- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
12-11-2012 09:09 PM |
چ كه‌س نابێ به كه‌سدارم،نیه له‌و به‌رده‌ره یارم
خودایا تۆ بكه‌ی چارم كه‌سێكم بێ كه‌س و بێ ده‌ر
مه حوی
_____________________________________
كه‌سدار:ئه‌وه‌ی خۆی به به‌رپرس بزانێ له كه‌سێكی تر .
به‌رده‌ر:به‌رده‌رگا
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:10 PM |
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌هلی دنیان ئیهلی دنیا،تاقه رۆژێ گه‌ر
به قه‌ڕنێ من ئه‌وه‌نده ئه‌هلی خودا بم ده‌بمه پێغه‌مبه‌ر
مه حوی
______________________________________
واته: ئه‌م خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن، یا ئه‌هلی ده‌نائه‌ت و سووكین،ئه‌گه‌ر من به سه‌د ساڵ ئه‌وه‌نده‌ی تاقه رۆژێكی دنیا په‌رستی ئه‌وان خوا په‌رستی بكه‌م له پیاو چاكیدا ده‌بمه پێغه‌مبه‌ر.
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:11 PM |
قه‌ی كردنی سوراحی ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ی، ده‌ڵێ
دل تێكه‌ڵ هاتنه له گه‌ڵ ئه‌م خه‌لكه تێكه‌ڵی
مه حوی
________________________________
مه‌حوی له‌م به‌یته‌دا مرقه مرقی شه‌رابیله كاتی داكردندا له سوراحی ،شوبهاندوه به قڵپ و قۆپی رشانه‌وه و ده‌ڵی:
سوراحی كاتێ كه شه‌رابی لێ داده‌كرێ ، ده‌كه‌وێته مرقه مرق... ئه‌وه ئه‌گه‌ر لێی حاڵی ببی، ده‌ڵێ:تێكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ خه‌ڵك مایه‌ی دڵ تێكه‌ڵ هاتنه ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر من نه‌كه‌وتمایه‌ته ده‌ستی كه‌س و شه‌رابیان لێ دانه‌كردمایه، ئه‌م مرقه مرقه‌م له چی بو؟.
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:13 PM |
دڵم ده‌ر هات و تۆ هه‌ر ده‌ر نه‌هاتی!
نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی!
مه حوی
_________________________
ئه‌م چه‌ند باره كردنه‌وه‌ی رسته‌ی ((هه‌ر نه‌هاتی)) یه جێگه‌یه‌كی زۆری گرتووه بۆ رێ بڕین له‌وه كه خوێنده‌وار وا تێ بگا ئه‌م نه‌هاتنه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه و پاشان بڕاوه‌ته‌وه.
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:14 PM |
رووتی دی له‌و رۆژه‌وه ، گه‌ر رۆژه سه‌رگه‌ردانه رۆژ
گه‌ییه ئێواره وه‌كوو من ة ئیشی قوڕ پێوانه رۆژ
ره‌هڕه‌وی ڕێگه‌ی مه‌حه‌ببه‌ت وا ده‌بێ، هه‌ر سه‌عیه‌تی
تا هه‌به له‌م ڕێگه ئاخر كاری سه‌ردانانه رۆژ
________________________________
واته: رۆژ له‌و رۆژه‌وه ڕوی تۆی دیوه ، به‌رۆژدا سه‌ر گه‌ردانه ودێ و ده‌چێ.كه گه‌ییه ئێواره‌یش وه‌كو من بۆ خۆی قوڕ ده‌پێوێ.
رێبواری ڕێگای دڵداری ده‌بێ وه‌ك ڕؤژ بێ ، هه‌ر هه‌ول بدا و سه‌ره‌نجامیشی سه‌ردانان بێ ، وه‌ك ئه‌و .
دیوانی حه‌زره‌تی (مه‌حوی)
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:15 PM |
شه‌و كه‌سێ پرسی له خۆ ده‌رخستنی په‌روانه شه‌و
ئه‌و وتی: نا تێگه‌یشتو! ته‌جره‌به‌ی مه‌ردانه شه‌و
هه‌ر سیا به‌ختانی عیشقه مه‌زهه‌ری نوری هودان
شه‌و نه‌بێ ئه‌ستێره مه‌ستوورن، به كه‌م مه‌ڕوانه شه‌و
مه حوی
__________ _______________________
مه‌حوی ئه‌م پارچه شیعره‌ی وه‌ك بۆ به‌رانبه‌ر كێ پێ كردنی ئه‌و پارچه شیعره‌ی خۆی وتبێ كه به‌شان و باڵی رۆژدا هه‌ڵده‌دا ......................................................
