پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-08-2012 08:49 PM

به رد
 
به رد
وتیان به به رد :
ئه مانه وی بتکه ین به په یکه ری خودا
وتی :
نا... نا... !
خه ڵک فریودان ئیتر به سه ،
بمکه ن به پله یه ک بچووک
با مندڵان
لیم سه رکه ون بو مه دره سه .... !

منبع : ROJ


behnam5555 07-08-2012 08:52 PM

شمشاڵی شه که ت
 

شمشاڵی شه که ت

زه مانێکه
خۆر و خاک و خۆزگه کانم
له ژێر باری بێ وێژدانیدان
دروێکیان به من سه لماند
که من کوڕی دوڕیانی مێژووم
ئێسته
له شه وی هه زاران ساڵه دا ونم و
به چاوانێک پڕ له وشکی
روبه رابردو راوستاوم
به له رزینی بیرم
به دودڵی
له و په ڕی خه ونه کانم
خه ڵوه تێک دروس ئه که م
له وێ
به لایه لایه ی دایکم و
ده نگی شمشاڵێکی شه که ت
به لێدانی دڵی خاک
سرودی نه سره وتن
له گوێ زه ویدا ئه خوێنم
له پای ته خته
له پولێک خالی له سه نده ڵی
ئای ئازادی
بانتر له ناوی خودا
له سه ر ته خته ئه نووسم
به زمانێک ئاوێزان
له هه ور و مژ
به وشه ی سه رگه ردان
من دودڵی له روخساری
وه رزه کان لا ئه به م.
زاهد قادرمرزی

behnam5555 07-08-2012 08:53 PM

له به ر ده رگه
 


له به ر ده رگه

له به ر ده رگه
شه و راشکا
ئه ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ڵپڕوکا.
ده رگه که تم لێ بکه وه.
ئه م شه و هاتووم
بو چنینی چه پکه نێرگزێکی چاوت،
بو وچانێ
بو خه ونێ، توزه گریانێ
له سه ر هه وری قژی خاوت.
ئه م شه و هاتووم
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم
له گه ڵ سیمای مناڵیما
له گه ڵ خه می شوڕه بیما
هاتووم و ناگه ڕێمه وه
یا پێت ده گه م
یا وه ک مۆمێک
ده سووتێم و ده توێمه وه.
ده رگه که تم لێ بکه وه!
هه ر دڵداره که ی جارانم
هه ر کێڵگه که ی به ده رگه تم
هه ر تینوه که ی به ر کڕیوه و بارانم.
ده رگه که تم لێ بکه وه!
من ئه و که سه م
تا دوێنی بوو
له ناو گه رووی رووناکیدا ده تشاردمه وه
له ناو جامی مه ترسیدا ده تخواردمه وه
کات له ژێر باڵی ئاسماندا
خه ریکه باوێشک ئه دات
شوێن_ قوله ڕه شێکی کپه
ده رگه که تم لێ بکه وه
شتێک نیه شیرینتر بێ
له خشبه ی پێ و چرپه ی چپه.
ده رگه که تم لێ بکه وه
کفت و ماندوی رێگه ر دوورم
وه کو جاران
که مێک لات ده مێنمه وه و راده بوورم.
شه و راشکا
ئه ژنوم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ڵپڕوکا.
ده رگه که تم لێ بکه وه.
دار و به ردی به ر ده رگه تان هاتنه تکا.

" عه بدوڵا په شێو"


behnam5555 07-08-2012 08:55 PM

سروه ی به ێانی
 


سروه ی به ێانی

تو وه کو
سروه ی به ێانانی به هاری
تو له له شما
گیانی سووکی نادیاری
بو شه وی خۆشی و نه خۆشیم
یادگاری ره مزی ئینتیزاری
تو جریوه ی دارستانی جێ ژوانی
بو هه سێره ی به رزی ئاواتم زریوه ی
چه نده جوانی
گیانه که م!
جاران که ئه تگوت
پێکه نینت زایه ڵه ی سه وزی شه تاوه
جامی شینت گۆمی مه ندی پڕ له ماسی
زه رد و سووری به ر هه تاوه
ئێسته بو وا شوڕه بی برژانگی نه رمت ده وری داوه
بوچی گه رمایی روانینت نه ماوه؟

"سواره ئیلخانی زاده"


behnam5555 07-08-2012 08:57 PM

کوردی له کیس چی و مفت و ئاسان
 

کوردی له کیس چی و مفت و ئاسان

کوردی له کیس چی و مفت و ئاسان
باوک بوی وه (ئاقا) داڵک وه (مامان)
ره سم قه دیمه ی باپیر چی وه باد
وه وی بوی وه (عروس) زاوا وه (داماد)
مه موژن ئه وه ز بوی وه (زن عموو)
(عه مو) نانه و شون جیه گه ی مه مو
خوه یشک وه (همشیره) (داداش) وه برا
باپیر و نه نگ ناڕه وا کریا
خاڵو وه (دای) میمگ وه (خاله)
خوه ش وه ئه و که سه هه ر که ڕ و لاڵه
ئه وانه گ نه ن وه ی جوره کلاس
یه جار وه فارسی، یه ی جار و لباس
قه وم و بیگانه لیان بویه ناس
وێلن له ی ناوه نه کوردن نه فارس
ئه ر بویشید خاڵو خاس دوینید وه چه و
ته ویلیش نیه گری وه لا ده مێگه و
ئه ر له خاسید ه یا له شه مس به د!
هساوی نه نه د نه و سه ر جای خوه د
ته وبه ی ده ن وه پید بی هه ق هه ساو
یه ی جار تره ک خاس نایده و جواو
دی له ناو مردم ئمڕو له ی به ینه
قسیه وه زوان داڵگی مه ینه
کورده، وه فارسیه و خوه ی ده یده نیشان
فارسیش خارجی هاوردیه سه و مه یان
روشد و ته ره قی یا کلاس بان
نه ڕه خت و ره ژمه نه قسیه و زوان

