behnam5555 |
03-03-2012 07:01 PM |
به‌ری به‌یانه، ڕووناکه ئاسۆ
به‌ری به‌یانه، ڕووناکه ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بی له تۆ
ده‌نگی بانگ هه‌ڵسا له مزگه‌وتی دێ
باڵدار هێلانه‌ی خه‌و به‌جێ دێڵێ
قاسپه قاسپی که‌و ئاشکرا ئه‌ڵێ
کاتی فرمان هات کۆرد نابێ بنوێ
به‌ری به‌یانه ڕووناکه ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ
هه‌ڵسه ئه‌ی لاوی نیشتمانی کۆرد
سه‌رده‌می هه‌ڵسان هه‌رکه‌سێ نووست، مرد
پێویستی پیرۆز، به‌ڵام سه‌خت و ورد
چاوه‌ڕوانته، هه‌ڵسه ده‌ست و برد
به‌ری به‌یانه ڕووناکه ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ
بۆ به‌ختیاری و سه‌ربرخۆیی گه‌ل
له‌گه‌ڵ هاوڕێتا په‌ل بده‌ره په‌ل
که‌ی ده‌رچوو تیشکی هه‌تاو له ده‌م که‌ل
وریابی، زۆرچاک به‌کار بێنی هه‌ل
به‌ری به‌یانه ڕووناکه ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کۆرد مژده‌بێ له‌تۆ
مامۆستا هێمن
|