![]() |
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی یونس حسه‌ینی ــ سه‌قز بمگره‌خۆم و لێت نه‌ترازم له گۆچووی دۆعای داییک و بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه ! کۆمکه‌روه و له لۆچی وێردێکتاسپێده‌م که و بم روانه به ئه‌رخه‌وانتا تا ئه‌م کفنه بشه‌رمێ و بمڕژێنێته باڵاتا !؟ قه‌ره قه‌ره‌ی ته‌ورداسه ! مناڵیم پیابده‌نه‌وه. ترازانی بزه‌یێک و دوایین دۆعا ره‌نگه خۆر له په‌نجه‌م گرێ بدا ! ............................................................ ........ ئێره ... ...ئێره سه‌قزه و تۆ به‌ئیشتیای باران خه‌یاڵت تاو و توێ ئه‌که‌ی به پێی دڵ ته‌نگیت گوڵێ له مانا سه‌وڵ ئه‌ده ی! ئێره سه‌قزه و له‌م شه‌قامه‌دا نه بیانوی ژیر بوونه‌وه‌ی نه ته‌ماحێ بۆ نه‌فه‌وتان چرکه ته‌مه‌ن ئه‌کرمێنێ و وشه‌کان پڕ زارم حه‌رام... ئێره.... کۆڵانه‌کانی شه‌وانه‌یش باوێشکی چه‌قۆ و برسیه‌تی گۆناکانی ماره ئه کا! قاچاخ و ره‌نجه‌ڕۆیی و... گاوه‌ڵکێ له کۆرپه ئه‌خا!!! شان کزی کانی و چوله‌که و بارانم نه خه‌یاڵم..... نه په‌نجه‌م تامی سووره گوڵێ ئه‌کا!! ئێره‌ییمه و له که‌ناره‌کانیا ئه‌زێمه‌وه به باڵاما داڵده‌ێه‌ک دا ئه‌که‌م سه‌فه‌رێ دا ئه‌م مه‌زرینی تا به ئیشتیای پاساری ئه‌و کاته‌ی فڕین ته‌عارفی قه‌فه‌سێکه...!!! چیم لێ ئه‌که ی ،دا ئه‌شۆرێیم به ژیانا و هیلاکم له گۆرکه‌نا ،ئه‌و کاته‌ی ده‌ستت هه‌ڵم ناپێکێ له ئه‌وین. تا بینه قاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتوه و کرێ چی که‌وشه‌کانمم و که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده ن غه ریبی ئێسکی خۆیانن!!! له کام ده روازه ی بیانوا ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا له کام شه‌پولی تیشکتا مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته وه!!! باوان ئێره سه‌قزه و پڕ به منیش وێران تلم بخه جوڵه‌ێیک هه‌ره‌س به‌م ته‌لسمه بێنێت پڕ خه‌یاڵ تر سه‌قزیم کا و تۆش شنه هه‌ر تاقه‌تت و بم خه‌سه‌ر پشت . خانمی به‌ر په‌نجه‌ره هه‌ندێ خۆت بارانیتر و نیسکێ من کۆتری تر که‌و ته‌ڕبونیی باڵه‌کانمه‌و ئامێزت هێلانه !!!! ئوخژنێکی سه‌قزی تر رێم لێ بگرێ سه ر هه‌ڵ بڕێ!!! |
نقل قول:
|
سه‌ری ساڵ
|
به‌ندیخانه
|
په‌یكان
|
وه‌مكوژێنه په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای
|
خانم!
