![]() |
http://www.kurdevan.com/sale%20awl/jafer%202.jpg جعفرشیخ السلا می شه‌خته "پێش سواره‌کانمان قورس و ناوه‌ستان" (هێمن) لابایه‌ک بووی سه‌ودای شه‌ماڵبوونت له سه‌ردا بوو. چونکه گه‌لاوێژ بێشکه‌ت بوو نه‌بڕایه‌وه له‌و شه‌خته‌ی که به ساوایی ده‌ماره‌کانتی ئه‌ستوور کرد. پێیان گوتی، هاواریان کرد: به‌فر و شه‌ماڵ له گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن. گوێت ئاخنی و کردته په‌رژینی خۆت و لێڕه‌وار په‌ڕه‌ی ئاڵی ئه‌و گوڵاڵه‌ی له خاکه‌لێوه‌دا هه‌ڵیانواسی. به‌ڕووی سه‌وداسه‌ری به‌هار شنه‌ی عه‌شقی خۆی ناسده‌کا. له ئاڵۆزیی رێگاکانی ئه‌م دارستانه‌یه که چوونت چه‌شنی هاتنت له ره‌مز و رازان ژاوه‌ی دێ. |
دیانا
ده‌نگی ئه‌سرینی ئاسمانی به‌سام لێدانی دڵێكی غه‌ریب شه‌وێكی سارد ته‌نیا ده‌نگی شیرینی تۆی ده‌وێ تا ببێ به شه‌وی بیره‌وه‌ری دیانا نیگای ماتی چاوه‌كانت، ده‌ڵێن ره‌نگه ئێستا دڵ جوانێك ته‌نیا بێت ده‌ڵێن ئاخۆ ئێستا له چیا چ ده‌بێ؟ دیانا نیگای ماتی چاوه‌كانت وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی غه‌ریبیمه ره‌نگه ته‌نیا من و تۆ خه‌ڵكی شاری بێ ناونیشان بین گیانه ئێمه هه‌ر دوو په‌روه‌رده‌ی یه‌ک وه‌رزین هه‌ر دوو به ده‌نگی شمشاڵ دینه سۆز ئێمه منداڵی بێ كه‌سین منداڵی برسیه‌تی منداڵی ژیله‌مۆی ئاو لێ پژاو دیانا ده‌مه‌وێ شێعری دڵم هاورێی سه‌مفۆنیای ئاسمان بكه‌م و چاویشم هاورێی چاوی ماتت ده‌ستیشم توند ده‌ستت بگوشێ تا بزانی منیش وێنه‌ی تۆ گڵكۆی هه‌زاران ئاواتی جوانم كۆنه ژوانی هه‌زاران حه‌زی پاكم فواد قاموسی- سه‌قز |
|
|
مۆسیقای سه‌ر له‌سه‌ر رانی
مۆسیقای سه‌ر له‌سه‌ر رانی هه‌ستم ده‌بزوێنێ و ده‌مه‌وێ بنوم به‌ڵام قاره‌مان بوو به ئه‌نیازی مه‌ته‌رێز و لێوی ئه‌ردی خوێناوی راموسی! منیش ئه‌وینداری وام ده‌وێ! دیانا، ئێمه ئاگری وڵاتی گۆرانی و هه‌ورازین خاوه‌ن چیا هه‌موو چیا مڵكی ئێمه‌یه گه‌ر ببێ ده‌ڕۆمه‌وه و شێتانه ... شێتانه گۆرانی ژیان ده‌خوێنمه‌وه پڕ به دڵ، ئاوێته‌ی مێشكی له‌بار ده‌بم و هه‌ڵیده‌مژم دیانا بۆ كوێ بڕۆین؟؟ كام بسته زه‌وی ئه‌وینی تێدایه و مرۆی تێدا ده‌بینی!؟ فواد قاموسی , سه قز |
تۆ..؛
|
"بۆ عەبدوڵڵا پەشێو "
|
"بۆ سپیایی ڕووحم"
|
" چۆلگە "
|
" 13 "
|
اکنون ساعت 05:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)