![]() |
ڕیگەی عیشق
ڕیگەی عیشق له ڕێگه ی عیشقەکەت گیانه چەندان شیعر بەجێماون له نیوەی ڕێ پەکەر بوون و گشت گیرودەی قومێک ئاون دەورانێکه مەلی خەیاڵ به شوێنتەوه سەرگەردانه خوا ئەزانێ چەندی دیکه بۆت گیرودەی بەندی داون کازیوەیه و بەربەیانه هەموو نوقمه له بادەی خەو لەم ساتەدا کەس دیار نییه بەس عاشقان لەبەر چاون بیاوانی عیشق نەبڕاوەیه ڕۆح ئەبرژی تا تەی بکات هەر عاشقی ڕاستینەیه ڕێ ئەبەن و ماندوو ناون پاریز ڕەحمانی |
ئەشقێکی تۆراو
ئەشقێکی تۆراو دەبوو باشتر بزانم من بە بەختی ڕەش ئەتۆ شەو نی لە نێو قامووسی دڵداری بە ئاواتی دنەی خەونی تەرەی، کۆترێکی بێ لانەی، پەشۆکاوی شەوی ئەشقی بە باز و کەو دەشوبھای تۆ، ئەگەر باز نی کەچی کەو نی لە سەر چاو و لە سەر دڵ تۆ تۆ دەنیشی خەڵفی لاولاوی بە تاڵی کردەوەت بەندی،تەڵێ ئیلمەی گوڵی تەونی لە جێژوانی ئەوینتدا بزەم ماچی نەماون بۆت لە ژێر چەترێکی نامۆدا دەگێڕم چاو مەگەر شەو نی؟ وەھا ئەسپی ئەوینداریت لە پێدەشتی ژیان زینە بەرەو بەرزی سکاڵاتە بەڵام چبکەم؟ گەوەی کەونی نیگای پاییزی بێ شەرتیت ئەوا شەرتی شەوێنی دا شەو و شەرت و وشەی بەختت ھەموو سووتا ئەتۆ ھەو نی! محەممەد حوسێن پوور |
بۆ ئه‌وینت
بۆ ئه‌وینت ناتوانم وه‌سفی چاوت چاو که‌ژاڵی چاو خوماردڵ ئه‌سیری چاوه‌کانته و خۆم ئه‌سیری عه‌یب و عار دڵ ئه‌سیری به‌یتی شیرین نامی شێعری دیده‌که‌ت به‌یتی ئه‌برۆت مه‌تله‌عێ بوو بۆ غه‌زه‌ل یا بۆ وتار کاتێ چاوت هه‌لده‌هێنیی جێ ده‌هێلێ خه‌م دڵم بێ نیگای تۆ دڵ ئه‌بێته ژووری ژینی پڕ له‌ژار جارێ تر سه‌رده له ماڵم بێ تۆ سه‌رده ماڵه‌که‌م سه رده، سه ردی که‌ی ڕه‌وایه لای وه‌فا و گه‌رمی نیگار ناسکی و نه‌رمی و له‌تافه‌ت دا ئه‌باری له‌وگوڵه سێبه‌ری زوڵفی په‌ڕه‌نگی پڕ مه‌ترسی و پڕ له ژار تا ئه‌وینم خه‌ونی مه‌رگی یادواری تۆی نه‌بی خۆشه‌ویستی چۆن ده‌تاشی بۆدڵێک به‌ردی مه‌زار ناتوانم تۆ له‌بیرکه‌م بۆیه چاوت پێم ئه‌ڵێ گه‌ر له‌بیرم که‌ی ئه‌بیته عاشقێکی بێقه‌رار تاکوو سه‌ریاس دڵ نه‌خاته ڕاوی داوی چاوه‌که‌ت بۆ ئه‌وینت که‌ی ده‌بێته شاعێرێکی وه‌ک هه‌ژار ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس) |
