![]() |
ئێواره ی پاییز
ئێواره ی پاییز له ئاسۆیه کی دووره ده ست ئاوا بوو زه رده یی پاییزی ئه توت بووکێکی به نازه په رده جێ دێڵێ به زیزی په ڵه هه ورێکی چڵکنه گرتی سوو چێکی ئاسمان گه ڵای زه ردی دارێک وه ری زریان بردی به ره و نه مان جوو تی کۆتری سه ر به کڵاوه هه ل کوڕ ماون له سوانه یه ک دیاره له و ده وروو به ره پێیان شک دێت هێلانه یه ک پاساری سه ر داری کۆڵان فڕه و جیکه یان لێ بڕا قه ل فڕیی فڕیی تا وه ن بوو هه ر ڕوو ڕه شی خۆی پێ بڕا شه پۆلێک مۆسیقای به سۆز هاتوو ڕابرد به بن گوێما شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه له نا خی دڵی توێ توێما ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور بار به رێکی درێژی ڕووت ده رکی دوو کانی گاڵه دا مام حاجیو به ره و ماڵ بزووت نازدارێکی چارشێو به سه ر به ته نیشتم دا تێ په ڕی به غار هاتوو توند قیژاندی رووته ڵه یه ک به به د فه ڕی که مێک ڕا وه ستا جا ڕا برد ئه و لاوه ی جاده ی ئه پێوا دیار بوو خێسێکی دابووێ ئه و شۆخه له بن چارشیوا کیژیک خۆی له ژوور کوتاوه درگای حه وشه که ی پێوه دا ئیتر شۆینه واری جوانی به دی ناکه م که م نێوه دا تا تاریکان په یدا ئه بێ چۆڵوو چۆڵتر ئه بێ جاده نه دێته ده ر کیژی له بار نه ڕاده برێ لاوی ساده هه وا بوو لێڵه ئاو لێڵه گوڵ سیس بوه گه ڵا زه رده ته نانه ت ڕه نگی گۆڕاوه ئه م دیواروو دارو به رده ته ماشای هه ر شتێ ئه که م ڕه نگی پاییزی گرتووه جوانی خۆی لێ شاردوومه وه دزێوی ڕیزی گرتووه چاوم له ئاسمان بڕی دڵم هێنده ی دیکه گیرا گه لێک بیره وه ری کۆنم له پڕ هاتنه وه به بیرا ئارام ئارام به لۆژه لۆژ ئه وا به ره و ماڵ بوو مه وه نه که س له پێشم دا ئه ڕوا نه که س دیاره به دوو مه وه نا نا ناڕۆم مه له ی ده که م له ناو ده ریای مه ندی خه یاڵ دا هێزراو ڕوو گرژ تووڕه دڵ پڕ تاسه مێشک به تاڵ ئاخ دیسان ڕوو په ڕێک دڕا له ڕۆژ ژمێری ته مه نم ئاخ دیسان شه و داهاته وه و من هه ر وا دووره وه ته نم ئاخ دیسان چوومه ژێر باڵی ڕه شی شه وگاری ته نیایی ئاخ ده بێ دیسان بچێژم ژه راوی تاڵی جودایی ئاخ دیسان ده بێ ڕابوێرم له ژوورێکی ساردوو سڕا ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم تابه یان له .......... شڕا ده ڕۆم ده ترسم ده له رزم له په لاماری مۆته ی شه و داد له د ه س ئه م دڵه ی به خه م وای له د ه س ئه م چاوه ی بێ خه و ڕۆم تاسه ر پێکه وه نێم له گه ڵ زاموو ده ردوو ئێشم ده ڕۆم تا شه وێکی پاییزمن شه و نخونی بکێشم دوور قا قا یه کم گۆی لێ بوو ده ت وت گوولله م پێوه ده نێ چۆن به ئێواره ی پاییزیش هی وا هه یه پێ بکه نێ؟؟؟؟ خه یاڵم بوو بوو به وشه نه م زانی که س به دوامه وه ده نگێکی له رزۆکو نه رم به ئه سپایی جوابی دامه وه به ڵێ هه نوو ئێک جار زۆرن بازرگانی فرمێسکوو خۆین به ڵی هه نوو پێ ده که نن به سه ر به هه ژ به ل به کۆێن به ڵێ هه نوو پێ ده که نن به من به تۆ به هه ژارن به داخی باوک کۆژراوان به هه نسکی هه تیو بارن به زنجیر به ته ناف به داربه گرتوو خانه ی ته ڕو ته نگ به بۆ کڕووزو چڕه دوو که ڵ به هاڵاو به گڕ به ئاگر به ته م به مژ به غوڕڕه به دۆ به تۆفانی وڵات داگر به بومه له رزه ڕه شه با به زگما؛وو زیانوو زه ڕ به هه رچی خراپوو شوومه به گشت ده ست کردی خودای شه ڕ به ناڵه به کوڵ به گریان به سینگ کوتان به ڕوو ڕنین به به رگی ڕه ش به چاوی سوور به گؤڕ خانه به گۆڕی شین به که لاوه به کونده بوو به دیواری هه ره س هێناو به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ به ئه نیچکی پینه کراو به نوو که نوو کی بێوه ژن به هانه هانی ماندوان به زیڕه زیڕی مناڵان به نووزه ی نیوه زیندوان به نه ڕه نه ڕی جه لادان به قرمه قرمی شه ست تیران به ویڕه ویڕی قامچیان به ئه شکه نجه ی ڕووناک بیران به چڵکی یه خه ی کرێکار به که فی سه ر شانی جووتێر به ۆه چه و ڕوو به ند به خنجێر به یه ک نه بوونی مێو نێر به قه ڵه می به زییوی کول به زمانی له بنا بڕاو به درگای داخراوی فێرگه به کتێبوو ده فته ری دڕاو له قامووسی ئه وانه دا به زه ویی مانای نه ماوه بێزیان له بزه هه ڵ ئه سێ وه ازیان له خۆینوو زوو خاوه هه ر دڵۆپی خۆینی لاوێ بۆ ئه وان یاقووتێکی سووره هه ر تکه ی فرمێسکی کیژێ بۆ ئه وان مرواریو به رمووره هه ناسه ی ساردی ئاواران کۆشکی ئه وان گه رم ده کات له شی ڕه قوو زگی برسی جێ پاروویان نه رم ده کات سه رماییه ی وان له گه ڕ دا بێ با زۆر ده رک به قوڕ گیرێ دۆلار له بره و نه که وێ با کۆڵه وار بێ داپیرێ ده با خوێن بێو سه ران به رێ چه رخی کارگه یان بگه ڕێ پێ ده که نن پێ دکه نن به بڵێسه ی ئاگری شه ڕێ وتم : که وا بوو ئاشنا به شی ئێمه له ناو چوونه وتی : نانا دوور بڕوانه ئاسۆ ڕوونه مامۆستا هێمن مۆکریانی . ناڵه یی جودایی |
جوانی ڕه ش پۆش
جوانی ڕه ش پۆش گوتی: ئه ی بولبوله سه ر مه سته که بۆ خامۆشی؟ گوتم : ئه ی نۆ گوڵه خۆ ڕسکه که کوا دڵ خۆشی؟ گوتی : ئه ی شاعیره گه ش بینه که بۆ ڕه ش بینی؟ گوتم: ئه ی ناسکه ته ڕ پۆشه که بۆ ڕه ش پۆشی؟ هيمن موكرياني |
من به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م
من به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م گه ر سه فه ر نه که م گه ر خوێندنه وه م نه بێت |
شه ماڵ چه ن جاران ڕێت ته ی کردووه
