پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-11-2012 09:34 PM

له‌ چه‌ند وچوونی دنیادا به‌ زایع چونی عومرم چه‌ند!
ده‌روونم كه‌یلی زووخی ده‌رد و غه‌م،بروانه‌ چۆنم بۆت!

...............................
واته‌: به‌راوردی له‌ نێوان بێ ره‌حمی خۆت و دڵسۆزی مندا بكه‌، له‌تاو ده‌ردی تۆ كه‌وتوومه‌ته‌ سه‌ر لافاوی خوێناوی فرمێسكم وده‌رونم پڕه‌ له‌ زووخی غه‌م ومه‌ینه‌تی تۆ و هێشتاش هه‌ر ده‌س به‌ردارت نابم.
دیوانی حه‌زره‌تی((مه‌حوی))
لاپه‌ره‌ 109

behnam5555 12-11-2012 09:37 PM

له‌ هه‌ر شیعرێ له‌ دیوانت ده‌جۆشێ نه‌شئه‌یێ
سه‌دایێكی له‌ یه‌كتر جوێ ده‌دا هه‌ر تاری قانونت

..........................
واته‌: شیعری مه‌حوی ئه‌وه‌نه‌ به‌ تام وخوێیه‌ ، نه‌ك هه‌ر پارچه‌یه‌كی، به‌ڵكو هه‌ر تاقه‌ به‌یتێكی تامێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و له‌ خۆشیدا له‌ ئاوازی مۆسیقا ده‌چێ ، له‌ گوێدا كه‌ هه‌ر ژێیه‌كی ده‌نگێكی جیا له‌ ده‌نگی ژێه‌كانی تری بدا.
دیوانی حه‌زره‌تی ((مه‌حوی)) لاپه‌ره‌ 109

behnam5555 12-21-2012 05:34 PM



زامه‌ کانم
به‌ باڵای نیشتمانم گرت
یه‌ ک دوو قۆلانج به‌ رین تربوون
چاوه‌ کانم
دا به‌ ئاسمان
سیڵاوی خه‌ م بوو به‌ سێوو

به لک وپۆپی زه‌وی دانووسا
تۆبڵه‌ ی من
دایه‌ حه‌وا نه‌ بم ڵه‌ به‌ هه‌ شتی
خوا ده‌ر کرابم؟

"نیان فاطمی"


behnam5555 12-21-2012 05:36 PM


بمنووسه وه..
هه تا ژیان له په نجه ره ی
ته نیاییمه وه نه که وتۆته خوارێ بمنووسه وه
له کام دێری
خه منامه که تا دام ئه نێیا
له باخچه ی کام برینی خۆتا بۆم ئه گه ڕێیت،

مه یلی خۆته ..

"
جه مال غه مبار"


behnam5555 12-21-2012 05:37 PM

بۆ...
 


بۆ...

به‌هاره‌
له‌ داری باڵاتا
هه‌ڵمێکی مه‌یله‌و سه‌وز هه‌ڵئه‌کات
خۆرێکی میوه‌یی دێته‌لات
شکۆفه‌ت بۆ دێنێ
پیاوێکیش
به‌ سێوت ته‌ماحه‌ و
هه‌نارت ئه‌دوێنێ

"سماییل ئه عزمی
"


behnam5555 12-21-2012 05:39 PM

کچه‌گیان!
 

کچه‌گیان!

به‌و خوایه‌ی
چوه‌ ناو له‌شته‌وه‌ بفه‌رموو:
پیاوێک
حه‌وته‌یه‌ک دوو سێ جار ته‌نیامه‌ و
له‌ داگیرکه‌رانی هه‌وه‌سمه‌ و
بێهووده‌ پێی وایه‌
له‌ ڕه‌نگی قژم دا
پیاوێک خه‌وتوه‌ شه‌رابی
جگه‌ره‌ ئه‌کێشێ و
جێژوانی ئێواره‌ی هه‌میشه‌ کاوله‌ و
شوناسی نه‌فره‌تی له‌ جنسی کاغه‌زه‌ و
خوه‌لاسه‌...
به‌ره‌ڵڵای په‌یکه‌ری له‌ لێوا غه‌رقی من
به‌سه‌ زوان، کوڕه‌گیان
...

"سمایل ئه عظمی"


behnam5555 12-21-2012 05:41 PM



تۆ که هه میشه به ده م شنه ی خه یاڵه وه
ئه پرسیت:
دنیا بۆ هێنده کاڵ ئه نوێنێ
بۆچی له باخی گۆرانییدا
میوه ی وشه کان
ناچنه وه سه ر هیچ شیعرێک..

ئێمه له کێ ئه چین خوایه!
ڕێگاکان چه ند زوو
ون ئه که ین.
منیش هه میشه پێت ئه ڵێم؛
ئه مانه گوڵی پرسیار نین
هه تا له باخچه کانی به فری”یۆتۆبۆری “

"جه مال غه مبار"


behnam5555 12-21-2012 05:42 PM


وه ک من مه که ن، به ئاوی کوژراندا
مه په ڕنه وه
من به قسه ی هه ناری ژیان
فریوم خوارد
به ڕه نگی ئاوێک که له
بن هوه ی مه رکانه کانی یه قیندا ستاره ی گرتبوو

ره سمی خه ون و ئه فسانه کانی
ئومێدم کێشا



"
جه مال غه مبار"


behnam5555 12-21-2012 05:44 PM


تاله قژی کچیکی جوان
له سه رشانم به جی مابوو
له دوایدا تاله قژم
کردبه په تی دیلانی بو:
هه لبه ستیکی پینج شه ش سالم.
ده نکه زیخیکی کوردستان
له که یه وه؟چون؟ نازانم
په ریبووه لوچی گیرفانی چاکه تیکم
ئه مرو ریکه وت دوزیمه وه
ده رم هیناو ماچم کردو
کردم به به ردی که عبه ی گشت
شیعره کانم


"
شیرکو بی که س"


behnam5555 12-21-2012 05:46 PM


هه رچند ده کم
دلی سد جاره شکاوم
به ته منی ئه م بهاره

بروا ناکات
....

ژیلا حسینی



اکنون ساعت 06:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)