![]() |
که‌سێک ده‌يگوت...
که‌سێک ده‌يگوت... خودايه دوعاکانم گيرا بکه‌يت و من بهريتهوه بۆ خۆم خودايه شه‌رعييه‌تی ئه‌وينداری ببهخشيت به من و شه‌رعييه‌تی شۆڕشگێڕيش بهوانيدی خودایه کاره‌بای گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشينهکان ببڕيت و ماڵه‌کانيان پڕ بکه‌يت له رۆشنایی نان خودايه گه‌ر مردنت نارده ماڵه‌که‌م با دوای نان خواردن بێت به برسێتی تاقه‌تی مردنم نييه به کۆڵانێکی هه‌ژار نيشندا تێپه‌ڕيم گوێم له مناڵێک بوو ده‌يگوت خودايه دڵی فه‌رهه‌نگه‌کانمان بۆ نه‌رم بکه با مانايێک بۆ ژيان بدۆزينه‌وه سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد |
شەوێک کەهەر خۆم و تەنیاین...
شەوێک کەهەر خۆم و تەنیاین... ئەمشەو هەرخۆمم و کەسی ترنیە لە ژورەکەمدا تەنیا پاڵکەوتوم هەموو شتێک بۆنی تەنیایی لێدێ دەوەرە و لە دەرگای ماڵکەم دە گوڵەکان بیرت دەکەن نەورەسەکان پێویستیان پێتە دڵم بێ تۆ وەکو مۆمێک پەیتا پەیتا دەسوتێ کە هاتی بۆ ژورەکەم پەنجەرەکان بسرەوە دەست بە قژی گوڵەکان دابێنە چاوێک بە دەفتەرەکەما بخشێنە سەیرێکی ئاوێنەکەم بکە دەموچاوی غەمبار و گرژ و مۆنم ببینە بێ تۆ چۆن دەکات وڕێنە ئاخر من کێم هەیە بێ تۆ بریتیم لە هیچ بێ تۆ پێم ناڵێی دڵم بە كێ خۆش کەم ئاخر من نە هاوڕێ رەشی ڕۆحم کەعبێکم هەبێت ڕوی تێبکەم و ئەویش ژن بێ من نە پێشەوا کاکەیم دیدەوانی گوڵ بکەم ئەمجارە کە هاتیت بۆ لام لە دەرگاکەم هاتیتە ژورەوە دەبم بە پیاو کوژ چوار دەوری ماڵەکەم هەمووی مین ڕێژ دەکەم توند توند بە سینگمەوەت دەنوسێنم دەتکەم بە هاوڕێی نەورەسەکان لەگەڵ گوڵەکاندا دەتانکەم بەیەک تا قەت لێم جیانەبیتەوە هەمیشە شێعر ئەکەم بە سینەتا هەموو کاتێک ڕوت تێدەکەم دلۆڤان قەڵادزێیی |
" منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م"...
" منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م"... ئه‌ى گوڵ.. بۆ حزوور خوايت بۆ ڤانكۆخ نههێنايهوه؟ ئه‌و له جياتى تۆ/ گوێچكهيێكى خۆی بۆ ڕاشيل بڕی/ ئاى .. چ كاره‌ساتێك بوو/ خوێن وه‌كو كانياو له گوێی هه‌ڵده‌قووڵی/ وای.. وه‌ختێك خوێن پژایه سه‌ر مێزه‌ى كافتريا/ ڕاشيل تاسا.. وه‌ختێك خوێن ببوو به گۆم له‌و ناوه‌دا / ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕا.. وه‌ختێك كه بهدچارهى گوڵ هات / فڵچه‌كه‌ى له خوێن هه‌ڵكێشا.. وه‌ختێك كه خۆشچارهى گوڵ هات / وێنه‌كه‌ى بۆ ڕاشيل كێشا.. ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه پرسه‌ى تۆ بوو/ كه ڤانكۆخ داى.. ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه ڕۆحى ئه‌و چوو/ له ڤانكۆخ واى.. كه شه‌ويش چۆوه ژوورهكهى خۆی/ خودا رۆحى هه‌ڵکێشا سه‌ير له‌وه.. له دواى مردنيشی/ دوا وێنه‌ى لێبه‌جێما كه بهيانيش خه‌ڵك خۆی كرد به ژوورهكهيدا لاشه‌ى مردوو.. وێنه‌ى زيندوو.. دهدرهوشايهوه.. له‌سه‌ر شووشه‌ى پهنجهرهكهشی بۆی نووسيبووين: له تاو رۆحى گوڵ.. ئه‌م مهرگهساتهم نايهوه.. پێشه‌وا کاکه‌یی |
ژن...
