![]() |
|
به ده‌م باوه ده‌چێ گیانم،هه‌تا زولفت به‌ده‌م باوه به ئه‌م لاوه ده‌چێ ژیانم،هه‌تا به‌ژنی تۆ لاو لاوه من و چاوت وه‌کوو یه‌کین،،به ڕه‌شپۆشی ده‌مانبینن که من ڕه‌شپۆشی دوریتم،،ئه‌تۆش سورمه‌ت له ناو چاوه خه‌یاڵی تۆ وه‌کوو مانگه ،له ئاسمانی منا دایم خه‌یاڵی من له لای تۆ هه‌ر وه‌کوو ئه‌ستێره ڕاخوشاوه کووتم عاشق ده‌بم فه‌رمووت ،به لاڕێ دا مه‌ڕۆ گیانه که عیشقی پاک و بێگه‌ردیش ،له دونیای ئه‌وڕۆ کوا ماوه؟؟ له به‌حری خۆشه‌ویستی دا،ئه‌وی غه‌ڕقی ئه‌وینت بوو ئه‌ویندارانه غه‌رقت بوو،، ئه‌ویندارانه خنکاوه ڕوحی من سێبه‌ری تۆیه،به دووتا دێ و جار جاره له پێشت دا ده‌ڕوا ،تاکوو ،،بڵێ پێت،سه‌ر له پێناوه چ بوو تاوانی ئه‌و خاڵه‌ی،،؟به غه‌یری خۆشه‌ویستی تۆ که وا غه‌رقت له ماته‌م کرد،،دڵی ئه‌وڕۆکه خوێناوه خاڵه قازی |
له گوشه ی خانه قای چاوانی مه ستت که وانی پـر له تیـری نازو هه ستت دلــم وه ک ئاسکیک کـه وتـوته داوت مـه حالـه بیته رزگـاری لـه ده ستت |
|
مه‌که ئیخلافی ئه‌و وه‌عده که فه‌رمووت ده‌خیلت بم که خانووی سه‌بره‌که‌م سووت له ڕووت و قووتی وه‌ک من ڕوو مه‌پۆشه که وه‌سڵی تۆیه، قووتی عاشقی ڕووت موژه‌ت قوللابیه، هه‌م تیر و هه‌م شیر برۆت میحرابیه، هه‌م تاق و هه‌م جووت له سندووقی پـڕی سینه‌م بترسه که ئاور به‌ر بداته ته‌خت و تابووت مامۆستا نالی |
تا که‌نگێ خه‌ریکی پێنج و چواران مه‌یگێڕ دڵخـۆشــی بده به کـــۆڕی یـاران مـه‌یگێڕ ژین کورته ئه‌وه‌ی نـایه‌نێ خـــه‌م دابگرین بـۆم تێکه به یــادی چاوخــــوماران مه‌یگێڕ خه یام |
ئـه‌م ژینـه كه ڕابـه‌ری ، چ شـیـرین و چ تـال تووش بی به مه‌رگ ،چ ده‌ر به ده‌ر بی چ له مال بێ خه‌م بژی خۆش به ، پاش مه‌رگی من وتۆش بێ پسـانه‌وه دێن رۆژ و شـه‌و و مانگ و سـال خه یام |
دەڵێم سەر هەڵگرم کاتێک، دەبینم ئەو بزەی لێوت وەکوو مەجنوونی سەودایی، لە تاوی جووتەکەی سێوت بەرامبەر ئەو زمانەی تۆ، چ بەستەزمانم ئەمبینی لەبەر شەکری کەلامت وا منم فەرهادەکەی کێوت کە ئەتبینم لە سوێیانت، دڵم گڕ دەگرێ من چی بکەم؟ وەکوو زاهید دەکا تەسبیح، منیش زکری دەکەم نێوت جهانگیر کریمی زاد |
شۆڕەژن
شۆڕەژن ئەی کە دوو چاوی رەشت بە کل و بە دەرمان رشتووە چەند کەست ئاخۆ بە دەم تیری مژۆڵان کوشتووە دڵڕفێن تر، من لە سەیری ئەو دەم و لێوەم نەدیت چونکە تەنگە وەک دڵم، لەو ساتەوە جێت هێشتووە چەندە بێڕەحمانە جوانی! بێ ئەوەی هەستی بکەی دڵ دەبەی، سەد کەس وەکوو من، دەردی مەرگی چێشتووە بەژن و باڵای نەونەمامت، لار و لەنجە و زەردەکەت هەرکە هاتی و تێپەڕی، هۆشم لەسەر رۆیشتووە شۆڕەژن، ئەندامی جوانت شۆڕەبیش سەرشۆر دەکا دەستی پەیکەرتاش دەڵێی ئەندامی تۆی داڕشتووە جهانگیر کریمی زاد |
هه‌نـــگوین شیرینه عاره‌ق وه‌ک زه‌هــره کــــــــامیان کــــــریـــــاری زۆری له‌ده‌وره ده‌وڵــه‌مه‌ند ئـــــه‌مرێ به ڕێـــــزو پۆشته ئه‌و شینه‌ی ئه‌یکه‌ن بۆ چێشت‌و گـۆشته فه‌قیرێــــک ئه‌مرێ که‌س پێی نـــــازانێ پاش مــانـگێک ئه‌ڵێن فلان که‌س کوانێ ئه‌لین( فه‌رهاد)یش کــورده ،،بـــه جێیه ره‌نـــجه‌رۆی وه‌ک ئــه‌و کورد نـه‌بێ کێیه پیره‌مێرد |
اکنون ساعت 11:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)