|
تاهیر به‌گی جاف
تاهیر به‌گی جاف |
هه ژار و مستوره اردلان و بیکه س و هیمن
هه ژار و مستوره اردلان و بیکه س و هیمن ماموستا هه ژار هه ر کوردم به ده ربه ده ری یان له مالی خۆم له خاکی عه ره ب ، له ئیران و ڕۆم کۆک و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم کۆشکم ده قات بی، ویرانه ماڵ بم ئازا و ڕزگار بم، شادان و خه ندان یان زنجیر له مل له سووچی زیندان ساغ بم جحیل بم، بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار له نه خۆشخانان دانیشم له سه ر ته ختی خونکاری یان له کولا نان بکه م هه ژاری کوردم و له ڕیی کورد و کوردستان سه ر له پیناوم و گیان له سه ر ده ستان به کوردی ده ژیم، به کوردی ده مرم به کوردی ده یده م وه رامی قه برم به کوردی دیسان زیندوو ده بمه وه له و دنیاش بۆ کورد تی هه لده چمه وه شیرکوبی کس دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه مێژوو ئه‌ڵێ له‌دایک بووین!. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه زرپ‌و زیندووین! به‌ڵام هێشتا، باوێشک ئه‌ده‌ین هێشتا نووستووین هێشتا ته‌واو، تێر خه‌و نه‌بووین هیشتا ئه‌نووین. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه له خه‌ڵک بوردوین! له خۆمان هه‌رگیز نه‌بوردوین. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه وه‌ک ئێسته واین یه‌ک نه‌گرتووین!. له‌و کاته‌وه، چه‌ک هه‌ڵگرتووین به‌ڵام هێشتا سه‌رنه‌که‌وتووین. که‌چی ئه‌ڵێین: هه‌ر سه‌رکه‌وتووین. ئه‌ڵێین: ئێمه هه‌ر نه‌مردووین!. هه‌ر لێره‌وه.. تا وڵاتی به‌رینی "چین" به نۆکه‌ریی، گه‌ڕاین رۆشتین به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بێگانه گه‌لێ گه‌ییشتین: له خوێنی خۆمان بۆ ڕشتن.. له ڕۆڵه‌ی خۆمان بۆ کوشتن تا توانیمان قسه‌ی زۆری مه‌راییمان.. بۆ هه‌ڵبه‌ستن سه‌مامان کرد، بۆمان رستن. وتیان: ئاده‌ی دنیا بگرن، ئه‌وه پاره! وتمان: باشه! وتیان: بمرن، ئه‌وه پاره! وتمان: باشه! وتیان: ماڵی یه‌کتر ببڕن، له‌ناو یه‌کا، یه‌ک سه‌ربڕن هاتین گه‌ڕاین.. که‌وتینه دووی گزی‌و فزیی له قوژبنی مێژوونی کۆن دا خوێنده‌وارمان.. که‌وتنه دزی دزی‌کردن.. له شانازیی که‌سانی تر مایه‌و مووری گه‌لانی تر. هه‌موو دنیایان کرد به کورد! ماموستا هیمن شاعیرم، جوانیپه‌رستم، دڵته‌ڕم، شێـــــــــتم له شۆق کێوی بژوێن، دیمه‌نی جوان، ده‌شتی ڕه‌نگینم ده‌وێ من به فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد په‌روه‌رده بووم کوڵمی سوور و چاوی شین و سینگی به‌فرینــم ده‌وێ خۆشه‌ویستی من کچه کوردێـــــــــــکه پاک و نازه‌نین باغه‌وانه پیره‌م و باغی به په‌رژیـــــــــــــــــــــنم ده‌وێ نایه‌ڵن قه‌ت چێــــــــــــــــــــــژی ئازادی بچێژم من ده‌نا خوێنی شیرینم ده‌وێ، کوا ته‌رمی خوێــــــــــنینم ده‌وێ نایه‌ڵن ئاسووده دانیــــــــــــــــــــــــــ ــشم له لاپاڵی چیام قاسپه‌قاسپی خاسه‌که‌و بێ، گرمــــــــــــه‌ی مینم ده‌وێ؟ هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ســـــــــــــــتی ناسکم کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جه‌رگی به بریـــــنم ده‌وێ؟ جێی گه‌رم، پارووی نه‌رم خۆشه، به‌ڵام بۆ مافی خۆم سێبه‌ری ئه‌شکه‌وتی سارد و نوێنی به‌ردیــــــــنم ده‌وێ مستوره کردستانی از كوي خود دواندي آخر به صد جفايم در حضرت تو اين بود اي ماه وش سزايم؟ در خيل عشقبازان رسم من اين نباشد با يار خويش عهدي، بربندم و نپايم ما را مزن ز درگه، همچون غزال وحشي بگريزم ار ز كويت، مشكل دگر بيايم بي جرمي اي ستمگر، انداختي ز چشمم يا زين غمم رها كن، يا بر شمر خطايم ما را ز گلشن و گل، صد بار خوشتر آيد خاري ز كوي جانان گر مي خلد به پايم شب تا سحر بنالم، و آن سنگدل ندارد گوشي ز روي رحمت، بر نوحه و نوايم مستوره، از وفايش، سر بر لحد گذارم تا قصه ها پس از من، گويند از وفايم |
ده ستان خوش بیت بو او شیعره جوانانه ماندو نه بن
|
اکنون ساعت 05:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)