ژن... ببم به بێژه‌ر هه‌واڵی ژنه وه‌رزشکاره‌کان پێش هه‌واڵه نيشتيمانيهکان ده‌خوێنمه‌وه ** پۆرترێتی ژنێک ده‌کێشم و بێکهسييم له نيگاکانيا ده‌شارمه‌وه ** دنياش وێران بکات من ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له ژن ناده‌م ** هه‌موو شتێکم هه‌يه ژن نه‌بێت بۆیه هه‌ست ده‌که‌م له خوار هێڵی ههژارييهوهم ** (حهبيبه) نه‌بوايه (نالی) کۆلکه مهلايهکی توندڕه‌و ده‌بوو ** تۆ نه‌بيت قسه‌یه‌کم نابێ بيکه‌م ئیشم ده‌بێته گوێگرتن له ده‌نگی وه‌رينی ژیان ** ژن دره‌خت بوايه له‌به‌ر پێی پاييزدا چه‌قۆم ده‌خسته سه‌ر ملی به‌هار ** ژن دريژترين ناونيشانی شيعره ** به‌ره‌نگێک له په‌لکه‌زێڕينه و دڵۆپێک ئاونگی سه‌ر سنگی گه‌ڵا ده‌نووسم – ژن – ** هيچ بۆ خۆم ناهێڵمه‌وه هه‌موو خۆم بۆ تۆ ** که ده‌خه‌وم ئاگاييم لای تۆ داده‌نێم که به ئاگام خه‌ونه‌کانم له که‌لێنی مه‌مکه‌کانت ده‌شارمه‌وه ** که تۆ هه‌ڵدێی مانگ له پشتی هه‌وره‌کانه‌وه ئاره‌ق ده‌کات ** ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ژن ئاخر شيعر ده‌بێ راگرێکی هه‌بێ ** سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد |
به‌شه‌قامى بیست وپێنج دا...
به‌شه‌قامى بیست وپێنج دا... ئه‌مشه‌و چاوه‌کان وه‌ک گڵۆپى سه‌ر شه‌قام دهبریسکێن دهبریسکێن و ره‌شه‌با شه‌پۆله‌کانیان بڵند ونهوى ده‌کا ئه‌مشه‌و نیگا به‌نیازى سه‌فه‌ره سه‌فه‌ر بۆ ناو تۆ سه‌فه‌ر بهکۆلآنهکانى تۆدا به‌بن خۆڵى پڕ له شه‌هیدى تۆدا ئه‌مشه‌و فریشته‌یه‌کى میهره‌بان فریشته‌یه‌کى خهمپۆش ده‌گاته ئێره ده‌ست به‌سه‌رى منداڵیتدا دێنآ به‌سه‌رى روتاوهى پیریتدا چ زوو پیر بووى ئه‌ى شار ئه‌ى شارى سوورپۆش شارى سپى پۆش چه‌ند نورانى بهوگۆچانه خوار و خێچهتهوه بهوچاویلکه بێخه‌وش وخۆڵهتهوه چه‌ند بهسهبرى بۆ چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌مان دێین ولهدهروازهى سهوزپۆشى چاوێکتهوه دێینه ژوورێ دێین وپیاسهیهکى دوور ودرێژ به‌شه‌قامى (٢٥ ) دا ده‌که‌ین ئهوشهقامهى ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانى ماڵئاوایی ئه‌و رۆژه‌ى هه‌نسکى خوداحافیزى نوتقى قسه‌کردنى بڕین ئه‌و رۆژه‌ى بێده‌نگى باڵى خسته سه‌ر رۆحمان گوڵ گریا ...