پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 06-17-2012 06:51 PM

ئێوارەی غەمگین
 

ئێوارەی غەمگین

کام شەوقی جوانی رووی دنیایە
وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە.
کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ
کام ئاواتی دڵ قەشەنگە
کام دنیا پڕ لە خۆشییە
دوور لە ڕەنگی ڕەش پۆشییە
ئەبڕێتەوە،ئاوا ئەبێ
ڕۆژی لە ناو شەوا نەبێ
*
ئێوارەیە دنیای جوانیی
وەکو ساوایەکی دڵ پاک
بزەی مژدەی سەر لێوانی
ئارامە بۆ گیانی رووناک.
منیش تەنیام لە قەدپاڵێ
سەرنجم ونی ئاسۆیە
دڵی پڕم..وەک مناڵێ
خەیاڵی وا لە شوێن تۆیە.
دەروون بەئاخی ناکامیی
پەستە وەک سەیوانی ماتەم
سروشت باوەشی ئارامی
گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم.
ئەرخەوانی گیانی پەستم
دڵنیایی دڵم ئەکا
لەنێرگزی بیرو هەستم
هۆنراوە بۆ تۆ ڕێک ئەخا.
هەزاران یادی ڕابردوو
لە ناو بیرما یەن و ئەچن
وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو
لە هەوری خەمما ون ئەبن.
دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین!
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێنرگەی ماتەمین
لە خۆر بکە ماڵ ئاوایی!
منیش وەک تۆ لە ئاسمانی
نا ئۆمیدی دڵا وێڵم
وەک تۆ بەهاری ژیانی
تەمەن کورتیی جێ ئەهێڵم.

مامۆستا بێکەس


behnam5555 06-17-2012 06:52 PM


که‌ تۆ ده‌رۆی خه‌مو ژانت بۆ من ئه‌بنه‌ دوا یادگاری
بیزار ئه‌بم له‌ خۆم له‌ دوانامه‌ی پر دلداری
له‌گه‌ل تۆدا زه‌رده‌خه‌نه‌م وه‌ک مه‌لیک سه‌ر هه‌لده‌گریت
دلی ته‌نیام دوای تۆی ئازیز بۆ کام ژوان ریگا بگریت
به‌م سه‌فه‌رت گری ئه‌شقت به‌رمه‌ده‌ره‌ دلی ته‌نیام
زۆر له‌ میژه‌ چاوه‌رێی تۆم مه‌ژاکێه‌ گولی هیوام

behnam5555 06-17-2012 06:55 PM

جگەرە،دڵم باران
 

جگەرە،دڵم باران

دۆستەکانم کێن؟
جگەرە؟!
دڵ؟!
باران؟!
شۆخ و شەنگم
کڵاوم لە هەوادایە
جگەرەکەم بە دەستەوەیە
پێ دەکەنێ
دڵی هەژارم لێ ئەدات!
تاکوو ڕۆژێ
خەمەکانم وەکوو باران
دێنە سەرێنی
لەوێشا لێ ئەدات!
جگەرەکەم بە سووتان و دووکەڵ و باوشی گەرمی
دڵی هەژارم ئەسرەوێنێ
تاوەکوو بارانی مەعسووم دێتوو
هەموویان دائەشۆرێ!!

دڵی هەژار


behnam5555 06-17-2012 06:58 PM

نەوا
 

نەوا

به قرچەی ئاگری دەوران دەسوتێم و دەساچێنم
به نەيخانەی دڵی زارم هەوای خوێناو دەناڵێنم

وەكو بەفری ترۆپكی ديل به خۆر زووخاو له ناخم دێ

بەهاری شاد وناشادان بە ئەسريناو دەخەملێنم


گەلی گيله و نەيار تاجی زەڕو زۆری له سه رناوه

نەزان و بێ هونەر لێره به ڕيز و خاوەنی ناوه

بەڵام ژينی هونەرمەندم هەميشه سازی ناسازه

نەوای شادی چ لێی نايێ و گەڕووی ئازادی خنكاوه

کاک ڕەحیمی لوقمانی



behnam5555 06-17-2012 07:06 PM

پێچەوانە
 

پێچەوانە

خۆشەویستیت
بارانێکە
سەروەختێ کە من تینوومە
ڕائەکەم و ئەچمە بەری
ئەو لە پڕ خۆش ئەکاتەوە.
خۆشەویستیت
بارانێکە
کاتێکیش من تینووم نییەو
لە ژوورەوەم
ئەو لەپڕ دائەکاتەوە

