![]() |
قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور ئەی پەیکی شارەزا بە هەموو شاری شارەزور ئەی لوتفەکەت خەفییو هەوا خواه و هەمدەمە! وەی سەروەکەت بە شارەتی سەر گۆشەیی حوزور نالی |
هەرچەندە نەخۆشی عیشق و زەدەی پەنجەی پەریم هەرچەندەبێ مشورم وهەرچەندە سەرسەریم چونكە لەحاڵی خۆم وەرەزم مات وعاجزم ماوم عەجەب لەڕەحمی خودا بۆچیمە بەریم ... یارەب بەخاتری دڵی خاسانی بێ رییات ڕەحمێ بەحاڵی زارم و وەزعی قەلەندەریم چونكی بەغەیری تۆنیەكەس بگرێ دەستی كەس دەستی شكاو لەگەڵ دڵەكەم بگرە یاكەریم بم هێنەدەر لەگیژ و خولی چەرخی چەپڕەوت عاجز مەبە لەدڵپڕی ئەمن و لەزۆر وەڕیم سه يد كاميلى ئيمامى |
خەیاڵى پوچى دونیا وا دەماغ ودڵمى پێچاوە قیامەت مەگەر هەر ڕۆژى قیامەت بێتەوە فکرم مه‌حوی |
عه‌زیزم ، ڕۆحی شیرینم ، دوو چاوم ! ده‌وای زامی دڵ و جه‌رگی بڕاوم ! ئه‌تۆ شا ، من گه‌دا ، دادم بپرسه له زوڵمی چاوی بیمارت كوژاوم ئه‌گه‌ر نه‌یده‌یته ده‌س خۆم قاتیلی خۆم له رۆژی ئاخیره‌ت دا بێ پێناوم ده‌سا لاده سه‌ری زوڵفت له‌سه‌ر ڕووت كه‌رووتی رووتم و مایل به تاوم له باتی خوێنی خۆم ڕازیم به ماچێ ده‌سا بیده هه‌تا زیندووم و ماوم ئه‌وا نیشانه‌یی مه‌رگم عه‌یانه كه‌من غه‌رقی خوێن و زوخاوم مه‌كه‌ن مه‌نعم له شیوه‌ن ئه‌ی ڕه فیقان كه مه‌حزوون و غه‌مین و دڵ شكاوم له‌ژینی خۆم ئومێدم قه‌تعه (نالی) كه سووتاوه هه‌موو جه‌رگ و هه‌ناوم (نالی) |
گریانی نیوه شه‌و
گریانی نیوه شه‌و شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته كاتی نیوه‌ی شه‌و خه‌ڵك نووستون له‌چاوی من كه‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و سكوتێكی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ له هیچ لا خشپه‌یه‌ك نایه، چرای ماڵێكی نایسێ به ئه‌سپای له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشێم وه‌كو نیسێ ته‌ك‌و ته‌نیا به ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌كه‌ی به‌ر دێ به دڵته‌نگی‌و كز‌و خه‌مناكی ڕاده‌كشێم له‌سه‌ر به‌ردێ ده‌كه‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران‌و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا شه‌وو بێده‌نگ چه‌ند خۆشه هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌وبا هێمن |
|
باييز♥♥♥
باييز♥♥♥ کۆڵانەکان جێ ژوان بوون♥ ئێستاش هەوارێکی زیزە♥ جاران ئەشقم بەس بۆتۆ بوو♥ ئێستاش ئەشقم بۆ پاییزە♥ جاران ئەم ووت بێجگە لە تۆ♥ دڵنیام سۆزم بۆ هیچ نابێ♥ کەچی سەیرە ئێستا دڵم♥ تەنیا پاییزی خۆش ئەوێ♥ مەڵێ بۆچی وا ئاشق بووی♥ بەو گەڵایەی لە پاییزە؟♥ ئاخر گیانە ئەم پاییزە♥ پر یادگاری تۆی ئازیزە♥ سۆران جاف |
بێ كه‌س منم ، كه‌سێ له زوبانم بگا نیه هه‌مده‌م خودا نه‌ناسن و و ده‌م پڕ له‌یاخودا مه‌حوی |
چ خۆشــــــــــــــه
چ خۆشــــــــــــــه ئه‌گر دلبه‌ر دڵ ئارا بێ چ خۆشـــــــــــــه به زه‌وق و ئاڵ و واڵا بێ چ خۆشـــــــــــه شه‌راب هه‌ر چه‌نده تاڵ و تونه چـــــــاوم كه ساقی وا دڵ ئاوابێ چ خۆشــــــــــه كه‌وا مه‌ستی له نه‌شئه‌ی چاوی مه‌سته بڵێ ده‌ك جامی مه‌ی بابێ چ خۆشــــــه له كاتی مردن و ده‌رچونی ڕوحـــــــــــم كه‌یادی ویم له دڵ دابێ چ خۆشـــــــــه له گیر و داری ڕۆژی واپه‌ســــــــــــــینم كه سینه‌م(لا)(ئه‌لف)(لا) بێ چ خۆشــــه ئه‌گه‌ر فكرم له سه‌ر لا بێ چ ناخــــــۆش كه ئیمانم به ئه‌ولا بێ چ خۆشــــــــــه ئیمامی تۆ كه لا ئیلایه زیــــــــــــــكرت ئومێدت هه‌ر به ئه‌ولا بێ چ خۆشـــــــــه سه‌ید كامیلی زه‌مبیلی |
یاری من هه‌رگیز له قه‌تلی عاشقی په‌روا نیه چونكه روومه‌ت شه‌معه بۆیه حه‌ز به سوتانم ده‌كا ئاو له به‌ر چاوانم له به‌ر زوڵف و عوزارت دێته خوار دوكه‌ڵی ئه‌و مه‌جمه‌ره هه‌ر ده‌م له گریانم ده‌كا من ده‌ڵێم : یاقوت و ره‌یحان خه‌تتی كامیان خۆشتره؟ ئه‌و به عه‌ییاری له‌علی خه‌ندانم ده‌كا قامه‌تی تۆ نه‌خڵی طوره طه‌لعه‌تی تۆ نوری طوره ده‌م به ده‌م وه‌جهی جیلوه‌ت (مه‌ست)و حه‌یرانم ده‌كا فیكری زوڵفت عیلله‌ته ،وه‌صفی ده‌مت ناكه‌م به دڵ نیكته گۆیی پیشه‌مه سه‌ودا په‌رێشانم ده‌كا وه‌فایی |
اکنون ساعت 01:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)