ئینجانه گریا دیوار‌و وێنه‌کان گریان ئه‌و رۆژه‌ى ئێمه ده‌گریاین و تۆ ده‌گریایت و په‌پوله‌و باڵنده‌کان به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌فڕین * * * فرمێسکى روبارێکت سوور ..سوور و ئه‌وى دیکه‌ت سوێر ..سوێر فرمێسکى چاوێکمان روون ..روون و ئه‌وى دیکه‌مان ره‌ش ..ره‌ش ! چاوه‌ڕوانیت چه‌ند به‌سه‌بره ئه‌ى شار له‌خۆرئاواى دنیابین یان له خۆرهه‌لآت له‌باکوور بین یان له‌باشوور بهداگیرساوى دێینه‌وه هه‌موو چاوه داگیرساوهکانى ئه‌و کات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلى نارنجى خه‌مێکى قووڵدا ده‌گه‌نه ئێره بهگریانێکى گۆرانى ئامێز، سروودێکى نه‌بیستراو ده‌چڕن سروودێک ,, هه‌ر پیتێکى باسى ماڵێک و هه‌ر ووشه‌یه‌کى گه‌ڕه‌کێک و هه‌ر ئاوازێکى ، وێرانییه‌ک به‌با ده‌کا ئاوه‌دانى .. به ویقارى بێوه‌ژنێکى خمپۆشهوه ، خه‌نده‌یه‌ک ده‌کا و منداڵه‌کانى وێرانبوونمان ژیردهکاتهوه پێمانده‌ڵێ :- ئومێدتان به‌و خۆره پرته‌قاڵیه بآ که‌له ئێوارانى ئه‌و لوتکه‌یه‌وه ، سلآوى تیشک دهنێرآ ! ئیدى به‌سه.... سنوورێک بۆ گریان و په‌رژینێک بۆ پاڕانه‌وه بکێشن له‌و دیوى گریانه‌وه ،ده‌ریایه‌ک هه‌یه بۆئهوین هه‌موومان به ره‌نگى خۆى ،ره‌نگ ده‌کا بهشهپۆلى سه‌رشێتى ناخى تۆزلێنیشتوومان ده‌شواته‌وه ده‌مانکاته ئاوێنه‌یه‌کى روون و که‌ڵه کوڕان و ئاسکه کچانى نیشتمان سه‌ماى له‌به‌ردا ده‌که‌ن سه‌مایه‌کى جیاواز سه‌مایه‌ک ،تا کۆتاییى ماندووبوون ،تا پله‌ى حاڵگرتن ئیدى ته‌واو .. په‌رژینێک به‌ده‌ورى گریاندا و سنوورێک بۆ پاڕانه‌وه ده‌کێشین ئیدى ته‌واو .. ئیتر ته‌واو.....! * * * سارا فه‌قێ خدر |
گەڵا...
