پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 07-22-2012 09:02 AM

" تراژیدیا "
 

" تراژیدیا "

"سولەیمان سۆفی ساڵحی"



شابسکی هە سارەیەک ئاوێزان کرا
هەور بە لێزمەو لێزماو
بەرەو سینگی ڕزیوی بێدەنگی و

گڤە گڤی قەڵەمەکەم ...


لە هەرێمی زەبر و هەڵمەت دا

کرمە کرمی وشکە ساڵی لە سووچێک و

ڕامووسانی جەفاو کیژێکی نەوڕەس ...
تامژاندن لە تیرێژ و

بەرە بەرە

چڕینی سترانێکی تراژێدیا لە ڕۆژئاوا ،
خرۆشانی ساواق و کفری بێ دەسەڵاتی

دەگاتە ڕمبەی ڕۆژگار و هەگبەی هەرمان !


چیتر ژیلەمۆی هاوین
شنەیەک بە کابۆکە تاساوو سڕەکەم ناگەیێنی و

کانی ئەم قاقڕستانە
تینوویەتی مێشکە باڵدارەکەم ناشکێنێ و
سەغڵەت و باهۆز جێگای بەهارو باران دەگرێتەوە ...


تا بوومەلێڵ باوش بە ڕووناکی داکا

هەورو هەڵا ئەستێرە یەخسیرو

پەنجە لە ژێر پێخەفی نەگبەت وەنەوز بدا

تریفە و بزە

بە توولە ڕێ و نەهێنیش ناگەنە ...
ئەڤین هەروا قاقڕ و

قەڵەمەکەم هەر بێ ماڵ و هەڵوەدا دەبێ !


مەخابن

هەسارەی ئاوێزان

جەفا و

پەنجەرەی خەواڵوو

تاقەتی خوا ااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا




behnam5555 07-22-2012 09:36 AM

"وێران"
 

"وێران"
"سولەیمان سۆفی ساڵحی"


دوێ شە و
لە نێو کووختە ی پێلووەکانت
خەونم
بە ژانی مژۆڵتەوە دەبینی
ئەمشەو
بە تریفەی نیگای تەڕت
لە خێوەتی گلێنەتدا
لە دایک بووم !
بە سینگت سێوم گرتوو
بە سێوت زاروو
بە زارت لێو وو
بە لێوت ماچ
ووو
بە ماچێکت جیهان...
جیهان بەفرێک
وەک بەرت ڕووت ڕووت
کوولووی ترووسکە دەهاتە خوار
ڕۆح سپی سپی و
هزر بزر...
چ ئاسمانێکی بەرین و
چ ئاڵایەکی بێ واڵایە وڵاتت !
بەڵام ئاخ
مانگێکی هه ڵ نەهاتووه
جیهانم !
نادوێم
چی دی لەگەڵت
ئەی جیهانی نوێم لە سەر باڵی ڕق ئەستووری
دەنووک سوور
چرۆکانم بە پێخاوس
شۆستەکان شانە دەکەنوو
ئاسمان زمانیان لێ دەردێنێت
ئەوانیش هەر
هەموو زەق زەق
بە چاو ئاوس...!
بەسە ئیتر
بەسە ئاوس
دڵت داکە
ئارەقەی لاجانگی گیرفانت
سەمفۆنیای داهاتوومان
دەپڵیشێنێتەوەو ...
خۆ دەزانم
بوێرانیش نەوێران بەوێران
بەڵام ...


لە وێبلاگی ئەنجوومەنی زێد و پێشەنگ(یوونس ڕەزایی) داندراوە و بڵاو بووەتەوە .

behnam5555 07-22-2012 09:37 AM

" تەونی مێژوو "
 

" تەونی مێژوو "

"سولەیمان سۆفی ساڵحی"


سەرت بگرە

با ا ا ااا ڕەشە با نەیبا !
بردی

چاوت بگرە

ئەویشی برد
زارت !
زاریشت چوو و و و
گونت بگرە

ئەویش نەما

دەس بەقوونتەوە بگرە

کە ئەویش چوو

ئیتر بمرە !!!
* * *
ساڵگارێکە

تەونی ژینمان

بەم دەفەی بیرە ئەکووتنەوەو

ناکرێ
ناکرێ تەنیا جارێک

ناکرێ

ئێمە سەریان بگرین

چاویان بەستین

زاریان بدڕین ...

behnam5555 07-22-2012 09:40 AM

" جێم مەهێڵە "
 


" جێم مەهێڵە "

"سولەیمان سۆفی ساڵحی"


سەری شێعرم لە حاستی بەژن و باڵاتا چ وێڵە
تەب و تینێ لە هەستم دە بە سەرسووڕیم مەهێڵە

وەک و ماسی لە زەریادام بەڵام تینووم تینوو
لە بۆ ژینم قومێ لەو ئاوی لێوانەت دەبێڵە

