- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
12-11-2012 09:23 PM |
ئه‌م شه‌راره‌ته‌ی فیرقه‌ته مه‌خلووقی وا كرده كه‌باب
مالیكی دۆزه‌خ دڵی به‌م عاله‌می ناسووته،سووت
...............................
واته:
ئاگری دووری له یار خه‌ڵكی به جۆرێ كردووه به‌كه‌باب ، ته‌نانه‌ت دڵ ره‌قێكی بێ به‌زه‌یی وه‌ك مالێكی ده‌رگاوانی دۆزه‌خیش دڵی بۆ ئه‌م ئاده‌میزادانه سووتا.
_________________________
واتای وشه:
شه‌راره : پزیسك
مالیك : ده‌رگاوانی دۆزه‌خ
ناسووت: مرۆڤایه‌تی
............................................................ ....
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی)) لاپه‌ره 112
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:24 PM |
سوبحی مه‌حشه‌ر بوو،وتت، سوبحه‌ی زووه واده‌ی ویسال
عاله‌می كوشت ئینتیزاری هاتی واده‌ی زوو به زووت
................................
واته :
ئه‌و سبه‌ینێیه‌ی كه داتنابوو به كاتی پێ گه‌یشتنت و ده‌توت زۆر نزیكه و ها ئه‌وه‌نده‌ت زانی هات، بو و به رۆی حه‌شر و ده‌ركه‌وت به‌م زووانه پێی ناگه‌ین... خه‌ڵكیش كه ئه‌وه‌نده‌یان چاوه‌روانی كرد واده‌كه هه‌ر نه‌هاته پێشه‌وه ، هه‌مو له تاو ناخۆشی چاوه‌ڕوانی مردن.
دیوانی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی)) لاپه‌ره 113
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:25 PM |
عەجیبم دێ لە عەقـلی ئەوکەسەی وا تێدەگامەردە
کەچــی وەک خان وخانم دائیمادڵ خۆش وبێ دەردە
بە پیری مەرگەوە فرسەخ بە فرسەخ رۆیون مـەردان
ئەوەی باکی لە مــــردن بیت دیارە بڵــح و نامـــەردە
لەبەر قاپی مەحیبــــەت ئەوخــوداپێـــداوەدارو ســور
حـــەزینـــەدیدە پر ئەســریــنەدڵ خوێــنینە رو زەردە
مه حوی
------------------------------------
بەیتی یەکەم
مەبەستی لەوەیە ئەوەی مەرد بیت دەبی بیر لە باری ئەم دنیایە بکاتەوەخەفەت بۆ ئەم هەمو خراپەکاری وچەوتیە بخوات نەک بێ ئاگابیت لیان هەر لەسەر بەزمی خۆشی خۆی بیت
بەیتی دوەم
مەبەستی لەوەیە کە پیاو نابیت لەترسی ئەوەی کەخۆی توشی مەینەت نەبیت لە مەینەتی خەلک بێ ئاگا بیت چونکە پیاوانی راستەقینە خۆیان بە پیی خۆیان بەرەو پیری مەرگ و مەینەتەوە ئەچن ئەوەی وا نەبیت بی کارەو نامەردە
بەیتی سیهەم
واتە رو سور ئەو خوا پیداوەیە کە لەبەر دەرگای یار کەو توە چاو پر لە فرمیسک دلی بوە بە خوین روی زەرد هەلگەراوە،،واتە با ئەم خەلکە لەترسی خوا کەم پی بکەنن و دلیان بەدنیا خۆش نەبیت بگرین هەمیشە چونکە رێگایەکی سەختیان لەبەرە.....
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:27 PM |
ئه‌ی مه‌حه‌به‌ت!ئاگرێكی هێنده خۆش و دڵ نشین
ئه‌و كه‌سه‌ی سوتوته، هه‌ر ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ سو‌و به سووت
.........................................
واته:
ئه‌ی خۆشه‌ویستی !تۆ ئاگرێكی ئه‌وه‌نده خۆش و له دڵدا جێ گرتووی،هه‌ر كه‌س جارێك پێت سو وتا خوا خوایه‌تی جارێكی تریش پێت بسووتێ، یان كون به كون به دواتا ده‌گه‌رێ تا جارێكی تریش پێت بسووتێ.
واتای چه‌ن وشه‌یه‌ك.
دڵ نشین: له دڵدا جێ گرت‌و
سووتوو: سوتاو
سو به سو:دووباره سوتاو
________________________________________
دیوانی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی))
لاپه‌ره 112
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:28 PM |
ئه‌م فیزاعه‌ت به دوه‌وه، حه‌قته كه ناپرسی چیه
تۆ یه‌كێ،دائیم هه‌زارێكی وه‌كوو من دوو به دووت
........................