گەڵا... وه‌رز ته‌مه‌نى گەڵا ده‌با ساڵه‌کانى ته‌مه‌نیش هه‌ر له گەڵا ده‌چن پێشتر ئێمه گەڵا!َ خۆر بووین بۆیه وه‌کو وان ده‌وه‌رین ئه‌وکاته‌ش که بوونمان نه‌بوو به‌ڵام گەڵا بوونى هه‌بوو که‌چى دیسان هه‌ر ده‌وه‌رین چه‌ند جوانه وه‌رزى وه‌رینى گەڵاکان چه‌ند جوانتره وه‌رزى سه‌وز بوونى گەڵا مردنمان چه‌ند پڕ ئازاره ئه‌دى له‌دایک بوون ؟ ئه‌وان... گەڵا زه‌ردو سه‌وزه‌کان له‌وه‌ته‌ى نایان خۆین نوىَ ده‌بنه‌وه له‌وه‌ته‌ى به‌هار هه‌یه وه‌رز هه‌یه... له‌وه‌ته‌ى کۆده‌کرێنه‌وه جیاوازیکان فراوان تر‌و چینایه‌تیش زێده‌تر ئێستا..... گەڵا ده‌وه‌رن و ئیدى دێن ههردارهو دىَ گەڵا دهگرىَ هه‌ر گەڵایهو زۆر دهبىَ سه‌وز ده‌بن و گه‌وره ده‌بن و تێک ده‌ئاڵێن گەڵاکان ده‌چنه ناو یه‌کتره‌وه‌و ده‌بنه سێبه‌ر نا ببورن ده‌بنه پڕۆژه به‌ڵام بێئه‌وه‌ى بیان خۆین هه‌ڵده‌وه‌رن نا ببورن کۆده‌بنه‌وه ئاخر ئه‌گه‌ر گەڵا نه‌با گەڵاى وه‌ریو... گەڵاى سه‌فته... ئه‌و گەڵایانهى زۆر ده‌بن ئێمه‌ش نه‌ده‌بووین ئه‌و کاته...نه‌ئێمه‌و نهگەڵا ههڵنهدهوهرین بۆیه وه‌رینى گەڵاو ته‌مه‌نى مه چه‌ند لێک بچن هێنده‌ش جوانن جارێکى دیش بیان خۆین زۆرتر ده‌بن و ئێمه‌ش زوتر هه‌ڵده‌وه‌رین نه‌شیان خۆین هه‌ر ده‌وه‌رن یان هه‌ر ده‌مرن لىَ چه‌ند جوانتردهبوو به‌یه‌که‌وه‌بین نه‌ئه‌وان وشک ببنه‌وه‌و نه ئه‌مه‌ش پیر نهقوتیاندهین نه بشیان که‌ینه نێچیر لىَ چه‌ند خۆشتر ده‌بوو وه‌رین نه‌با ئه‌وسا جیهان سه‌وز ده‌بوو بۆهه‌تایه سه‌وز...سه‌وز. لىَ چه‌ند خۆشتر ده‌بوو کۆکردنه‌وه نه‌با کۆکردنه‌وه‌ى گەڵاى شیرین و تاڵ ئه‌وسا جیهان به‌تاڵده‌بوو له گه‌نجینه به‌تاڵ به‌تاڵ. سه‌لام عومه‌ر |
لاوکی خه‌م...
لاوکی خه‌م... باخچه‌یه‌ک، خه‌مم گرتووه.... پانتایی ئاسمان، هه‌ر ئه‌وین ده‌ریایه‌ک عیشق و سه‌رکێشی چیایه‌ک فرمێسک و ئه‌سرین * * * * هه‌میشه، مات و بێ ده‌نگم سه‌رچاوه‌ی عه‌شق و گریانم شه‌پۆلێکی توڕه و ماندوو.... لووتکه‌یه‌کی ، پڕ گومانم * * * * رقی پیرۆزم زۆر کپه ئاوازی ناخم، زریانه ئه‌وینی پڕ کوێره‌وه‌ریم له‌ناو باوه‌شی خه‌زانه * * * * ساتێ وه‌ره بملاوێنه چاوتروکانێ، هاوده‌مم به له‌م سه‌فه‌ره سه‌خت و دووره ئاسۆی سووری ئهوینمبه * * * * فریشته‌که‌م، کات تێپه‌ڕی، گوڵ ئه‌ستێره‌ی خه‌مه‌کانم نۆته‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین و لاوکی سووری زامه‌کانم.. شه‌پۆل فه‌تحی که‌ریم |
پێکەنین تاقەتی ئەوێ...