شه ماڵ چه ن جاران ڕێت ته ی کردووه ده مێکه ئازیز شای نه و نه مامان کاغه زی نایه بۆ شیـــــفای زامان یادی ڕێی دڵی له بیر چۆته وه مه یلی ئیک جاری سارد بووه ته وه هه ناسه یه کم هات به زوڕمه وه بم گه یه ساقی کارم ته واوه زیندووم که ر ه وه به جامێکی پڕ به ڵکوو بمێنین بۆ غه مێکی تر ساقی دادمه بگه ره فریام له ڕویی نازه وه ده ست بده ره جام پیاڵه یه ک نۆش که م دیسان وه ک جاران به ڕه غمی گه رمی گه روویی مه ی خۆران شه ماڵ چه ن جاران ڕێت ته ی کردووه ته شریفت بۆ لای ئازیز بردووه؟؟؟؟ نه من له جاران حاڵم خۆشتره نه ئازیز وێنه ی یارانی تره ده ی سا شنه ت بێت له سوبح سه حه ردا وه ک هه ناسه ی من له ئاوی ده ردا |
تایه ر به گی جاف
تایه ر به گی جاف هه ر له حزه ئه ده ی وه عده ی وه سڵو نیه اسڵی کارت وه کوو دونیایه هه ر ئه م ڕۆیه به فه ردا مه قسوودی له سه ر کوشتنی عوششاقی زه عیفه وه ختێ که ده کا خنجێری تیژی به که مه ردا هه ر چه نده ده که م سه عی له به ر خۆینی سریشکم خاکێ نیه بی که م به هه وه س گاهێ به سه ردا ناحه ق نیه ناوه ستێ ئه گه ر پردی ته حه مموڵ سیروانی سریشکم که ئه کا هاژه له سه ردا دڵ ڕۆییوه قوربان له وجودم به خه یاڵت دایم له سه فه ردایه ئه گه ر چی له حه زه ردا مه یلت هه یه تایه ر که بپسری له برینم بڕوانه که ئه و شۆخه چ تیری له جگه ردا |
گولبه نی قه دت
گولبه نی قه دت گولبه نی قه دت له قوببه ی سینه غونچه ی کردووه غونچه به م شیرینیه قه ت نه ی شه که ر نه ی کردووه نه خلی بالات نه به ره تازه شکوفه ی کردووه تو که بوی شیرت له ده م دی ئه م مه مه ت که ی کردووه قامه تت نه خله به شیری فائیقه ی په ی کردووه نه حلی بی نیشی مه مت شه هدی سپی قه ی کردووه نه خل و روممان پیکه وه ن یا غه ب بان وه ی کردووه سه روی هینا وه له سیوو به ی موتره به ی کردووه بو مه مک نالی چ مندالانه وه یوه ی کردووه گه رچی مووی وه ک شیره به و شیره شکوفه ی کردووه خوش به هه ر دوو ده ستوو ده م گرتوویه ئوخه ی کردووه کیزبوو توهمه ت ئیفترا و بوهتان که توبه ی کردووه ماموستا نالی |
نقل قول:
|
گلهیی...
|
ژنێک له بن دووشی حهمام دا...
ژنێک له بن دووشی حهمام دا... 1 رووت بهرهوه ... وهک رووت بوونهوهی خونچه ، لهبهردهم بولبولێکی نێرینهدا. 2 خێرا ، گهڵاکانت داکهنه ههنگێکی وروژاوم . 3 كە رووت دەبیتەوە، بەلووعە ئاوی دەهێتەوە ، ئاو، ئاو دەڕێژێت. 4 صابون دهمی تژی بووه له لینجیی حهز . لیفکه ، خۆی له بۆنی جلهکانت دهسوێ. 5 ئاو ، جلكەكانی فڕێ دا. سەرتاپا. رووتی تۆی پۆشی . 6 ئاو، پێك پێك ، لەجوانیت دەخواتەوە. خەیاڵی رژاوەتە بەر پێت. 7 حهمام ، پڕ بووە لەنووری جەستەت. دووش ، بارانی كریستاڵە. 