پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-26-2012 06:44 PM


مامۆستا قانع لە دێی بێڵو وردەواڵە ئەفرۆشێت بۆئەوەی دەنگی بە تەواوی ئاوای بگات دەچێتە سەر سەلوێنكێك
ژێری تەڕ ئەبێت قانع قاچی دەچەقێتە ناوی مامۆستا (ناری ) تەماشای دەكات دەیناسێتەوە قانع ە خێرا قەڵەم هەڵدەگرێت و ئەم شیعرەی بۆ دەنوسێت

هەر ئەمەت مابوو لە سەلوێن كا چەقیو
دەست بە داوێنی زەمبیل خۆشی نەدیو


وردی وردەواڵەكەت بومەوە چ وردێ‌ وەك كلە
هاڕیام و هاتە سۆ مێشك و ئێسقانی ڕزیو


تۆ و كلە و تو ئەڵفەینو دەرزی و دەزوو
وەك خلۆكی سەرتەشی ئەم ڕاس و نیو


تۆ و بنێشت و ئاوێنە و شانە و خەنە
تۆ و لە ئیشی شان و مل ئارەق سڕیو


ویستی خۆتە خۆئەزانم نانە وشكێ‌ هەر ئەبێ‌
كێم وەكو تۆیە بنازم هەی بە دنیا پێكەنیو


وردەواڵە وردە وردە ڕوو وەردەوە من
ئەی لە ناڕاسی بەدوو حیلە ومەكر فڕیو


گەر بەزاهیر حازری بۆسەختی و كوێرە وەری
ژینی تۆ هەر ڕەمز و ڕازە پڕ لە هەوراز و نشیو


چوون دەڵێی من قانعم ڕاستە بەڕاستی قانعی
تۆیش لەسەر داری نەداری هەروەكو ناری فڕیو


behnam5555 12-26-2012 06:45 PM


ویستی من بێت
یان ویستی خوا
خاکی منه‌
له‌ ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژ ئاوا
ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی
دره‌نگ یا زوو

شوێن پێی منه‌
له‌ باکور هه‌تاکو باشور
نه‌ک به‌ کوشتن
نه‌ک فڕێدان
نه‌ به‌ زه‌بری
چه‌کو لێدان
چۆک داناده‌م
بۆ هیچ که‌ستان

محمود محمد ܓܛܟ


behnam5555 12-26-2012 06:47 PM

پــایز چـــۆن رێ ئـــه‌ده‌ی؟
 

پــایز چـــۆن رێ ئـــه‌ده‌ی؟
سه‌وزاییم كاڵ كــه‌یتــه‌وه‌..
چۆن رێ ئه‌ده‌ی به‌ ئاسانی
گــــوڵم ڵێ بكــه‌یتـــه‌وه‌ ..
چــــــــــۆن ئـــــه‌تــوانی
گه‌ڵاكانم هه‌ڵوه‌رێنـــی ..
بۆ ئه‌ته‌وێ به‌بێ خــه‌تا
له‌ سروشتم بتۆرێـنی ..
من هێشتا كۆرپه‌ی ساوام
له‌ ئاسمانی ئه‌م ئه‌وینه‌..
گه‌ر ویژدات قبوڵ ئه‌كــا
به‌ حه‌زی خۆت بم وه‌رێنه‌

ئایدا به‌رزنجی


behnam5555 12-26-2012 06:47 PM


دەکەی نەخچیری سەد دڵ هەر بەتیــــرێ
ئیلاهی هەر بمێنێ دەست و بــــــازووت !

نالی



behnam5555 12-26-2012 06:49 PM


با کەس چیدی تف هەڵناوێ
بۆ ئەوانەی مێژووی مردوون،
با کەس چیدی سووچ نەخاتە
ئەستۆی دەریا و
قیسمەتی خوا و
کەچ گەڕانی چەرخی گەردوون.

گشت سەحراکان... بنارێکیان پێ ناگیرێ،
ئێمە خۆمان لووتکەکانمان پێشکەش کردوون!

عەبدوڵا پەشێو


behnam5555 12-26-2012 06:49 PM


بێدەنگییت لە كوێ‌ هێناوە، ئەم گریانە لە كێ‌ فێربووی!
ئەوە تۆی، هەی خانە خەراپ!
هەی ماڵی شیعرت وێران و
هەی خۆت وێران.
ئەوە خۆتی یان ئایەتی ئاوابوونتە، لە دەستی زەمەن
ئەتكێ‌!/ هەی خانە وێران تەواو تەواو شەكەت بوو دڵی من.”

جەمال غەمبار


behnam5555 12-26-2012 06:50 PM


سه‌رم ناوێ ئه‌گه‌ر نه‌یخه‌م به‌ حه‌ڵقه‌ی په‌رچه‌م و چاوت
دڵم ناوێ ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌م به‌ فیدیه‌ی چاوی عه‌ییارت

ئه‌سیری زوڵفی خاوی تۆم ، شه‌هیدی ڕه‌مزی چاوی نۆ
ئه‌من گیراوی داوی تۆم ، به‌سه‌د جێ دڵ بریندارت

وه‌فایی



behnam5555 12-26-2012 06:52 PM


بێستوونی عیشقی شیرینێک ئـــــەوا هـــــاتــۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فـــەرهــادێ دەکەم

حه‌زره‌تی مه‌حوی


behnam5555 12-26-2012 06:53 PM


لەو ڕۆژەوە کە دوور بۆتەوە سایەت لە سەری من
سووتاوە لە تاوت هەموو جان و جگەری من

جەرگم هەموو لەت لەت بوو بە سێڵاوی سروشکم
چ بکەم کە بە دەریا چووە لەعل و گەوهەری من

دەیفەرموو لەسەر خاکی دەری خۆی کە منی کوشت
جەننەت بەسە بۆ خوێنی شەهیدی نە‌زەری من

قەد وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەتە بۆ من نیە ، ئەی خاک بە سەری من

زوڵفت کە وەکوو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چیە داخۆ دڵەکەی دەر بە دەری من؟

وەک بولبولی شەیدا بە هەزار نەغمە دەناڵم
جارێکی گوڵم ، گوێ بدە ناڵەی سەحەری من

دیم هاتە عیادەت دەمی پڕ خەندە بوو یەعنی
ڕووح و دڵی بیمارە دەوای گوڵ شەکەری من

بێ نۆرە دڵم هێند لەسەر یەک مەشکێنە
روو وا بکە شەوقێکی بدا تا فەنەری من

زوڵفت سەبەبی جەزبی دڵم بوو ، بە برۆی تۆ
کافر بووە بۆ قیبلەیی من راهبەری من

خۆش بەو دەمە ساقی لە دەری مەیکەدە فەرمووی:
ئەو جامە لە من بگرە وەفایی بە سەری من

وەفایی


behnam5555 12-26-2012 06:57 PM


نه‌ تاریكیم پێ ده‌نوسرێته‌وه‌
نه‌ هه‌ناسه‌ی مه‌وداكانی دووریت
له‌ سینه‌م جێی ده‌بێته‌وه‌
ئه‌گه‌رچی دووری نێوانمان
ئۆقیانوسێك له‌ ته‌نیایی و
پایزێك له‌ ته‌رمی گه‌ڵا و

هه‌زار فرسه‌خ له‌ ئازاربێ
هه‌ر ده‌بێ به‌یه‌كبگه‌ین
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
حه‌وشه‌ی مانگه‌شه‌و پڕ ده‌كه‌ین له‌ ماچ

محمد عبدالواحد



اکنون ساعت 12:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)