![]() |
غه‌زه‌لێکی چوار قۆڵي
غه‌زه‌لێکی چوار قۆڵي سه‌عیدنه‌جاری ((ئاسۆ)) ئه‌مین گه‌ردیگلانی، ئه‌حمه‌د یاسینی((ئه‌لف.ی پشکۆ)) میلاد ئه‌مانو‌ڵڵاهی ((یادگار)) ( پۆيلانه ۱) شه‌وەزه‌نگی قژت ڕوحمی نه‌ماوه حه‌ز و هه‌ستم له نێو به‌ندی چه‌قاوه به‌لۆکه‌ی بسکی خاوی تۆ گوڵی خۆم په‌تی سێداره‌که‌م بۆ هه‌ڵخراوه (یادگار) په‌تی سێداره ده‌نوێنن به زووڵفت که ئاڵایه! قژت تاڤگه و هه‌تاوه به وێنه‌ی ئاڕشی ویڵۆنه که‌زیی تۆ! چریکه‌ی دێ دڵم به‌و تاڵه خاوه (پشکۆ) به ئه‌سرینی چه‌می کاڵت که‌ژاڵم هه‌موو زامی دڵم ئه‌مشه‌و کولاوه که جارجاریش په‌پووله‌ی چاوت ئه‌فڕێ شه‌مێکم من که مۆمی لێ بڕاوه (یادگار) فریوی دام په‌پووله‌ی چاوه‌کانت ئه‌وا باڵی فڕینیشم شکاوه به‌خۆناو و بریقه‌ی کوڵمی سێوت! قه‌پاڵ! ده‌گری له هه‌ستم به‌و دوو چاوه!! (پشکۆ) چ ڕه‌مزێکه له‌نێو چاوانی شینتا که یه‌ک زه‌ریا ئه‌وینی تێکراوه بڵێ به‌و چاوه بازه‌ی پڕ له‌نازت نێگای بۆ گه‌رمی جارانی نه‌ماوه؟ (ئاسۆ) هه‌ناسه‌م چه‌شنی ته‌م ئاڵای خه‌مانه به‌سه‌ر دوندی چیای داخ و جه‌فاوه که ڕووی ئاوێنه‌تم دی تێگه‌ییشتم دڵی رووناک و سڕبووم چه‌ن شکاوه له‌به‌ر چاوم بووه خه‌شخاشکی نیسان که‌دیم کوڵمه‌ت به‌سه‌د ناز و حه‌یاوه (ئه‌مین گه‌ردیگلانی) گوڵێکم کرده پۆیلانه‌ت دڵی من سه‌ری داخست به ڕوو زه‌ر‌دی گه‌ڕاوه!؟ (پشکۆ) دڵم هێناوه بیهاوێمه به‌ر پێت به‌باری ئه‌شقی بێ ڕه‌نگ و ڕیاوه نیگات ده‌بڕێ سه‌ری شه‌وگاری تارم برۆت ئاسۆیه چاوت خۆره‌تاوه دڵم تۆقی له دووریت و نه‌هاتی له تاوت تاکوو که‌ی بیکه‌م وڕاوه؟ (ئه‌مین گه‌ردیگلانی) به ئه‌شقت بانه، بۆکان و سه‌قز وا له‌نێو دونیای غه‌زه‌ڵدا بۆت دواوه له په‌نجه‌ی سوور و ناسک یادگاری وڵامم زڵڵه‌ێکی پێ دراوه (یادگار) (ئه‌مین)و(ئه‌حمه‌د)و(ئاسۆش)له‌مه‌دحت غه‌زه‌ڵیان خویند و هێستاش ناته‌واوه به کێ بێژم گوڵم به‌و ڕاده پاکی هه‌ناوی ((یادگار))ت بۆ بڕاوه! (ئاسۆ) |
چاوەڕوانی
چاوەڕوانی گەر بزانم چاوەكەت بۆ كوشتنم پێشەنگ ئەبێ پێكەنینیشم لەگەڵ نۆتەی ژیان هاودەنگ ئەبێ گرژ و مۆنیش بێ ئەگەر روخساری ناڕێكی ژیان یەك شنەی ئەشقی بەسەردا بێنی شۆخ و شەنگ ئەبێ گەر هەموو جوانیی زەوی تێكەڵ بە مۆسیقا بكەن جا لەگەڵ تۆزی بەری پێڵاوەكەت هاوسەنگ ئەبێ چاوەكانیشم بەخیلیان دێ بە یەك بۆ دیتنت هەر كەسێ تۆی خۆش بوێ، وەك ئێمە بەرچاوتەنگ ئەبێ خاڵی لێوت قافیەی شێعری خودایە و من دەڵێم بێت و دایپۆشی لە دنیا وەزنی عالەم لەنگ ئەبێ با كەژ و كێوان بە ناڵەم نەبنە ئاو خێرا وەرە چون لە ئامێزی ئەوینا ئەو دڵەم بێدەنگ ئەبێ هەر نەهاتی تا رەدیفی شێعرەكەم شێوا كەچی شێتە دڵ هەر چاوەڕێیە و پێم دەڵێ نا رەنگە بێ ڕەسووڵ سوڵتانی |
(تۆرمه‌ی به‌شه‌ڕ!)