واته: یه‌كێك له یه‌كێكی تری پرسی بۆ چی په‌روانه هه‌ر به شه‌و خۆی ده‌رده‌خا ئه‌گه‌ر به‌رۆژدا سه‌د جاریش چرا داگیرسێنی نایه‌ت به ده‌وریا؟! ئه‌ویش وڵامی دایه‌وه، وتی:چونكه شه‌و مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌ردانه. دیاره په‌روانه‌ش مه‌رده ،ئه‌گینا هه‌مو جارێ خۆی نه‌ده‌دا به‌ده‌م گڕی ئاگری مۆمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی لێوه بێت.
واته: به‌ڵگه‌یه‌كی تری پایه به‌رزی شه‌وی تاریك و ره‌ش ئه‌وه‌یه كه نوری هیدایه‌ت له‌وكه‌سانه‌دا دیاری ده‌دا به هۆی ده‌ردی عیشقه‌وه چاره‌یان ره‌ش بووه. ئه‌وه نیه ئه‌گه‌ر شه‌وی تاریك نه‌بوایه ئه‌ستێره ده‌ر نه‌ده‌كه‌وت! كه واته به كه‌م و بێ بایه‌خ مه‌ڕوانه بۆ شه‌و .
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:16 PM |
به‌ره‌ڵا كردنی نه‌فست كردنی نه‌فست زه‌ره‌ر خێزه و فه‌ساد ئه‌نگێز
به ره‌حمه‌ت بن قه‌دیمی ئێمه فه‌رموویانه :(خه‌ربه‌سته....))
مه حوی
___________________________________
واته: نه‌فسی ئاده‌میزاد وه‌ك كه‌ری به‌ره‌ڵڵا وایه له وه‌دا كه هه‌ردوكیان زیان ده‌گه‌یه‌نن . كه‌واته نه‌فست ببه‌سته‌ره‌وه بازیانت پێ نه‌گه‌یه‌نێ . پێشینان به ره‌حمه‌ت بن وتوویانه :
((خه‌ربه‌سته و خاوه‌نی خه‌ر له خه‌م به‌سته)).
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:18 PM |
ئه‌م شه‌راره‌ته‌ی فیرقه‌ته مه‌خلووقی وا كرده كه‌باب
مالیكی دۆزه‌خ دڵی به‌م عاله‌می ناسووته،سووت
مه حوی
...............................
واته:
ئاگری دووری له یار خه‌ڵكی به جۆرێ كردووه به‌كه‌باب ، ته‌نانه‌ت دڵ ره‌قێكی بێ به‌زه‌یی وه‌ك مالێكی ده‌رگاوانی دۆزه‌خیش دڵی بۆ ئه‌م ئاده‌میزادانه سووتا.
_________________________
واتای وشه:
شه‌راره : پزیسك
مالیك : ده‌رگاوانی دۆزه‌خ
ناسووت: مرۆڤایه‌تی
............................................................ ....
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی)) لاپه‌ره 112
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:21 PM |
یاره‌ب له دۆزه‌خ ئومه‌ممه‌تی(ئه‌حمه‌د)بده‌ی نه‌جات
كه‌م بی چیه له كووره‌یی وا باوه‌شی بزووت
مه حوی
................
واته: گوناه بارانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) له چاو هه‌مو ئه‌هلی دۆزه‌خدا له باوه‌شێ سوته‌مه‌نی زیاتر نین و ته‌نوری دۆزه‌خیش به نه‌بوونی ئه‌و باوه‌شه سووته‌مه‌نییه سارد نابێته‌وه و په‌كی ناكه‌وێ.
______________________________________
واتای وشه
بزووت: سووته‌مه‌نی
دیوانی حه‌زره‌تی(مه‌حوی)
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:22 PM |
نه‌ڵی مه‌ردم كه دنیا پشتی له‌و، ئه‌و روو له دنیابێ
كه پوری زاڵه،بۆچی پیره زاڵی پێ ره‌زا نابێ!
..................................
واته:
ئه‌و كه‌سه‌ی كه روی كردووه‌ته دنیا و كه‌وتووه‌ته هه‌ڵپه بۆی ، به‌ڵام ئه‌و پشتی تێ كردووه و گ وێی ناداتێ، بۆی نیه ئیددعای مه‌ردایه‌تی بكا، چونكه مه‌رد ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دنیایش رووی تێبكا ئه‌م گوێی نه‌داتێ . سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌گه‌ر راست ده‌كا و مه‌رده وله چه‌شنی رۆسته‌می كوری زاڵه ، بۆ چی پیره ژنێك وه‌ك دنیای پێ رازی نابێ.
_____________________
واتای چه‌ن وشه‌یه‌ك_
پوور : كوڕ
پیر زاڵ : پیری م‌و سپی، پتر بۆ ژنان به‌كار دێ ، لێره‌دا مه‌به‌ست لێی دنیایه كه له به‌ر كۆنی وای پێ وتراوه.
دیوانی حه‌زره‌تی (مه‌حوی)
|
اکنون ساعت 02:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)