صید محمد پرور


behnam5555 07-08-2012 08:59 PM

کرماشانه گه م
 


کرماشانه گه م

كرماشانه گه م ئه ي خاك زێرين
هاو زاراوه كه ي به دره و خا نه قين

جگر گوشه كه ي ئيلامي دێرين
نيشتمانه كه ي فرهاد و شيرين

يادگارگه ي ماد و ساساني
تو سان شاره يل گشت كوردستاني

كرمانج بي سوران لوڕ يا كه لهوڕ
تو ئه ڕاي ئيمه هه ر مه نييته دوڕ

ناوت سه ر ڕه سته ي تاريخ ئيمه س
وه بی كرماشان،كوردستان دي چه س

وه ختي ، ئيمه ي كورد دڵمان شاد بود
ئيلام ، كرماشان داژدارمان بود

منبع : ROJ


behnam5555 07-08-2012 09:02 PM

بەڕوخسارم پێمەکەنە
 



بەڕوخسارم پێمەکەنە

به‌روخسارم پی مه‌که‌نه‌ مه‌ڵێ پۆشاکه‌که‌ی کۆنه‌
سه‌رنج به‌له‌ناخی دڵم ئه‌وجا بزانه‌ دڵم چۆنه‌

وامه‌زانه‌ که‌هه‌ژارم عاشقێکی تاوان بارم
سه‌دان هينده‌ی هه‌ژاريه‌که‌م ته‌نيام و دڵ به‌ئازارم

به‌ که‌م سه‌يری چاوم مه‌که‌ پريه‌تی له‌خۆشه‌ويستی
دڵ ره‌ق مه‌به‌ نه‌با رۆژێ هه‌واڵی مه‌رگم ببيستی




behnam5555 07-08-2012 09:04 PM

گـــه‌ردنـــت ئـــازا نـــــاکـــــــه‌م
 


گـــه‌ردنـــت ئـــازا نـــــاکـــــــه‌م

زۆر پێم ووتی جێم مه‌ هێڵه‌
ده‌ مکوژێ ده‌ردی ته‌نیایی
با تا سه‌ر بێت خۆشه‌ویستیت
با نه‌ گا به‌ماڵ ئاوایی
گۆێت پێ نه‌دام به‌ جێت هێشتم
بیرت له‌ من نه‌کرده‌وه‌
به‌ خۆت نه‌ووت دوای من چی بکه‌
تا که‌ی بگریم به‌م ده‌رده‌وه‌
چۆن دڵت هات هه‌ناسه‌ که‌م
من بۆ عه‌شقی تۆ چیم نه‌کرد
حاشام ئه‌کرد له‌ ژیان و
خۆمم بۆ تۆ ته‌نیا نه‌کرد
بۆت ئه‌گریام پێم ئه‌ووتی
مه‌رؤ به‌بێ تۆ هه‌ڵ ناکه‌م
بێ ویژدان بووی به‌ جێت هێشتم
قه‌ت گه‌ردنت ئازا ناکه‌م



behnam5555 07-08-2012 09:08 PM

دەردی دڵ بکەین فەرامۆش
 


دەردی دڵ بکەین فەرامۆش

وەرە با دەردی دڵ بکەین فەرامۆش
دەستم دەستۆکە، با بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیان، چاوی تۆ خۆش
بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم
باڵا گەردانی باڵا جوانەکەت بم
ئەوا تۆم دی لەسەر کوشتەم دەکەی شین
بە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بم
شەوە ئەستێرە بەجریوەن لە سەرمان
لە مانگی ڕوت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمەت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان



behnam5555 07-08-2012 09:10 PM

له‌ ته‌نیایی
 

له‌ ته‌نیایی


له‌ ته‌نیایی شه‌وی ژینا، ئه‌نێم هه‌نگاوی كوێرانه‌ !
نی یه‌ ده‌ستێ ده‌رم بێنێ له‌ ناو ئه‌م گۆڕه‌ وێرانه‌

نی یه‌ جوانێ، سه‌ری كاسم بنێمه‌ سه‌ر دڵی نه‌رمی !
كه‌ هیلاكی له‌شم ده‌ركا خه‌وی سه‌ر باوه‌شی گه‌رمی

ئه‌گێڕم چاوی بێ تینم به‌ تاریكی شه‌وا، سه‌رسام
نی یه‌ پڕشنگی دوو چاوی ، كه‌ ڕووناكی بكا، ڕێگام !



اکنون ساعت 07:22 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)