو هەردوو دەستەکانم لە نێو کوانووی درەختێکی بەجێماودا وەک ژنێکی خۆڵەمێشی تەنهایی دەریا بیخنکێنێ. کەژاڵ ئیبراهیم خدر |
پیره‌کچێک به‌جلی سووره‌وه... له‌ئێواره‌یه‌کی سه‌رخۆشدا له‌گه‌ڵ سرته‌ی با له‌گه‌ڵ خلسیکان له‌سه‌ر تنۆکی ده‌ریا له‌دامێنی سێبه‌ری تۆوه وه‌ک مێرووله‌یه‌ک به‌دوای که‌له‌به‌رێکدا ئه‌گه‌ڕام تا تۆ بدۆزمه‌وه له‌بیابانێکی ته‌ڕدا به‌دوای به‌رداشێکی توڕهدائهگهڕام ڕێگای تۆم بۆ بکاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌یانیه‌کی بێبه‌ری له‌من و پڕ له‌تۆ لهههتاوی گۆزهداڕزداوهکان به‌دوای شهڕواڵیکی پیس و به‌دوای مایه‌یه‌کی خوێناوی و به‌دوای قردێله‌یه‌کی شکاو و به‌دوای لاپهڕهسپیه سوێندراوهکهی مارهیهت ئه‌گه‌ڕام تا ل زبڵدانی شاردا بیان بینمه‌وه له‌شه‌وێکی نیوهسوردا به‌دوای دۆخین و به‌دوای جامانه‌و به‌دوای به‌رگی قارچێکی سپی و یاقوتی فڕێدراو و به‌دوای کراسی حه‌جدا ئه‌گه‌ڕام تا له‌به‌ر ئه‌ودا بیان ناسمه‌وه چهندهشهرمنه ئهوهشهوهی کهزاوا درۆزنێکی به‌خه‌نده‌و تۆش بێناموسێکی شیرین و ئه‌شقیش ده‌ڵاڵێکی پڕ گرنژین و شه‌ویش چوکلاتێکی تفته و که‌س نایان بهشێتهوه هاوڕێ ڕه‌ش |
خودانه‌ناس... که‌تۆ ئه‌و هه‌موو باخچه ره‌نگینانه‌ی ، تریفه‌ی په‌پووله‌ت له‌به‌ر ده‌ستایه .. ، ئه‌دی بۆ ئه‌وه‌نده شانازی ، به بڵاچه‌ی تیروو به بریقه‌ی شمشێره‌وه ده‌که‌ی ئه‌ی خوانه‌ناس ؟! که‌تۆ ماڵت ، به‌رامبه‌ر چریکه‌ی که‌ناری و دراوسێی ، کرووزانه‌وه‌ی شمشاڵیت ،، ئه‌دی بۆ کاڵفامانه ، شه‌یدای زرمه‌ی ته‌پڵی شه‌ڕو عیشقی ، شیڕه شیڕی شهیپووریت ! ئه‌ی خوانه‌ناس ! که‌له‌ودیو ، ده‌رگا پیرۆزه‌که‌ی ( ره‌ییان ) ه‌وه ، ده‌یان حۆری رووت ، به په‌رداخی شه‌رابه‌وه ، چاوه‌ڕێ ئه‌دی بۆ ده‌ست لهکوێر بوونی جوانی و چه‌قؤ له‌سه‌ر گه‌ردنی ژن ، هه‌ڵناگریت ! ئه‌ی خوانه‌ناس ! که‌تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵفرینی کازیوه‌دا له‌قه‌راغ ، ئه‌و هه‌موو ده‌ریا سازگارانه دا ، وه‌ستاویت، ئه‌دی چ عه‌جه‌ب ، به فرمێسکی بێوه‌ژن خۆت بسمیل و به‌خوێنی په‌پووله ته‌یه‌موم ده‌که‌ی ، ئه‌ی خوانه‌ناس ؟! قوبادی جه‌لیزاده |
|
زایه‌له‌ی وشه‌كان... |
|
|
|
اکنون ساعت 02:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)