پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-21-2012 05:47 PM


چاوه ریتم ده گه ریته وه سویند ده خوم سویند ده خوم
ده گه ریتــــه وه .... ده گه ریتــــه وه
ئه گریه ک یه ک سنوره کان مینا ریژکـــه ن
هه موروژ له گه ل سپیده ی به یــانــــا
به روئاسوله دوده ده م ده زوی نیگــــــــــــــــــــا
واهه ست ده که م که توده چیته ناوپیستی هه وریکی ئاسمانو
به یــــــــا نیـــــــــــــــــــک دیتــــــــــــــــه وی لام
به یــــــــا نیـــــــــــــــــــک دیتــــــــــــــــه وی لام
ده گه ریتــــه وه سویند ده خوم سویند ده خوم
ده گه ریتــــه وه بویه ئه گر ده ست به ده ستی ئاسمانیس لیت بد ه م
هه مو روژیک له گه ل سپیده ی به یــانــــــــــــا
په نجه ره کان ده که مه وه وا هه ست ده کــــــــــه م
که تو وه کو توله نه مام به یانیک له به رپه نجه رکانمـــا
به دیوارا هه ل ده گریو دیـــــــــــــــــــته وه لام

"عبدواله په شیو
"


behnam5555 12-21-2012 05:49 PM


ئه م پیاڵه وتی که هاته سه ر لێوانم
شا بوم و گه لێ وه ک تۆ له ژێر فه رمانم


له خوارنه وه ما ده فر و پیاڵه م زێڕ بون

وا ئێسته پیاڵه م و به سه ر خۆشانم
!

(
چوارینه کانی خه ییام-وه رگیرانی هه ژار)



behnam5555 12-21-2012 05:50 PM


لە ئێوارەمدا کە ئەستێرەیەک ھەڵدێ
ئەڵێم ئەوە تۆی،
بۆیە قەت حەز بە ئاوابوون ناکەم!

"
جه مال غه مبار"


behnam5555 12-21-2012 05:52 PM

"ئی دڵ ئاشق منه"
 

"ئی دڵ ئاشق منه"

ئی دڵ ئاشق منه، ئاشق مه‌رام کورده
راز سدق و سه‌داقه‌ت، تکیه‌ که‌ڵام کورده

ئه‌ساڵه‌ت و سه‌خاوه‌ت، په‌رچه‌م بام کورده
کۆرسی عه‌دل و عه‌داڵه‌ت، لایق مه‌قام کورده

ئه‌وج غیره‌ت و غۆروور، شه‌ره‌ف وه‌نام کورده
کاسه‌ی سه‌برۆ ته‌حه‌مۆل، لیوالیو جام کورده

ته‌مام عاله‌م بزانی، هه‌ریه په‌یام کورده
شۆعار عه‌دل و ئازادی، ئاخر که‌ڵام کورده

اس عه د چراغی


behnam5555 12-21-2012 05:55 PM


گه ر له خه وتا شاعيري هات
ويستي باوه شت پيياكات
ويستي به زور ماچت كات
گه ر له خه وتا شاعيريك هات

ويستي بترفيني و بتبات
ئه وه منم
ئاخر مه گه ر من هه ر له خه ودا بيم بو لات

له تیف هه لمه ت


behnam5555 12-21-2012 05:57 PM

ئيواره يه ك
 

ئيواره يه ك
كويريك و كه رِيك و لاليك
هه تا وه كوو چه ند سه عاتيك
له سه ر كورسي نيو باخچه يه‌ك
قنج و قيت و ليو به بزه دانيشتبوون
كويره كه: به چاوي كه رِه كه ئه يبيني و

كه رِه كه: به گويچكه ي لاله كه ئه ي‌بيست و
لالَه كه يش: به جوولانه وه ي ده م و ليوي
هه ر دووكياندا تي‌ئه گه يي
هه ر سيكيان به يه كه وه له ‌يه ك‌ كاتدا
بوني گوله كانيان ئه كرد!

"
شیرکو بی که س"


behnam5555 12-21-2012 05:58 PM


بمبەخشە ئەی دڵی بێشەوق!
من جێم ھێشتی تا بەر تۆفانی غەریبیم نەکەویت و
نەچیتەوە شەوەکانی نائومێدی،
نەبیتەوە بە گومان و ئاوێنەکانم لێ پڕکەیت لە تەنیایی.

"
جمال غه مبار"


behnam5555 12-21-2012 06:00 PM


له خه یالم دا
دنیایکم ئه وی:
ماسیه کان تیدا
به بی "ئاو"!
به بی "هوا"
هه ر به هیوا بژین...

"
عه بدوالله په شیو"



behnam5555 12-21-2012 06:01 PM


ژینیکی ترم خه لات که ، خوایه !
با کورت بی ، وه ک هی گول وپه روانه ،
به هه ر بستی عه رد من قینات ده که م،
به لام تیا نه ژیم وه کوو بیگانه

"
عه بدوالله په شیو"


behnam5555 12-21-2012 06:02 PM


بریار وا بو
ئاکتوره کان
به پیی شانو له سه ر میرات
یه کتر بکوژن

هه مو شه وی

کاره ساتی برا کوژی
دووپات ئه بوو
پاله وانی شانو هه ستا
به پیچه وانه ی ریژیسور
به ره و لای چه پ که وته ریگه
هاواریان کرد....

شانو نامه که تیک مه ده
به ره و لای راست بگه ریوه
له پشته وه په لاماری براکه ت به
پاله وانی شانو به لام
ده ستی دایه تفه نگه که ی
به ده ست وبرد
ماوه ی نقه ی به که س نه دا
به ره وشانو نووس و کارگیر
ده سریژی کرد


"جه لال مه له کشا
"



اکنون ساعت 04:57 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)