پێکەنین تاقەتی ئەوێ... باوکم مانگایەک سەر دەبڕێ و دایکم دڵی نایەت چۆلەکەیەک بکوژێ ،،،،،،،، ئەمویست بە چەکوش لە غەمەکانی دڵم بدەم تا پان ببنەوە ،،،،،،،،، گوێم لێ بوو ڕەشەبا وەنەوزی مردنی دەدا ،،،،،،،،، لەبەر دەرگای ماڵەکەمان جۆگەلەیەک لە نەزیف بوونی شعر ئەڕوا ،،،،،،، ئەڵیم هەر بۆخۆشی میزەڵان لە بن گوێی فریشتەکاندا بتەقێنم بزانم ئەترسن ،،،،،،،،، کە ماندوو بووم پیاڵەیەک ئاوی جۆ ئەخۆمەوە وائەزانم چای حەڵاڵە ،،،،،،،،،، مەلاکەی گەڕەکی ئێمە بە کەیفی خۆی خەڵک کافر دەکا ،،،،،،،،،،،، بە شەق لە تاریکم هەڵئەدەم تا بزانم ژوورەکەم جێگایەکی کورسیەکی تێدا دەبێتەوە ،،،،،،،،،، چ دنیایەکی سەیرە دارتووەکەی ناو حەوشەمان هەنجیری لێ خوڵقاوە ،،،،،،،،،، بە خۆم وهەموو گەڕەک پێدەکەنیم زۆر ئازابووین لە دزین و زەکات دان هاوڕێ ڕەش |
کاتێک دڵم بۆت دەدوێ...
کاتێک دڵم بۆت دەدوێ... 1 پێم بڵێ لەتۆ گەورەتر کوا چاوەکانم بەندە ئاسا سوژدە بۆ گەورەیت ببەن پەنجەکانم لەبەردەم دەلاقەی جوانیتا بێنە سەما.. 2 بەباخەوانەکەی دڵت بڵێ باگوڵەکان لەباخچەکانی عشقدا زیاتر بڕوێن دەڵێم ئەوسا لەبری گوڵێک تۆ هەزاران گوڵ بۆن دەکەی 3 بۆنی هەنگوینی هەناسەت لەهەناسەم نابێتەوە بۆکوێ بچم دەمناسنەوە من لەباڵی پەپولە رەنگاڵەییەکانەوە تۆم ناسی تۆ لەبۆنی گوڵەمێخەکانەوە 4 ئەی ووشە پیرۆزەکەی ئایەتەکانی نوێژی من تۆخۆری، یاخۆر تۆی من کاتەکانی شەو رۆژم بۆجیا ناکرێتەوە..! گەرچاوەکانی تۆ نەبێ، دەبێ من نابینابم ئەوسا نازانم هەورەکان چ کاتێک تۆفان دادەبارێنن. نازانم نێرگز چ کاتێک سڵاوم لێدەکاو چ کاتێک لەتەمەنێکی کورت‌دا جێم دێڵێ..! گەر تۆنەبی نازانم کەی رەشەبا هەڵدەکاو داروبەرد وێران دەکات کەی لافاوو گەردەلوول کەنارەکانی دڵم دەخوات..! 5 من نابێ لەتۆ دوور بم تا‌دڵنیابم کەخۆمم وون نەکردووە تۆم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتووە هیچ نهێنیەک لەم دەستەواژەیەدا نیە کەزەمەن منی کوشت؟ لێم ببورە گەر جێم هێشتی هیچم نیە بۆت جێبێڵم جگە لەچڵە مێخەکێک ء رەیحانەیەک هەناسەت گوڵاو پرژێن کات چونکە هەر ئەوان دەزانن شەوانە چەند گۆرانیمان بۆتۆ ووتووە 6 بەرووبارەکان بڵێ، ماچەکانت بدەنەوە من لەگەڕانەوەی ژوانەکانمدا پێش ئەوەی بچمەوە لای باوکم ماچەکانم بەرووبارێک سپاردووە بەنهێنی هەڵیان بگرێ بەزەمەندوو زەنوێرەکان بڵێ خەونەکانم لای ئەوان شاردۆتەوە بابۆت بگێڕنەوە ئەوسا دەست نوێژێک بگرەو نوێژی عەشق تەواو بکەو ماچەکانت لەسەر بەردە نوێژەکە