(تۆرمه‌ی به‌شه‌ڕ!) له چاو ئه‌سرم چڵۆن بسڕم که ڕۆی تینی دڵی کاوم که تاڵی زولفی کاڵت که‌وته سه‌ر خاڵت ئه‌من ده‌بوا بزانم وا له‌کام په‌ردا بزه‌ی به‌ختی به‌جێ ماوم نه‌که‌ی بڕوا که‌وا بڕوا له یادا ناوی شیرینت له قه‌ندیلی ئه‌ویندا من ده‌که م یادت هه‌تا ماوم نه‌ماوم خۆ چه‌ماوم بۆ نه‌مام و به‌ژنی باڵاکه ت که‌وا ناکام له ئاکامدا بزرکا بنجە لاولاوم که سه‌رنه‌یبێت که‌سه‌ر یا ژان، به‌ژار و مه‌ینه‌تی ئینسان ده‌بی بیژێت که‌من تۆرمه‌ی به‌شه‌ر نیم و به‌شه‌ڕ باوم چه‌لێک ده‌ردی گه‌لێک ده‌مکاته پشکۆ و گڕ،ده‌مێکیش تۆ سه‌رم سوڕما له‌سوڕوتووری ئه‌م چه‌رخه‌ی که‌چۆن ماوم ئه‌حمه‌د یاسینی ((ئه‌لف.ی پشکۆ)) |
«جوانی کورد»
«جوانی کورد» پێم بڵێ کـامـە گـوڵە لەم خـاکە بولـبـول مەسـت نەکا؟ یاکوو کام بێ بەش لەهەسته، عەشقی چاوان هەست نەکا؟ پێم بڵێ کامـە شـەڕابـه، شـەرحـی غـەیـری چـاو ئەکا؟ شەونمی سەر کـام گـوڵە کاری شـەڕابی خـەسـت نەکا؟ پــێــم بـڵـێ بـۆ ئـێـرە ســوورە؟ لالـەزار ئـەو لا تره! بێ خەبەر ! کامە دڵـە لەم ناوە دەسـتـا و دەسـت نەکا؟ مەنعی بولـبـول بۆ ئەکەن لەم خاکە سـەوداسـەر بدا؟ پێم بڵێن،کـام وشکەبیـرە مەشقـی تەڕ هەڵبەست نەکا باخـەوان دەستـت دروسـت، بـیبینه!باخـت هاتـەبەر ڕۆح لـە بەر بـێـنە کـە بێـت و لێـرە لـێـوی گـەسـت نەکا ئەی خودا ! من لێـت دەپاڕێـم ،ئەم دوعـایەم بێـتەدی یاڕەبـی ! هیچ نـۆ گوڵێ ڕیشەی لە مـاڵـی پـەست نەکا ئـەی ڕەفیقـان ئاگـەدار بن قـەد نەکـەن پێ شێلی گوڵ پاش ئەوەی ئەی هاوەڵانم نا رەفیق چەس چەست نەکا دا ڕەفیـقـان! مۆڵـەتم دەن، بـێ بـەشـی دڵ نیـم ئەمن «یادگار»یش، مەر بەمـردن، حەز لە دوو پـەیـوەسـت نەکا میلاد ئەمانوڵڵاھی«یادگار» |
کووچه
کووچه کووچەکانم لەبەرە هیندە گەڕاوم بۆ تۆ کەمکەمە بوومەتە خۆڵێک و ڕژاوم بۆ تۆ لە سوپێرمارکێتی کۆڵانەکەمان بووی هاتم ڕووم لەوان بوو وەلی بۆ تۆ بوو سڵاوم، بۆ تۆ من کڕینی جگەرەم کردە بەھانەی ھاتن مژ بەمژ بوومە مژێکی کە بڵاوم بۆ تۆ من کە گرتوومە لەکونکووری بزەت روتبەی مەم هەر لەزانکۆی مەم و لێوانە بەزاوم بۆ تۆ لەبۆ پاراستنی ئاڵای گەشی خاکی دڵی تۆ بوومە سەربازی فیداکار و نەماوم بۆ تۆ. زاھید حاجی زادە |
غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی
غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی سەعید نەجاڕی ـ ئاسۆ،ئەمین گەردیگلانی، ئیبراھیم ئیسماعیل پوورـ شەماڵ، ئەحمەد یاسینی«پشکۆ») له گوێم‌دا زه‌مزه‌مه‌ی دێ خیزەڵ و چه‌و که‌وا کانی چ جار نابێ جیا له‌و له ناخمدا شه‌وی مێعراجی ئه‌شقه ده‌بزوێ هه‌ست به بیری ئه‌و برووسکه‌و شه‌و و ڕۆژ هه‌ر یه‌کن لایان ئه‌ویندار به سۆمای دڵ ده‌پێوێ ڕێگه، شه‌وڕه‌و به ڕۆحم گوت له تاریکی نه‌ترسی له ناخا مه‌شخه‌ڵی هیوایه هه‌ڵکه‌و ببه ڕێبواری ڕێگه‌ی ڕژدی دوندێ که گڕکانی ئه‌وین کردی به پێخه‌و منی ئاشق بە دووتا وێڵ و شەیدام ئه‌رێ ئاسک هه‌تا که‌ی لێم ده‌که‌ی ڕه‌و ده‌که‌م ئاژین له وه‌رزی سه‌وزی یادت شه‌واوی چاوه‌کانم من هه‌موو شه‌و له ئاورێشمی خه‌یاڵی تۆی ده‌پێچم به ئه‌سپایی له جێ‌دا کۆرپه‌ڵه‌ی خه‌و ده‌خوێنم من به یادی کۆنە دەردان له سه‌ر دوندی چیای کوردان وه‌کوو که‌و ده‌سا خوێنم حه‌ڵاڵت بێ بخوێنه که سه‌ربه‌ستیی له دوو دێ سێبه‌ری ئه‌و به‌ڵێ هه‌ر ئافره‌تێ شیرین نییه، نا نه هه‌ر ئاشق وه‌کوو فه‌رهاد و خه‌سره‌و به چاوی نوێی ببینی ورده‌کاری نییه فه‌رقی ئه‌دی سابڵا‌غ و مه‌سکه‌و مەکە زەوتی لە کۆزا بەرخی بیرت دەبا ئازاد بئاژۆن پاشی هه‌ر زه‌و وەرن با شێعری پڕ مانا وەھۆنین نەوەک ئەو تاقمەی دژوازی دژڕەو له ئاکاریان ده‌بارێ تۆزی کۆنی به‌ڕووداری به شێعری خۆ ده‌ڵێن نه‌و دەقێکی پێی نەبزوێ ھەست و ئاوەز ئیتر جا چۆن دەنێن ناوی شیعر لەو ئه‌مین،ئاسۆ،شه‌ماڵ، پشکۆ، بڕاسێن دەبا دانەگرێ چاوی شێعری کورد خەو |
«چۆمی چەم»
«چۆمی چەم» شەرتـە من تاکـوو بمێنم هـەر بـکەم وەسـفـی چەمێ ئەو چەمەی چۆمێکی نازە و دێتە دەر لێی سەد چەمێ ژینی خۆم پێشـکەش دەکەم بـۆ وەسفـی ئەو ناقابیله عومری نووح تەرخانی ئەو کەم گەر بکەم وەسفی کەمێ لافـی عاشـق بوون دەدەم چەن بێ نـەتـیجـە و حاسڵه من کـە نەتوانم بسـووتێـم بۆ پـەپـوولەم وەک شەمێ چـۆن بڵێـم عـەشـقـم هەیـه؟ ئەو بایە زۆر عاشقتره بۆیە ڕاسـی کـردەوە لەو زوڵـفی یارەم چەن خەمێ بەختەوەر نیم قەد ئەمن، نەم کـردووە ماچی دەمێ بەختـەوەر ئەو نانـەیە ماچـی دەکا تەنیا ژەمێ چەندە بێ بەش بووم ئەمن نەی دامێ بیکەم تامی ژین عومری لاویـم وا بەسەر چوو تازە چی دی نایگەمێ بولـبـولی نـێـوان قەفەس هـەر یادگاره«یادگار» ئەو خودایەی لێ بەدەر بێ جوانی تەڕلان نایەمێ میلاد ئەمانوڵڵاھی«یادگار» سەقز |
پێنووسه ته‌ڕده‌م