8 بەسەر ئاوێنەی شانتەوە ، دڵۆپ دڵۆپی ئاو، مشتێك مرواری رژاون. 9 ههڵم ، بوه به مینای سههۆڵیی . قژت ، مهمکی داپۆشیوی . بهپهنجهرهی داگیرساویان وت : نهزهر حهرامه برادهر ! 10 لەناو هەموو دڵۆپە ئاوێكی سەر سینگت ، پەلكە زێڕینەیەك. 11 بەچیمەنی داوێنتەوە ، رێژنەیەك شەونم . 12 تنۆكە ئاوە خزێوەكان ، لەكانیلەیەكی خنجیلانەی گەرمدا ، ئاوێته دەبن . 13 لهنێوان ههردوو پێتدا ، لهسهر پشت پاڵ دهکهوم ، دهمم پڕ دهکهم له ئاوی رژاوی سهر لهش و ناو لهشت . ئهوه ئاوه ، یا راوی ههنگوین ! 14 گۆی مەمكت ، گێلاسی داگیرساون . حەمام لێورێژە لەورووژان . هەڵم خۆی نووساندووە . بەسمتی پەنجەرەوە . 15 كە لەشی پەمەییت ، لەناو كەفی چڕدا ون دەبێت . فرمێسكەكانی بن میچ ، لەداخا، خۆ هەڵدەدێرن . 16 مەمكت دەنووك دەدا ، لەناو لەپی كەف . لەقەفەسی ئاو . لەلێوی هەڵم . 17 ورده کهف و مووه رهشهکانی بن باڵت ، گیای پاراوو شهونمی بهربهیانن . 18 زەنگوڵ زەنگوڵ ، ئاو لەناوكتەوە ، دەڕژێتە سەر، قۆخێكی قەڵشیوی تووكنەوە . 19 پشتت ، تاته بهردێکه له پهنیر . دلۆپ دلۆپی ئاو ، به مهندیلی کهفهوه ، بۆ بهرزاییهکانی خوار کهمهر، سوجده دهبهن . 20 بە لەشی لووستەوە.. ئاو ، خەیاڵ ، كەف ، نوور ، دەخلیسكێنو لەتو پەت دەبن . 21 به دوو لقی رانتهوه ، سمتت ، دوو تۆپه گوڵی پهمهیین . 22 لەودیو دەرگاوە . گوێم لەخوڕەی رووتی ، لەشڵپە شڵپی لەزەتە . 23 لەچاوەڕوانی تۆدا ، رۆبی حەمام خۆی بەقەنارەدا ، هەڵواسیوە . 24 دێیتە دەرێ.. هەڵم هەورێكی سپییە ، ئاڵاوە لەبەژنت . ئاو، فێی لێهاتووە . جوڕنه وڕێنه دهکات . پەشتەماڵ دڵی بووە بەئاو . گهرماو لەهۆش خۆی چووە . 25 لەودیو پەنجەرەی حەمامدا ، من كڵپەیەكم لەئاگر. لەزەت كۆدەكەمەوە ، بۆ بارین. قوبادی جهلیزاده |
ژن کەعبەی خوایە...
ژن کەعبەی خوایە... -١- ئەگەر ئەتوانی لە ژێر یەک تاڵە بسکی خۆتا بمشارەوە با دەرکەوێ تۆی ژن چەند گەورەیت -٢- ژنێک مۆسیقا بۆ ژیان ئەژەنێ و ژیانیش گوێکانی کەڕ بوون -٣- ژنێک وتی جگەرەیەک بۆ ڕووناک کردنەوەی خۆر داگیرسێنە -٤- ژیان دوای پێنج سەعاتی تر ئەوەستێ ئەگەر ژنێک میلەکەی نەخاتەوە کار -٥- ئێوارەیەک ژنێک قاپی ماڵەکەی کردەوە و بە شەوی وت تاریکی ناتوانێت لێرە بژی -٦- داوام لە ژنێک کرد ئیقامەی بۆن کردنی گوڵەکانم پێ ببەخشێ -٧- یەک کەعبەم هەیە و ڕووی تێدەکەم ئەویش ژنە -٨- تەمەنم دوو ڕۆژی ماوە هەموویم بەخشیە ژنێک -٩- لە وڵاتی مندا ژنێک سەرۆک کۆمارە هەر لە وڵاتی مندا ژنێک نەخشەی ئەشقی جیهان ئەکێشێ -١٠- ئەی ژیان بە تەنافی ژنێکدا هەڵمواسە با تەنیاییم بمرێ |
اکنون ساعت 05:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)