جێبهێڵە..! که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر7 بەڵام بیرت نەچێ، من نابێ بمرم من لەناو لاشەی تۆدا جێدەمێنم هەر چۆنێ بێ، دەبێ لە پێش تۆدا بمرم ماچەکانم لای خۆت کۆکەرەوە هەرگیز رێگە نەدەی کەس بیان بینێ باپێت نەڵێن،تۆ راست ناکەی ئەو کچە عاشقە کێ بووە ئەو هەموو ماچانەی کردووی 8 من ماڵێکم دەوێ بەخشتی سوور هەڵچنرابێ تۆ بەگوڵی ماچەکانت وێنەی بکەی من بەلێوم بۆیەی بکەم. 9 من ئەو کیژە لەخۆباییە نیم کۆشکێکی بڵندم بوێ لەناوەوە زیندانێکی داخراو، تۆ دەزانی هەرگیز نابێ دڕک دەزگیرانی هەنگ بێ و مانگیش عاشقێکی بەردی رووت! 10 من دەمەوێ ببمە مۆمء لەشەوانی ئەنگوستەچاو بۆت بسوتێم پێیان ووتم لەژوورێکی پڕ چراخاندا چاوەکانت کز دەبینێ ؟ خواوەند ئێمەی بەهەڵە دروست کردووە بۆیە هەردەم قەرزاری تۆم دەتۆ وەرە با سەرلەنوێ خۆمان دروست بکەینەوە تۆ کوڕە جوتیارێک بەو منیش بێریەکی بچووک هەموو سپێدەیەک جامێک شیرت بە ماچێک پێدەگۆڕمەوە ئەوسا وەرەو فێرم بکە دەستە پاک و پیسەکان جیا بکەمەوە هەروەک فێرت کردم نهێنیەکانی گەردوون بپارێزم هەروەک فێرت کردم ئەو هەورانە بناسم ئەم رەشەبا نەگریسە بوەرێنە زمانی دڵم لەرەگەوە دەربهێنە نەوەک رۆژێک لەرۆژان بێتە دوان و پێت بڵێ: دەبوو خۆشم نەویستبای دەبوو خۆشت نەویستبام..! |
سێ تنۆکه شه‌ونمى به جێماوى شه‌و...
سێ تنۆکه شه‌ونمى به جێماوى شه‌و... ١ به رۆژ سێبه‌رێکى کاڵیت له چوارلاوه ده‌تبینم و .. تێکه‌ڵ جووڵه‌ى خۆر‌ت ده‌که‌م شه‌ویش ده‌بییه شۆرهبییهکى ژوور سه‌رم تا خه‌و ده‌زێته چاوانم رێژنه‌ى گهلاَت هه‌ڵده‌وه‌رێ و .. بۆنت ده‌گرم به هێمنى دامدهپۆشى منیش به‌ده‌م سووتانێکى له سه‌رخۆوه وه‌ک گشت جارێ نیگاى روانینمت ده‌ده‌مێ و.. که‌وانه‌یى ده‌ستم ده‌کشێ بۆ گه‌ردن و خاوى په‌رچه‌م ٢ هه‌ر ووشه‌یه‌ک بۆت ده‌نووسم پێش کۆتایى و .. داخستنى زامى به سۆى دێره‌کانى ده‌رژێنه باخچه‌ى دڵته‌وه وه‌ک په‌پووله‌ى باڵ نهخشینى پاییزێکى رووته‌وه بووى ئێوارانێکى سه‌ر کانى له‌سه‌ر لێوت ده‌نیشنه‌وه و .. ره‌نگت ده‌گرن ده‌بنه لاوکێکى نه‌ووتراو شه‌پۆلێ ئاوازى خه‌مناک دووره ده‌نگێکى گۆرانى ئاخۆ تۆش پێیان ده‌زانى ..؟. ٣ هه‌ر پیتێ بۆمى ده‌نووسى له برى خۆت توند له ئامێزى ده‌گرم و تا شه‌که‌ت بوون ماچى ده‌که‌م بۆنى ده‌ستى تۆى لێوه دێت سۆزى تۆى بۆم هه‌ڵگرتووه ده‌یان جار ده‌یخوێنمه‌وه‌و .. پێڵووى چاومیان بۆ راده‌خه‌م |
اکنون ساعت 11:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)