پێنووسه ته‌ڕده‌م ئه‌نگوسته چاوێ له‌م خاک و عه‌رده‌م نـیـگــام لــه نــازی کــام دیــده وه‌رده‌م تـــه‌زیـــوی زیــــوی کــــازێــوه دیــــوی یان ده‌سته‌و ئێخه‌ی کام که‌زیه زه‌رده‌م پــه‌لــکــێــشـــه‌یـێـکی پـــڕکـێـشـه‌یـێــکی ئه‌م ژوانی شێعره‌ی هاوبیری سه‌رده‌م لـــه‌م ژوانـــه ده‌تـکـێ تــریـفـه چـه‌پــکێ هه‌ر شه‌و ده‌ڕووشێ به شه‌وقی هه‌رده‌م شه‌ویش به قه‌د خۆی هێزی گه‌مارۆی هـێناوه تـووشی ئـه‌م جـه‌نـگـه سـه‌رده‌م شـه‌و و ڕه‌شــایی شێـعـر و گــه‌شـایـی هه‌روا له ته‌شقی چه‌ک به‌رده به‌رده‌م ئـه‌نـگـوسـتــه چــاوێ شــه‌وگــاره بــاوێ شـــێـعـریـنــه تـــاوێ داوێــمــه بــه‌رده‌م گــۆرانـه مــه‌شـقـێک سۆرانه عه‌شقێک ده‌ڕژێـته پـێنـووس پـێنـووسـه تــه‌ڕده‌م سۆران حوسێنی – بانه |
بێ‌سیمی خه‌یاڵ
بێ‌سیمی خه‌یاڵ مانگەشه‌و بشکێنه ڕێگه‌م تو له‌نێو شه‌وگاری تار دێمه نێو باخ و ته‌لان و باوه‌شی ژوانی هه‌وار ئه‌و دڵه‌م تینوویه بۆ ماچی چیا و دار و ده‌وه‌ن لێره هه‌ر گریانه بۆ یادی گوڵ و کانی و به یار شه‌نگه بێری بێته‌ران و بچته سه‌رکانی به ناز پڕ به دڵ چاو که‌م له نازی پێکه‌نینی تازه یار ئه‌و مه‌له‌ی ڕووخاوه لانی تێده‌گا چێ ده‌ردی دڵ کوا ده‌مێنی تین و تاقه‌ت بۆ فڕینی ده‌رده‌دار سووره بارانێ به سه‌ر ئێمه و چیا باریوه کۆن چاوه‌نۆرین گه‌ر بگاتێ سه‌وزه ئاواتی به‌هار دۆشه‌وێ ناردم په‌یامێ بۆت به بێ‌سیمی خه‌یاڵ هه‌ر ده‌ڵێ گیراوه ڕێگه‌م ئاخ له‌ده‌س دێوی نه‌یار وا به یادی تۆ ده‌ژی دڵ بۆته قوربانی خه‌مت داگیساوم من ده‌سووتێم وا له نێو شه‌وگاری تار جه‌عفه‌ر نه‌وبه‌هار |
گۆڕی بێ کێل
گۆڕی بێ کێل گڕی مۆمی شەوی دەردم دەسووتێم لەتاریکیی دڵی خەمبار و تەنگا گەرووی نووساوی تۆز گرتووی ئەوینە دەکا هاوار لە بەحری زەردی ژەنگا لەسەر تەرمی کفن نەکراوی شیعرم زمان پسکە لە دەم هاوار و دەنگا لە ژیر چارشێوی شەوگاری سیاپوش ئەوین تارە لە فەسڵی سەوزی ڕەنگا منی چاو پڕ لە ئەسرینی دەمەو مەرگ لە مەزرای زۆنگی دڕکی پڕ لە نەنگا شەمی دەردی دڵی خۆمم دەسووتێم لەئا میزی سڕی شەوگاری لەنگا دەمێکە بێ سپەر سەرداری مەرگم لەمەیدانی شەڕی بێ خۆم و جەنگا دەسووتێم و کز و مات دادەنیشم لەکن گۆڕی دڵی بێ کێل و سەنگا ناسر فەرشادیان (پەژار) |
اکنون ساعت 02:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)