![]() |
نامه‌یه‌کی زۆر کورت بۆ دوعا ...
نامه‌یه‌کی زۆر کورت بۆ دوعا ... منم له‌ناو پیاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتا تاکو ماوم له‌پاییزی زه‌ردی غه‌درا له‌نامووسه مه‌رگه‌ساتی هه‌ر شه‌مێک و غه‌زالێک و دوعایه‌کدا ڕه‌هێڵه بارانی شه‌رمم لێ ئه‌بارێ که‌وا ..پیاوم به‌ندی عه‌لی |
هه مان شوار ها شین ته سخته دواره دین ته تا کو دریژه چین ته امشو دی بایه بایدن‌و کی کو چمی له ژیر بر ارا نیه تی للید خور ا ی تال برز نی شکر کشتم جناره اسمان هامه پژاره اسمان تنیا هساره ی آسمان امشو دی بایه بایدن‌و |
عەشقێک لەڕەنگی ئاو
|
تۆپەکەی!
|
ئه‌وه‌ی كه من مه‌ست ده‌كات
ئه‌وه‌ی كه من مه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌ی كه من مه‌ست ده‌كات مه‌ی نییه ئه‌و پیاڵه به‌تالاَنه‌ن قه‌سیده‌كان دوای تێر بوون دوای سه‌رخۆش بوونیان له‌سه‌ر مێزی په‌ڕێكی سپی جێی ده‌هێڵن ئه‌وه‌ی كه من مه‌ست ده‌كات مه‌ی نییه ئه‌و په‌یكانه‌ن هه‌رگیز ...... ته‌نیا بۆ یه‌ك جارێكیش لێویان نه‌خستۆته سه‌ر لێوی بتڵه شه‌ڕابێك و به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ..... له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی مه‌یخانه‌كانه‌وه به چاویلكه‌یه‌كه‌وه كه مه‌ی فرۆش كردویه‌ته چاویان سه‌یری په‌یكه‌ری په‌یكه سه‌رخۆشه‌كان ده‌كه‌ن . م : خه زان |
هێندێك جار
هێندێك جار خۆ من هه‌میشه وا نیم هه‌میشه جانتای سه‌فه‌رم به‌ده‌سته‌وه نییه هێندێك جار به ده‌ستی به‌تاڵیش سه‌فه‌ر ده‌كه‌م هێندێك جاریش به سه‌رخۆشی ..... من هه‌میشه له تاریكی دا پێ ناكه‌نم هیندێك جار له روناكی دا ..... هۆڕ هۆڕ ........ به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه هاوار بۆ دوا رۆژ ده‌كه‌م هێندێك جاریش ..... په‌یكه‌كان تا لێواری كودتا رامده‌كێشن . م : خه زان |
مردن
مردن ئێمه بونه‌وه‌رێكین مردن ده‌رنه‌گ زه‌فه‌رمان پێ ده‌بات دوای ماوه‌یه‌ك .... دوای ئه‌وه‌ی سه‌رمان بۆ مردن شۆڕ كرد ده‌گه‌ڕێینه‌وه و به رێشێكی قرژن و پاتۆڵێكی شڕه‌وه كۆلاَن به كۆلاَنی شار و گونده‌كان ده‌پشكنین جێ په‌نجه‌مان له‌سه‌ر هه‌ر رۆكێك هه‌بێ به په‌ڕۆیه‌ك ده‌یسڕینه‌وه هێندێك جار هێندێك بوونه‌وه‌ر به‌ر له‌وه‌ی بمرن جێ پێكانیان ده‌سوتێنن . م : خه زان |
ئاوێنەکانی من ناشکێن
ئاوێنەکانی من ناشکێن تۆ ئەی قەلەندەر ئەوەندە سەری خۆت مەهێشێنە ئەوەندە بەرد مەگرە ئاوێنەکانی من هێندە خۆت بە روخانی دیوارەکانەوە خەریک مەکە هەموو ئاسنگەرەکانی دونیا و تەنانەت لەودیو ئەم فەلەکەشەوە ئاسنگەر بگێڕیتەوە سەر زەوی ناتوانن نوێڵێک دروست بکەن ئاوێنەکانی من بلەقێنێ شمشێری تۆ رەگی ئەم گیایانەی پێ نابڕێ ئێرە سەرزەمینی منە ئێرە وڵاتی ئاوێنەکانە لێرە هەمو وەرزێک بە بارتەقای هەموو دونیا گوڵی هیوا چرۆ دەکات تۆ لە ڕێگای کتێبەوە ڕێت کەوتۆتە سەرزەمینە ئیلاهیەکان لە رێگای رۆمانەوە قارەمانەکانت ناسیوە چیرۆکی شیرین و فەرهادت وەک ئەفسانە بیستووە من ئاوێنەکانم ...... برۆ ..... برۆ خۆت بە ئاوێنەکانی منەوە خەریک مەکە ئاوێنەکانی من ناشکێن بەر لە تۆش زۆر مەخلوقاتی تر رێ‌یان کەوتۆتە ئەم ناوە بەر لە بەردەکانی تۆش زۆر تەوری رقی تر بەر ئەم ئاوێنانە کەوتوە هەمیشە وا بووە هەمیشە کاتێک