ئازاری دڵ هه‌ر دڕک بووی بۆ هه‌ڵاڵه‌ی خه‌ونی گوڵزاری دڵم ناخودای ئه‌شکه‌نجه و ئازار! به‌سیه ئازاری دڵم تێک بڕووخێ با ته‌لار و باره‌گای پڕ ئه‌سته‌مت وا ده‌ڕووخێ ئاره‌زووی به‌رزه قه‌ڵای شاری دڵم تۆ ئه‌سووتێنی په‌ڕ و باڵی مه‌لی ئه‌شقم ! ئه‌نا بۆ ئه‌وین و مامه‌ڵه‌ی حه‌ز گه‌رمه بازاڕی دڵم ڕۆژی په‌ل هاویشتنت دادێ له گۆمی بێ که‌سی با بگاته خزمه‌تی حه‌ق شین و هاواری دڵم! ئاره‌زوومه‌ندم له شۆراخی دڵت بتوێته‌وه ئه‌و هومێده‌ی تا نه‌مێنێ شوێن و ئاساری دڵم ماته زه‌ردی و زه‌رده ماته‌م،شینه هه‌ڵپه‌ڕکێی خه‌زان تا سه‌ما کات و گه‌ڵاکه‌ی پێکه‌نێ داری دڵم ناحه‌زت ئاواته‌وازه شاخی عه‌شقت وشک هه‌ڵێ تا بزه‌ی ژین مابێ به خوا هه‌ر ئه‌ویناری دڵم! ئازاد سەید ئیبراھیمی |
شۆخی ھەورامان
شۆخی ھەورامان کۆوە بوون ڕەنگی ئەوی دەریایە لەو چاوانەتا خۆزگە مەل بایەم مەلەم کردایە لەو چاوانەتا شۆخی ھەورامانی بەژنت بەرزە وەک نەخشەی وڵات کورد دەبوو ئاڵای گەشی ھەڵدایە لەو چاوانەتا تۆ گوڵی سووریت و کوڵمەت جێگە ماچی «مەولەوی» ڕۆحی وێڵم خۆزگە بسرەوتایە لەو چاوانەتا تۆ کناچەی ئەشقی ئاوێتەی چەم و قاسپەی کەوی پڕ زرێبارێ ئەوین پەیدایە لەو چاوانەتا تۆ شلێرەی سووری «شاھۆ»، من شنەی دوندی «بەیان» خۆزگە ئاونگی دڵم بنوایە لەو چاوانەتا بۆیە بۆ جوانی دەبەم کڕنۆش لە ڕازی تێدەگەم جوانی نەختاڵێ لە ڕەنگی خوایە لەو چاوانەتا بۆیە شەیدایانە ھاتووم من بەرەو ڕووگەی ئەوین چونکە ئەشقم دیتووە دنیایە لەو چاوانەتا ئەمین گەردیگلانی |
ڕاوچێێکی ڕاو نه‌پێک
ڕاوچێێکی ڕاو نه‌پێک لاوه! تاوێ به تاسه‌وه خۆت بهاوێ له باوهشمهاکه باڵی گرته‌وه بۆ ماڵی خه‌یاڵاوی له‌شم دادێ ساتێ من به داری پڕ هه‌نارت دا هه‌ڵزنێم؟ مه‌مێ؟ده‌مێ؟له دیتنی به که‌مکه‌مێکی بێ به‌شم له‌یلی! کێتم؟قه‌یسی ڕێتم له پێده‌شتی ئه‌وینت‌دا وێڵی شێتی دوور له خێڵی خه‌رابات و که‌لاوه‌شم سۆنه‌ی مل‌زه‌ردی بێگه‌ردی چیا‌و هه‌ردی له چه‌مێکی ڕاوچێێکی ڕاو نه‌پێکی ته‌مایه‌رم ئه‌ی داوه‌شم ئه‌ڵێم بێم و پتر ئیتر که‌م له کانی نه‌مان بزێم دڵۆپ دڵۆپ له خزمه‌تت ده‌تاوێم و که‌چی هه‌شم دڵ به گڕی نیگاسڕی ڕچا له گلێنه‌ی سه‌ردت نه‌یه‌ته گه‌ردنی زه‌ردت ده‌ینی خوێنی سیاوه‌شم بێ به‌ختی شه‌خته کوتاوی قاودراوی لادێ و شارم لای خۆم ئه‌وینارم ئه‌رێ له کیسم چوو ئه‌و ناوه‌شم ئازاد سەید ئیبراھیمی |
(.....)