واته:
ناهه‌قت ناگرم كه هه‌واڵی دڵداره‌كانت ناپرسی ، تۆیی كه هه‌زارانی وه‌ك منت به دواوه بێ و تۆیش هه‌ر ته‌نها خۆت بی، هه‌ر ئه‌وه‌نده پێت ده‌كرێ لابه‌یی ئێمه‌دا بكه‌یته‌وه و سزامان بده‌ی.
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی)) لاپه‌ره 112
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:29 PM |
غه‌می خۆشی نیه ((مه‌حوی)) له دڵیا، هه‌ر غه‌می تۆیه
له عیشقتدا ده‌كه‌م غه‌م بۆ غه‌م،بڕوانه‌چۆنم بۆت!
...............
واته:
مه‌حوی له‌م جیهانه‌دا نه‌ك خه‌ی كه‌سێك یا شتێك، ته‌نانه‌ت خه‌می خۆیشی له دڵدا نیه،هه‌ر خه‌می تۆی له دڵدایه.له پێناو عیشقی تۆدا خه‌مت بۆ به‌خێو ده‌كا و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رابه‌ر به خۆشه‌ویستیت به وه‌فا وبێ خه‌مت بۆ بخوا. هه‌ر خه‌مت بۆ به‌خێو ده‌كا.
.
.
.
وا دیاره وشه‌ی ((بۆ))له نێوه‌ی دوهه‌می ئه‌م به‌یته‌دا ((بۆت))بووبێ و سوك كرابێته‌وه یا به هه‌ڵه‌ی نوسینه‌وه فه‌وتابێ ،چونكه((ت))له زاراوه‌ی سلێمانیدا به ده‌نگێكی تایبه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه له‌وانه‌یه نوسه‌رێ كه تازه ده‌ست بداته نوسین كوردی هه‌ستێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌كا ده‌شگونجێ تێكرای نیوه به‌یته‌كه به‌م جۆره بخوێنرێته‌وه !
له عیشقتدا ده‌كه‌م غه‌م بوو به غه‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی))
لاپه‌ره111
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:31 PM |
به ئاوی گریه هه‌رده‌م ناوی چاوم ششتووه،نه‌ك جێت
به خوێن ئاغوشته بێ،تۆ چاوه‌كه‌م،بڕوانه چۆنم بۆت!
......................
واته:
چاوه‌كانم پڕن له خوێناوی جگه‌رم و جێگای تۆش ناوی چاومه. جا بۆ ئه‌وه‌ی جێگاكه‌ی تۆ خوێناو نه‌بێ،هه‌رد ه‌م به فرمێسك دای ده‌شۆم.
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی)) لاپه‌ره 110
واتای ووشه:_
گریه : گریان
ئاغوشته: تێكه‌ڵ
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:32 PM |
بیانو بگره،شێوه‌ی خۆت بشێوێنه به من كوشتن
وه‌ها چاوی به‌دت لێ لاده‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت
................
واته:شێوه‌ت زۆرجوانه،ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه چاوی پیس كارت تێ بكا،له به‌ر ئه‌وه شێوه‌ی خۆت بشێوێنه و بیگۆڕه و رووی خۆت ترش بكه و من بكوژه تا كه‌س وا نه‌زانێ شێوه‌ت جوانه وچاوت بدا.
دیوانی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی))
لاپه‌ره 110
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:32 PM |
هه‌ناسه‌ی ئاگرینم برده‌وه به‌ر ،تا ده‌روونم سووت
به ناڵه تا دڵت سه‌خڵه‌ت نه‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
........................................
واته: بۆ ئه‌وه‌ی به ناڵه ناڵ دڵت ئازار نه‌ده‌م،هه‌ناسه‌ی گه‌رمی خۆمم برده‌وه ناو سینگم و هه‌ناسه‌م هه‌ڵنه‌كێشا تا دڵم سووتا.
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی))
لاپه‌ره 110
|
behnam5555 |
12-11-2012 09:33 PM |
به غه‌دداری نه‌وه‌ك ناوت به‌رن، بم ئه‌نجنی،قه‌ت من
شكاتی جه‌وری تۆ به‌ر كه‌س ده‌به‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
...............................
واته: ئه‌نجن ئه‌نجنیشم بكه‌ی شكات له ده‌ستی تۆ نابه‌مه به‌ر كه‌س، نه‌وه‌ك خه‌ڵك پێت بڵێن غه‌ددار و سته‌مكاره. جا سه‌یره كه من بۆ تۆ چۆنم.
دیوانی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی))
لاپه‌ره 110
|
اکنون ساعت 06:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع ه‌م پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)