![]() |
" ئەو وشەیەی شێعری نەدەی "
|
" ڕاپەڕین "
|
" جێم مەهێڵە "
" جێم مەهێڵە " "سولەیمان سۆفی ساڵحی" سەری شێعرم لە حاستی بەژن و باڵاتا چ وێڵە تەب و تینێ لە هەستم دە بە سەرسووڕیم مەهێڵە وەک و ماسی لە زەریادام بەڵام تینووم تینوو لە بۆ ژینم قومێ لەو ئاوی لێوانەت دەبێڵە نەخۆش کەوتووم لە حەسرەت تیشکی دیدارت گوڵی من کەمێ مەرهەم ترووسکەی چاوەکانت جێ بهێڵە مەڕۆ ئاخر تەمەن زۆر کورتە ئەی شیرین پەپوولەم شەمی دڵپر لەگەڵ ئاگر بە تەنیا جێ مەهێڵە وەرە با پێکەوە گەنجی لە باوش کەین هەموو شەو دڵی 'سۆفی'گەلێ پیرە بە گەنجی تۆ جحێڵە |
" ما من "
|
"بووکه بارانه"
|
"بۆ پرسه ی قادر عه بدووڵڵازاده (قاله مه ڕه)"
|
"بۆ يه که مين گوڵ"
"بۆ يه که مين گوڵ" "سولەیمان سۆفی ساڵحی" خاوه نی خه ون و خه ياڵم چاوه کانت بێنه وه وه ک په يامی عاشقێ ئه و نامه يه م بخوێنه وه ئه و دڵه بێ چاره يه م ئاواره ی ئه و نازه ت بووه هه ر به چنگی زوڵفی تۆيه ناخ و هه ستم کون بووه من کوڕێک بووم،دوور له دڵداری و ئه وين،ساکار و خاو تاک و ساتێ ئه و مژۆڵه دڵ ڕفێنه م که وته چاو نه مده زانی خۆ ئه وين وايه و خه ياڵی عاشقان نه مده زانی چه ن وه فادارن به شه و ئه ستێره کان تاک و ڕۆژێ به حری چاوت هاته ديده م ئه ی گوڵم زوڵفی سه ر گۆناو هه ناسه ی گه رمی تۆ که وته دڵم چاوه ڕێته "سۆفی" ئه ی شيرين ترين هيوام وه ره جارێ تر بۆ ئاسمانی ئه و دڵه ی من هه ڵفڕه . |
"گومان"
|
" پیری "
" پیری " "سولەیمان سۆفی ساڵحی" نه ماوه شه وق و بیر و هۆش و هه ستم منه ت كێشی قه فی گۆچانی ده ستم ده می پیری قه وه ی گرتم، چه ماوم شكاندوویه پله و پایه و هه ناوم وه كوو شێتم له به ر چاوی كه سانم وه كوو هۆی ده ردی سه ر كۆڵنجی شانم ده بێ تانه و جوێن، بۆڵه بچێژم له كونجی مه ینه تا بۆی هه ڵبڕێژم بڕێژم، رێژنه ئه سرین بێته خوارێ نه جاتم بێ له ده رد و خه م به جارێ له پێناوی زه مانه و چه رخی ورد بووم ده نا من گه نجی جاران رۆڵه كورد بووم وه رن یاران بزانن بۆچی پیری مه كۆی ده رد و خه مه و دیلی و ئه سیری لە ژمارە ٦١٣ ی حەوتەنامەی سیروان بڵاو بووەتەوە |
"ئه وين "
"ئه وين " "سولەیمان سۆفی ساڵحی" دڵم ته نگه و وه ک و هه وران ده بارێنم خووناوه ده بارێنم تکه ی ئه سرينی شه ونم له و دوو چاوه له دوو چاوی شه که ت حاڵ و خه سار ديده ی زه مانه که ساڵهايه به هيوای ديتنی له يلی ژياوه ژياوه تا ببينێ کۆتری ئاواتی "سۆفی" هه تا که نگێ له گۆڕا باڵه کانی تێک شکاوه به هێواشی خزامه لای گوڵ و جه سته ی ئه وينم به ڵام بۆخۆی وتی هه سته ،له پاشان شه و هه تاوه هه تاوی من لقێ گوڵ بوو که وه ک شيرينی فه رهاد له گۆڕستان له باوش عاشقان دا نێژراوه من ئێستا هه ر ئومێدم بۆ ژيانم مردنه و به س چون له مێژه خۆم ده زانم هيچ ئومێدێکم نه ماوه . |
اکنون ساعت 01:58 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)