شێرکۆ بێکەس


behnam5555 06-17-2012 07:09 PM

میخانه
 

له‌ شه‌وگاری شه‌وی ژیانم ده‌نێم هه‌نگاوی کوێرانه
‌له‌ به‌دبه‌ختیو چاره‌ ره‌شی خۆم بومه‌ پیری مه‌یخانه
‌‌ نیه‌ شه‌وقێ نیه‌ که‌س ده‌رم بێنێ له‌ ناو ئه‌م گۆره‌ وێرانه‌
با بۆت بنوسم له‌ ناخم هه‌موی زامه
‌مه‌رامی دڵ ته‌واو نابێ به‌ نوسینی هه‌زار نامه
‌گه‌ر هه‌زار نامه‌ نوسرابێ له‌ په‌ری گوڵ
له‌ کاتێک بۆت ده‌ربرم هه‌ستی دڵ..




behnam5555 06-17-2012 07:12 PM

قه‌ده‌ر
 


قه‌ده‌ر

كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ
كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ

چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو
وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه‌ ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه‌ خوو

هه‌رچه‌ند ئێسته‌ له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام
وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه‌ خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام

ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه‌
وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه‌

من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ

ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌كو شوعله‌ له‌ دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌ی من

ئیسماعیل خورماڵی

behnam5555 06-17-2012 07:16 PM

دڵنیابه باوانه‌كه‌م
ئه‌م جیهانه وا نامێنێ
هیچ كه‌س تاسه‌ر
له‌به‌ر ده‌رگای
به‌زه‌ییدا دانامێنێ
ڕۆژێ هه‌ر دێ
فریشته‌یه‌ك ده‌ستم بگرێ
له تاریكی ده‌رمبێنێ
ڕۆژێ هه‌ر دێ
دڵسۆزێ بێ
به وه‌فاوه بمدوێنێ
هاكا تیشكی ئاسۆیه‌كی
ڕاستی هه‌ڵهات
ته‌م و ته‌ڵخی
له‌سه‌ر مانگی ژینم لابات
شه‌وی تاری
ئازاره‌كان ئه‌بڕێته‌وه
خۆری شادی
بۆ ئاسۆی من هه‌ر دێته‌وه
ڕۆژێ هه‌ر دێ
شۆخ و شه‌نگێ
له ئه‌وینی ڕاستی تێبگات
ڕۆژێ هه‌ر دێ
داری ڕاستی چرۆ بكات
ڕاسته ئه‌ڵێن
قولی ڕه‌ش و سپی
ئاوی پاییز ده‌ری ئه‌خات[1]
ئه‌وساكه تۆش
په‌شیمانی دادت نادات
فرمێسكه‌كان له بێزاری
به ئه‌ولاوه چیت بۆ ناكات
په‌نات نادات
شادت ناكات

behnam5555 06-17-2012 07:19 PM

دوو هۆنراوه
 

دوو هۆنراوه

1
ئه‌مشۆ ڕووبار هات بخنكێ
له وشه‌م ئاوی خوارده‌وه
كه تێر ئاوبوو ؛
وشه‌شمی له گه‌ڵ خۆیا برد .
ئینجا وشه‌م هاته هاوار
خنكام ...
خنكام ... .

2...............

چاو لێكه له ئه‌ستێره‌كه
چاو لێكه‌و ببینه كه چۆن
شكۆی شه‌وانه‌ی خۆی ده‌شكێنێ و
ده‌بێته ر‌ه‌فیقی چاوه‌كانت .

... * ئۆژه‌ن * ...


behnam5555 06-17-2012 07:21 PM

دایه
 

بۆتۆ ئه‌ژیم دایه‌ی شیرینم
سه‌رچاوه‌ی بونم و ئه‌شک وئه‌وینم
ڕۆژم دور خۆرو شه‌وم بێمانگه‌
به‌بێ سۆزی تۆ ناژیم چارم که‌
بڵێی جارێ دی وه‌ک مناڵه‌که‌ی جاران
له‌سه‌ر ڕانی تۆ بده‌م یه‌ک ووچان
فرمێسکی دوریم له‌چاو بۆ بسری
به‌رگی غه‌ریبیم له‌به‌ر دابدری
دایکی یه‌که‌مم شیرینترین که‌س
شاعیری نامۆو هه‌ژارو بێ که‌س
دوریت واشعر له‌ناخ ئه‌روێنێ
زامی یاده‌کان چرۆ ده‌ردێنێ
ووشه‌ له‌گیانما خه‌جاڵه‌ت بووه‌
دڵی غه‌ریبم بۆت له‌ت له‌ت بووه‌
ئه‌ی دایه‌ گیان ئه‌ی فریشته‌ی خۆزگه‌کانم
وانه‌زانی که‌دورم لێت گه‌وره‌بوم وله‌یاد ده‌چێت یاده‌کانت
له‌ناخمدا هه‌ر منداڵم
به‌هۆی به‌خشنده‌ی تۆیه‌ئه‌ژیم و له‌ژیندا ماوم


اکنون ساعت 10:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)