نەخۆش کەوتووم لە حەسرەت تیشکی دیدارت گوڵی من
کەمێ مەرهەم ترووسکەی چاوەکانت جێ بهێڵە

مەڕۆ ئاخر تەمەن زۆر کورتە ئەی شیرین پەپوولەم
شەمی دڵپر لەگەڵ ئاگر بە تەنیا جێ مەهێڵە

وەرە با پێکەوە گەنجی لە باوش کەین هەموو شەو

دڵی 'سۆفی'گەلێ پیرە بە گەنجی تۆ جحێڵە


behnam5555 07-22-2012 10:54 AM

شیعرکی کوردی که ته مه نی١٢٠٠ ساله
 

شیعرکی کوردی که ته مه نی١٢٠٠ ساله

http://ebarzan.com/images/kurdp21.jpg



behnam5555 07-22-2012 11:24 AM

مه لا گچکه...
 

behnam5555 07-23-2012 12:14 PM

هاناکم
 


هاناکم

وره یارم وره ای تازه یارم
وره استیره که ی شو گار تارم


وره ای شاپری بالی خیالم
وره ای شو چرای روناکی مالم


وره ای خج وره ای خاتو زینم
وره با بژن و بالا که ت ببینم


وره با دامری آوات و تاسه م
وره با بسکه کت لا دا هنا سه م


وره ای نو نمامی باخی ژینم
وره با بژن و بالاکه ت ببینم


وره سور با له سه ر واده و بلینی
وره کرد به و مه که پیمان شکینی


وره یارم وره ای تازه یارم
وره استیره که ی شوگاری تارم


وره ماچم دیه ماچی خدایی
که بیزارم له ماچی سینمایی


هیمن


behnam5555 10-16-2012 08:50 AM

رۆح بێ گیان هیچ..."
 

رۆح بێ گیان هیچ..."

سه رگه ردانی چ خه مێکی !
ده ستت گرتووه به ئاڵقه ڕێزی پرچی زه مانه وه و
مێژوویکی پڕله چه ر مه سه ری و
خوێناوی و سوور وه کۆ لێوی ئاڵی خۆت؛
به کۆڵ ده کێشی!
دیلی چ قه فه سێکی پۆڵایینی!
تاسه باری هه وایکی بێ گه رد و بێ منه ت ؛
حه زت له هه ڵمژینه!!!
بیری چاوه کانت ؛
چاوه روانی رو ژێکه که نیگاکان گوناح نه بن!!!
له سه ر گه ردانیتدا شه ریکم
به رد به ردی ئه م زه وینه
که تیبه ی زامه کانت له سه ریان هه ڵئه که نم.
که تیبه ی یه که م:کڕنۆش بۆ ئه وینت؛
به گولله و خه نجه روبه رد زامدار کرا
به ڵام نه تۆرا له خودا و زه وی و دڵ و مرۆڤ!
که تیبه ی دووهه م: پیرۆزبێ خودای تۆ؛
ساڵه هایه پرچت ده سووتێ و
ده ستت ده بڕێ و
لاقت ده شکێ
به ڵام دڵۆڤانی و میهره بانیت له بیر نه چوو وه وه!
تۆ فریشته ی ژیانی!
که تیبه ی ...

سه رگه ردانیمان دووساخ ده که ین!
زامه کانمان به قوربانی خوشکه شه هیده کان!
گوڵ ده نێژین و
ده نگ هه ڵدێنین؛
چاو بێ نیگا و
دڵیش بی هه ست هیچ ...
رۆح بی گیان و
ئاسمانیش بێ زه وی هیچ...
گه ر ژن نه بی ژیانیش هیچ... .


behnam5555 10-16-2012 08:53 AM

دلی ته نگم سی تاریکه
 

دلی ته نگم سی تاریکه
کاتی په نجه ی خوشه ویستیت
تالی که زیه ی تاسه کانی ئه بزوینی
له و ساته دا یادی دووریت
دلی ماندووی ئه له رزینی
ئاوازی خه م لی ئه دات و
پر به زاری شیعریکی نوی ئه چریکینی.

شعری خاتوو ژیلا حوسه ینی


behnam5555 10-16-2012 08:55 AM

داخنامه
 
داخنامه
ئمشه و بو یه که م جارله به ر چرکه کان پارامه وه!
که شه ل ببن
به لکو شه و به سه رنه چی!!!
بو یه که م جار له شم رویشرویش
زریکاندی و
هاته له رزه که دهقیقه کان هاواریان کرد
به یان هات !!!
ئه مشه و گریامو
ژیام و مردم به لکوروژنه نه بیته وه!!!
به لکو روژنه نه بیته وه و
کوتره سپی سه ر لقی داره -بی -حه ساره که مان
روحی پیروزی هیلانه بی باوانه که ی
به جی نهیلی!!!


اکنون ساعت 12:58 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)