(.....) ناونیشانی ماڵی ئینتێڕنێتی تۆ ون بوو لەلام ماڵپەڕی پێشکەوتنی سەردەم بە تێکڕایی گەڕام سایتی خۆشبەختی بە ساڵانێکە بۆ من تێکچووە بووینە ھاوڕێ، ھەر ئەوەندەم ھاتووچۆ کردووە شەقام من لە کافینێتی دەرگا داخراوی شارەوە، بۆ وزەی فیلتێر شکێنێک سەردەمێکە ھەڵوەدام ھەڵسوکەوت و سیستەمی تێکستی بنکەی دڵ شکا چنگی ویرووسی ئەدات ئەنگاوتمی و تێوەگلام ھێڵی پێوەندی و ئیمەیل و زەنگ و SMS فشەن من بە پەنجەی ھەڵتەکاوی «نا بڕۆ» ی تۆ بوو شکام کام کورەت کردۆتە ژینگە؟ دژگر و دوورە منی چاوەڕێی زانستی پوختی مانگی دەستکردی وەفام بەو ھەموو زانستەوە واچوویە ھاردی دڵمەوە کیژە شاری! زەحمەتە دەرچی لەبەر تیری نیگام من دەق و نامە و وتار دەڕژێنمە ئارشیوی حەزت چش، بەبێ مۆڵەت وەکوو وێبلاگی یاخی داخرام! لوقمان پیربادینی |
تەنیایی هەتایی
تەنیایی هەتایی چەقاندم چاوەکانم ڕوو به جادە کە تابڵۆی ڕێنەماین: لێره لاده که حوکمت دام به: تەنیایی هەتایی لە سەر چی تۆ بە تاوانێکی ساده مەگەر غەیری ئەوین چی بوو لە دڵما کە من هەر کاکە بووم و ئێوه داده؟ خەمم زۆره نییە شێعرێک بە نۆێیی بە ناچاری دەنووسم جامی باده شکاوە قافیەم لە ژوانی هێمن نەهاتی کیژی جوانی هەڵبژارده لە- 4⁄1-پتر نێ تۆ دەناسم بە دەر چوو خۆشەویستی تۆ لە ڕاده ببووره و من لە تەنیایی دەرێنە بە ئازادی دڵی من نەختێ شاده زاھید حاجی زادە |
(...)
(...) رۆیشتی و ئێواره به ده‌م داڵغه به سه‌ر چوو نه‌ت زانی که سه‌ودازه‌ده‌ییم تا به سه‌حه‌ر چوو هه‌ودایی خه‌یاڵی دڵه‌که‌م داوه‌ته ده‌ست با ماڵانگه‌ری ئه‌م شاره‌یه عومری به هه‌ده‌ر چوو نه‌ت دی که دووچاوم پڕی رازێکی نه‌هانن؟ پێت وا نییه؟ ئه‌م نازه له پێی راده به ده‌ر چوو لێو رێژی دوسه‌د قافیه‌م و کێشه‌مه چوونکه ئه‌م شیعره ده‌ڵێن کۆنە ئیتر باوی به سه‌ر چوو ده‌ستت بخه ناو ده‌ستم و با پێکه‌وه ده‌رچین دوایی مه‌ڵێ بۆچی به ته‌نێ سه‌یر و سه‌فه‌ر چوو سۆزی، نیه‌تم بوو له له‌بت ماچێ بسێنم سه‌د حه‌یف که ئه‌و تیره له رێی شه‌رمه‌وه ده‌رچوو مه‌نعی دڵه‌که‌م بۆچی ده‌که‌ی ئێسته که خۆشه عومرێکی درێژی به غه‌م و ده‌ر دو که‌سه‌ر چوو فه‌رهاد ساڵه‌حی فه‌ر(سەردەشت) |
ئەوین
ئەوین له‌و ئه‌وینه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ت بمشۆره‌وه ده‌وچریکێنم به به‌سته‌و هۆره‌وه بۆت ئه‌بارم له ته‌می هه‌وری هه‌ناو له زوڵاڵی کانیێ بمخۆره‌وه کاتێ هه‌ڵدێی ده‌م به‌یانی مل‌که‌چه ئاسمان به تیشکی مانگ و خۆره‌وه ڕه‌نگه له کوێستانی عه‌شقت دا گلێم من به باری ئه‌و ئه‌وینه زۆره‌وه دا‌و ئه‌نم له سووچی دڵ تاقی ته‌نێ ڕیزی نێچیر کوانێ ئه‌چمه نۆره‌وه لام شه‌رابه تێخی عه‌شقت مه‌ستی مه‌ست هه‌ر بزه‌م دێ له ده‌می ناسۆره‌وه ئازاد سه‌یدئیبراهیمی |
اکنون ساعت 12:01 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)