بوونەوەرەکان هاتونەتە ئێرە خەیاڵی شکاندنی ئەم ئاوێنانە هاتوە بە مێشکیاندا برۆ ..... برۆ و دڵنیابە تۆ سەرەتا و کۆتایی ئەم چیرۆکە نی ئاوێنەکانی من ناشکێن دوای ئەوەی دونیا نوقم دەبێ لە تەنیایی دا دوای ئەوەی زەمین ئافەت لێی دەدات ئەوێنەکانی من زیاتر لە ئێستا هێز بەسەر سروشت دا دابەش دەکەن سەر لە نوێ روناکی دەگێڕنەوە تینویەتی دەشکێنن زاوزێ دەکەن و مەخلوقاتی نوێ دێنەوە دونیا ئاوێنەکانی من ناشکێن ئاوێنەکانی من ناشکێن م : خه زان |
لێره درۆ ئه‌به‌دییه
لێره درۆ ئه‌به‌دییه هۆ روحه سه‌رگه‌ردانه‌كه‌ی من ئه‌م كاته‌ت باش ... له‌م ئێواره دره‌نگ وه‌خته‌دا قه‌سیده‌یه‌ك بارانت به دیاری بده‌مێ یان تۆ باوه‌شێك هیچم پێشكه‌ش ده‌كه‌ی ..؟؟ *************************** ئه‌ی روحی من .... له‌م شاره‌دا .... ته‌نیا یه‌ك وشه‌ش نابینم له‌گه‌ڵ درۆدا ده‌ستیان نه‌خستبێته ده‌ستی یه‌كه‌وه له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا .... هه‌موو شتێك ..... له سپیه‌وه تا ره‌ش له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا ئاوا بوونی خۆر له ده‌ستپێكی شه‌وه‌وه ..... تا ده‌گاته‌وه گزنگێكی نوێ به پانتایی شارێكی پڕ له بونه‌وه‌ر درۆ له دایك ده‌بن زا و زێی درۆ له زا و زێی هه‌موو ئه‌و مه‌خلوقاتانه زیاتر كه هه‌موو ساڵی له كاتی زا و زێ دا ناچار ده‌بی گه‌ره‌كێكیان بۆ چوڵ بكه‌ی لێره .... هه‌موو وه‌رزێك هه‌موو رۆژێك هه‌موو كاتژمێرێكیش ته‌نانه‌ت هه‌موو چركه‌یه‌كیش به به‌رمیل درۆ له دایك ده‌بن لێره به خه‌ونیش مه‌رگی درۆیه‌ك نابینی لێره درۆ ئه‌به‌دییه .... ********* هۆ روحه سه‌رلێ شێواوه‌كه‌م .... له‌م شاره‌دا .... بڕوا به عه‌شق نه‌كه‌ی له‌م شاره وێرانه‌دا عه‌شق درۆزنتره له هه‌موو شته جواناكانی تر ته‌نانه‌ت له فرمێسكیش درۆزنتره لێره به خه‌ونیش مه‌رگی درۆیه‌ك نابینی لێره درۆ ئه‌به‌دییه .... |
سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر هه‌ستێك بۆ دۆزینه‌وی حه‌قیقه‌ت له ناو پێده‌شته‌كانی ره‌سته‌دا ناچارم ده‌كات دیسان كۆڵه پشتی ئه‌ندێشه‌م بۆ سه‌فه‌رێكی نوێ بپێچمه‌وه .... ره‌نگه له‌م سه‌فه‌ره‌مدا گه‌لێك په‌یكی پڕ له شه‌ڕاب پڕ له موزیك ...... پڕ له ئه‌فسانه رێم پێ بگرن بۆیه سه‌ره‌پای گیانم بووه به گومان ده‌ترسم .... ترسم هه‌یه ..... ده‌ترسم له‌م سه‌فه‌ره‌شدا حه‌قیقه‌ت نه‌دۆزمه‌وه گومانم هه‌یه ، گومان !!!! گومانم هه‌یه له‌م سه‌فه‌ره‌شدا وێڵی پێده‌شته‌كانی وشه نه‌بم و چاویلكه‌ی خه‌یاڵ نه‌چێته چاومه‌وه وێڕای ئه‌م هه‌موو گومان و ترسه‌ش ناچارم سه‌فه‌ر بكه‌م ره‌نگه ئه‌مه دواجار بێت ئه‌ركێكی وه‌هام پێ بسپێردرێت له‌وانه‌شه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ زنجیره سه‌فه‌ره‌گه‌لێك له داهاتوودا . له‌م بیابانه نه‌گبه‌تیه‌دا هه‌ر من مابووم خه‌یاڵ داوێنی نه‌گرتبووم به‌ته‌نیا ... هه‌ر من مابووم ...!!! له‌م سه‌فه‌ره‌مدا پێنوس ده‌كه‌م به شاهید بۆ ئه‌وه‌ی دوای من هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كه له دێڕێكی سه‌رخۆشدا بنوسێته‌وه. گومان خه‌ریكه ده‌مخوات ...!!! ترس خه‌رێكه ئێسكه‌كانم ده‌شكێنێت ...!!! م : خه زان |
اکنون ساعت 01:10 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)